المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
ڕوداوی دۆ‌ڵی برباط له‌ساڵی (92)هیجری(711)زاینی فه‌تحی ئه‌نده‌لوس
صفحة 1 من اصل 1

پاشان که ئه‌م هه‌واڵانه‌ی درا به لۆزریك پاشای ئه‌نده‌لوس هاواری لێ هه‌ڵساو چاوه‌کانی سوربووه‌و شێتیه‌ك گرتی خۆی ئاماده کرد بۆ جه‌نگ به‌لوت به‌رزیه‌وه هاواری کرد سه‌د هه‌زار سه‌ربازم بۆ ئاماده بکه‌ن، سوپای ئاماده‌کرد له‌سه‌د هه‌زار سه‌رباز له باکوربۆ به‌رنگاری موسڵمانان له باشوری ئه‌نده‌لوس وه سوپای موسڵمانان بریتی بوون له‌حه‌وت هه‌زار سه‌ربازبه سه‌رۆکایه‌تی طارق کوڕی زیاد که زۆربه‌ی سوپاکه‌ی طارق پیاده بوون ئه‌سپ سواریان زۆر که‌م بوو زۆرینه‌ی پیاده بوون، به‌رامبه‌ر ئه‌و سوپا بێشوماره‌ی لوزریک، که هه‌واڵی زانی طارق کوڕی زیاد به په‌له نامه‌ی نوسی بۆ موسای کوڕی نوصێر که سوپایی تری فریا بخات چونکه به هه‌موو پێوه‌رێکی دنیایی حه‌وت هه‌زار که‌س توانایی سه‌د هه‌زار که‌سی نیه،پاشان موسای کوڕی نوصێر پێنج هه‌زار که‌سی تر نارد بۆ طارق کوڕی زیاد به سه‌رۆکایه‌تی طه‌ریفی کوڕی مالیك به چه‌کی و جبه‌خانه‌یه‌کی باشه‌وه
طه‌ریفی کوڕی مالیك گه‌یشته لای طارق کوڕی زیاد، سوپاکه‌ی گه‌یشته سیانزه هه‌زار سه‌ربازموسڵمان وه طارق ئاماده‌ی کردن بۆ جه‌نگ به دوای خاكێکدا ده‌گه‌ڕا که جه‌نگه‌که له‌وێدا بکات سوپایی موسڵمانانی تێدا کۆبکاته‌وه له دوای گه‌ڕان وڕاوێژ کردن توانی جێگایه‌ك هه‌ڵبژێریت به ناوی دۆ‌ڵی (برباط)یان کۆمه‌ڵێك له میژوو نوسان ناوی ده‌نێن به دوڵی(لکه)یان دۆ‌ڵی (لیکه) هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌وه‌ی که مێژوو نوسان له‌سه‌ر یه‌ك گرتوون دۆ‌ڵی برباطه،بۆ ئه‌م جێگایه‌ی هه‌ڵبژارد؟
ئه‌م جێگایه جێگایه‌کی زۆر گرنگ ستراتیژی بوو وه کۆمه‌ڵێک ڕه‌هه‌ندی سه‌ربازی گه‌وره‌ی تێدا بوو، له لای چه‌پی ئه‌و دۆڵه شاخێکی زۆر سه‌خت به‌رزی لێ‌بوو که هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی به‌و شاخه‌دا هه‌ڵبگه‌ڕێت،وه‌لای ڕاستی به هه‌مان شێوه شاخی زۆر به‌رزو هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌رکه‌ی بوو ڕوویان له‌یه‌ك کردبوو ئه‌ویش له‌و نێوه‌نده‌دا بوو، پشتی ده‌ریا بوو وه که پارێزه‌رێکی زۆر باش بوو بۆ سوپایی موسڵمان وه له ده‌روازی چه‌پ ڕاستی ئه‌و دۆڵه له باکوری هێزێکی گه‌وره‌ی دانابوو به سه‌رۆکایه‌تی طریفی کوڕی مالیك بۆ پاراستنی سوپای گه‌وره‌ی موسڵمانان، ته‌نها ڕێگا که مابووه ته‌نها به‌رده‌می دۆڵه‌که بوو که سوپای لوزریك ته‌نها ڕووبه‌ڕوو ده‌توانێت بجه‌نگێت پشت و په‌ناکانی خۆی باش به‌ست بوو طارقی کوڕی زیاد وه سوپای نه‌سرانی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ی ده‌توانی پشتی لێبگرێت.....
به گه‌یشتنی لۆزریك له‌دوره‌وه بۆ دۆڵه‌که تاجی ئاڵتونین و عه‌رشه‌که‌ی هه‌مووی ئاڵتون زیو ته‌نانه‌ت له کاتی جه‌نگیشدا نه‌یده‌توانی ده‌ست به‌رداری دنیاکه‌ی بێت وه په‌ت و حه‌بلێکی زۆری هێنا بوو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان له کاتی جه‌نگدا بگرێت وه‌ك کۆیله‌و به‌نده بیانفرۆشێت به ئه‌وروپا، وه به سه‌رکردا‌یه‌تی سه‌د هه‌زار سه‌رباز هاتووه زۆر لوت به‌رزانه دیڕوانیه جه‌نگه‌که بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌که هاتبو و بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به سوپایی موسڵمانان بێنێت ، زۆر جار وا ده‌ری ده‌بڕی که ئه‌م به‌زه‌یی به‌و سانزه هه‌زره موسڵمانه دێته‌وه که هاتوون چونکه وا په‌ی ده‌برد که ئه‌مانه ژیانیان کۆتایی هاتوه به پێوه‌ری مادی هه‌روا ده‌رده‌چێت سه‌د هه‌زار نه‌سرانی به‌رامبه‌ر به سیانزه‌هه‌زارموسڵمان که خاکی خۆیان نیه له‌کوێوه یارمه‌تی خواردن و چه‌کیان بۆ بێت ئه‌م بیر کردنه‌وه وای کرد بوو له لوزریك وه‌ك ڕابواردن به‌زه‌یی بۆ موسڵمانان بجوڵێت بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ووره‌ی سوپاکه‌ی خۆی.
له (28) ڕه‌مه‌زانی ساڵی (92)کۆچی = (19) ته‌موزی ساڵی(711)زاینی هه‌ردوو سوپاکه به‌یه‌ك گه‌یشتن وه‌ستان به‌رامبه‌ر به یه‌کتری وه له کاتژمێری دیاری کراودا جه‌نگ ده‌ستی پێ‌کرد،ئه‌م جه‌نگه گه‌وره‌ترین جه‌نگه‌و ترسناکترین جه‌نگ بووه له مێژووی موسڵمانان،بێگومان هه‌ر وایه ده‌بێت ئه‌و موسڵمانانه کێ بوون که ژماره‌یان له سیانزه هه‌زار تێپه‌ڕ ناکات نه‌سراکان سه‌د هه‌زارن داخۆ چۆن کوشش و جیهادیان کردبێت له پێناوی خوای گه‌وره‌دا سوپایه‌کی بێبه‌زه‌ی،ده‌بێت کێ سه‌که‌وتبێت له‌م جه‌نگه‌دا؟
جیاوازی نێوان ئه‌م دوو هێزه
له‌گه‌ڵ جیاوازی ئه‌م دوو هێزه‌دا ئه‌گه‌ر وورد بینه‌وه له ڕاستیدا ده‌بێت به‌زه‌یی و شه‌فقه‌مان بۆ ئه‌وه سه‌د هه‌زار که‌سه بێباوه‌ڕه بێت بۆ ئاینی ئیسلام،چونکه دوو هێزی جیاوازن به هه‌موو پێوه‌رێك{ هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ }{ الحج:19}
ئه‌مانه دوو ده‌سته‌ی دژبه‌یه‌کن (ئیماداران و بێ باوه‌ڕان) کردیانه کێشه له‌باره‌ی په‌روه‌ردگاریانه‌وه (له زات و سیفات و قه‌زاو قه‌ده‌ری و ... هتد)
بێ گومان جیاوه‌زیه‌کان به ئاشکرا دیارن هێزێك له به‌ر خاتری خوا جه‌نگ ده‌کات، ده‌یه‌وێت شه‌هید به‌ده‌ست بێنێت له پێناوی بیروباوه‌ڕێکی پیرۆزدا،وه کۆمه‌ڵێکی به‌رزو به‌هێزله‌م ژینه‌دا سود به‌خش بۆ خه‌ڵکی هه‌موو ئاواتێکیان ئه‌وه‌یه له پێناوی خوای گه‌وره‌دا بمرن ،وه له به‌رامبه‌ر هێزێکدا وه‌ستاون که ئه‌م بیروباوه‌ڕه له مێشکیاندا نه چه‌سپیوه، هه‌موو ئاواتیان ژیانه به‌زۆر هاتوون بۆ جه‌نگ پیان خۆشه زوو بگه‌ڕێنه‌وه ناو ماڵ منداڵی خۆیان زوو کۆتایی به جه‌نگ بێت،ته‌نانه‌ت جیاوازی هه‌یه له وستانیاندا ئه‌وان وه‌ک ڕیزی نوێژ ڕیزیان به‌ستوه، ده‌وه‌ڵه‌مه‌ند به ته‌نیش هه‌ژار،گه‌وره به‌ته‌نیشت بچوك ده‌سه‌ڵات دار به تنیشت بێ ده‌سه‌ڵات، به‌رامبه‌رکانیان خه‌ڵکانێکن که یه‌کتری ده‌په‌رستن هه‌ر که‌س هه‌وڵی خۆیه‌تی ووشه‌ی برایه‌تی له‌ناو ئه‌واندا هیچ مانایه‌کی نیه هاتووه به‌س ده‌ستکه‌وه‌تی دنیایی به‌ده‌ست بێنێت،وه ئه‌م کومه‌ڵه سه‌رکرده‌یه‌کی له خواترسی ڕه‌بانی ریاده و قیاده‌ی ده‌کات ئیمان وته‌قوا له‌گه‌ڵ زیره‌کی و حیکمه‌ت له‌م پیاوه‌دا هه‌یه،پارسه‌نگیه‌ك له به‌زه‌یی تۆله له ناو ده‌رونی ئه‌م پیاوه‌دا دروست بووه که طارقی کوڕی زیاده،سه‌ربه‌رزه‌وچاو نه‌ترسه جوامێره که‌سێکی له خۆ بردوو خۆ به‌که‌م زانه له هه‌مان کاتدا،هێزی نه‌سرانی هێزێکی لوت به‌رزو خۆ به‌زل زانه سه‌رکرده‌یه‌کی بێ به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به گه‌ل وهۆزی خۆی خۆی له خوشی و خواردنی خۆش ژێر ده‌ستاکانی برسی، و زوڵم و زۆر له ناو خه‌ڵکیدا بڵاوه خه‌ڵکی خۆشیان له فه‌رمان ڕه‌واکانیان نایه‌ت ئاواتیانه زوو بگه‌ڕێنه‌وه ناو که‌سو کاری خۆیان ،سوپای موسڵمان خومسێك ده‌بات،به‌ڵام ئه‌وان هه‌موو بۆ پاشایه که بۆی نیه هیچ بڵێت،وه کۆمه‌ڵی طارقی کوڕی زیاد خوای گه‌وره سه‌ریان ده‌خات نوصره‌تیان پێده‌به‌خشێت ئه‌مان خوایان ئه‌وان کێیان هه‌یه ئه‌مان هێزی خوای یارمه‌تیان ده‌دات ئه‌وان کێ به هانایانه‌وه ده‌چێت له دنیایش دۆڕاون له دواڕۆژیش به‌شیان هه‌ر ئاگره،ئه‌وان له‌گه‌ڵ خوای ئه‌م گه‌ردوونه ده‌جه‌نگن له‌گه‌ڵ ده‌ستور یاساکانی خوای گه‌وره شه‌ڕ ده‌که‌ن ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی خوا له ناو به‌رن،له‌ڕاستیدا ده‌بێت بڵێن هه‌رکه‌س وه‌ک ئه‌م هێزه بیری کرده‌وه ده‌بێت به‌زیمان پێینا بێته‌وه وه بزانین کۆتایان هه‌ر سه‌رگه‌ردانی و ماڵ وێرانیه ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌بێت به‌زیمان پێیاندا بێته‌ه‌وه بۆ ده‌بێت به‌زیمان پێیاندا بێته‌وه ؟
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{ كَتَبَ اللهُ لَأَغْلِبَنَّ أَنَا وَرُسُلِي إِنَّ اللهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ }
{المجادلة:21}
خوا بڕیاریداوه که: بێگومان هه‌ر خۆم و پێغه‌مبه‌ره‌کانم سه‌رکه‌وتوو ده‌بین، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی به‌هێز و باڵاده‌سته.
له ڕاستیدا به‌زیمان پێیاندا دێته‌وه چونکه خوای گه‌وره ده‌فرموێت.....
{ وَلَنْ يَجْعَلَ اللهُ لِلْكَافِرِينَ عَلَى المُؤْمِنِينَ سَبِيلًا }{ النساء:141}....
دڵنیابن هه‌رگیز خوا نایه‌ڵێت بێ باوه‌ڕان به‌سه‌ر ئیمانداراندا ده‌ست ڕۆشت‌و بن و ریشه‌که‌نیان بکه‌ن.
وا شه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد شه‌رێکی توند تیژ غوبار تۆز ئاسمانی گرت زڕه‌ی شمشێر هاوارو ناڵه‌ی نه‌سرانی، لله‌آکبر موسڵمان توڕه‌ی چاویان وه‌ك چه‌خماخه برسکه‌ی ئه‌دا شه‌رێکی زۆر قورس ڕویدا ، کات که‌یه ڕه‌مه‌زانه مانگی ته‌موزه !!
جه‌نگی دۆ‌ڵی برباط مانگی ڕه‌مه‌زان
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بوو که شه‌ڕ ده‌ستی پێ کرد له نێوانی هێزی موسڵمانان و لوزریك دا ، موسڵمانان به ڕۆژون له پێناوی خوای گه‌وره‌دا ده‌جه‌نگن داخۆئه‌و ئیمانه له ناو دڵی ئه‌و سه‌ربازه‌نه‌ی ئیسلامدا چۆن چه‌که‌ری کردبێت به چی گیانێکی پڕ جۆش جه‌نگابێت نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی ڕوژوان بۆنی خۆشی موسڵمانان تۆ بڵێیت خوای گه‌وره به‌ده‌میانه‌وه پێکه‌نیبێت!!
که‌چی ئێستا مانگی ڕه‌مه‌زان بۆته مانگی ته‌مسیل زنجیره دراما و تا به‌یانی به دیار ته‌له‌فزیۆن دانیشتن و ته‌ماشای ئه‌و کا‌ناڵی ئاسمان ئه‌م که‌ناڵ که هیچی خێری تێدا نه‌ماوه ،یان به‌داخه‌وه مانگی ڕه‌مه‌زان که له‌ڕاستیدا مانگی فه‌تحه زۆربه‌ی فه‌تحه‌کان له‌م مانگه‌دا کراون،که‌چی لای ئێمه‌و بۆته مانگی خواردن ڕازندنه‌وه‌ی خوانه‌کانمان چۆنیه‌تی هه‌مه جۆره‌ی زه‌ڵاته‌و سه‌وزه مریشك و برنج....هتد
مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی قورئان و خۆ پاك کردنه‌وه‌یه له تاوان فێر بوونی زانسته شه‌رعیه‌کان و خۆ ڕاهێنانه بۆ ڕه‌وشتی جیهاد وه‌ك موسڵمانان که له دۆ‌ڵی برباط له به‌رامبه‌ر شه‌پۆلی سوپای نه‌سرانیدا وه‌ستاون به زمانی ڕۆژوانیه‌وه ئارامیان گرتوه له خاكی کوشش وخه‌بات دادانیان به خۆیاندا گرتوه دڵیان وابه‌سته‌یه به‌خوای باڵا ده‌ست وه هه‌ر که‌س به ڕاستگۆی داوا له خوا بکات خوای گه‌وره هه‌رگیز نائومێدی ناکات،ئه‌و جه‌نگه به ڕۆژێک و دوو ڕۆژ کۆتایی نه‌هات، ئه‌گه‌رچی جه‌نگی دۆ‌ڵی برباط هه‌شت ڕۆژی خایاند جه‌ژنی هات به‌سه‌ردا چونکه جه‌نگه‌که له (28) ڕه‌مه‌زاندا بوو به‌ڵام وه‌ك شێر ڕاوه‌ستا بوون، ئه‌و پیاوانه‌ی که له‌و جێگایه‌دا ده‌جه‌نگان له پێناوی خوا ئه‌وه پله‌و پایه‌ی پیاوه‌تی پێ ده‌بخشرێت پله‌ی پیاوه‌تی هه‌موو که‌س ناتوانێت به‌ده‌ستی بێنێت مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که پێوه‌ری ئیسلام ده‌یانگرێته‌وه وه‌ك خوای گه‌وه‌ر ده‌فه‌رمووێت.......
{ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلاً }{ الأحزاب:23}.....
مه‌ردانێكی زۆر هه‌ن له ئیمانداران ئه‌و په‌یمانه‌ی داویانه به خوا، ڕاستیان کرد له‌سه‌ری ژیان و پابه‌ند بوون پێوه‌ی و لایان ئه‌دا لێی . جا هه‌یانه په‌یمانه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد و مرد له‌سه‌ری ، هه‌شیانه چاوه‌ڕوانه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گۆڕان و لاری ڕووی تێ نه‌کردون.
له‌ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ جه‌نگ به‌رده‌وامه، چونکه موسڵمانان ئیمانێکی پاك خاوه‌نی ئارامی ته‌واو بوون دانیان به خۆیاندا گرت که‌واته به هه‌موو پێوه‌رێکی ئیمانی سه‌رکه‌وتن نزیکه،خوای گه‌وه سه‌رکه‌وتنی به‌خشی به موسڵمانان به کوشتنی لوزریك هێزی نه‌سرانی تێک‌و پێك شکا طارقی کوڕی زیاد له‌ناو جه‌نگدا نه‌ڕه‌ی وه‌ك شێر ده‌گیشته ئه‌وپه‌ڕی جه‌نگه‌که طریفی کوڕی مالیک وه‌ك پڵنگ هه‌ڵمه‌تی ده‌برد وه که‌شتی شه‌پۆلی ئه‌وانی ده‌ڕماند، موسڵمانان سه‌رکه‌وتن به خۆشی و شادی ده‌ستکه‌وتێکی زۆر دیلێکی زۆریان گرتبوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بووه دوو جه‌ژن هه‌موو ده‌ست له‌ملانی برایه‌تی خوشه‌ویستی بووبن له خاکی جیهاد دڵه‌کان وابه‌سته‌ی خوای گه‌ره بووبون!!
لێره‌دا ده‌بێت باسی ئه‌وه بکه‌ین که کۆمه‌ڵێك له میژوو ناوسان ده‌ڵێن لوزریك نه‌کوژرا به‌ڵکو بریندار بوو به‌رو باکوری ئه‌نده‌لوس ڕۆیشت به‌ڵام له دوای جه‌نگی دۆ‌ڵی برباط ناوی له مێژوودا نه‌ماوه کۆتایی به ناوی هات.
وه ئه‌م جه‌نگه کۆمه‌ڵێك ئامانجی پێکا سودی باشی هه‌بوو بۆ موسڵمانان ئه‌ویش برتین له‌م چه‌ند خاڵه.....
خاڵی یه‌که‌م :- ئه‌م جه‌نگه لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێ ی هه‌ڵدایه‌وه له مێژووی ئه‌نده‌لوس له زه‌مینه‌ی ئه‌و ووڵاته له جه‌هله‌وه بردنی بۆ ئه‌وپه‌ڕی زانست وه سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکردنی مێژوویه‌کی پڕشنگدار بوو بۆ ناوچه‌که فه‌تحی ئیسلامی له جه‌نگه‌وه بووه خێر‌و خۆشی به‌رکه‌ت بۆ خه‌ڵکی ناوچه‌که.
خاڵی دووهه‌م:- ده‌ست که‌وت بوو له و جه‌نگه‌دا،بووه هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی سوپایی موسڵمانان که خاوه‌نی ئه‌سپ وبه‌رزه ووڵاغ نه‌بوون،به‌ڵام ئێستا موسڵمانان هه‌موو خاوه‌نی ئه‌سپ و چه‌ك و جبه‌خانی باشن پێشتر هه‌موو پیاده بوون، زۆر به‌داخه‌وه ئه‌م ووشه‌یه دوژمننانی ئیسلام بۆ ده‌ست که‌وت ووشه‌ی تاڵانیان به‌کار هێناوه له کاتێك دا ئه‌م ووشه‌یه هیچ مانایه‌ك نادات به‌ده‌سته‌وه بۆ ده‌ست که‌وتی جه‌نگ،چونکه تاڵانی ماڵی خه‌ڵکیه به هه‌ده‌ر ببرێت، به‌ڵام جه‌نگ له‌به‌رامبه‌ر دوژمندایه ئه‌گه‌ر تۆ سه‌ر نه‌که‌ویت ئه‌و ده‌سکه‌وتی خۆی ده‌بات له جه‌نگه‌که‌دا ئه‌مه سروشتی هه‌موو جه‌نگێکه،که‌واته جیاوازی له نێوان ده‌ست که‌وت تاڵانیدا بکرێت ئه‌گه‌ر چی له سه‌رچاوه ئیسلامیه‌کاندا به‌کار هاتبێت من وا هه‌ست ده‌که‌م بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی موسڵمانه.!!
خاڵی سێیه‌م:- موسڵمانان به سیانزه هه‌زار سه‌رباز ده‌ستیان کرد به جه‌نگ،له دوای ئه‌م جه‌نگه نۆ هه‌زاریان مایه‌وه سێ هه‌زار موسڵمان شه‌هید بوون له جه‌نگه‌دا وه به خوێنی گه‌شی سێ هه‌زار موسڵمان ئه‌م ئیسلامه گیشته ئه‌نده‌لوس خوای گه‌وره پاداشتی خێریان باته‌وه که ئه‌و کاره گه‌وره‌یان کرد بۆ ئه‌م دینه، که‌واته جه‌نگ کردن زۆر جار ده‌بێته خۆشی خۆشنودی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس خاکی ئه‌نده‌لوس .!!
ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی گرنگ له‌سه‌ر مێژوو نوسانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر
طارقی کوڕی زیاد
طارقی کوڕی زیاد کێشه‌ی سوتاندنی که‌شتیه‌کان":
له‌دوای جه‌نگی دوڵی برباط پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌ك هه‌یه له هه‌ندێك مێژووی ئیسلامی‌دا وه به گشتی له مێژوو ئه‌وروپا نوسراوه که طاریقی کوڕی زیاد هه‌موو که‌شتیه‌کانی سوتاند وه به سه‌ربازه‌کانی ووت:- ئه‌وه پشتان ئاوه پێشتان دوژمنتانه که‌شتیه‌کانم سوتاند ده‌بێت سه‌ر بکه‌ون به سه‌ر دوژمنه‌کانتاندا بۆیه طارقی کوڕی زیاد سه‌ر که‌وه‌ت له جه‌نگه‌دا به سیانزه هه‌زار سه‌رباز به‌رامبه‌ر به سه‌د هه‌زار سه‌ربازی نه‌سرانی، ئه‌م ووته‌یه‌ی طارقی کوڕی زیاد که هه‌موو مێژووه‌کانی ئه‌وروپادا نوسراوه له زانکۆ جێگا ته‌یبه‌ته‌کاندا ده‌خوێنرێت وه ته‌نانه‌ت له قوتابخانه‌کانی ئیسپانیادا هه‌ر ئه‌م ووته‌یه دوباره ده‌کرێته‌وه وه له ناوه موسڵماناندا ئه‌م ووته‌یه بڵاوه
تۆ بڵێیت که‌سێکی لێزان و سه‌رکرده‌یه‌کی به توانای وه‌ك طارق کوڕی زیاد ئه‌و کاره‌ی کردبێت بڵێت پشتان ئاوه پێشتان دوژمن ڕزگار بوون ته‌نها له شمشێردایه ؟!!
گومان له‌ودا نیه وه‌ك ئاماژه‌م بۆ کرد له مێژووکاندا هاتووه وه له میژووی موسڵماناندا به هه‌مان شێوه هاتووه، به‌ڵام ئایا تا چه‌ند ڕاسته؟ بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی ئه‌م مێژووه پێویستمان به شیکاریه‌ك هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ڕاستی ئه‌م مێژووه ، یان بزانین بۆ ئه‌م مێژووه وا ده‌گێڕنه‌وه وه بۆ باسکردنی ئه‌م شیکارو به‌چه‌ند خاڵێك باسی ده‌که‌ین.....
یه‌که‌م:- ئه‌م ڕیوایه‌ته که باس کراوه له مێژووی موسڵماندان له سه‌رچاوه‌یه‌کی ڕاسته‌وه نه‌هاتووه .زانایانی عیلمی رجال لێیانکۆڵێوه‌ته‌وه له سه‌رچاوه‌که‌ی ئیسلامیه‌وه نه‌هاتووه،به‌ڵکو سه‌رچاوه‌که‌ی مێژووی ئه‌وروپیه چونکه ئه‌م باسه هیچ موسنه‌دێکی نیه یان له هیچ که‌سێکی باوه‌ڕ پێکراوی ئیسلامییه‌وه نه‌نوسراوه سه‌نه‌دی نیه ته‌نها ووته‌یه‌کی هه‌ڵبه‌سراوه له کاتی مێژووی دۆ‌ڵی برباط ئه‌وروپیه‌کان نوسیویانه دانانی بیری خۆیانه.
دووهه‌م:- ئه‌گه‌ر طارقی کوڕی زیاد ئه‌و کاره‌ی بکرده‌یه بێ گومان موسای کوڕی نوصێر ووه‌ڵامێکی بۆ طارقی کوڕی زیاد ده‌نراد بۆچی ئه‌و کاره‌ی کردوه یان وه‌لیدی کوڕی عه‌بدوولمه‌لیك لێپرسینه‌وه‌یه‌کی ده‌بوو بۆ ئه‌و کاره ئه‌و ڕوداوه‌ی که ڕویداوه، هیچ گفتوگۆیه‌ك له نێوانی طارقی کوڕی زیاد و موسای کوڕی نوصێر ڕووی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌و باسه مێژوو هیچی تۆمار نه‌کردوه،وه بێگومان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ر ده‌ستا نیه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که زانایان باسی ئه‌و کاره‌ی طارقی کوڕی زیادیان کردبیت ئایا دروست بووه ئه‌و کاره‌ی کردووه یان کارێک ناشه‌رعی بوو وه هیچ باسێك له لایه‌ن زانایانه‌وه نه‌هاتووه،وه هیچ له‌و ده‌سته‌و پۆلانه‌ی که باسمان کرد هیچ وه‌ڵامێکیان نه‌بووه بۆ ئه‌وه کاره،جێگای گومانه که طارقی کوڕی زیاد کاری وای کردبێت هه‌موو که‌شتیه‌کانی سوتاندبێت،بڕوا ناکرێت که شتی وا ڕویدابێت.
سێیه‌م:- ئه‌م سه‌رچاوه‌یه له ئه‌وروپیه‌کانه‌وه ده‌رچووه، چونکه به پێوه‌ری ئه‌وان جێی سه‌رسوڕمانه سیانزه هه‌زار موسڵمان توانی سه‌رکه‌وێت به‌سه‌ر سه‌د هه‌زار قوتی نه‌سارا له‌خاکی خۆیاندا تێکوپكیان بشکێنن،چونکه جێگایی باوه‌ڕی ئه‌وان نیه به پێوه‌ری مادی سه‌ریان سوڕ ده‌مێنێت،هۆکاری چیه که ئه‌ورپیه‌کان باوه‌ڕ ناکه‌ن و ته‌فسیری خۆیان هه‌یه بۆ ئه‌م کاره؟ !!
ئه‌وروپیه‌کان وا ته‌فسیری ئه‌م جه‌نگه ده‌که‌ن که گوایه بۆیه طارقی کوڕی زیاد که‌شتیه‌کانی سوتاندوه بۆ ئه‌وه‌ی سوپاکه‌ی نه‌گڕێته‌وه نه‌سارا له برده‌میاندایه ته‌نها خۆ پاراستن له مه‌رگ شه‌ڕ کردنه که‌واته بۆیه موسڵمانان سه‌رکه‌وتن ئه‌مه کارێکی سروشتیه له ترسی مه‌رگ تۆ خۆت ده‌رباز بکه‌یت به‌رامبه‌ر به سه‌د هه‌زار نه‌سارا سه‌ربکه‌ویت ئه‌مه ڕاڤه‌ی ئه‌وروپیه‌کانه!!
به‌ڵام نه‌یانتوانی نهێنی ئه‌و جه‌نگه دوڵی برباطه ڕاڤه بکه‌ن که ته‌نها ڕاڤه‌که‌ی له قورئاندا ده‌ست ده‌که‌وێت ئه‌وان به هزرێکی مادی لێکی ده‌ده‌نه‌وه بۆیه ده‌بێت هه‌زاران ووته هه‌ڵبستراو بنوسن تا دۆڕندنه‌کانی خۆیان بشارنه‌وه وه هاو شێوه‌ی ئه‌م جه‌نگانه زۆرن له ناو موسڵمانان دا که چۆن به‌سه‌ر سوپای دوژمن‌دا سه‌رکه‌وتن وه خوای گه‌وره ئه‌و نهێنیه‌مان بۆ ئاشکارا ده‌کات ده‌فرمۆێت...{ كَمْ مِنْ فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللهِ وَاللهُ مَعَ الصَّابِرِينَ }{ البقرة:249}....
وتیان : مه‌ترسن چونکه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی که‌م زاڵبوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا، به فه‌رمانی خوا، وه خوا یارو یاوه‌ری ئارامگرانه.
که‌واته هێزی زۆر و بۆر مه‌رج نیه،به‌ڵکو ئیمانی زۆر مه‌رجه بۆ سه‌رکه‌وتن، وه‌رن با ته‌ماشای مێژوو بکه‌ین لاپه‌ڕه‌کانی هه‌ڵده‌ینه‌وه هه‌رکات موسڵمانان که‌م بوون هه‌میشه سه‌رکه‌وتو بوون،به‌ڵام کاتێك له حونینه‌دا موسڵمانان به هێزی خۆیاندا نازین به‌رامبه‌ر به هاوازن خوای گه‌وره چون باسیان ده‌کات { وَيَوْمَ حُنَيْنٍ إِذْ أَعْجَبَتْكُمْ كَثْرَتُكُمْ فَلَمْ تُغْنِ عَنْكُمْ شَيْئًا وَضَاقَتْ عَلَيْكُمُ الأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ ثُمَّ وَلَّيْتُمْ مُدْبِرِينَ } { التوبة:25}
وه له ڕۆژی (حونه‌ین) واته له غه‌زای (حونه‌ین) کاتێک که زۆریی ژماره‌ی خۆتان سه‌رسامی کردبوون، جا (بینیتان) ئه‌و زۆریه هیچ فریاتان نه‌که‌وت و بێ نیازی نه‌کردن، زه‌ویش چه‌نده فراوانه لێتان هاته‌وه یه‌ک و ته‌نگ بوه‌وه، له‌وه‌ودوا هه‌مووپشتان هه‌ڵکرد.
لێره‌ویه ئه‌وروپاییه‌کان ئه‌و سونه‌ته‌ی خوایان بۆ نادۆزرێته‌وه پێوه‌ره‌کانی ئه‌وان پێوه‌ری مادیه بۆیه هه‌میشه خه‌ریکی درۆ هه‌ڵبه‌ستنن بۆ موسڵمانان،موسڵمان زۆر به ده‌گمه‌ن له‌که‌میدا له جه‌نگدا دۆرابێت ،به‌ڵکو هه‌میشه به ئیمان ته‌قوا سه‌رکه‌وتوو بووه .
چواره‌م:- که‌ی موسڵمان گوێیان داوه به که‌شتی یان که‌ی پێویستیان به‌وه بووه خه‌ڵکانێکی سه‌ردار هانیان بدات بۆ جیهاد ئه‌وان خۆیان به ئاره‌زوی خۆیان هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی شه‌هید بن ئیتر پێویستایان چیه به‌وه‌ی که که‌شتی بسوتێنن حه‌ماسی ئه‌وان نه بسوتاندنی که‌شتیه نه به سه‌روت وسامانی دنیایه، به‌ڵکوکاری موسڵمان ته‌نها بۆ خوایه.
پێنجه‌م:- که‌سێكی وه‌ك طارقی کوڕی زیاد که سه‌رکرده‌یه‌کی دووربین ولێهاتوو شاره‌زایه چۆن کاری وا ده‌کات که‌شتی ده‌سوتێنێت ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاتو له جه‌نگه‌که‌دا دۆڕا ده‌بێت هێڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خۆی دابین بکات ئه‌وه کارێکی شه‌رعیه پێویسته ئه‌نجام بدرێت وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا فَلَا تُوَلُّوهُمُ الأَدْبَارَ (15) وَمَنْ يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَى فِئَةٍ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِنَ اللهِ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ المَصِيرُ}{ الأنفال:15،16} ......
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌و پشتیان تێمه‌که‌ن و رامه‌که‌ن(15) هه‌ر که‌س له‌و ڕۆژه دا رابکاته دواوه و پشتیان ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رنجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.(16)
که‌واته هه‌رگیز طارقی کوڕی زیاد ئه‌و ڕێگایانه له خۆی ناگرێت که که‌شتیه‌کان تا‌که ڕێگایه‌تی بۆ سوپای موسڵمانان له مه‌غریب بیبه‌ستێته‌وه و بینگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ووڵاتی مه‌غریب،وه هه‌رگیز ڕێگای یارمه‌تی له خۆی نابڕێت که ته‌نها له‌ڕێگای که‌شتیه‌کانه‌وه خواردن و چه‌کی بۆ دێت چۆن کاری وا ئه‌نجام ئه‌دات له کاتێكدا هه‌میشه چاوه‌ڕوانی یارمه‌تیه له موسای کوڕی نوصێروه گیانی موسڵمانان له به‌رده‌ستی ئه‌ودا تۆ بڵێیت ئه‌و کاره‌ی کردبێت؟
بێگۆمان کاری وای لێناوه‌شێته‌وه چونکه طارقی کوڕی زیاد سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو شاره‌زای هونه‌ری سه‌ربازیه له‌هه‌مان کاتدا که‌سێکی له خوا ترس خاوه‌ن وه‌رعه ئیتر چۆن که‌شتیه‌کان ده‌سوتێنێت کارێکی وا بێ پرس ئه‌نجام ئه‌دات له‌کاتێکدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م نیه.!!
شه‌شه‌م:- کۆتایی باسمانه له‌سه‌ر سوتاندنی که‌شتیه‌کان،لای هه‌مووان ئاشکرایه که ئه‌و که‌شتیانه که سوپای موسڵمانانی پێپه‌ڕییه‌وه هه‌مووی موسڵمانان خاوه‌نی نه‌بوون به‌ڵکو زۆربه‌ی که‌شتیه‌کان {یولییان} خاوه‌نی بوو ئه‌ودابووی به موسڵمانان که پاشای سه‌بته بوو که‌واته طارق کوڕی زیاد ناتوانێت ئه‌و کاره بکات چونکه ئه‌مانه‌ته‌و شه‌رعه‌ن بۆی نیه ئه‌وکاره بکات، ته‌نها وه‌ك وه‌سیله دابووی به موسڵمانان بۆ خاكی ئیسپانیا تا سه‌ربازه‌کانی له ده‌ریا پێبپه‌ڕینێته‌وه وه پاشان هه‌ر ئه‌و که‌شتیانه بوون که گه‌ڕانه‌وه سوپای موسڵمانان به سه‌رۆکایه‌تی موسای کوڕی نوصێر په‌ڕینه‌وه بۆ خاکی ئیسپانیا که دواتر ئاماژه‌ی ته‌واوه‌تی بۆ ده‌که‌ین!!
که‌واته لێره‌دا ئه‌وامان بۆ ده‌رده‌که‌وێت که نه‌زانی و بێئاگایی مێژوو نوسانی ئه‌وروپین له موسڵمانان بۆیه ئه‌م مێژووه نادروسته‌یان داتاشیوه له‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی که موسڵمانان له دۆ‌ڵی برباط به‌ده‌ستیان هێنا له‌سه‌ر ده‌ستی طارقی کوڕی زیاد.
طارقی کوڕی زیاد وداوی جه‌نگی دۆ‌ڵی برباط
له‌دوای ئه‌و سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌یه طارقی کوڕی زیاد ڕاوێژی کرد به سه‌رکرده‌کانی تر که ئێستا باشترین هه‌له بۆ ته‌واو کردنی فه‌تحه‌که‌یان
چونکه که هێزێك شکا هه‌روا به ئاسانی ناتوانێت ڕیزه‌کانی یه‌ك بخاته‌وه،بۆیه هه‌ستا به‌په‌له خۆی ئاماده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر چی زامی موسڵمانان هه‌رشته‌و قوڵ بووسێ هه‌زار موسڵمان شه‌هید بوون،به‌ڵام زانی زه‌مینه‌که له‌باره بۆ ته‌واو کردنی فه‌تحه‌که‌ی ته‌مه‌ڵی نه‌کردو خۆی دووباره ئاماده‌کرده‌وه وه‌ك شێر ڕاپه‌ڕی وه هۆکاری نه‌وه‌ستانی ده‌ست پێکردنی فه‌تحی ئه‌نده‌لوس ئه‌توانیین له چه‌ند خاڵێك ده‌ست نیشانی بکه‌ین
یه‌که‌م :- باری ده‌رونی موسڵمانان زۆر به‌رز بوو که سه‌رکه‌وتبوون به‌سه‌ر سه‌د هه‌زار که‌س دا، پێچه‌وانه‌که‌ی نه‌ساره‌کان بوو که باری ده‌روونیان تێك شکابوو،موسڵمانان ڕۆحێکی به‌رزی جیهادی له لایان دروست بووبوو وه‌ك شێر نرکه‌یان ده‌هات.
دووهه‌م:- هۆکاری ئه‌و هه‌موو کوژراوه‌ی که له قوتی نه‌سارا که‌وتبوو پاشاکه‌یان کوژرابوو یان هه‌ڵهاتبوو لوزریك ئه‌مه وای کرد که طارقی کوڕی زیاد خۆی ئاماده‌بکاته‌وه،چونکه ده‌ی زانی نه‌مانی سه‌رکرده شیرازه له‌ده‌ست ده‌دا.
سێیه‌م :- طارقی کوڕی زیاد زانی که لوزریك نه‌ماوه دووره له‌خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوسه وویستی هه‌له‌که بقۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دینی خوای گه‌وره بڵاو بکاته‌وه چونکه ئه‌و خراپه کاری و سه‌روت وسامانی خه‌ڵکی به هه‌ده‌ر ده‌برد خه‌ڵکی ده‌کرد به به‌نده بۆ خۆی ،له ڕاستیدا خه‌ڵکی لێی بێزار بووبون.
چواره‌م :- طارقی کوڕی زیاد ئه‌یزانی یولییان پاشای سه‌بته خاوه‌نی هیچ په‌یمانێك نیه له‌وانه‌یه په‌یمانه‌که‌ی بشکێنێت بۆیه وویستی به قوڵی بچێته ناو خاكی ئه‌نده‌لوس ئه‌و بۆشایا‌نه‌ی ناو خه‌ڵکی بقۆزێته‌وه زه‌مینه‌که بۆ ئیسلام فه‌راهه‌م بێنێت خه‌ڵکی کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ بێنه ناو دینی ئیسلام.
ئه‌م هۆکارانه وای کرد له سه‌رکرده‌یه‌کی وه‌ك طارقی کوڕی زیاد که سوپاکه‌ی ئاماده بکات به‌که‌و‌ێته ڕێ بۆ ناو خاكی ئه‌نده‌لوس به‌ته‌واوه‌تی فه‌تحی بکات،سوپا که‌وته ڕێ به‌ره‌و گه‌وره ترین شاری باشوری ئه‌نده‌لوس که ناوی (ئیشپیلیه) بوو وه به‌هێز ترین شار بوو له ڕووی دیواری شاره‌که‌و قه‌ڵاکانی ده‌ورو به‌ری شارێکی زۆر مه‌حکه‌م بوو له ڕووی سه‌ربازیه‌وه، به‌ڵام لێره‌دا شتێکی زۆر سه‌یر ڕووئه‌دا که ئه‌نجامی ووته‌یه‌کی پێغه‌مبه‌ری خوایه دروودی خوای گه‌وره‌ی لێبێت که ئالێره‌دا به‌ڕاستی وه‌ك موعجیزه ده‌رده‌که‌وێت که ده‌فه‌رموێت سه‌روه‌رمان ...
{ يرويه البخاري عن جَابِر بْنِ عَبْدِ اللَّهِ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: أُعْطِيتُ خَمْسًا لَمْ يُعْطَهُنَّ أَحَدٌ قَبْلِي: نُصِرْتُ بِالرُّعْبِ مَسِيرَةَ شَهْرٍ، وَجُعِلَتْ لِي الْأَرْضُ مَسْجِدًا وَطَهُورًا فَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنْ أُمَّتِي أَدْرَكَتْهُ الصَّلَاةُ فَلْيُصَلِّ، وَأُحِلَّتْ لِي الْمَغَانِمُ وَلَمْ تَحِلَّ لِأَحَدٍ قَبْلِي، وَأُعْطِيتُ الشَّفَاعَةَ، وَكَانَ النَّبِيُّ يُبْعَثُ إِلَى قَوْمِهِ خَاصَّةً وَبُعِثْتُ إِلَى النَّاسِ عَامَّةً}.....
بوخاری ڕیوایه‌تی کردوه له جابر کوڕی عه‌بدوڵڵاه ده‌گێڕێته‌وه له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: پێنج شتم پێ به‌خشراوه که نه‌به‌خشراوه به که‌س له پێش من، سه‌رکه‌وتنی تۆقێنه‌ر ڕێگایه‌کی به‌رده‌وام، وه ئه‌م زه‌ویه‌یشی بۆ کردومه‌ته مزگه‌وت وه جێگایه‌کی پاک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێ له ئوممه‌ته‌که‌م کاتی نوێژکردن هات له هه‌ر کوێ بێت نوێژه‌که‌ی بکات، وه پاش به جێماوی شه‌ڕ که بۆ که‌س حه‌ڵاڵ نه‌کراوه له پێش من، وه تکاکاری پێ به‌خشیوم، وه پێغه‌مبه‌ران بۆ قه‌ومه‌کانیان ئه‌نێران (هه‌ر پێغه‌مبه‌رێ بۆ کۆمه‌ڵێکی تایبه‌ت نێراون) به‌ڵام من نێرام بۆ هه‌موو خه‌ڵکی به گشتی.
ئه‌و شاره ده‌رگاکانی کرایه‌وه به‌بێ جه‌نگ و شه‌رو شۆربۆ موسڵمانان چونه ناو شاره‌که به بێ ئه‌وه‌ی خوێن له لوتی هیچ که‌س بێت موسڵمانان کار‌و فه‌رمان ڕه‌ویان گرته ده‌ست له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی شاردا پیاو ماقوڵان ناسراوانی شار که‌وتنه ڕاو بۆچون گۆڕینه‌وه تا بزانن چۆن خزمه‌تی خه‌ڵکه‌که بکه‌ن ئیتر خه‌ڵکی خۆیان چوون به ده‌میانه‌وه دوایان کرد کێ موسڵمان ده‌بێت ئه‌وا وه‌ك ئێمه‌یه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاینی خۆشی ده‌مێنێته‌وه ده‌بێت جزیه بدات پێش ئه‌وه‌ی باسی فه‌تحه‌کانی ناو ووڵاتی ئیسپانیا بکه‌م باسێکی که‌می جزیه ده‌که‌ین هه‌ندێك شیکاری بۆ ده‌که‌ین بزانین جزیه چیه له ئیسلامدا تا هه‌ندێك نان وپیازی پێوه نه‌خۆن!!
جزیه له ئیسلامدا
خه‌ڵکانێك وا ده‌زانن جزیه له ئیسلامدا بۆ سه‌ر شۆر کردن وزوڵم لێکردنه له خه‌ڵکانی ژیر ده‌سته‌ییه، هه‌رچه‌نده له مێژوودا تا ئێستا هه‌ر گه‌ل هۆزێك له جه‌نگدا سه‌رکه‌وت به‌ر سه‌ر به‌رانبه‌ره‌که‌یدا ئه‌وا ئه‌و هه‌ندێك یاسا ڕێسای بۆ دا‌ده‌نێت، که ئه‌مه به‌رده‌وام له کۆن نوێ دا هه‌یه ده‌بینرێت له نه‌ته‌وه یه‌گرتوه‌کان ڕێگایی پێدراوه وه‌ك یاسایه‌ك چه‌سپیه‌و واتا مافی سروشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که جه‌نگه‌که‌دا سه‌رکه‌وتوه بۆ نمونه کاتێك ئه‌مریکا هاته ووڵاتی عێراق ئه‌فغان کۆمه‌ڵێك یاسا‌و ڕێسای هێنایه ووڵاته‌که‌وه به ئاره‌زووی خۆی سه‌روه‌ت وسامانی خه‌ڵکه وه‌ك چه‌ته ئه‌دزێت بۆ خۆی، به‌ڵام ده‌بێت بپرسین بزانین تێفکرێن ئایا له ئیسلامدا جزیه چیه بۆچی به‌کار دێت هۆکاری چیه یان خه‌ڵکێك وه‌ك ووشه‌ی ئه‌نفاله‌که به‌کاردێنێت وورگی خۆی پێ زل ده‌کات بۆ ڕونکردنه‌وه‌ی ووشه‌ی جزیه پێویسته پێناسه‌یه‌کی بۆ بکه‌ین تا لێی تێبگه‌ین...
پێناسه‌ی جزیه
ئه‌م ووشه‌یه له بنه‌مادا ووشه‌یه‌کی عه‌ره‌بیه که له سێ پیت پێك هاتوه
{ ج ز ي } که واته‌که‌ی پاداشت له‌وکرداره‌ی کردوته یان
(جَزاهُ بما صنع) عه‌ره‌ب ده‌ڵێت:-{ جزى يجزي } وه ئه‌م ووشه‌یه داتاشراوه له ووشه‌ی پاداشت وه‌ك طه‌به‌ری ده‌فه‌رموێت :-
{ بمعنى أنهم أعطوها جزاءَ ما مُنحوا من الأمن } واتا دانی پاداشتێکه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشت بپارزرێت .
له زاراوه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌ك زه‌ریبه دێت له به‌رامبه‌ر نه‌سرانی و جوله‌که مه‌جوسیه‌کاندا دانراوه وه له موشریکه‌کان وه‌ر ده‌گیرێت له‌سه‌ر بۆچونی کۆمه‌ڵێك له زانایانی ئه‌م ئیسلامه بۆ ئه‌وه‌ی که پارێزگاریان لێبکات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی پارێزگاریان لێبکات ناتوانێت ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی جزیه‌یان لێ وه‌ر بگرێت.
له‌وانه‌یه پرسیارێك بێته پێشه‌وه بۆده‌بێت جزیه وه‌ربگیرێت؟
ئه‌وکه‌سانه‌ی که باس له دامه‌زراندنی ده‌ووڵه‌ت ده‌که‌ن یه‌كێك له‌سیستمی ده‌ووڵه‌ت ئه‌ویه که باج زه‌ریبه له خه‌ڵکه‌که‌ی وه‌ر ده‌گریت بۆ نمونه له هه‌موو ووڵاتێکی دنیادا زه‌ریبه هه‌یه له‌ووڵاتیکی وه‌ك نه‌رویژ له (36%)زه‌ریبه له خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت، له زۆربه‌ی زۆری ووڵاتانی ئه‌وروپی هاوشێوه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه، له ڕاستیدا ئه‌مه خوێن مژینی خه‌ڵکه بێجگه له‌وه‌ی به هه‌مه جۆره پاره‌ی ترت لێ ده‌سێنن وه‌ک پاره‌ی ڕێگاو بان و پاره‌ی فڕێدانی خۆڵ و پاره‌ی کاره‌بای سه‌رجاده‌کان ته‌نانه‌ت حکومه‌تی وڵاته ئه‌وروپیه‌کان له تۆشی وه‌رده‌گرێت.
کاتێك باس له ده‌زگای یارمه‌تی کۆمه‌ڵایاتی (سوسیال) هیچ پاره‌و پولی حکومه‌ت نییه، به‌ڵکو پاره‌ی ده‌یان که‌سی وه‌کو من و تۆیه که کار ده‌که‌ن و له ئێمه‌ی ده‌سێنن بۆ ئه‌وان. ڕاسته وه‌ك سیسته‌مێك پیاده کراوه ئه‌مه به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ دادوه‌ریه‌کی پێوه دیار نییه وه سیسته‌می مشه‌خۆری پێ ده‌وترێ که له‌سه‌ر ژیانی من که‌سێکی که به‌خێو بکرێت، به‌ڵآم له ئیسلامدا باج و زه‌ریبه نییه موسڵمانان هاوشێوه‌ی جوله‌که و نه‌صرانی زه‌کاتیان لێ وه‌رده‌گیرێت، ئه‌وی موسڵمانان ناو نراوه زه‌کات ئه‌وانی ئه‌هلی زیمه پێی ده‌وترێت جزیه. که ئه‌مه پاره‌یه‌کی که‌مه وه له بارامبه‌ریدا سه‌ربازی ناکه‌ن بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، چونکه سه‌ربازی کردن له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا به‌ندایه‌تییه ئه‌وانیش که موسڵمان نین له‌و به‌ندایه‌تیه بێ به‌شن له‌بری ئه‌وه پاره‌یه‌کی که‌میان لێ وه‌رده‌گیرێت که ئه‌مه ته‌نها پاره‌یه‌کی سه‌ره‌تاییه. وه ئه‌م پاره‌یه پێشتر جوله‌که و نه‌صرانیه‌کان له فه‌رمانڕه‌وایی خۆیاندا وه‌ریان گرتوه له خه‌ڵکانی ژێر ده‌ستی خۆیان وه ته‌نانه‌ت عه‌ره‌بیش پێش هاتنی ئیسلام وه‌ریان گرتووه.
هارکاتێك جوله‌که‌کان و نه‌صرانیه‌کان فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌یه‌کیان کردبێت و موسڵمانانیان له ژێر ده‌ستا بوبێت پاره‌یان به زۆر له موسڵمانان وه‌رگرتووه، وه ئه‌وان ناویان ناوه (جیبایه) واتا سه‌رانه، ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕه‌خنه ده‌گرن ده‌بێ جیاوازی له نێوانی زه‌ریبه‌ی ئێستا‌و جیبایه‌ی کۆن و جزیه‌ی ئیسلامدا بکه‌ن ئه‌وکات ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م ئیسلامه بۆ هه‌موو که‌سێك خێر‌و به‌ره‌که‌ت بووه، ووشه‌ی جیبایه‌ش سه‌چاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جابی چۆن کاتێك جابی پاس پاره له خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت ئه‌م ووشه‌یه‌ش له‌وه‌وه هاتووه که سه‌رانی فه‌رمان ڕه‌وای ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌بوو جیبایه له هه‌موو که‌سێك وه‌ربگرن له منداڵ و پیرو جوان، ئیسلام خۆ جزیه له هه‌موو که‌س وه‌رناگرێت نه له منداڵێ وه‌ر ده‌گرێت نه له ژنی وه‌رده‌گرێت وه نه له په‌ککه‌وته‌و هه‌ژاری وه‌رده‌گرێت.
کێ پێویسته جزیه بدات
هاتنی ئیسلام دادپه‌روه‌ری و خۆش نودی وکار ئاسانی بوو بۆ هه‌موو خه‌ڵکی وه دانی جزیه‌ش له خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕ به ئیسلام که وه‌رده‌گیرێت بریتین له کۆمه‌ڵێك که‌س
کێن ئه‌و که‌سانه‌ی که جزیه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت؟
یه‌که‌م: له ئیسلامدا به‌س پیاوان جزیه‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت له ئافره‌ت وه‌رناگیرێت.
دووه‌م: له گه‌وره و ئه‌وکسه‌ی که به ته‌مه‌نی بلوغ گه‌یشتوه وه له منداڵ وه‌رناگیرێت.
سێیه‌م: جزیه له خه‌ڵکی ته‌ندروست باش وه‌رده‌گیرێت که توانای کار کردن و سه‌ربازی هه‌بێت، له خه‌ڵکی نه‌خۆش و په‌كکه‌وته‌و که‌م ئه‌ندام وه‌رناگیرێت.
چواره‌م: جزیه ته‌نها له ده‌وڵه‌مه‌ندانی ئه‌هلی کیتاب وه‌رده‌گیرێت وه‌ك نصاره‌و یه‌هود و مه‌جزو موشرکین ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند بن واتا توانای دانی پاره‌یان هه‌بێت جزیه‌یان لێ وه‌ردگیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵه‌دا هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تان بوون ئه‌وه له به‌یتولمالی موسڵمانان پاره وه‌رده‌گرن و ده‌بێت به‌خێو بکرێن.
پێنجه‌م: جزیه له راهیب و حاخام و ئه‌وکه‌سانه‌ی که خۆیان ساغ کردۆته‌وه بۆ عیباده‌تی دینه‌که‌ی خۆیان جزیه‌یان لێ وه‌رناگیرێت، به‌ڵکو جزیه ته‌نها له‌وه وه‌رده‌گیرێت که تاوانای جه‌نگ و کوشتاری هه‌بێت له‌گه‌ڵ موسڵماناندا.
به‌های جزیه چه‌نده
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌و که‌سانه‌ی که ره‌خنه ده‌گرن له جزیه که گوایه به زوڵم و زۆر‌و سه‌رشۆڕ کردنی گه‌لانی تر دایده‌نێن ڕوونمان کرده‌وه که موسڵمانانیش له به‌رمبه‌ریدا زه‌کات ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که قسه‌ی زل ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر بزانن له ساڵێکدا به‌های جزیه چه‌نده و زه‌کات چه‌نده دڵنیام ئه‌وکات خۆیان سه‌رشۆڕ ده‌بن.
با بزانین موسڵمانان و بێ باوه‌ڕان چه‌ندێك پاره‌یان لێ وه‌رده‌گیرێت؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌که‌ی ئێمه مێژووی ئه‌نده‌لوسه بزانین له‌و سه‌رده‌مه‌دا موسڵمانان چه‌ندێك پاره‌یان داوه وه خه‌ڵكی ئه‌نده‌لوسیش چه‌ندێك پاره‌یان داوه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه که باسمان کرد جزیه‌یان لێ سه‌ندراوه. ئه‌و که‌سانه‌ی که توانای جزیه‌یان هه‌بووه هه‌موو ساڵێك یه‌ک دیناریان داوه، باڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موسڵمانان (%2.5) یان داوه به زه‌کات له سه‌روه‌ته‌که‌ی خۆیان، ئه‌گه‌رله‌گه‌ڵ موسڵماناندا شه‌ڕیان بکردایه واتا شان به شانی موسڵمانان بجه‌نگینایه ئه‌وه جزیه‌یان لێ وه‌رنه‌ده‌گیرا وه هه‌قی خۆشیان ده‌درایه وه ئه‌گه‌ر پێوه‌ری بکه‌یت له‌گه‌ڵ زه‌ریبه‌ی هه‌ر سه‌رده‌مێکدا هه‌میشه ئه‌هلی زیممه پاره‌یه‌کی یه‌کجار که‌میان به‌خشیوه به موسڵمانان که ئێستا له زۆر ووڵاتدا ده‌بێت (%50) زه‌ریبه بدات وه‌یان زۆر جاریش ده‌گاته (70%) ئیستا زانیمان که هه‌میشه جزیه که‌متر بووه له زه‌کاتی موسڵمانان وه جزیه هه‌میشه که‌متر بووه له پاره‌ی زه‌ریبه‌ی وڵاتان. پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمێت (دروودی خوای لێ بێت) ئه‌مری پێ کردوین که قورسای نه‌خه‌ینه سه‌ر ئه‌هلی کیتاب وه‌ك له‌م فه‌رموده‌دا ئه‌ماژه‌ی بۆ کردوه سه‌روه‌رمان {رواه أبو داود والبيهقي في سننهما: "أَلَا مَنْ ظَلَمَ مُعَاهِدًا، أَوْ انْتَقَصَهُ، أَوْ كَلَّفَهُ فَوْقَ طَاقَتِهِ، أَوْ أَخَذَ مِنْهُ شَيْئًا بِغَيْرِ طِيبِ نَفْسٍ فَأَنَا حَجِيجُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ". أي أنا الذي أخاصمه وأحاجّه يوم القيامة. والحديث أورده الألباني في السلسلة الصحيحة}
ئه‌بو داود و به‌یهه‌قیی ڕیوایه‌تیان کردوه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌یفه‌رموو: هه‌رکه‌سێ زوڵم بکاته له په‌یمان پێ دراوێک، یاخود ئازارێکی بدا، یا خود کارێکی پێ بکات که له توانای ئه‌و دا نه‌بێت، یاخود شتێکی لێ به‌رێ که به ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و نه‌بێت، من پشتوانی لێ ده‌که‌م له ڕۆژی قیامه‌ت،
تارقی کوڕی زیادو فه‌تح کردنی باکوری ئه‌نده‌لوس
له‌دوای فه‌تح کردنی شاری ئیشبیلیه که به‌بێ جه‌نگ گیرا پاشان ڕووی کرده شاری (ئوستوجه) ئه‌ویش یه‌کێك بوو له شاره گه‌وره‌کانی باشور، به‌ڵام له‌و شاره‌دا که چونه ناوه‌وه شه‌ڕێکی زۆر گه‌وره‌یان کرد که کوشت و کوشتارێك کرا له نێوانی موسڵامانان و قوتی نه‌صاره‌دا. بێ شك و گومان که ئه‌وه‌نده‌ی جه‌نگی دۆ‌ڵی برباط گه‌وره نه‌بوو چونکه له دۆڵێ برباط دا زۆربه‌ی زۆری هێزی خۆیان له ده‌ست دابوو قوتی نه‌صاره، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی نه‌مابوو که ده‌رگای شاره‌که بکه‌نه‌وه‌و بچنه ناو شاره‌که له (ئوستوجه) خه‌ڵکه‌که داوای ئاشتی لێ کردن موسلمانانیش هه‌میشه باڵی به‌زه‌ییان درێژ بوو ئاشتیان له‌گه‌ڵ کردن و له‌سه‌ر بنه‌مای جزیه ڕێك که‌وتن.
جیاوازیه‌کی زۆر گه‌وره هه‌یه له نێوانی ئه‌وه که به جزیه ئاشتی له‌گه‌ل موسڵماناندا بکه‌ن و یان موسڵمانان خۆیان فه‌تحی شاره‌که بکه‌ن، ئه‌گه‌ر فه‌تحی شار بکه‌ن به کوشت و کوشتار ده‌یکه‌ن وه موسڵمانان ده‌بنه خاوه‌نی شاره‌که، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر جزیه ئاشتیان کرد‌و ڕێك که‌وتن ئه‌وا ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌شی که موڵکایه‌تی ده‌که‌ن وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد جزیه ئه‌و پاره که‌مه بوو که ساڵانه یه‌ك دیناریان له خه‌ڵكی توانا مه‌ند ده‌سه‌ند.
له‌دوای ئه‌وه‌ی که (ئوستوجه)یان به‌جێ هێشت موسڵمانان به (9000) سه‌ربازه‌وه که‌وتنه ڕێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوپای موسڵمانان که‌م بوون طارقی کوڕێ زیاد سریه‌ی بۆ دروست کردن له (600بۆ700)که‌س تا بچن شاره‌کان فه‌تح بکه‌ن، به‌ڵام هێزی گه‌وره‌ی سوپاکه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا برد به‌ره‌و پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس که ناوی (طولیطیلة) وه سریه‌کیشی نارد بۆ (قورطوبة) وه سریه‌کی تریشی نارد بۆ (غرناطة) وه سریه‌کیشی نارد بۆ (مالقة)وه سریه‌کی تریش بۆ (مورسیة) که هه‌موو ئه‌مانه شاری باشوری ئه‌نده‌لوس بوون، که له‌سه‌ر که‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوون ئه‌و شارانه وه (مطلة) که له نزیکی که‌نداوی شاخی طاریق بوو به ته‌واوه‌تی ئازاد کرا که به‌و سریه‌که‌مانه‌وه توانی ئه‌و شوێنه ڕزگار بکات که ژماره‌ی سریه‌کان (600-700)که‌س بوون، وه هۆکاری که‌می موسڵمانان که توانیان ئه‌و جێگایانه بگرن ئه‌وه بوو که موسڵمانان ئیمانێکی زۆر پته‌وو به‌هێزیان هه‌بوو بۆیه خوای گه‌وره‌ش یارمه‌تی ته‌واوه‌تی دان وه‌ك خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت { وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللهَ رَمَى} {الأنفال:17}
پاشان به‌رده‌وام طارقی کوڕی زیاد ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت، ڕووی کرده باکوری ئه‌نده‌لوس تا چووه ناو شارێك به ناوی (جیان) که یه‌کێك بوو له شاره نصاره به‌هێزه‌کان که دیوار‌و قه‌ڵای به‌هێزی زۆری تیا بوو.......
بڕوانه به‌شی پێنجه‌م

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان