المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
شۆڕشی به‌ربه‌ر دژی سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م
صفحة 1 من اصل 1
شۆڕشی به‌ربه‌ر دژی سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م
شۆڕشی به‌ربه‌ر دژی سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م گه‌وره بوونی کێشه‌کان
له ساڵی (403ی کۆچی= 1012ی زاینی)، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا سه‌رله‌نوێ ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست له دوای کوشتنی براکه‌ی خۆی، زۆرینه‌ی سوپا ئه‌و سه‌رده‌مه به‌ربه‌ره‌کان بوون. توانی چوار ساڵ حوکم بکات سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م (407ی کۆچی=1016ی زاینی)، له‌و نێوه‌نده‌دا کێشمه کێشمی ده‌سه‌ڵات و ڕووداوه‌کان له نێوان به‌ربه‌ردا ده‌ستی پێ کرد. به‌ربه‌ره‌کان بیریان له‌وه کرده‌وه که بۆچی ئه‌وان ده‌سه‌ڵات نه‌گرنه ده‌ست؟
که ئه‌وان هێزێکی سه‌ره‌کین له ناو سوپای ئه‌نده‌لوسدا، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ربه‌ره‌کان خۆیان ڕێکخست داوای یارمه‌تیان له وڵاتی مه‌غریب کرد، وه هێرشیان کرده سه‌ر سوله‌یمانی کوڕی حه‌که‌م و له ده‌سه‌ڵات دایان گرت و کوشتیان، له دوای ئه‌و که‌سێك ده‌سه‌ڵاتی وڵاتی ئه‌نده‌لوسی گرته ده‌ست به ناوی (عه‌لی کوڕی حه‌مود) که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك به‌ربه‌ر بوو. خۆی ناوزه‌نگ کرد به (ناصربالله).
بۆ ماوه‌یه‌ك کێشه‌کان هێور بونه‌وه له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌لی کوڕی حه‌مود له قورتوبه‌دا، براکه‌ی خۆی دانا له ئیشبیلیه به ناوی (قاسم کوڕی حه‌مود)، له ساڵی (407ی کۆچی) به‌ربه‌ر توانی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بگرێته ده‌ست وه ئه‌وان کاروباری قورتوبه‌و ناوچه‌کانی ده‌ورو پشتی به‌ن به ڕێگاوه.
عامریه‌کان به‌مه ڕازی نه‌بوون، ئه‌وانه‌ی که پێشتر هه‌ڵهاتبوون بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس ئه‌گه‌ڕان به دوای که‌سێکی تردا که ئه‌مه‌وی بێت و بیخه‌نه‌وه سه‌ر حوکم، که‌سێکیان دۆزیه‌وه له نه‌وه‌ی ئه‌مه‌ویه‌کان به ناوی (عه‌بوڕه‌حمانی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی عبدالله) که یه‌کێك بوو له نه‌وه‌کانی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر، پاشان عامریه‌کان به‌یعه‌تیان پێدا له‌سه‌ر خه‌لافه‌ت وه ناو زه‌نگ کرا به (مرتضی بالله).
عامریه‌کان له‌گه‌ڵ مرتضی بالله سوپایان ئاماده کرد بۆ گرتنی قورتوبه و که‌وتنه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ عه‌لی کوڕی حه‌مودی به‌ربه‌ریدا، جه‌نگێکی گه‌وره ڕوویدا که خوێنی موسوڵمانی زۆر تێدا ڕژا له نێوانی عامریه‌کان و به‌ربه‌ریه‌کاندا، له هه‌مووی گرنگ تر‌و سه‌رسوڕهێنه‌ر تر له‌م جه‌نگه‌دا هه‌ردوو خه‌لیفه‌که کوژران، واتا (عه‌لی کوڕی حه‌مودی به‌ربه‌ری وه مرتضی بالله‌ی ئه‌مه‌وی)، به‌ڵام به‌ربه‌ریه‌کان توانیان سه‌ر بکه‌ون له‌و جه‌نگه‌دا. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس که‌وته ده‌ست قاسمی کوڕی حه‌مود که برای عه‌لی کوڕی حه‌مود بوو، وه پێشتر وه‌ك حاکم له ئیشبیلیه داینابوو.
به‌رده‌وام عامریه‌کان و ئه‌مه‌ویه‌کان له جه‌نگ و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکدا بوون له به‌رامبه‌ر به‌ربه‌ره‌کاندا، ململانێیه‌کی زۆر له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌بوو، ئه‌م ململانێ و ڕه‌وشه به‌و شێوه‌یه مایه‌وه تا ساڵی (422ی کۆچی= 1031ی زاینی).
کۆتایی هاتنی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئه‌میره‌کان، هاتنه کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نوێ له ئه‌نده‌لوسدا
بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و کاره ناهه‌مواره‌ی که به‌سه‌ر وڵات‌دا هاتبو که هه‌ر ڕۆژه‌ی لێره‌و له‌وێ یاخی بوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك ڕووی ده‌دا له وڵات‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی کۆتای به‌و ڕه‌وشه بهێنرێت ململانێ نه‌که‌وێته نێو خه‌ڵکه‌کان زاناکانی ئه‌نده‌لوس له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه به‌ناوبانگه‌کانی وڵاتی ئه‌نده‌لوسدا، هه‌ڵسان به کۆ بونه‌وه‌یه‌ك له ساڵی (422ی کۆچی=1031ی زاینی)، بینیان له ناو به‌نی ئومه‌یه‌دا که‌سێکی تێدا نییه که به‌که‌ڵی به‌ڕێوه بردنی ده‌سه‌ڵات بێت، وه پێشبینی شیان ده‌کرد که ئه‌وه‌ی دێته سه‌ر شانۆی ده‌سه‌ڵات هیچیان له‌وانه‌ی پێشوتر باشتر نابێت، هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه ڕێکه‌وتن که بۆ کۆتا جار ئه‌مه‌ویه‌کان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابه‌رن و ئیتر ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وایی نه‌که‌ن. له‌و نێوه‌نده‌دا دیوانی ڕاوێژیان (مجلس شوری) دامه‌زراند بۆ به‌ڕێوه بردنی وڵات، ئه‌م سه‌رده‌مه ناوزه‌نگ ده‌کرێت له مێژووی ئه‌نده‌لوسدا به دیوانی ڕاوێژ (مجلس شوری).
دیوانی ڕاوێژ
توانرا له‌و ماوه‌یه‌ی خۆیدا زۆر به باشی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌رپه‌رشتی دیوانی ڕاوێژی ده‌کرد ناوی (باوکی حازمی کوڕی جه‌ور) بوو، که یه‌کێك بوو له زانا گه‌وره‌کانی ئه‌نده‌لوس، وه‌ك مێژوو نوسان ده‌گێڕنه‌وه که‌سێکی له خوا ترس و خاوه‌ن وه‌رع بووه، وه که‌سێکی دانا و ژیر بووه. توانی ئه‌و ڕه‌وشه به‌رێت به ڕێگاوه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ.
ئه‌وه‌ی که پێویسته لێره‌دا ئاماژه‌ی بۆ بکه‌ین باوکی حازمی جه‌ور له‌گه‌ڵ دیوانی ڕاوێژدا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر قورتوبه‌دا هه‌بوو له وڵاتی ئه‌نده‌لوسدا، ناوچه‌کانی تر هه‌مویان پارچه پارچه بوبوون که ئه‌مان نه‌یان ده‌توانی فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن. ئه‌نده‌لوس پارچه پارچه بوبوو وه بوبووه چه‌ند ده‌وڵه‌تێکی بچوك بچوك له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌ل و هۆزگه‌رایه‌تی.
له پێشدا ئاماژه‌مان بۆ کرد که ڕووبه‌ری ئه‌نده‌لوس (600) هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، له شیوه‌ی چوارگۆشه‌یه‌کدا خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌شی باکوری دابه‌ش بوبوو به سه‌ر نه‌ساره‌کاندا واتا (450)هه‌زار کیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی که به‌ده‌ستی موسوڵمانه‌کانه‌وه بوو، که نیوه‌ی وڵاتی میصر ده‌بێت بۆیه نمونه‌ی میصریش ده‌هێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌کانیان هاوشێوه‌ی یه‌کن، له‌و ڕووبه‌ره بچوکه‌دا (22) ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدا دروست بوبوو، هه‌ر هه‌موو ئه‌م ده‌وڵه‌ته بچوکانه بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تی تێدا بووه، له سه‌رۆك و وه‌زیر و سوپا و نوێنه‌ر و زانایان وهه‌موو جۆره بنه‌مایه‌کی ده‌وڵه‌تی له خۆ گرتبوو. موسوڵمانان پارچه پارچه بوبوون که له هه‌موو مێژووی ئه‌نده‌لوسدا دابه‌ش بوونی وایان به خۆیانه‌وه نه‌بینی بوو. ئه‌م پارچه پارچه بونه‌ش وا ده‌کات هه‌رچی ژیار‌و شارستانیه‌تیان پێك هێنا بوو موسوڵمانان به‌ره‌و ڕووخان و شکست و ئاوا بوون بڕوات. (ولا حول ولا قوة إلا بالله)
هۆکاری سه‌رکه‌وتن و شکستی ژیار...
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ری
له دوای هاتنی ئه‌م قۆناغه که قۆناغی لاوازی و پارچه پارچه بوون و بێ ده‌سه‌ڵاتیه باسێکی گشتی و شیکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌که‌ین، پشویه‌ك له ڕێگای دوور‌و درێژی ئه‌نده‌لوس له سه‌رده‌می فه‌تحیه‌وه تاکو ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ئێستا ئاماژه‌مان پێ کردووه، ئاماژه‌یه‌ك به قۆناغه‌کان ده‌ده‌ین.
دیسان بۆ ئه‌وه‌ی سونه‌تی سونه‌نی خوای گه‌وره‌مان بۆ ده‌ربکه‌وێت له‌م بونه‌دا به‌گشتی، وه له‌سه‌ر گه‌لانی موسوڵمان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت، ئه‌ویش بریتیه له سونه‌تی هه‌ڵسانه‌وه‌و شکستی ئومه‌ت، واتا سونه‌تی هه‌ڵسانه‌وه و به‌رز بونه‌وه که چۆن له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا رووی داوه وه شکسته‌که‌شی که چۆن ئاوا بووه، به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت باسی لێوه بکه‌ین.
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که مێژوو خۆی ناساندوه به خه‌ڵکی وه تاکو ڕۆژی دوایی ئه‌م سونه‌تی خوای گه‌وره‌یه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت واتا به هه‌ڵسانه‌وه و شکستی ژیاره‌کان به شێوه‌یه‌کی گشتی. له تاریکیه‌وه بۆ ڕوناکی، له به‌رزیه‌وه بۆ خواری وه له بناره‌وه به‌ره‌و لوتکه. ئه‌م سونه‌نه‌ی خوای گه‌وره کۆمه‌ڵێك یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆی له خۆ گرتووه به شێوه‌یه‌کی گشتی، کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی خستۆته سه‌ر ژیانی مرۆڤه‌کان، له هه‌مان کاتدا ڕێگای گرتووه به‌ره‌و ئومه‌ت و نه‌ته‌وه‌کانیش، هاوکات خۆی تێك هه‌ڵکێش کردووه له‌گه‌ڵ ئومه‌ت و ژیاره‌کاندا ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ش له ڕاستیدا خێر و خۆشیه بۆ خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وی، چونکه هه‌ر گه‌ل و هۆزێك ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌تی گرته ده‌ست ئه‌گه‌ر زوڵم و زۆر و سته‌می کرد ده‌بێت هه‌ر بکه‌وێت. ئه‌وه‌شی که چاکه خوازه و کاری باشه‌ی کرد ده‌بێت سه‌ربکه‌وێت، که‌واته ئه‌م سونه‌نه‌ش به‌ره‌که‌ته بۆ خه‌ڵکی سه‌ر زه‌وی، وه‌ك خوای گه‌وره ئه‌م یاسایه‌مان بۆ ده‌ست نیشان ده‌کات له قورئانی پیرۆزدا [وَتِلْكَ الأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ] (آل عمران140).
'ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ك (له جه‌نگی ئوحود)دا تووشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و رۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌كه‌ین له‌ناو خه‌ڵكیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێكتان بكات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مكارانی خۆش ناوێت'.
ئه‌م سونه‌نه‌ی که باسمان کرد له دوای هاتنی پێغه‌مبه‌ری ئازیزه‌وه (صلی الله علیه وسلم) ده‌ستی پێ کردووه وه شکستیه‌که‌شی هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌ستی پێ کردووه.
ئه‌و هۆکارانه‌ی که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دروست ده‌که‌ن و ده‌یگه‌یه‌ننه ئه‌وپه‌ڕی ده‌سه‌ڵات هه‌رچه‌ند پێشتر ئاماژه‌مان پێ کردووه، به‌ڵام وه‌کو بنه‌مایه‌کی سه‌رکه‌وتن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی وه بۆ به‌رچاو ڕوونی ده‌یخه‌مه‌وه پێش چاوی خوێنه‌ر.
یه‌که‌م: بڕوا بوون به خوای تاك و ته‌نها، وه بڕوا بوون به سه‌رکه‌وتنی و به توانا مه‌ندی خوای باڵا ده‌ست.
دووه‌م: برایه‌تی، یه‌كبوون، کۆکردنه‌وه‌ی پارچه پارچه بووه‌کان له نێوان موسوڵماناندا.
سێیه‌م: دادپه‌روه‌ری له نێوانی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتدا.
چواره‌م: په‌خش کردنی زانست، بڵاوکردنه‌وه‌ی دین به ناو گه‌لاندا.
پێنجه‌م: کۆکردنه‌وه‌ی هێزو توانای سه‌ربازی و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌وشی کارکردن، [وَأَعِدُّوا لَهُمْ مَا اسْتَطَعْتُمْ مِنْ قُوَّةٍ وَمِنْ رِبَاطِ الخَيْلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآَخَرِينَ مِنْ دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللهُ يَعْلَمُهُمْ وَمَا تُنْفِقُوا مِنْ شَيْءٍ فِي سَبِيلِ اللهِ يُوَفَّ إِلَيْكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تُظْلَمُونَ] (الأنفال60 )
'(خوا فه‌رمان ده‌دات به کاربه‌ده‌ستانت ده‌وڵه‌تی ئیسلام که): هه‌رچی له توانایاندا هه‌یه بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام بیخه‌نه گه‌ڕ (هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشکانی...هتد) وه له ئاماده‌کردنی هه‌موو جۆره ئه‌سپ و (هۆکانی تری گواستنه‌وه) که‌مته‌رخه‌می مه‌که‌ن تا دوژمنانی خوا‌و دوژمنانی خۆتانی پێ چاوترسێن ببێت، که‌سانی تریش جگه له‌م ده‌ژمانانه‌ی ئێستا، پێی چاوترسێن ببن که ئێسته ئێوه نازانن کێن و نایان ناسن، به‌ڵکو هه‌ر خوا خۆی ده‌یان ناسێت وه هه‌ر به‌خشینێکتان هه‌بێت له پێناوی خوادا (بۆ به‌هێزکردنی سوپای ئیسلام) به‌زایه ناچیت و ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه و ئێوه سته‌متان لێ ناکرێت'.
هه‌رکات موسوڵمانان توانیان ئه‌م هۆکارانه بگرنه به‌ر گومانی تێدا نییه که سه‌رده‌که‌ون به‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌کاندا، ڕاسته سه‌ره‌تا سه‌رکه‌وتنیان زۆر لاواز و پله پله‌یه، ئارامی و گیان به‌خشین و هێزو توانای ده‌وێت، ئه‌گه‌ر خۆ به‌خش بوون له‌سه‌ر ئه‌مانه ئه‌وه به دڵنیایه‌وه سه‌رکه‌وتنێکی زۆر گه‌وره ڕووده‌دات، وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامیش به شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته ده‌که‌وێته ڕوو، جیهانیش به ڕووی موسوڵماناندا ده‌کرێته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌برت گرت له‌سه‌ر ناخۆشیه‌کانی دنیا وه وازت له تامه‌کانی دنیا هێنا، ئه‌گه‌رچی فیتنه‌کانیشی زۆر بوو ئه‌وا تۆ سه‌که‌وتوو ده‌بیت. ئه‌م وته‌یه‌ش شتێکی تازه نییه وه‌یان وته‌یه‌کی خه‌یاڵی نییه، به‌ڵکو مێژوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه وه به چاوی خۆمان دیومانه و وه مێژووش بۆی گێڕاوینه‌ته‌وه.
وه‌ك سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رموێت: عن حدیث النبي صلى الله عليه وسلم: إِنَّ لِكُلِّ أُمَّةٍ فِتْنَةً وَفِتْنَةُ أُمَّتِي الْمَالُ.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م هۆکارانه‌ی که باسمان کرد، ئه‌گه‌ر هه‌وڵت بۆ ژین بوو، مادده چووه ناو گیانته‌وه، ئه‌وه به دڵنیایه‌وه شکست و ئاوا بوون ڕوو ده‌دات. ئه‌م فیتنه‌یه‌ش که باسی لێوه ده‌که‌ین ته‌نها (عومه‌ری کوڕی خه‌تاب) ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت په‌ی پێ بردبوو له ساڵی (17ی کۆچی= 735ی زاینی). فه‌رمانی کرد که فتوحاتی ئیسلامی له وڵاتی فارس‌دا بوه‌ستێنرێت، ئه‌م کرده‌وه‌ی پێشه‌وا عومه‌ر هاوشێوه‌ی نه‌بووه له ناو موسوڵماناندا، ئه‌و باش له سونه‌تی خوای گه‌وره تێگه‌یشتبوو، بۆیه که زانی دنیا به ڕووی موسوڵماناندا کراوه‌ته‌وه ده‌سکه‌وت و سه‌روه‌ت و سامانیان زۆر بووه، بۆیه موسوڵمانانی ڕاوه‌ستاند له فتوحات.
ترسا عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێ بێت) له‌وه‌ی که خۆشیه‌کانی دنیا له دڵی موسوڵماناندا بچه‌سپێت، ترسا له‌وه‌ی که سه‌رقاڵ بن به ژیانی دنیاوه، ترسا له‌وه‌ی که شکستی ئاخیره‌ت بێنن و ببێته هۆی شکستی ده‌وڵه‌ته‌که‌شیان، چونکه ئاواتی ئه‌و ئه‌وه بوو که گه‌له‌که‌ی به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌رێت، نه‌ك به‌ره‌و وڵاتی فارس، ئه‌گه‌ر چونه ژوره‌وه‌ی ناو وڵاتی فارس له‌سه‌ر حسابی چونه به‌هه‌شت بێت، ئه‌وه کارێکی ئاسای بوو به‌لایه‌وه وه ده‌بوا فه‌تح بکرێت، بۆیه زۆرجار ده‌یوت که ئاواتمه که له نێوانی ئێمه‌و فارس‌دا شاخێکی ئاگرین هه‌بێت، تا نه من نزیکیان ده‌ترسا نه‌وه‌ك موسوڵمانان له شه‌ڕه‌کاندا شکست بێنن و فارسه‌کان سه‌ربکه‌ون.
ئومه‌تی ئیسلامی تاکه ئومه‌تێکه که شکست دێنێت، به‌ڵام نامرێت تا ڕۆژی قیامه‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر ئومه‌ی ئیسلامی له‌ناو چوو ئه‌وا ڕۆژی قیامه‌ته. که‌واته قسه‌یه‌کمان نییه بۆ ئه‌م مێتوده، هه‌موو ئومه‌ته‌کانی سه‌رزه‌وی له‌ناو ده‌چن، نمونه‌شمان زۆر له‌به‌رده‌ستایه که چه‌نده‌ها گه‌ل و هۆز سه‌رکه‌وتون وه ژیان و ژیاریان دروست کردووه، وه ئێستا ناویان ته‌نها له مۆزه‌خانه‌ی مێژوودا ماوه، وه‌ك ژیاری فیرعه‌ونه‌کان، یۆنان، ئیمپراتۆریه‌تی فارس و ڕۆم، هه‌روه‌ها ئیمپراتۆریه‌تی ئینگلیز، که ده‌یان وت هه‌رگیز ڕۆژ له ئێمه ئاوا نابێت، به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی هه‌مویان کشا و هیچیان نه‌ماونه‌ته‌وه، ئه‌م ئیسلامه تاکو قیامه‌ت ده‌مێنێته‌وه وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێت:[كَتَبَ اللهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا وَرُسُلِي إِنَّ اللهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ] {المجادلة:21}
'خوا بڕیاری داوه که: هه‌ر خۆم و پێغه‌مبه‌ره‌کانم سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، چونکه به‌ڕاستی هه‌رخوا خۆی به‌هێزو باڵاده‌سته'.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمێت: [وَعَدَ اللهُ الَّذِينَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَى لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُمْ مِنْ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَنْ كَفَرَ بَعْدَ ذَلِكَ فَأُولَئِكَ هُمُ الفَاسِقُونَ] {النور:55}....
'خوا به‌ڵێنی دڵنیا به‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، که له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌کات له سه‌ر زه‌ویدا هه‌روه‌ك چۆن (ئیماندارانی) پێش ئه‌مانی جێ‌نشین کردووه، وه ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێ که خوا خۆی پێی ڕازییه، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامیی و هێمنیی، (ئه‌و کاته ئیتر به ته‌واویی) هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی داوی ئه‌و پایه‌دارییه کافر‌و حه‌قپۆش بێت، ئا ئه‌وانه تاوانبار‌و له سنور ده‌رچوه‌کانن'.
وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێت: که هه‌موو سه‌ده‌یه‌ك جارێ ئه‌م دین و ئومه‌ته تازه ده‌بێته‌وه (الحديث الذي رواه أبو داود في سننه وصححه الحاكم ورواه في صحيحه عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: إِنَّ اللَّهَ يَبْعَثُ لِهَذِهِ الْأُمَّةِ عَلَى رَأْسِ كُلِّ مِائَةِ سَنَةٍ مَنْ يُجَدِّدُ لَهَا دِينَهَا).
که‌واته ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات، که له دوای هه‌موو ڕوودانێکی شکست به‌رز بوونه‌وه‌یه به‌ره‌و لوتکه، ئه‌م به‌رز بونه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی پێشه‌نگێك یان کۆمه‌ڵکاریه‌ك تازه ده‌بێته‌وه تا ڕۆژی قیامه‌ت.
مێژووی ئیسلامی پڕه له‌م نمونانه، زۆر ڕووداوی طیدایه که موسوڵمانان به‌رز بونه‌ته‌وه و پاشان ڕۆچون، که ئه‌مه ته‌نها تایبه‌ت نیه به مێژووی ئه‌نده‌لوسه‌وه‌و به‌س، به‌ڵکو له‌سه‌رده‌می هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ریشدا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌م سونه‌ته‌یان به چاوی خۆیان بینی، له دوای کۆچی دوای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)، ڕووداوێکی زۆر ترسناك ڕوویدا له ده‌وروو پشتی ناوچه‌کانی نیوه دورگه‌ی عه‌ره‌بی به‌گشتی، که هه‌موویان وازیان له ئاینی ئیسلام هێنا، ته‌نها سێ جێگا نه‌بێت که وازیان نه‌هێنا ئه‌وانیش مه‌ککه و مه‌دینه و دێیه‌کی بچوك به‌ناوی هیجره که ئێستا ده‌که‌وێته به‌شی وڵاتی به‌حره‌ینه‌وه.
له دوای هه‌موو شکستێکی موسوڵمانان به‌رزبوونه‌وه و سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره رووده‌دات، نمونه‌شمان سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری ئازیز بوو که موشکریکه‌کان و جوله‌که‌کان دژایه‌تی ئه‌و ئازیزه‌یان ده‌کرد، سه‌رده‌می دووه‌میان ئه‌بوبه‌کری صدیق بوو له دوای سه‌رده‌می (رده)، موسوڵمانان توانیان فارس و ڕۆم فه‌تح بکه‌ن، له دوای فیتنه‌ی سه‌رده‌می پێشه‌وامان عوسمان ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، که شکستێکی زۆر هات به‌سه‌ر موسوڵماناندا، پاشان موسوڵمانان توانیان له سه‌ر ده‌ستی پێشه‌وامان عه‌لی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، وه پاشان ئه‌مه‌ویه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌وه ده‌ست و توانیان به‌رده‌وام بن له فه‌تح کردنی وڵاتاندا، سه‌رده‌م و زه‌مه‌نێکیش که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ره‌و ڕۆچون و ئاوا بوون ڕۆی، گه‌نده‌ڵی که‌وته‌وه ناو به‌نی ئومه‌یه، سه‌ر له‌نوێ به‌نی عه‌باس توانیان سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌رزی بۆ ئیسلام بگه‌ڕێننه‌وه، ئا به‌م شێوه هه‌ڵسان و کشان به‌رده‌وام بوو، هه‌موو سه‌رده‌مه ئیسلامیه‌کان هاوشێوه‌ی یه‌کدی بوون، تا گه‌یشته سه‌رده‌می ئه‌یوبیه‌کان و وه کۆتای سه‌رده‌می عوسمانیه‌کان که توانیان هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا فه‌تح بکه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر زه‌وی بووه.
ئێستا به‌رچاو ڕونیه‌کمان هاته پێش چاو که سونه‌تی خوای گه‌وره چۆنه له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا، بێگومان بن له‌وه‌ی که موسوڵمانان له دوای سه‌رکه‌وتنیان شکست دێنن ئه‌گه‌ر له سه‌ر به‌رنامه‌ی ئیسلام نه‌ڕۆن، وه بێگومانیش بن که له دوای هه‌موو شکستێکی موسوڵمانان سه‌رکه‌وتنێکه.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش باش بزانین که له نێوانی خوای گه‌وره و مرۆڤه‌کاندا خزمایه‌تی نییه، ته‌نها یاسا و ڕێسایه‌که که بۆمان دیاری کراوه، وه‌ك ئازیزمان ده‌فه‌رمێت: ( يَا فَاطِمَةَ بِنْتَ مُحَمَّدٍ سَلِينِي مَا شِئْتِ لَا أُغْنِي عَنْكِ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا).
موسوڵمانان ده‌بێت باش ئه‌وه بزانن که ئه‌گه‌ر له ڕێگای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) لایان دا ئه‌وه دڵنیا بن له‌وه‌ی که شکست هه‌ر دێت، وه ڕووخانێکی ترسناك چاوڕێیانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی که له ئه‌نده‌لوسدا بینیمان، وه له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی موسوڵماناندا باس کراوه وه خۆشمان که‌م تا زۆر به چاو بینیومانه.
سه‌رده‌می ئێستای موسوڵمانان که تیایدا ده‌ژین
که‌سێك له‌وانه‌یه بپرسێت چۆن ئه‌توانی پۆلێنی موسوڵمانانی ئێستا بکه‌یت له‌م سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆجیا و پێشکه‌وتنه‌دا که موسوڵمانان هیچ به‌رز بونه‌وه‌یه‌کیان پێوه دیار نیه‌و وه ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و ڕۆچون ده‌چن؟
له ڕه‌وشی ئه‌مڕۆماندا و که چاودێرانیش قسه‌یان له‌سه‌ر کردووه که سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه و موسوڵمانان له قۆناغی شکستان، شکستێك که هاوشێوه‌ی زۆر که‌م بووه له مێژوودا، شکستێکی زۆر گه‌وره، وه پارچه پارچه بوونی موسڵمانان به گشتی، شکستی ڕاسته‌وخۆی خه‌لافه‌تی ئیسلامی. پێشتر ئه‌گه‌ر ئومه‌تی ئیسلامی بکه‌وتایه ده‌یان توانی له ده‌وری خه‌لافه‌تێکدا خۆیان ببیننه‌وه، به‌ڵام ئێستا خه‌لافه‌ت به ته‌واوه‌تی نه‌ماوه و له مێشکی خه‌ڵکیدا ده‌رهێنراوه. ئه‌مه‌ش یه‌کێکه له‌سه‌رده‌مه سروشتیه‌کانی موسوڵمانان که پیایدا تێده‌په‌ڕن، یاخود ده‌توانین بڵێین که یه‌کێکه له سونه‌ته‌کانی خوای گه‌وره.
دوو هۆکاری شکست هه‌یه له ئومه‌تی ئسلامیدا که قۆناغه‌کانی سه‌رده‌می پێشووی موسوڵمانان به خۆیانه‌وه نه‌دیوه...
قۆناغی یه‌که‌م: بریتیه له نه‌مانی خه‌لافه‌ت، که ئه‌مه‌ش ڕووداوێکه بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی موسوڵماناندا ڕووی داوه. پێشتر موسوڵمانان له ده‌وری وڵاتێک‌دا کۆ ده‌بونه‌وه، ئه‌گه‌رچی وڵاته‌که به‌ره‌و شکست و ڕۆچونیش بڕۆشتایه، به‌ڵام هه‌ر له‌و سه‌رده‌می لاوازی و بێ ده‌سه‌ڵاتیه‌دا نوێنه‌ری موسوڵمانانی ده‌کرد، واتا شێوه و ڕووخساری خه‌لافه‌تی ئیسلامی ئاوا نه‌ده‌بوو، له به‌رچاوی خه‌ڵکیدا ده‌سه‌ڵاته‌که هه‌ر ده‌مایه‌وه.
له سه‌ده‌ی یه‌که‌می کۆچیه‌وه که خه‌لافه‌تی ئه‌مه‌وی ده‌ستی پێ کرد، وه له سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌می کۆچی که خه‌لافه‌تی عوسمانی ڕووخا، ئیسلام و سیاسه‌ت به یه‌که‌وه بوون (دین و ده‌وڵه‌ت) وه هاوبه‌ش بوون، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه نه‌ماوه.
قۆناغی دووه‌م: ئاوابوونی ڕێسا ئیسلامیه‌کان، له هیچ سه‌رده‌مێکی موسوڵماناندا که موسوڵمانان شکستیشیان هێنا بێت، یاخود پارچه پارچه بوون که‌وتبێته نێوانیانه‌وه، هه‌ر یاسا و ڕێساکانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) سه‌روه‌ر بوون له وڵات‌دا، هه‌رگیزاو هه‌رگیز بانگه‌واز بۆ ئه‌وه نه‌کراوه که دین له ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه، ئێستا داوای ئه‌وه ده‌کرێت که ئاین له ده‌وڵه‌ت جیا بکرێته‌وه و یاسای ده‌ستکردی مرۆڤ دابمه‌زرێت.
ئه‌م دوو هۆکاره‌ی که باسمان کرد بۆته هۆکاری ئه‌وه‌ی که گۆڕانکاریه‌کان زۆر ئاسته‌م و ئاڵۆزی و قورسی پێوه دیار بێت، به‌ڵام چاكکردنی ئاسته‌م (ئاسته‌م له سونه‌تی خوای گه‌وره‌دا نییه) و هه‌ر ده‌بێت ببێت. ئه‌گه‌ر موسوڵمانان خۆیان گورج کرده‌وه، ئه‌وا بۆ خوای گه‌وره زۆر ئاسانه که تا ڕۆژی قیامه‌ت ده‌وڵه‌تیان بۆ دابمه‌زرێنێت.
ئێستا مژده‌یه‌کی زۆر زۆر هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌تی ئیسلامی له هه‌موو لایه‌که‌وه، هه‌رچه‌نده (له دوای ڕووخاندنی خه‌لافه‌تی عوسمانیه‌وه له ساڵی 1342ی کۆچی= 1924ی زاینی) که ئه‌و ده‌وڵه‌ته شکستی هێناو ئاوا بوو له زۆر جێگای جیهانی ئیسلامیه‌وه ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دامه‌زرا، هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان که دروست بوون له سه‌ر بنه‌مانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌گه‌ری دروست بوون، بێجگه له سعودیه که مۆرکی ئیسلامه‌تی پێوه ماوه، پاشان لێره‌و له‌وێ سه‌حوه‌ی ئیسلامی بانگه‌وازی خۆی ده‌کات، بانگه‌وازی ئیسلامی له ساڵه‌کانی حه‌فتاوه ده‌ستی پێکردووه که له ساڵه‌کانی نه‌وه‌ده‌وه بره‌وێکی باشی پێدرا.
موسوڵمانان ئێستا زۆر به‌هێزترن له چاو سه‌د ساڵ له‌مه‌و پێشدا، موسوڵمانان ئێستا زۆر زانا ترن به دینه‌که‌یان تاوه‌کو پێشتر، موسوڵمانان توانیویانه بگه‌نه ئه‌وپه‌ڕی جیهان ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی بێده‌سه‌ڵاتی و بێ تواناییانه‌وه له ڕووی سه‌ربازیه‌وه، توانیویانه ڕێكخراو و کۆمه‌ڵکاری له هه‌موو جیهاندا دروست بکه‌ن وه ڕۆژ به‌ڕۆژ خه‌ڵکی بۆ ئه‌م ئیسلامه بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌گه‌رچی موسوڵمانان وازیان له جیهاد نه‌هێناوه‌و به‌رده‌وام له جیهاد و خه‌باتدان بۆ ئه‌م ئیسلامه، نمونه‌ی (فه‌له‌سطین، شیشان، عێراق، ئه‌فغانستان) ئه‌گه‌رچی له لایه‌ن نه‌صرانیه‌کانه‌وه یاخود کۆمۆنیسته‌کان وه یاخود جو‌له‌که‌کانه‌وه بووبێت، موسوڵمانان به درێژای مێژوو نه‌یان هێشتووه خاکیان داگیر بکرێت وه ئه‌گه‌ر داگیریش کرابێت هه‌ر له جیهاد دان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی، بێگومان ئه‌مه‌ش مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی موسوڵمانانه له جیهاندا، ئه‌گه‌رچی ڕووداوه‌کان خێرا نین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موسوڵمانان ئارامی له‌سه‌ر بگرێت ئه‌وا سه‌رکه‌وتن نزیکه.
گومانی تێدا نییه که موسوڵمانان چه‌نده به هێواشی بچنه پێشێ، به‌ڵام سونه‌تی خوای گه‌وره وایه ئه‌گه‌ر ئارام و خۆ به‌خش بن ئه‌وا خوای گه‌وره به خێرای سه‌رکه‌وتنیان بۆ دێنێته پێش.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) (13) ساڵ بانگه‌وازی کرد، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ده ساڵدا زۆر به‌خێرای توانی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنێت، پاشان هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی تا هاته سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عوسمانی و ڕووخانی، وه به‌ڵگه‌شمان بۆ سونه‌تی خوا [فَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللهِ تَبْدِيلًا وَلَنْ تَجِدَ لِسُنَّةِ اللهِ تَحْوِيلًا] (فاطر43).
'چونکه خۆیان به گه‌وره‌و زل زانی له زه‌ویدا پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، (به‌مه‌رجێك) پیلانی شه‌ڕو تاوان (هه‌میشه) به سه‌ر ئه‌واندا ده‌کشێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه (به دژایه‌تی ئیسلام) ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه، (کاتێ که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له ناوبران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن، (که شێکی ڕیسواکردنی پیلانگێڕانه)'....

مواضيع مماثلة
» ئیسرائیل و هه‌یكه‌لی سوله‌یمان
» ئومسولهیمی كچی میلحان؛ ئه‌و گهورهئافرهتهی ئیسلام
» حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمان و له‌ده‌ست چونی ده‌سه‌ڵات
» عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی معاویه و خه‌لافه‌تی عه‌باسی
» طارقی کوڕی زیادو چونه ناو پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس (طولیطیلة)

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان