المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
هه‌ڵوێستی ناودارانی مێژوو سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر
صفحة 1 من اصل 1

"گووته"ی شاعیر
گووته ده‌ڵێت: " هه‌ر كاتێك قورِئان بخوێنم هه‌ستم كردووه كه‌وا گیانم له‌نێو لاشه‌مدا به‌له‌رزین ده‌كه‌وێت."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " قورِئان پێشه‌وای هه‌موو كتێبه‌كانه، من وا له قورِئان ده‌گه‌م وه‌ك چۆن هه‌موو موسوڵمانێك تێی ده‌گه‌ن."
هه‌روه‌ها گووته به شاعیری گه‌وره (حافظ الشيرازي) ده‌ڵێت: "ئه‌ی حافز من بانگت ده‌كه‌م كه به‌دوای ئارامیدا بگه‌ڕِێیت. من له‌گه‌ڵ تۆ هیجره‌ت ده‌كه‌م به له‌شێكی خراپ و ڕِووخاوه‌وه. به تێكرِای ئه‌و له‌شه‌ی خۆمه‌وه تكات لێ ده‌كه‌م كه بمخه‌یته سه‌ره‌ڕِێگای هیجره‌ت تاكوو هیجره‌ت بكه‌مه لای گه‌وره‌ترین كۆچه‌ر كه موحه‌ممه‌دی كوڕِی عه‌بدوڵڵایه."
هه‌روه‌ها ده‌ڵیت: "ده‌ستوور و به‌رنامه‌ی ڕِۆژئاوا سه‌باره‌ت به ڕِاهاتنه ئیسلامییه‌كان كه‌موكووڕِی زۆری تێدایه. ئێمه ئه‌هل و نه‌وه‌ی ئه‌ورِووپایی به هه‌موو تێگه‌یشتنه‌كانمانه‌وه هێشتا نه‌گه‌یشتووین به‌و به‌شه‌ی كه موحه‌ممه‌د پێی گه‌یشتووه. به جۆرێكه كه هیچ كه‌س و به هیچ جۆر پێشیشی نه‌كه‌وتووه و ناشكه‌وێت."
كاتێكیش كه گووته ته‌مه‌نی ده‌گاته حه‌فتا ساڵ، پرِبه‌ده‌م بانگ ده‌كات و عه‌زمی خۆی قاییم ده‌كات كه ئاهه‌نگێكی زۆر به‌رز و شكۆمه‌ند له‌و شه‌وه پیرۆزه‌دا بگێڕدرِێت كه قورِئانی تێدا دابه‌زیوه‌ته سه‌ر موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) .
تۆماس کارل
ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌د تیشك و ترووسكاییه‌ك بووه هه‌موو جیهانی ڕووناك كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش فه‌زڵی خودایه كه ئه‌یدات به هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامم زۆر به چاكی خوێندۆته‌وه، هیچ شتێكم لێ نه‌بینیوه ته‌نها ئاكارو ڕه‌وشتی جوان نه‌بێت كه هه‌ر ئه‌بێ له‌و دا مسۆگه‌ر بكرێت، چه‌ند به ئاوات بوو وم كه‌وا ئیسلام تاكه ڕێگه‌یه‌ك بوایه بۆ جیهان.
د. هانز كونج
زانای لاهوتی سویسرِی د. هانز كونج ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌د به مانای ووشه‌وه پێغه‌مبه‌رێكی هه‌قیقی بووه، ناكرێ ئێمه نكوڵی له‌وه بكه‌ین كه‌وا موحه‌ممه‌د ڕێنوێنیكه‌رو پێشه‌وایه‌ك بووه كه خه‌ڵكی به‌ره‌و رِێگه‌ی سه‌رفرازی هێناوه..
کارل مارکس
ئه‌ڵێت به هه‌موو ئه‌قڵێكه‌وه ئه‌بێ دان به‌وه بهێنین كه‌وا موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌رێكه له ئاسمانه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی هه‌نێردراوه..
یوشودی كوزان
پڕۆفیسور یوشودی كوزان به رِێوه‌به‌ری چاوه‌رِێگه (مرصد) ی تۆكیۆ ئه‌ڵێت: هیچ قوڕِساییه‌ك نابینم له‌وه كه باوه‌رِ بێنم كه قورِئان گوته‌ی خودایه، چوون شێوازه‌كانی كۆرپه‌له له قورِئاندا ناكرێ بنیاتبنرێ له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه زانستی یه‌ی که له سه‌ده‌ی حه‌فده‌هه‌مدا ڕاڤه‌ی بۆ کردبوو،، وه‌لێ تاكه ده‌رهاویشتنی ژیری كه‌ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ كه ئه‌و وه‌سف و شێوه‌یه رِاست دروست بێت ئه‌و رِاستی یه‌یه كه خوا بۆ موحه‌ممه‌دی هه‌ناردۆته خواره‌وه.
شاعیر فارس الخوری
ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌د گه‌وره‌ترین پیاوه له پیاوه گه‌وه‌ركانی جیهان، وه ئه‌و دینه‌ی كه ئه‌و هێناویه‌تی تێر‌و ته‌سه‌ل ترین و ته‌واو ترین دینه.
دكتۆر إیرنبرج مامۆستا له زانکۆی ئۆسلو
ده‌ڵێت: هیچ گومان له‌وه دا نیه كه‌وا قورِئان له لایه‌ن خواوه هاتووه، وه گومانیش له وه ڕاست گێرِانی په‌یامی موحه‌ممه‌د نیه.
عه‌للامه بارتلمی هیلر
ده‌ڵێت: كاتێ كه خوا به ئایه‌تی والله يعصمك من الناس به‌ڵێنی دا به موحه‌ممه‌د كه ئه‌یپارێزێ، پێغه‌مبه‌ر هه‌موو پاسه‌وانه‌كانی خۆی وه‌رِێ كرد، ئینسان قه‌ت درۆ له گه‌ڵ نه‌فسی خۆی ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌م قورِئانه سه‌ر چاوه‌كی جگه له ئاسمان بوایه ئه‌وا موحه‌ممه‌د پاسه‌وانه‌كانی خۆی ئه‌هێشته‌وه..
زانای بوونه‌وه‌ر ( جیمس جینـز )
گوێی له زانای مسوڵمان (عناية اله المشرقي) بوو كه ئه‌و ئایه‌ته‌ی ئه‌خوێنده‌وه كه ده‌فه‌رموو: إنما يخشى الله من عباده العلما‌ء زۆر به سه‌رسامی و شاگه‌شكه‌ییه‌وه هاواری كرد‌و گوتی ئه‌وه كارێكه كه من له ماوه‌ی په‌نجا ساڵ ده‌ركم پێ ی كرد! كێ ئه‌م هه‌واڵه‌ی به موحه‌ممه‌د رِاگه‌یاندووه؟ ئایا ئه‌و ئایه‌ته له قورِئاندا هه‌یه؟ گه‌ر كار به‌م شێوه‌یه ئه‌وا من شایه‌تی ئه‌ده‌م كه قورِئان كتێبێكه له له لایه‌ن خواوه دابه‌زیوه..
ارنست رينان
ئه‌ڵێت: قورِئان هیچ گۆرِانكاری و لادانێكی تێ ناكه‌وێت، كاتێ كه گوێ له ئایه‌تێك ئه‌گریت ئیعجاب و سه‌ر سامی و مه‌یلێكی زۆر رِووت تێ ئه‌كات، كاتێ كه دیرِاسه‌ی كرِۆكی ته‌شریع ئه‌كه‌یت ته‌نها وات لێ ئه‌كات كه هه‌ر ئه‌بێ ئه‌و كتێبه به‌رزو بڵنده به پیرۆز بزانیت.
.............
مونتگمری
مونتگمری وات له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی (محمد فی مكة) 1953 لاپهرِه 52.
"به رِاستی ئاماده‌یی ئه‌م پیاوه بۆ ئه‌و هه‌موو نارِه‌حه‌تی و چه‌وسانه‌وه و ئێش‌و ئازاره‌ی كه له پێناوی بیروباوه‌رِه‌كه‌یدا بیچێژێت، هه‌روه‌ها سروشتی ئه‌خلاق وهه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌وانه‌ی شوێنی كه‌وتبوون و به سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی خویان دائه‌نا، ئه‌مه له گه‌ڵ گه‌وره‌یی و به‌رزی ده‌سكه‌وته رِه‌هاو به سووده‌كانی، ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ی دادپه‌روه‌ری پاكێتی كه‌سایه‌تی ئه‌و پیاوه‌ن، گریمانی ئه‌وه‌ی كه محمد له خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی بیروباوهرِهكهی كردبێ گریمانێكه گرفته‌كان قوڵتر ئه‌كه‌نه‌وه‌و چاره‌سه‌ری ناكه‌ن، به رِاستی هیچ كه‌سایه‌تیه‌ك له كه‌سایه‌تیه گه‌وره‌كانی مێژووی رِۆژئاوا نیه، رِێزو ته‌قدیری شایه‌ن به خۆی پێ درابێت وه‌ك ئه‌وه‌ی به محمد دراوه ".
جا با ئه‌وانه‌ی بێ رِێزی به‌و پێغه‌مبه‌ره ئه‌كه‌ن تۆزیك به وردی سه‌رنج له قسه‌ی ئه‌م كه‌ڵه زانایانه بده‌ن، ئه‌مانه هیچیان عه‌ره‌ب نه‌بوون و مسوڵمانیش نه‌بوون، به‌لاَم به زانست و تێگه‌یشتن و ویژدانه‌وه ژیانی پێغه‌مبه‌ریان خوێندۆته‌وه‌و له ئاستێكی به‌رزدا نرخاندوویانه، كوردیش ئه‌ڵێت: مشتێك نموونه‌ی خه‌روارێكه، ئه‌مه‌ش ته‌نها چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوو، ئه‌نا هه‌موو مرۆڤایه‌تی منه‌تباری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه له هه‌موو رِوویه‌كی ژیانه‌وه.
سانت هیلر
زانا‌و رِۆژهه‌لاَتناسی ئه‌ڵمانی سانت هیلر 1793-1884 له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (الشرقیون و عاداتهم).
"محمد سه‌رۆكی وولاَت بوو و هه‌روه‌ها شه‌ونخونی ئه‌كرد له پێناو ژیان و ئازادی گه‌له‌كه‌ی، تۆڵه‌ی له‌و كه‌سانه ئه‌سه‌نده‌وه‌ئكه خراپه‌یان ئه‌نجام ئه‌داو له رِێ ده‌رئه‌چوون له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه پرِ بوو له كه‌س و كۆمه‌لاَنێك كه درِنده‌وه وه‌حشی گه‌ر بوون، پێغه‌مبه‌ر بانگی ئه‌كردن بو یه‌كخواپه‌رستی و واز هێنان له زوڵم و سته‌م، به رِاستی له سه‌ر خۆ‌و نه‌رمو نیان بوو له بانگه‌وازه‌كه‌یدا ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ دوژمنه‌كانیشیدا، له كه‌سایه‌تی ئه‌ودا دوو سیفه‌تی سه‌ره‌كی تیا به‌دی ئه‌كرا كه له جوانترین و باشترین سیفات و رِه‌وشێتك بوون كه مرۆڤایه‌تی هه‌ڵیگرتبن ئه‌وانیش: دادپه‌روه‌ری و به‌زه‌یی..
لیف تولستۆی
1828-1910ئه‌دیبێكی جیهانیه كه شاكاره‌كانی له ئاستی جیهانیدا رِه‌واجێكی زۆری هه‌یه.
"به‌سه سه‌ربه‌رزی و فه‌خر بۆ محمد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ركزو زه‌لیل وشه‌رِانی له كه‌ڵبه‌ی شه‌یتان و هه‌رچی خووی دزێو‌و ناپه‌سه‌ند هه‌یه رِزگار كرد، وه رِێگه‌ی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی به رِویاندا كرده‌وه، به رِاستی به‌رنامه‌و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی محمد دنیا ئه‌گرێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگه له گه‌ڵ ژیری و داناییدا..
برناردشو
شاره‌زاو زانای ئینگلیزی له شاری كانیا له دایك بووه، 1817-1902 دانه‌ری كتێبی (محمد) كه ده‌سه‌لاَتی ئه‌و كاته‌ی به‌ریتانیا سوتاندویه‌تی.
جیهان پێویستیه‌كی ئێجگار زۆری به كه‌سێكی وه‌ك محمد هه‌یه له بیركردنه‌وه‌یدا، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره كه ئاینه‌كه‌ی به‌رده‌وام جێگه‌ی رِێزو گه‌وره‌یی بووه، به رِاستی به هێزترین ئایین بووه كه بتوانێت هه‌موو شارستانیه‌تێك له خۆیدا جێ بكاته‌وه، هه‌تا هه‌تایه به نه‌مری بمێنێته‌وه، من زۆرێك له نه‌ته‌وه‌و هاو زمانه‌كانم ئه‌بینم كه چونه‌ته ئه‌م ئاینه‌وه له سه‌ر به‌ڵگه‌و رِۆشنایی، وه ئه‌م ئایینه له داهاتوودا گۆرِه‌پانێكی فراوانی بۆ دروست ئه‌بێت له‌م كیشه‌وه‌ره‌دا (كیشوه‌ری ئه‌وروپا).
پیاوانی ئاینی له سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاستدا، له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌مارگیری و نه‌فامییه‌ی كه هه‌یانبوو، وێنه‌یه‌كێ رِه‌ش و ناشیرینیان دابوو به ئاینی محمد، ئه‌وانه به دوژمنی ئاینی مه‌سیحیه‌تیان له قه‌ڵه‌م ئه‌دا، به‌لاَم من كاتێك شاره‌زا بووم له قسه‌و كاره‌كانی ئه‌م پیاوه، بینیم به رِاستی سه‌رسورِهێنه‌رێكه بۆ خۆی، گه‌شتمه ئه‌و باوه‌رِ‌ه‌ی كه ئه‌م ئاینه دوژمنی مه‌سیحیه‌ت نه‌بووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو پێویسته ناو ببرێت به رِزگاركه‌ی مرۆڤایه‌تی، به رِای من ئه‌گه‌ر ئیش و كاری جیهان ئه‌مرِۆ له ژێر ده‌ستی ئه‌ودا بووایه، سه‌ركه‌وتوو موفه‌ق ئه‌بوو له چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانمان به‌و ئاشتی و به‌خته‌وه‌ریه‌ی كه پێیه‌تی بۆ مرۆڤایه‌تی
مسیۆ میخائیل ئاماری
له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (تاریخ المسلمین) ئه‌ڵێت: به رِاستی محمدی پێغه‌مبه‌ری مسوڵمانه‌كان، ئاینێكی هێنا بو دورگه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌گونجێ ببێته ئاینی هه‌موو گه‌لان به گشتی، چونكه ئاێنێكی ته‌واوو خاوه‌ن گه‌شه‌و به‌رزیه، ئاینی رِۆشنبیری و تێگه‌یشتنه، ئاینی چاودێری و خزمه‌ته، بۆمان نیه له نرخ و به‌های ئه‌و ئاینه كه‌م بكه‌ینه‌وه، به‌سه فه‌خرو پیاهه‌ڵدان بۆ محمد كه له هه‌موو ژیانی بانگه‌وازیدا ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكی كه‌میش موساوه‌مه‌ی قبوڵ نه‌كرد له سه‌ر بیروباوهرِهكهی، له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جۆری هونه‌ری موساوه‌مه‌دا كه به‌كاریان هێنا له گه‌ڵی، وه له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازار‌و نارِه‌حه‌تی وته‌نگه‌شانه‌دا كه هێنایانه رِێی، به رِاستی له بیروباوه‌رِێكی پته‌وو رِۆچوو به ناخیدا ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد كاتێ ووتی:(ئه‌گه‌ر رِۆژ بخه‌نه لای رِاستم و مانگیش بخه‌نه لای چه‌پم له سه‌ر ئه‌وه‌ی واز له‌م كاره بێنم وازی لێ ناهێنم) ئه‌مه به‌ڵگه‌ی بیروباوه‌رِێكی قوڵ و به‌رده‌وامی و خوگریه‌كی بێ وێنه‌یه، هیممه‌ت و عه‌زیمه‌تێكه كه به رِاستی هه‌موو عه‌ره‌ب قه‌رزاری محمدی كورِی عبدالله ن، كه عه‌ره‌بی كرده گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه شوێنێكیان له ژێر رِۆژدا هه‌بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا..
عه‌للامه لوزانی فه‌رِه‌نسی
له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (الله فی السما‌ء). محمد پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌به‌كان نیه به ته‌نها، به‌ڵكو باشترین پێغه‌مبه‌ره كه باسی یه‌كتاپه‌رستی خوای كردبێت، ئاینی مو‌سا هه‌رچه‌نده له‌و ئاینانه‌یه كه بنماكه‌ی له سه‌ر یه‌كتاپه‌رستی خوا دامه‌زراوه، به‌لاَم ئاینێكی نه‌ته‌وه‌یی رِووت بووه و تایبه‌ته به نه‌وه‌كانی ئیسرِائیل، به‌لاَم محمد ئاینه‌كه‌ی به هۆی دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی به هێزه‌وه بلاَو كرده‌وه ئه‌وانیش: یه‌كتاپه‌رستی و باوه‌رِ بوون به زیندوبونه‌وه، كه به رِاستئ ئاینه‌كه‌ی بۆ هه‌موو مرۆڤه‌كان ئاشكرا كرد له سه‌رتاسه‌ری ئه‌م زه‌ویه‌دا.
هه‌روه‌ها له هه‌مان كتێبدا ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رێك به‌م شێوه‌یه بێت شایه‌نه شوێنكه‌وتوه‌كانی ده‌سپێشكه‌ری بكه‌ن تاكو خه‌ڵكی شوێنی ئاینه‌كه‌ی بكه‌ون، به رِاستی بانگه‌وازێكی به رِێزه، له سه‌ر بنه‌مای ناسینی په‌روه‌ردگار دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵنانی خه‌ڵكی له سه‌ر خێر‌و چاكه‌و دوركه‌تنه‌وه‌یان له خراپه‌كاری، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وه‌ی كه هێناویه‌تی بانگه‌شه‌ی چاكه‌و چاكه‌خوازی ئه‌كات، چاكه‌خوازیش سروودی باوه‌رِداره، به رِاستی ئه‌مه ئه‌م ئاینه‌یه كه هه‌موو نه‌سرانیه‌كانی بۆ بانگ ئه‌كه‌م تاكو برِوای پێ بێنن..
شبرك النمساوی
به رِاستی مرۆڤایه‌تی فه‌خرو شانازی ئه‌كات به‌وه‌ی كه‌سێكی وه‌ك محمدی ڵاڵدراوه، به رِاستی له گه‌ڵ نه‌خوێنده‌واریه‌كه‌یدا، ڵێش چوارده سه‌ده له‌مه‌به‌ر، توانی یاسا‌و شه‌ریعه‌تێك بێنێت، ئێمه‌ی ئه‌وروڵی زۆر به‌خته‌وه‌ر ئه‌بین ئه‌گه‌ر بگه‌ینه ڵۆڵه‌ی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی.
بوسورث سمیث
له كتێبه‌كه‌یدا به ناونیشانی (محمد و المحمدیة) چاپی لندن 1874 لاپهرِه 92.
به رِاستی محمد له یه‌ك كاتدا سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و زه‌عیمێكی ئاینی بوو، به‌لاَم ئه‌و هه‌ڵپه‌و هه‌ڵه‌شه‌ییه‌ی له پیاوانی ئاییندا هه‌یه له‌ودا نه‌بوو، هه‌روه‌ها فه‌یله‌قی سه‌ربازی نه‌بوو وه‌ك قه‌یسه‌ره‌كان هه‌یانبوو، نه سوپایه‌كی ئاماده‌كراوو تایبه‌ت به خۆی هه‌بوو، وه نه چاودێرێكی تایبه‌ت، وه نه كۆشكێكی رِازاوه‌و بڵند و نه موچه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر بگونجێت كه بووترێت كه‌سێك حوكم و فه‌رمانرِه‌وایی به قه‌ده‌ری خوا كردووه ئه‌وه محمده، چونكه توانی كه ده‌سه‌لاَت بگرێته ده‌ست بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی له به‌ر ده‌ستا بێت یان كه‌س و كاری و یارمه‌تی بده‌ن و له گه‌ڵیدا بن.
كارل هیرنش بكر
له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی –الشرقیون-ده‌ڵێت.
به هه‌ڵه‌دا چووه ئه‌وكه‌سه‌ی كه ئه‌ڵێت پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب ده‌ججاله یان جادوگه‌ره، چونكه ئه‌وه بێ ئاگا‌و تێ نه‌گه‌شتووه له بیر‌و باوه‌رِو مه‌بادئه به‌رزه‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، به رِاستی محمد هه‌قی خۆیه‌تی و شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه رِێزی لێ بگیرێت، بیروباوه‌رِ‌ه‌كه‌شی شایه‌نه به‌وه‌ی كه شوێنی بكه‌ویت، ئێمه بۆمان نیه حوكم بده‌ین به سه‌ر هه‌ر شتێك‌دا تاكو لێی شاره‌زان نه‌بین، به رِاستی محمد باشتیرن پیاوێكه هاتووه بۆ ئه‌م جیهانه به ئاینێكی رِۆشن وتێرو ته‌واو، هه‌روه‌ها ئێمه وا نابینین كه ئاینی ئیسلام دور بێت له ئاینی مه‌سیحی .
عه‌للامه سادیولویس- فه‌ره‌نسا
محمد پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب نه‌بووه‌به‌وه‌ی كه ته‌نها مژده‌ده‌ر بێت بۆ عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵكو بو هه‌موو جیهان هاتووه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی به ویژادنه‌وه تێی برِوانن، چونكه نه‌هاتووه به ئاینێكی تایبه‌ت به عه‌ره‌ب، وه ئه‌و یاسا‌و ته‌عالیمانه‌ی كه هێناونی كه شایه‌نن به‌وه‌ی كه مرۆڤ رِێزیان لێ بگرێت و له ئاستیدا سه‌رسان ببێت به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆر گه‌وره‌و به‌رز بووه بووه له ئاینه‌كه‌یدا، گه‌وره بووه له رِه‌وشت و ئه‌خلاقیدا، گه‌وره بووه له سیفاته‌كانیدا، ئای چه‌نده‌مان پێویست به كه‌سانێكی له شێوه‌ی محمدی پێغه‌مبه‌ری مسوڵمانان (صلى الله عليه وسلم) هه‌یه بۆ ئه‌م جیهانه .
دكتورشومیس
هه‌ندێ له خه‌ڵكی ئه‌ڵێن كه قورئان قسه‌ی محمده، به رِاستی ئه‌وه درۆ‌و بوختانێكی گه‌وره‌یه، قورئان فه‌رموده‌ی خوایه كه نیگای كردووه بۆ پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محمد، له توانای كه‌سێكی نه‌خوێنه‌واری وه‌ك محمدا نیه كه بتوانێت كتێبێكی ئاوامان بۆ بێنێت كه ژێری و زانایان و دانایان سه‌رسامه تیایدا‌و ببێته هیدایه‌تی خه‌ڵكی له تاریكاییه‌وه بۆ رِوناكی.
ئینجا دوای ئه‌و قسه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چۆن كه‌سێكی ئه‌وروپی ئاوا سه‌رسام ئه‌بێت و به‌و شێوه هه‌ڵوێست وه‌ر ئه‌گرێت:
له‌وانه‌یه سه‌رسام ببن به ئیعتراف و دان پیانانی كه‌سێكی ئه‌وروپی به‌و شێوه‌یه، من قورئانم خوێندۆته‌وه‌و دیراسه‌م كردووه، هه‌موو ئه‌و مانا به‌رزانه‌م تیا بینیوه، ئه‌و دانایی و رِه‌وانبێژیه‌ی له قورئاندایه، ئه‌و ده‌ستور یاسا‌و رێسایه‌ی له قورئاندایه، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ژیانمدا كتێبێكم وه‌ك قورئان نه‌دیوه، ته‌نها یه‌ك رِسته‌یه‌كی بێ نیازت ئه‌كات له چه‌نده‌ها دانراوو كتێبی تر، ئه‌مه بێ گومان گه‌وره‌ترین موعجیزه‌یه كه محمد پێی دراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه ".
لومارتان
له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی ( تأریخ تركیا) باریش 1854، جوزئی 11، لاپهرِه 276-277.
"ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌وابتانه‌ی كه عه‌بقه‌ریه‌ت و لێهاتویی مرۆڤی پێ ئه‌پێورێن بریتی بن له به‌رزی و پاكێتی مه‌به‌ست و ئه‌و ده‌ره‌نجامه سه‌رسورِهێنه‌رانه‌ی كه ئه‌نجامی هێناون له گه‌ڵ كه‌می هۆكاره‌كاندا، ئه‌وه كێ هه‌یه له گه‌وره‌و سه‌ردارانی مێژووی نوێ بتوانێت شان بدا له شانی محمد و له عه‌بقه‌ریه‌ت و لێهاتوییدا پێوانه به‌راورد بكرێت له گه‌ڵیدا؟ ئه‌و لێهاتووانه چه‌كیان دروست كرد‌و یاسا‌و ده‌ستورێكیان دانا و ئیمبراتۆریه‌تێكان پێك هێنا، به‌لاَم هیچیان به‌رهه‌م نه‌بوو جگه له مه‌جدێكی وێرانه‌و وون بوو خۆی نه‌گرت و هه‌ره‌سی هێنا، به‌لاَم ئه‌م پیاوه (محمد ) ته‌نها سه‌ركردایه‌تی سوپا‌و دروستكردنی ئیمبراتۆریه‌ت و یاسا دانان و فه‌رمانرِ‌وای گه‌لانی نه‌كردووه‌و به‌س، به‌ڵكو پێشه‌وایه‌تی ملێونه‌ها خه‌ڵكی كردووه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش به ته‌نها به‌ڵكو هه‌رچی قومارو بت و بیر‌و بۆچونی بێ كه‌ڵك و بێ سوود هه‌یه هه‌مووی له ناو برد‌و زاڵ بوو به سه‌ریدا.
به رِاستی پێغه‌به‌ر به ئارام بوو تاكو سه‌ركه‌وتنی له لایه‌ن خواوه ده‌ست كه‌وت، هه‌وڵ و لێبرِانی پێغه‌مبه‌ر به ته‌واوی رِووه‌و كارێكی سه‌ره‌كی بوو، ته‌ماعی به‌وه نه‌بوو كه ئیمبراتۆریه‌تێك یان ده‌سه‌لاَتێكی به‌و شێوه‌یه دروست بكات، به‌ڵكو مه‌به‌ستی رِ‌ه‌زامه‌ندی خوا بوو بۆی، ته‌نانه‌ت نوێژه‌كانی پێغه‌مبه‌رو پارِانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له په‌روه‌ردگاری و مردنی و سه‌ركه‌وتنی بیروباوهرِهكهی دوای خۆشی، ئه‌مانه هه‌موو به‌ڵگه نین له سه‌ر فێڵ وهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، به‌ڵكو به‌ڵگه‌ی دڵنیایی ته‌واوی پێغه‌مبه‌رن به بیروباوهرِهكهی كه هێزو توانایه‌كی ته‌واوی به‌خشیبوو پێی بۆ دانان و دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دوولایه‌نه: باوه‌رِبوون به تاك و ته‌نهایی خوا، وه باوه‌رِبونیش به‌وه‌ی كه ئه‌م خوایه پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ دروستكراوه‌كانیدا، به‌شی یه‌كه‌م: یه‌كتاپه‌رستی و تاك و ته‌نهایی خوا رِون ئه‌كاته‌وه، وه به‌شی دووه‌میش ئه‌وه‌ی كه ناشایسته‌یه بدرێته پاڵی خوا رِونی ئه‌كاته‌وه، بۆ جێ به جێكردنی یه‌كه‌میان پێویست به له‌ناوبردنی هه‌رچی ئه‌و بوت و شته نه‌فامی و جاهیلیانه ئه‌كات كه له سه‌رده‌می خۆیدا هه‌بوون، وه بۆ خاڵی دووه‌میش پێویست به دامه‌زراندنی بیروباوه‌رِێكی ساخ و به جێ ئه‌كات به ووشه‌ی بانگه‌شه بۆ لای خوا به دانایی و قسه‌ی چاك ئه‌كات.
ئه‌م محممه‌ده ، فه‌یله‌سوف، دوانده‌ر، پێغه‌مبه‌ر، یاسادانه‌ر، جه‌نگاوه‌ر، له ناو به‌ری هه‌واو ئاره‌زووی ناجۆروخراپه‌كاری مرۆڤ، داهێنه‌ری په‌یرِ‌ه‌وو رِێرِه‌وه فكریه‌كان كه بانگه‌شه ئه‌كه‌ن بۆ په‌رستی خوا به تاك و ته‌نها، به رِاستی محمد ده‌مه‌زرێنه‌ری شارستانیه‌تی رِاسته‌قینه بووه له جیهاندا، دامه‌زرێنه‌ری ئیمبراتۆریه‌تێكی رِوحانی پاك، ئه‌مه‌یه محمد .
به له به‌رچاوگرتنی هه‌موو پێوه‌ره‌كانی مرۆڤ بۆ گه‌وره‌یی و لیهاتوویی مرۆڤ، پێم خۆشه پرسیارێك بكه‌م: ئایا كه‌سێك هه‌یه گه‌وره‌تر بێت له پێغه‌مبه‌ر محمد ؟ "
سنرستناڵاسوجی
سنرستناڵاسوجی: رِوژهه‌لاَتناس اسوچی له ساڵی 1866 له دایك بووه، ماموستای زمانه‌كانی سامی بووه، له نوسینی (دائرة المعارف) به‌شداری كردووه، كۆمه‌ڵێك ده‌ستنوسی رِۆژهه‌لاَتی كۆكردۆته‌وه، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری (العالم الشرقي) بووه، كۆمه‌ڵێك نوسراوی هه‌یه له‌وانه: ( القرا‌ن و الانجیل المحمدي) و ( تأریخ و حیاة محمد).
"ئێمه به وێژدان نین له گه‌ڵ محمدا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو سیفاته به‌رزو جوانانه‌ی كه هه‌یه‌تی ئینكاری بیكه‌ین و باوه‌رِمان پێی نه‌بێت، به رِاستی محمد جه‌نگێكی رِاسته‌قینه‌ی له پێناوی ژیانێكی رِاسته‌قینه‌و به عیززه‌تا به‌رپاكرد، جه‌نگێك دژی نه‌فامی و هه‌مه‌جی و هه‌رِ‌ه‌مه‌كی، سوروو به‌رده‌وام بوو له سه‌ر بیر‌و باوه‌ر‌ِه‌كه‌ی، به‌رده‌وام بوو له جه‌نگی یاخی بووان و له سنور ده‌رچووان تاكو له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتنی ئاشكرای به ده‌ست هێنا، ئه‌وكات شه‌ریعه‌ت وبه‌رنامه‌كه‌ی بووه ته‌واترینی به‌رنامه‌كان، خۆشی له سه‌رو هه‌موو گه‌وره‌و لیهاتووه‌كانی مێژووه‌وه‌ی
جیبونوكلی
جیبونوكلی: بلاَوبونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی جێگه‌ی سه‌رسورِمان نیه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی جێی بیركردنه‌وه‌و سه‌رسورِمانه به‌رده‌وامی و جێگیر بونیه‌تی له دڵی شوێنكه‌وتوانیدا به درێژایی سه‌ده‌كانی پێشوو، ئێسته‌ش ئه‌و ئینتیباعه جوان و پرِمانایه‌ی كه محمد له دڵی شوێنكه‌وتواندا له مه‌ككه‌و مه‌دینه هه‌ڵیكه‌ندبوو، هه‌مان جوانی و زیندویی و هێزی له ده‌رونی هیندیه‌كان و ئه‌فریقیه‌كان و توركه‌كاندا به‌رده‌وام، ئه‌وانه‌ی كه تازه‌ن به قورئان و شتێكی كه‌می لێ شاره‌زان، پاش تێپه‌رِبونی دانزه سه‌ده به سه‌ر ئیسلامدا ئێسته‌ش گورِوتینی له دڵی شوێنكه‌وتوانیدا وه‌ك یه‌كه‌م جاره.
مسوڵمانه‌كان توانیان به یه‌ك ده‌ست رِاوه‌ست له به‌رامبه‌ر فیتنه‌و تاقیكردنه‌وه‌ی ئیماندا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه شاره‌زاییان لێی نه‌بوو ته‌نها له رِێی هه‌ست و مه‌شاعیری مرۆڤایه‌تیه نه‌بێت، ووته‌ی "أشهد ڕن لا إله إلا الله وڕن محمدا رسول الله " كه شه‌هاده‌تی مسولمانه‌كانه زۆر ئاسانه، وه هه‌ست و شعور یان به خوایه‌تی خوا كاریگه‌ر نه‌بوو به هیچ شتێكی تر له‌و دیاردانه‌ی كه خه‌ڵكانی تر ئه‌یانكردنه خوایه‌كی تر جگه له خوا،وه پیرۆزوی و رِێزی پێغه‌مبه‌ر له سنوری به مرۆڤ بونیدا تێنه‌په‌رِی، هه‌روه‌ها په‌یرِه‌و مه‌نهه‌جی له ژیاندا وای كردبوو كه رِێزو پێزانینی هاوه‌ڵه‌كانی بۆی(ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت و رِێنمونی كردبوون و له تاریكایییه‌كاندا به‌ره‌و رِوناكی ده‌ری هێنان) له بواری عه‌قڵ وئایین تێپه‌رِ نه‌بێت.
ماكسفان برشم: زانا‌و عه‌لامه‌ی سویسری
ماكسفان برشم: زانا‌و عه‌لامه‌ی سویسری برشم له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (العرب فی اسیا).
"به رِاستی پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب محمد له گه‌وره‌ترین بانگخوازان و كه‌سانێك بووه كه خێر‌و خۆشی بو مرۆڤایه‌تی ویستووه، به رِاستی ده‌ركه‌وتنی محمد بۆ جیهان كاریگه‌ی عه‌قڵ و ئاوێزێكی به‌رز بوو، ئه‌گه‌ر ئاسیا شانازی به نه‌وه‌كانی خۆیه‌وه بكات، ئه‌وه پێویسته شانازی به‌م پیاوه به‌رزه‌وه بكات، به رِاستی زوڵم و سته‌مێكی ئێجگار گه‌وره‌یه كه ماف و حه‌قی محمد پێشێل بكه‌ین، كه هات بۆ ولاَتی عه‌ره‌ب وهه‌ر له خۆشیان بوو، كه وه‌ك ئه‌زانین ئه‌وان له چی رِق و كین و دوژمنایه‌تیه‌كدا بوون پێش هاتنی پێغه‌مبه‌ر، ئینجا دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی ئاشكرا كرد چۆن توانی حاڵیان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بگۆرِێت له گشت بواره‌كانی ئه‌خلاقی و كۆمه‌لاَیه‌تی و ئاینی، به گشتی هه‌رچه‌ند مرۆڤ شاره‌زاتر بێت به ژیان و هه‌ڵس و كه‌وت و بانگه‌شه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ئاستی مرۆڤایه‌تی پێ به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجام و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ناگونجێت ئه‌و شتانه بدرێنه پاڵ محمد كه ده‌بنه هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها هۆی سه‌رسورِمان و شێون كه‌وتنی ملێونه‌ها خه‌لكی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن په‌یوه‌ستن به‌و پیاوه‌وه خۆشیان ده‌وێت و به گه‌وره‌ی رِاده‌گرن
مسته‌ر سنكسی رِۆژهه‌ڵاتناسی ئه‌مریكی
مسته‌ر سنكسی، كه رِۆژهه‌ڵاتناسێكی ئه‌مریكی یه ( 1831 ـ 1883 ) له كتێبی ( دیانة العرب ) دا ده‌ڵێت: وه دیار كه‌وتنی موحه‌ممه‌د دوا به دوای عیسا به پێنج سه‌دو حه‌فتا ساڵ، ئه‌رك و كاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بریتی بوو له كامڵ كردن و تێر‌و پرِ كردنی ئه‌قلی به‌شه‌ر، له رِێگه‌ی تێر كردن و بێ نیاز كردنی له بنچینه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئاكارو ئه‌تواری جوان و له جێ خۆی ئه‌بینی یه‌وه، ئه‌ویش به گه‌رِانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه ئه‌ڵێت خودا تاكه پشتی قاییم ئه‌كرد، وه به‌و ژیانه‌ی كه له دوای ئه‌م ژیانه‌ی دونیاوه كه هه‌موو خه‌ڵكی رِوو ی‌تێ ئه‌كه‌نه‌وه تێ ئه‌كۆشا.
ئینجا ئه‌ڵێت:
فیكره‌و بیر‌و بۆچوونی ئیسلامی بوو به ده‌رمانی حه‌وت ده‌رده بۆ به ته‌نگه‌وچوونێكی زۆر له بار‌و له جێ بۆ جیهان، ئه‌قل و هه‌ست و نوستی ئینسانیه‌تی رِزگار كرد له‌و كۆت و پێوه‌نده قورِسه‌ی كه په‌لكێشی به‌ر ده‌م فاڵچی و خورافچیه‌كانیان ئه‌كردنه‌وه، موحه‌ممه‌د دێت هه‌موو چه‌شنه وێنه‌كان له په‌ستگاكاندا له ناو ئه‌بات و پووچیان ئه‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و بوت و تیمسالانه‌ی كه وێنه‌ی خوایان گوایه به خه‌ڵكه‌كه نیشان ئه‌دا ووردو خاش و خاپووری كردن، تا وای كرد فیكری ئینسانه‌كانی رِزگار كرد له بیر‌و باوه‌رِی ته‌جسید. ( مه‌به‌ست له‌و شێوه ناشیاوه‌ی كه به ئه‌قڵی خۆیان له درووست كردنی بوته‌كاندا رِه‌نگی خوایان وه‌به‌ر ئه‌هێنا ! ).
دكتۆرزویمر رِۆژهه‌لاَتناسی كه‌نه‌دی
دكتۆرزویمر رِۆژهه‌لاَتناسی كه‌نه‌دی كه له ساڵی 1813 له دایك بووه‌و له 1900 مردووه، له كتێبه‌كه‌ی ( الشرق وعاداته ) دا ده‌ڵێت: بێ گومان موحه‌ممه‌د گه‌وره‌ترین پێشه‌وای مسوڵمانه دینداره‌كانه، هه‌ر قسه‌یه‌كی كه كردوویه‌تی به رِاست وه‌ر ئه‌گیرێن، ئه‌و ساكسازێكی به توانا بووه‌و رِاگه‌یه‌نه‌رێكی رِوون و ئاشكرا‌و بوێر‌و جوامێرێكی به توانا بووه، رِۆشه‌نبیرێكی گه‌وره بووه، نابێ خۆ بده‌ینه پاڵ ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌و خه‌سڵه‌ت جوانانه‌ی ئه‌و هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه ئه‌و قورِئانه‌یه كه ئه‌وی هێناوه‌ته بوون، ئه‌وه ئه‌و مێژوویه‌یه كه شایه‌تی رِاست گۆیی بانگه‌وازه‌كه‌ی ئه‌ده‌ن.
رِۆژهه‌ڵاتناس جیبونی اوكلی
رِۆژهه‌ڵاتناس جیبونی اوكلی له كتێبی ( تاريخ امبراطورية الشرق) چاپی 1870 له‌نده‌ن له لاپهرِه 54 دا ده‌ڵێت:
ده‌ڵێت: بڵاو بوونه‌وه‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی، هه‌ر ئه‌وه نیه كه بانگه‌وازه‌كه خۆی شیاوی به‌ره‌و پێش چوون و ته‌كانی له بار بووبێتن، بگره به‌رده‌وام بوون و جێگیر بوونی به درێژایی رِۆژگار وای كردووه كه ئه‌م ئیسلامه به‌رده‌وام هه‌ر له به‌ره‌و پێش چوون تاوداندا بێت. به‌رده‌وام ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی كه موحه‌ممه‌د له مه‌ككه‌و مه‌دینه بنیاتی نابوون دوای تێپه‌رِ بوونی ده سه‌ده ئێستا بوو ون به هێزێكی پته‌و له نێو ناخ و ده‌روونی هیندی یه‌كان و ئه‌فریقی یه‌كان و توركه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه ئێستا هاتونه‌ته‌وه به‌ر قورِئان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه ده‌گه‌ڵی بچنه پێشێ.
مسوڵمانان توانیان كه خۆ گری بكه‌ن و ده‌ست له ناو ده‌ست و رِوو به‌رِووی فیتنه‌ی بێ باوه‌رِان ببنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆ ئه‌وان خواكه‌ی خۆشیان به چاو نه‌بینی بوو بگره ته‌نها له رِێگه‌ی ئه‌قڵ و هه‌ست و نوستی ئینسانیه‌ته‌وه ده‌ركیان به بوون و گه‌وره‌یی ئه‌و خوایه كردبوو.
گوته‌ی: ( أشهد ان لا اله الا الله و أن محمداً رسول الله) ئه‌مه له خۆی دا شایه‌تی هێنان بوو به ئیسلام، ئه‌م شایه‌تی دانه‌یان له به‌رده‌م خوایه‌تی خوا وای لێ نه‌كردن كه رِوو له غه‌یری ئه‌و خوایه بن و یه‌كێكی تر به خوا بزانن. نه‌هج و به‌رنامه‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره له ژیانی دا كه وای له یارانی خۆی كرد كه رِوو له رِێنمایی و ده‌رچوونیان له تاریكایی یه‌كانه‌وه بۆ رِووناكی بكه‌ن) هه‌موو ئه‌و هه‌ست و نوسته‌ی یارانی كه هه‌یان بوو ته‌واو چوار چێوه‌ی ئه‌قل و خودی دینه‌كه‌ی خۆی بوو.
بوسورث سميث
( بوسورث سميث) له كتێبی (محمد والمحمدية) چاپی له‌نده‌ن ساڵی 1874 له لاپهرِه 92 ده‌ڵێت: موحه‌ممه‌د ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پیاوێكی سیاسی بوو، له هه‌مان كات پێشه‌وایه‌كی ئایینیش بوو، ئه‌م پیاوه كه‌سێ نه‌بوو له ده‌م خراوان و كه‌م ئاكارانی پیاوانی تری ئایینی..هه‌ر وه‌ك ئه‌و له‌شكرو سوپایه‌كی ئه‌و تۆی نه‌بوو كه به‌راورد كرێن له گه‌ڵ ئه‌و له‌شكرو سوپایانه‌ی كه قه‌یسه‌ره‌كان هه‌یانبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و سوپای به‌زۆر پێك هێنراوو پاسه‌وانی تایبه‌تی یان كۆشك و ته‌لاری پته‌وی خۆی نه‌بوو، ئاخر خه‌ڵكی هه‌قی یان بوو كه بڵێن: ئه‌و كه حوكمی ئه‌گێرا قودره‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی خودایی ده‌گه‌ڵ بوو، ئه‌نا ئه‌وچۆن توانی ئاوا به ئاسانی جله‌وی ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، كه به بێ ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سه‌یه‌ك یان خه‌ڵكانێكی تر له هاوبیرانی هه‌بووبێتن كه پشتی بگرن و بووبێتن به هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پیاوه ، (هه‌ر ئه‌وه‌شه كه ئه‌م پیاوه ببێته گه‌وره‌ترین كه‌س له جیهان) .
مونتجومري وات
( مونتجومري وات) له كتێبی (محمد في مكة، 1953، له لاپه‌ڕه 52) دا ئه‌ڵێت:خۆ رِاهێنانی ئه‌م پیاوه بۆ به‌رگه گرتنی له به‌رده‌م نارِه‌حه‌تی یه‌كان له پێناو بیر‌و باوه‌رِه‌كه‌یدا، هاندان و ته‌وژمێك بوون بۆ شوێن كه‌وتووانی كه به پێشه‌واو سه‌رمه‌شقی خۆیان بزانن. هه‌موو ئه‌وانه‌شن که دادگه‌ری و پاكی و بێگه‌ردی و بێ له‌كه‌یی ئه‌م پیاوه نیشان ئه‌ده‌ن. ئه‌م پیاوه به چه‌شنێك بوو كه هیچ كه‌سێ له ناودارنی رِۆژئاوای مێژوو نه‌بووه كه ته‌قدیرو رِێزو ستاییشی یان بۆ دا نه‌نابێت.
ڕِۆشنبیری فه‌رِه‌نسایی لامارتین
ڕِۆشنبیری فه‌رِه‌نسایی لامارتین له كتێبی (تاریخ تركیا) له چاپی پاریسی ساڵی ١٨٥٤، له به‌شی دووه‌م، لاپهرِه (٢٧٦-٢٧٧)دا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ئه‌و زه‌وابتانه‌ی كه هه‌ن و ده‌بن به پێوه‌ر بۆ بلیمه‌تیی ئینسان، ئه‌وپه‌رِی مه‌به‌ست بن، یا ئاكام و ده‌رهاویشته‌یه‌ك بن بۆ بلیمه‌تیی كه‌سه‌كان، قه‌ت به هیچ چه‌شن زات ناكرێت و جورئه‌ت ناكرێت كه ده‌گه‌ڵ بلیمه‌تێكی وه‌ك موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) به‌راورد بكرێن و ڕِووبه‌رِوو بكرێنه‌وه. چونكه ئه‌و بلیمه‌تانه‌ی كه هه‌ن و هه‌ریه‌ك به چه‌شنێك ناو و ناوبانگی ده‌ركردووه، بلیمه‌تییه‌كانیان له‌وه بووه كه چه‌كیان دروست كردووه، یاسا و ڕِێسایان داهێناوه، ئیمبرِاتۆرێتییان پێك هێناوه، كه‌چی هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه به ئاكام و سه‌ره‌نجامێكی زۆر خراپیان بردوون، كه هه‌ر له‌به‌ر چاوی ناوداره‌كان خۆیانه‌وه هه‌ره‌سیان هێنا.
به‌ڵام ئه‌و پیاوه ( موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) ) ته‌نها پێشه‌وایی سوپاكانی نه‌كرد و یاسای دا نه‌رِشت و حوكمی گه‌له‌كانی نه‌كرد و به‌س ، بگره پێشه‌وایه‌تی مه‌لایین كه‌سی له سه‌ر زه‌ویا كرد، كه ئه‌و كاته سێ یه‌كی هه‌موو جیهانی ئه‌گرته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌رنا، بگره ده‌ستی گرت به‌سه‌ر هه‌موو خورافیات و ئه‌دیانه پووچه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه باوه‌رِیان به نوشته‌و مۆری شین و كه‌پكه‌ی شین هه‌بوو.
ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئارامی گرت و خۆ گری كرد، تا سه‌ركه‌وتنی له خواوه پێ به‌خشرا، له ته‌ماح و خواسته‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) بۆ یه‌ك شت بوو كه هه‌نگاوی بۆ ئه‌هاویشت، خۆ ئه‌و ئاواتی ئه‌وه‌ی نه‌بوو كه ئیمبراتۆرِیه‌ت درووست بكات، یان هه‌ر شتێكی تر له‌و باره‌وه، هه‌تا نوێژه‌كانی و دوعا‌و پارٍانه‌وه‌كانی له به‌رده‌م په‌روه‌ردگاری و مردن و وه‌فات كردنیشی و سه‌ركه‌وتنی ئایینه‌كه‌شی له دوای مردنیشیه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه‌ی نیشان ئه‌دان كه ئه‌م پیاوه فێڵ زان و مه‌كر باز نه‌بووه به هیچ جۆر، بگره یه‌قین و دڵنیایی و رِاست گۆیی ئه‌و بوو كه گرِو تینێكی پێ دابوو كه ئاقیده‌و بیر‌و بۆچوونه‌كه‌ی له دوو لاینه‌وه جێگیر بكات، كه بریتی بوون له یه‌كتایی خوا‌و ئیمان، وة ئاقیبه‌تی موخاله‌فه كردنی ئه‌و خوایه ( كه چی له ده‌رنجام پێ نیشان ئه‌درێته‌وه).
شاعیری هیندی ساروحنی ندو
ساروحنیندو (شاعیرێكی هیندی بوو): ده‌ڵێت: ئیسلام وا دا ئه‌نرێت كه تاكه بانگه‌شه‌ی رِاست و درووسته كه بانگه‌شه‌ی دیموكراتیه‌ت بكات، ئه‌م دیموكرِاتیه‌ش رۆژێ پێنج جاران له مزگه‌وته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵکی بۆ نوێژێ بانگ ئه‌كات، دێ نشێنێك و ده‌سه‌ڵاتدارێك له ته‌ك یه‌كه‌وه به بێ ته‌وفیر نوێژ به‌رپا ئه‌كه‌ن و تێكرِا گه‌واهی یه‌كتایی خوا ئه‌ده‌ن و دان به‌وه ئه‌هێنن كه خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تره. ئه‌وه‌ی كه سه‌رسامی كردوو وم ئه‌وه‌یه كه هه‌موو ئه‌و یه‌كێتیه وای لێ ئه‌فامرێته‌وه كه قه‌ت مومكن نیه رِۆژێ له رِۆژان دابرِ دابرِی و لێک ترازان و كه‌ڵێن رِوو له شوێن كه‌وتوانی بكات. هه‌ر ئه‌وه‌شه كه‌وای له هه‌موو كه‌سه‌كان كردووه كه به‌رِاستی ببن به برا له‌گه‌ڵ له یه‌كتر
فه‌یله‌سووف رِاما كریشنا راو
فه‌یله‌سووف رِاما كریشنا راو: كتێبێكی نووسیوه به نێو نیشانی: (محمد النبي) تێیدا ئه‌لًێت: ناتوانین ده‌رك به هه‌موو كون و قوژبنه‌كانی ژیان و كه‌سایه‌تی موحه‌ممه‌د ببه‌ین، به‌ڵكو من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌وه‌نده‌ی دیرِاسه‌ی ژیانی موحه‌ممه‌دم كردبێت و تێی رِامابم گه‌یشتوومه‌ته ئه‌وه كه ته‌نها ئه‌وه بڵێم: كه ئه‌و موحه‌ممه‌ده موجاهید بوو، پیاوی كار‌و كرده‌وه بوو، پیاوی سیاسه‌ت بوو، خه‌تیب و گوتار بێژ‌و سوڵحاوو سوڵح ساز بوو، سێبه‌رو په‌ناو په‌سیوی هه‌تیوان بوو، پارێزه‌ری كۆیله‌كان بوو، رِزگار كه‌ری ئافره‌تان بوو، قازی و دادوه‌رو دادگه‌ر بوو، هه‌موو ئه‌و سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تانه‌شن كه له هه‌ر كه‌سێكا بن رِێ خۆش ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌و كه‌سه كه به رِاستی پاڵه‌وان بێت.
السیر مویر.
"محمد پێغه‌مبه‌ری مسوڵمانه‌كان، هه‌ر له مناڵیه‌وه به كۆڕای خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی خۆی به ئه‌مین و ڕاستگۆ ناسرابوو، ئه‌ویش له به‌ر ده‌ستپاكی وڕه‌وشت به‌رزی و هه‌ڵس و كه‌وتی جوانی، هه‌رچیه‌ك بڵێت له وه‌سف و پیاهه‌ڵدانی مرۆڤ ئه‌وه محمد بانتره له‌و وه‌سفه، به ڕاستی ئه‌وه‌ی كه شاره‌زای ژیانی نه‌بێت نایناسێت، ئه‌و كه‌سه شاره‌زایه پێی كه ورد سه‌رنج بدات له‌و مێژووه پرِ سه‌روه‌ریه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئه‌و مێژووه‌ی كه محمدی خسته پێشه‌وه‌ی نێرراوان و بیریارانی جیهان"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زانا‌و شاره‌زای ئینگلیزی له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی ( تأريخ محمد).
ئێدوار مونته.
"محمد به نیه‌ت پاكی و نه‌رمو نیانی و به ویژدان ناسرابوو له حوكم و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌روه‌ها له بیرتیژیو وردبونه‌وه‌و پاك و نه‌زاهه‌تی لێكدانه‌وه‌كانی، به گشتی محمد باشتیرین و به دینترین و به به‌زه‌یترینی عه‌ره‌به‌كانی سه‌رده‌می خۆی بوو، به هێزترینیان بوو له گرتنه ده‌ست و پاراستنی وڵات، به ڕاستی توانی شوێنكه‌وتوانی به‌ره‌و ژیانێك هه‌نگاو پێ هه‌ڵگرێت كه له ڕابوردودا خه‌ویشیان پێوه نه‌ده‌بینی، وه ده‌وڵه‌تێكی ئایینی بۆ دامه‌زراندن كه تاكو ئێسته‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
فه‌یله‌سوف و ڕۆژهه‌لاَتناسی فهڕه‌نسی له شاری (لوكادا) له دایك بووه 1817-1898 كه كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (العرب).
آل بیزینت
"موسته‌حیله كه‌سێك كه دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له ژیان و كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنی عه‌ره‌ب كردبێ، وه بزانێ كه ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چۆن ژیاوه و هه‌ڵس و كه‌وتی له گه‌ڵ خه‌ڵكیدا كردووه هه‌ست به گه‌وره‌یی و ڕێز به‌رامبه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه نه‌كات، یه‌كێكه له پێغه‌مبه‌ره گه‌وره‌كانی خوا، وه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ڕه‌نگه هه‌ندێ شت باس بكه‌م كه لای هه‌ندێ له خه‌ڵكی ناسراو بن و بزانن، به‌ڵام هه‌ر جارێك كه باسیان لێوه ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌یانخوێنمه‌وه هه‌ست به سه‌رسامی و سه‌رسورِمانی ده‌كه‌م و رًِێزو ئیحترامم زیاتر ده‌بێت بۆ ئه‌و مامۆستا به‌رزه عه‌ره‌به.
ئایا مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌كه كه پێم بڵێێ كه پیاوێك له تافی لاوێتیدا و له ته‌مه‌نی 24 ساڵی تێ نه‌په‌رِیوه، خێزانێكی هێناوه كه زۆر له خۆی به‌ته‌مه‌نتر بوو (15 ساڵ) وه زیاتر له 26 ساڵ به‌و په‌رِی رِێزو وه‌فادارییه‌وه له گه‌لًَی مایه‌وه تا ته‌مه‌نی بووه 50 ساڵ، - كه ئه‌و ته‌مه‌نه هه‌واو ئاره‌زووه‌كان تیایدا خه‌فه ئه‌بن و نامێنن- ژنی هێنابێت بۆ تێركردنی لایه‌نی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زووه‌كانی؟! به‌م شێوه‌یه‌ك حوكم به سه‌ر ژیانی خه‌ڵكیدا نادرێت.
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ر یه‌ك له‌و خێزانانه بكه‌یت كه هێناونی، ئه‌بینیت هه‌ر یه‌كه‌یان هۆكارێكی تایبه‌تی هه‌بووه، یان بۆته هۆی به‌ستنی په‌یمانێك له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئاینه‌كه‌ی و شوێن كه‌وتووانی، یان به ده‌ست هێنانی شتێك كه به سوود گه‌رِابێت بو هاوه‌ڵه‌كانی، یان ئه‌و ژنه‌ی كه شووی پێ كردووه پێویستیه‌كی زۆری به‌وه بووه كه كه‌سێك بیپارێزێت"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له كتێبی (حیاه و تعالیم محمد) دار مادرس للنشر 1932.
غاندی
"ویستم له باشترین شتێك له‌و كه‌سه بزانم كه‌دڵی ملێۆنه‌ها كه‌سی بۆ خۆی ڕاكێشاوه..به ته‌واوی دڵنیایی و قه‌ناعه‌تم بۆ دروست بووه كه شمشێر نه‌بووه هۆی به ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و پله‌و مه‌كانه‌ته‌ی ئیسلام ده‌ستی كه‌وت له‌و كاته‌دا، به‌ڵكو ساده‌ییه‌كی زۆر و به هێزو ئینكار كردنی ڕه‌های پێغه‌مبه‌ر بۆ خودی خۆی، وه رێزگرتنی توندی له‌عه‌هدو په‌یمانه‌كانی، وه دڵسۆزیه‌كی ئێجگار زۆر بۆ هاوه‌ڵ و شوێن كه‌وتووه‌كانی، وه لێ بڕاویی و ئازایه‌تیی، وه دڵنیایی و متمانه‌ی ڕه‌های به سه‌ركه‌وتنی خوا بۆی، ئه‌م به‌هاو نرخه به‌رزانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌رچی دێته ڕێیان لایده‌ن و زاڵ بن به سه‌ریدا، وه هه‌رچی به‌ربه‌ست هه‌یه له به‌رده‌میاندا ڕایماڵێ، نه‌ك شمشێر، به ڕاستی كاتێك به‌رگی دوومی كتێبی (ژیانی پێغه‌مبه‌رام) نا به یه‌كدا، هه‌ستم به ئه‌سه‌ف كرد له‌وه‌ی كه زیاترم لا نیه له ژیانی ئه‌و مه‌زنه بیخوێنمه‌وه".
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی ( الهند الشابة).
دكتور: مایكل هارت.
به‌رِاستی هه‌ڵبژاردنم بۆ محمد به گه‌وره‌ترین و گرنگترینی كه‌سایه‌تیه‌كانی مێژوو، له‌وانه‌یه خۆێنه‌ران سه‌رسام بكات، به‌ڵام ئه‌و تاكه كه‌سێك بووه له هه‌موو مێژوودا كه به باشترین شێوه توانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت له دوو لایه‌نه‌وه: ئاینی و دنیایی.
پێغه‌مبه‌ران و دانایان و شاره‌زایان هه‌بوون كه خاوه‌ن په‌یام و نامه‌ی به‌رزو گه‌وره بوون، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بتوانن ته‌واوی بكه‌ن مردوون، وه‌ك مه‌سیح له ئاینی مه‌سیحیه‌تا، یان كه‌سانێكی تری جگه له خۆیان به‌شداریان كردوون، یان كه‌سانێكی تر پێشیان كه‌وتوون، وه‌ك مووسا له ناو جووله‌كه‌دا، به‌ڵام محمد تاكه كه‌س بووه كه توانیبێتی په‌یامه ئایینه‌یه‌كی به ته‌واوی بگه‌یه‌نێت، فه‌رمانه‌كانی به‌رجه‌سته بكات، گه‌لانێك به ته‌واوی له ژیانی خۆیدا باوه‌رِی پێ بێنن، وه‌ك له لایه‌نی ئاینیه‌وه ده‌وڵه‌تێكی تازه‌ی بنیاد ناو دروستی كرد، له لایه‌نی دنیایشه‌وه هه‌روا بوو، هه‌موو تیره‌و هۆزه‌كانی كردنه گه‌لێكی یه‌كگرتوو، گه‌له‌كانیشی كردنه نه‌ته‌وه‌یه‌ك، وه هه‌موو بنه‌ماو بنچینه‌كانی ژیانی بۆ ئه‌و ئوممه‌ته دانا، كار‌و باری دنیاشی بۆ نه‌خشاندن، هه‌ر له ژیانی خۆیدا ئه‌ممه‌ته‌كه‌ی خسته پێشه‌وه‌ی گه‌لانی دنیا، هه‌ر ئه‌و بوو توانی په‌یامه ئایینی و دنیاییه‌كه‌شی ده‌ست پێ بكات و ته‌واویشی بكات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مایكل هارت: له كتێبی (سه‌دكه‌سی یه‌كه‌م).
دیورانت: محمد گه‌وره‌ترین گه‌وره‌كانی مێژووه*
"..وا دیاره كه هیچ كه‌سێك ده‌سگیرۆیی –محمدی (صلى الله عليه وسلم) - نه‌كردبێ تاكو فێری خوێندنه‌وه‌و نوسین ببێ .. وه نه‌شزانراوه لێی كه بۆ خۆی شتێكی نوسیبێ .. به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه ڕێگر له نێوان ئه‌وو توانایدا له شاره‌زایی به ئیش و كاری خه‌ڵكی به شێوه‌یه‌ك كه زۆر كه‌مه خوێنه‌وارترین و پێشكه‌وتوترین كه‌سێك پێی بگات".
"پێغه‌مبه‌ر - (صلى الله عليه وسلم) -، كه له چاكترین و باشترینی قائدو پێشه‌وایان بووه .. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سیاسه‌تمه‌دارێكی زیره‌ك و وریا بووه، ئه‌یزانی چۆن له ڕێی ئاشتیه‌وه شه‌ڕ به‌رده‌وام بكات".
"ئه‌گه‌ر حوكم و بڕیارمان به سه‌ر گه‌وره‌ییدا ئه‌وه بێ كه ئه‌و گه‌وره‌یه چی كاریگه‌ریه‌كی له سه‌ر خه‌ڵكی داناوه ئه‌ڵێین كه محمد- (صلى الله عليه وسلم) - له گه‌وره‌ترین گه‌وره‌كانی مێژووه، به ڕاستی له سه‌ر ده‌رونی خۆی داینابوو كه ئاستی گیانی و ڕه‌وشتی گه‌لێك به‌رز بكاته‌وه كه هه‌مه‌جیه‌ت و بێ سه‌روبه‌ری و گه‌رمی ئاو‌و هه‌واو وشكانی بیابان په‌كی خستبوو، وه به ڕاستی له‌م گرنگیه‌دا سه‌ركه

مواضيع مماثلة
» هه‌ڵوێستی هزری ئیسلامی سه‌باره‌ت به عه‌لمانییه‌ت
» ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هه‌ڵوێستی ناحه‌زه ڕافیزییهكان!
» ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) و هه‌ڵوێستی ناحه‌زه ڕافیزییهكان!!
» هه‌ڵوێستی ئافره‌ت به‌رامبه‌ر به‌بانگه‌واز كردن له‌پێناو خوای گه‌وره‌دا
» له گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (٤)

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان