سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟ Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مارس 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031

اليومية اليومية


بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟

اذهب الى الأسفل

اخبار بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الخميس أبريل 21, 2011 3:19 am

-
دەسەڵاتی هەست
بۆچی ئافرەت دەگری و پیاویش توڕە دەبێت؟
نووسینی: تانیا گوزێرل
وەرگێڕانی کامەران چروستانی
ئافرەتان و پیاوان هەست و سۆزی خۆیان بە شێواز و ڕێگەی جیاواز دەردەبڕن.
هەتا ئەم سەردەمە شێوازی دەربڕینی هەست پابەند بووە بە جۆری ڕەگەزەکەوە،
بەڵام لەم دواییەنەدا ئەم خەسڵەتەش گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینیوە، بەهۆی ئەو
گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیی، ڕۆشنبیریی و ئابوورییەی بەسەر سەرتاپای جیهاندا
هاتووە. لێرەشدا پێویستە ئاماژە بەوە بدەین، کە جیهانی ئینتەرنێت و
گۆڕینەوەی زانیاری تازە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە بەخێراترکرنی
گۆڕانکارییەکان و دروستکردنی ئەتمۆسفێرێکی نوێ بۆ ئەو گۆڕانکارییانە.
وشەی “هەست” یەکێکە لەو دەستەواژانەی، کە لە هەموو زمانێکدا ڕۆژانە بە
چەندەها شێوە و شیکردنەوەی جیاواز سەبارەت بە لەخۆگرتنی واقیع لە ساتێکی
دیاریکراودا بەکاردەهێنرێت. بەڵکو پێکدادانی دەروونی ناو خودی مرۆڤیش هەر
بەستراوە بە هەستمانەوە. کاتێکیش دەڵێین “هەست”مان بۆ شتێک یان کەسێک
هەبێت، ئەمە شێوازێکە لەم دەربڕینانە.
هەست و سۆز کاتێک دەردەبڕێت، کاتێک بابەتێک یاخود بارێکی دەروونیی یان
هزریی بەدی بکەین. ئەم بارودۆخەش کۆمەڵێک کاردانەوەی دەروونیی و جەستەیی
لەگەڵ خۆیدا پەیدا دەکات وەکو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش، بیرۆکەکان و
هەروەها مامەڵەکان وەک ئەوەی کەسێک پێبکەنێت یاخود بگری. واتە بۆ دەربڕینی
هەر جۆرە هەستێک دەبێت کارتێکەرێکی دەرەکی هەبێت بۆ ئەوەی پاڵنەر بێت بۆ
بنیاتنانی ئەو هەستە. گەر ئیمەش سەرنج بدەین ڕۆژانە چەندەها شێوە هەست
دەردەبڕین، کە هەر یەکەیان پابەندە بە بارێکی تایبەتی خۆیەوە، کە لەوانەیە
هەندیک جار لە پاش چەند چرکەیەک یان خولەکێک شێوازی ئەو دەربڕینە دەگۆڕێت.
بۆچی ئافرەت و پیاو لە شێوازی دەربڕینی هەستیان جیاوازن؟
ڕاهاتن و فێربوونی کۆمەڵایەتی بەرپرسیارە بۆ ئەوەی ئافرەت لە هەستوسۆزی
خودی خۆی نزیکتر بێت. ئافرەت هەر لەو کاتەکی کیژۆڵەیەکی بچکۆلەن بەشێوەیەک
پەروەردە دەکرێن، کە هەستدار بن سەبارەت بە هەستوسۆزیان. ئەمەش وا دەکات،
کە گەشەی پیشاندان و دەرخستنی ئەو هەستەیان هەمیشە لە زیادبووندا بێت، بە
تایبەتی گەر ئەو هەستە نێگەتیڤانە و ڕەفتارێکی ناسکی لەدوادا بێت. وەک
غەمناکی، گریان، هەستکردن بە چەوساندنەوە. ئەوان لەو هەستدەربڕینەدا زیاتر
بایەخیان پێ دەدرێت. لاوان بە ڕستەی وەک “کورد ئازار ناناسێت” پەروەردە
دەکرێت. کوڕان بە پێچەوانەی کچان زیاتر بە هەستی توندڕەویی، سەربەستیی و
ڕەق پەروەردە دەکرێن، بەڵکو هەندێک جار ئەم شێوازە پەروەردانە وەک
“پیاوەتی”یەک وەسف دەکرێت.
جگە لە هەموو ئەم کارتێکەرە کۆمەڵایەتییانە ئافرەت لەو گۆڕانکارییە
بایۆلۆجییانەی کە بە درێژایی گۆڕانکارییەکانی مرۆڤدا هاتووە، کە
گۆڕانکارییەکان لەو هۆرمۆنە جیاوازانەی جەستەی ئافرەت و هەروەها لە
پێکهاتەی جینی ئافرەت، هەموو ئەمانە وای کردووە، کە زیاتر لە لایەنی هەست و
هزردا نزیک بن جگە لەوەی کە توانای ئافرەت بۆ منداڵبوون و دایکێتی ئەمیش
هۆکارێکی ترە، کە ئافرەت زیاتر لە لایەنی هەست و ناسکیی ژیان نزیک بێت
زیاتر لە پیاو. بۆ نموونە: هەستدەربڕینی منداڵ بە خێرایی کاریان تێ بکات و
هەوڵ دەدەن تێی بگەن وە لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی گونجاو کاردانەوەی
خۆیان پیشان بدەن.
چۆن ژن و پیاو هەستی خۆیان دەردەبڕن؟
کەواتە پیاو و ژن هەر لە منداڵییەوە بە جیاوازی فێر دەکرێن چۆن مامەڵە
لەگەڵ هەستی خۆیاندا بکەن. کەواتە شتێکی ئاساییە، کە هەردوو ڕەگەزەکە گەشە
بە دوو شێوازە مامەڵەی جیاواز بدەن. ڕەگەزی مێینە کەسایەتیی و باوەڕبوون بە
خود لە هەست و جۆرێتی پەیوەندییەکانییەوە پێناسە دەکات، لەو پێکهاتە
ڕۆحییەی، کە ئەو ئافرەتە وەک مرۆڤێک دەناسێنێت.
هەرچی ڕەگەزی نێرینەیە کەسایەتیی و بوونی خۆی لە میانی ئەو توانایەوە
دەردەبڕێت، کە بتوانێت مامەڵەیەکی هێرشاوی یاخود ڕووبەڕووبوونەوە بەدی
بهێنێت. ویستی پیاو بۆ سەربەستیی خود، چالاکی، دانانی سنوورێک بۆ
پەیوەندییەکانی و هەندیک جار کەمیک دوور لە دەوروبەری هۆکارن بۆ ئەوەی پیاو
زیاتر بە کاردانەوەیەکی جوڵەیی یاخود توڕەیی هەستەکانی خۆی دەرببڕێت. واتە
پیاوان و ئافرەتان لە بار و پاڵنەرە جیاوازەکاندا مامەڵە و هەستدەربڕینی
جیاوازیان هەیە.
هەندێک جاریش کە ئەم خەسڵەتە ببێتە هۆی ئەوەی کە بە زەحمەت لەیەک بگەن و
کێشە لە نێوانیاندا پەیدا ببێت، بەڵام پەیوەندی و لەیەکگەشتنی هەست و سۆزیی
بە شێوەیەکی گشتی کێشە نییە. ئەو کاتە کێشە پەیدا دەبێت، کاتێک ئافرەتەکە
یان پیاوەکە لەبەردەمی کۆمەڵگادا هەست و سۆزی خۆی بە شێوازێک دەربڕێت، کە
ئاسایی نییە لەو کۆمەڵگایەدا. بە تایبەتی پیاوان زۆر پەست دەبن و توڕەیی
زاڵ دەبێت بەسەریاندا گەر هاتوو ئافرەت هەستی یاخود ڕەفتاری پیاوانە پیشان
بدات. هەندێک ئافرەتیش هەن بە هۆی ئەو پیشەیەی کە گرتویانەتە دەست، ناجار
دەبن هەندێک رەفتار و خەسلەتی پیاو بگرنە بەر. هەرچی پیاوانیشە بە هەمان
شێوە، چونکە هەتا ئێستاش زۆر کۆمەڵگا هەن، کە ناتوانن بە شتێکی ئاسایی
دابنێن کاتێک پیاوێک دەگری، کە جگە لە هەستێکی مرۆڤانە بۆ ئەو بارە
دەروونییە ساتییەی کە تیایدایە هیچی تر نییە. بەڵکو ئەم خەسڵەتە دەگاتە
رادەیەک، کە لە هەندێک کۆمەڵگای رۆژهەڵاتییدا بە شتێکی عەیبەی دادەنێن، بە
بێ ئەوەی لە خۆمان بپرسین: جیاوازی چییە لە نێوان پیکەنین و گریاندا؟


ماڵپه‌ری ده‌روونناسی
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى