سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
چاندنی گەنم Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
چاندنی گەنم Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
چاندنی گەنم Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
چاندنی گەنم Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
چاندنی گەنم Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
چاندنی گەنم Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
چاندنی گەنم Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
چاندنی گەنم Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
چاندنی گەنم Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

مايو 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

اليومية اليومية


چاندنی گەنم

اذهب الى الأسفل

اخبار چاندنی گەنم

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الجمعة مارس 30, 2018 2:12 pm

پێکھاتەو مێژووچەیەکی گەنم[دەستکاری]

وا باوەڕە کەگەنمی ئارد لە سێ جۆری خۆرسک پێکھاتبێ ونیشتمانی راستەقینەشی کوردستانە ،لێکۆڵەرەوە مێژوویەکانیش ئەوە نیشان دەدەن کە بەر لەھەموو شوێنێک مرۆڤی کوردستان ئاشناییان لەگەڵ گەنم ھەبووەو بۆ خۆراکی خۆیان بەکاریان ھێناوە, ھەروەک لە گوندی چەرمۆی نزیک چەمچەماڵ و ھەزار مێردی نزیک سولەیمانی و گوندی عەلی قو ش لە کوردستانی رۆژھەڵات دۆزرایەوە ،کە لە وھەڵکۆڵراوەی لەسەرگردی چەرمۆ و دەرکەوتووە کە (١٠ - ١٦) ھەزار ساڵ بەر لە ئێستا مرۆڤ لەو ناوچەیە نیشتەجێ بووە و ھەر لەو کاتیەوە گەنمیان بۆ خۆراک بەکار ھێناوە, لەدوایش بەرە بەرە بۆ ۆلاتانی تری ئاسیاو ئەفریقیاو ئنجا بۆ ئەوڕوپا بڵاو بۆتەوە،ھەموو بە ڵگە مێژووییەکانیش ئەوە دەردەخەن کە شارستانیەتی لە میزۆبۆتامیا(وڵاتی نێوان دوو ڕووبارەکە) لە سەر بنچینەی بەروبوومی گەنم بووە.

گرنگی ئابووری گەنم[دەستکاری]

لەبەر ئەوەی گەنم بە بەروبوومێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ خۆراکی مرۆڤ بۆیە پایەکی بەرزی ھەیە لە ئابووری ھەموو وڵاتێکدا وە ھەر لە چاخەکانی پێش مێژووەوە خۆراکی مرۆڤ بووە سەرەتا بە برژاوی خواردوویانە ئنجا دوایی کردوویانەتە ئاردو ھەویرو تاکوو توانیویانە نانی لێ دروستبکەن،چونکە لە ناو دەنکی گەنمی ورددا جۆرێک لە گلۆتین لەناو پڕۆتین دا ھەیەکەشێوەیەکی لاستیکی ھەیەوبە ئاسانی دەبێتە نان و سەموون , بەڵام جۆرێک لە گەنمی ورد ھەیە گڵۆتینەکەی زۆر لاستیکی نیە بۆیە ئەو جۆرانە بۆ دروستکردنی کێک و بسکویت بەکاردەھێنرێن،بەڵام گەنمی درشت کەگڵۆتینی ڕەقە و لاستیکی نیە بۆ بەرھەمھێنانی ھەڕشتەو ساوار بەکاردەھێنرێت.ئاردی گەنم( ١٢-١٧% )پڕۆتینەو( ٧٥% )کاربۆھیدراتەو (١.٥%)رۆنە ھەروەھا فیتامین B1, B1خوێیە کانزاییەکانیوەک کالسیۆم ومەگنسیۆم وفۆسفۆرو ئاسنی تێدایە, بەکورتی دەتوانین گرنگی ئابووری گەنم لەم خاڵانە چڕبکەینەوە:
[list="margin-top: 0.3em; margin-right: 3.2em; margin-left: 0px; padding-right: 0px; padding-left: 0px; list-style-image: none; list-style-type: arabic-indic; color: rgb(34, 34, 34); font-family: Tahoma, 'DejaVu Sans', 'Droid Arabic Naskh', sans-serif; font-size: 14px; line-height: 22.4px; text-align: start; background-color: rgb(255, 255, 255);"]
[*]بەکارھێنانی دەنکی گەنمی ورد بۆ نان و سەموون.

[*]بەکارھێنانی دەنکی گەنمی درشت بۆ ساوار و گەنمە کوتاو ھەڕشتە.

[*]لە پیشەسازی شیرنەمەنی و ھەویرکاری وەک کێک و بسکویت بەکار دێت،

[*]دەنکی گەنم وەک ئالیک دەدرێتە ئاژەڵ.

[*]قەدو گەڵای بە سەوزی و قرشەو کایەکەشی بە وشکی وەک ئالیک دەدرێتە ئاژەڵ.

[/list]
ناوەندەکانی بەرھەمھێنان:- دەکرێ گەنم لەزۆربەی ناوچەکانی جیھان بچێنرێ،بەڵام بەرێژەی(٧٥%) لە باکووری گۆی زەوی دەچێنرێت،لەناوچە دەشتاییەکانی یەکسان لەگەڵ ئاستی رووی دەریا ھەتا بەرزایی(٤٥٠٠) م دەچێنرێ , وە(٧%)چاندنی گەنم بەشێوەی دێمەکارییە واتە پشت بەباران دەبەستێت،وەک بەروبوومێکی زستانە دەناسرێت،بەڵام بە رێژەیەکی کەم وەک بەھارە دەچێنرێت بە تایبەتی لە ناوچە زۆر ساردەکان . گرنگترین ئەو وڵاتانەی کەگەنم بەشێوەیەکی فراوان دەچێنن و ھەناردەی دەرەوەی دەکەن، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وچین و رووسیاوئوسترالیاو ھند.لەعێراقیش گەنم بەرێژەی ھەرە زۆری لە کوردستان دەچێنرێ،بەتایبەتی گەنمی درشت ،وەک لە پارێزگاکانی ھەولێرو سولەیمانی وکررکوک و دھۆک و موسڵ وھەروەھا لە دیالە و تکریت و کوت.

ژینگەی گونجاو[دەستکاری]

گەنم زیاتر حەز بە کەش و ھەوای فێنک دەکات بۆیە لە کوردستان بەتایبەتی لەپێدەشتەکان بە بەرفراوانی دەچێنرێ بەئاوی باران , لە ناوەراست وخوارووی عێراق زیاتربە ئاودێری دەچێنرێ،ژینگەی گونجاوی گەنم زیاتر دەکرێلەم خاڵانەی خوارەو کۆبکرێتەوە:

  • ا باران:- رادەی باران بارینی پێویست بۆبەرھەمھێنانی گەنم(٤٠٠ - ٩٠٠) ملم دەبێ بەڵام لەوناوچانەی تا (٢٥٠)ملمیش ببارێت بەرھەم دەدات بەڵام بەرھەمێکی کەم ودەنکی تۆوەکان بچوک دەبێت وقەدوگوڵای لاواز و کەم دەبێت ،زۆری باران بارین وبەرزی پلەی گەرما لە کاتی گوڵکردن دەبێتە ھۆی تووشبوون بە نەخۆشی ژەنگ و کوورک(خەڵووزە)،بەڵام کەمی باران و وشکی ئاووھەوا دەبێتەبچوکی دەنکەکان و لاوازی قەدوگەڵاکانی گەنم .

  • ب پلەی گەرما:- پلەی گەرمای نموونەیی بۆچاندن(٢٥)س◦ وە نزمترین پلەی گەرما(٣-٤)س◦ بەڵام بەرزترین پلە (٣٠-٣٢) س◦،لەکاتی گوڵکردن بای بەھێزی وشک وبەرزی پلەی گەرمازیان بە گوڵەکەی دەگەیەنێت ،بەگشتی پلەی گەرما بەگوێرەی جۆری گەنمەکەو قۆناغی سەوزبوونەکەیدەگۆڕێت،کەبەم شێوەیەیە


قۆناغ پلەی گەرما سەوزبوون ٣-٤ س◦ لق وچڵ دەرکردن ١٣-١٤ س◦ پێگەیشتن ٢٣ س◦


  • ج خاکی گونجاو:-پێویستی بەخاکی بەپیتی مام ناوەندی تا قورسیش ھەیە بەمەرجێ ئاوەرۆ باش بێت،لە خاکی تێکەڵاو باشترین بەرھەم دەدات ،بەڵام خاکی لمی باش نیە چونکە شێی زوو ون دەکات،باشترین پلەی ترشێتی خاکیش بۆ گەنم pH (٦- ٦.٥) بەڵام خاکی لمی و تفت و سوێر گونجاو نیە بۆ چاندنی گەنم .


پۆلەکانی گەنم: گەنم بەگوێرەی جۆری ئاردەکەی دەبێتە دووپۆل:

  • آ- گەنمی ورد:- ئەم جۆرەیان دەنکی وردەو بۆنانکردن بەکاردێت چونکە گڵۆتینی ناو پرۆتینەکەی شێوەیەکی لاستیکی ھەیە،ئەوپۆلانەی لەکوردستاندا زۆر باون ( مەکسیباک.شام٦،رزگاری , تموز٢،ئەبوغریب).




  • ب- گەنمی درشت:- دەنکیان لەھی پێشووگەورەترە،گلۆتینیان شێوەی لاستیکی نیە بۆیەبە تەنھا بۆ نانکردن بەکار نایێ،زیاتر بۆ ساوارو بروێش و ھەرشتە بەکاردێت، وەک( رەشگوڵ،شام٥ و شام٣ و ئەکساد٦٥،سمیتۆ, رزگاری) .


بەگوێرەی وەرزی چاندنیش گەنم دەکرێ بەدووجۆر:

  • ا- گەنمی زستانە: کەلەسەرەتای زستان دەچێرێ وەلەسەرەتای ھاوین کۆتایی بەتەمەنی دێت،واتە تەمەنی (٦- ٨) مانگ دەبێت،ئەو جۆرە گەنمە زیاتر لەگەڵ ئاووھەوای کوردستان دەگونجێت واتە ئاووھەوای دەریای سپی ناوەراست.



  • ب- گەنمی بەھارە : کەلەسەرەتای بەھار دەچێنرێ ولەسەرەتای پایزدەدورێتەوە واتە تەمەنی( ٤ - ٦)مانگە ،زیاتر لەو ناوچانە دەچێنرێ کە ئاوو ھەوایان زۆر ساردە وەک دەشتەکانی کەنەداو رۆژئاوای سیبریاو باکووری وڵاتە یەکگرتووەکان لە دۆڵی رووباری دانوب لە ئەوڕوپا.


کاتی چاندنی گەنم[دەستکاری]

چونکە گەنم لە کوردستان بۆ چاندن پشت بە ئاوی باران دەبەستێت، بۆیە کاتی چاندنی دەوەستێتە سەر کاتی باران بارینلە کوردستان لە ١٥/١٠ تاکو ١٥/١٢دەچێنرێ دەشکرێ درەنگتریش بچێنرێ،بەڵام بەرھەمی کەم دەبێت.
بڕی تۆو بۆ چاندن : دەوەستێتە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە
[list="margin-top: 0.3em; margin-right: 3.2em; margin-left: 0px; padding-right: 0px; padding-left: 0px; list-style-image: none; list-style-type: arabic-indic; color: rgb(34, 34, 34); font-family: Tahoma, 'DejaVu Sans', 'Droid Arabic Naskh', sans-serif; font-size: 14px; line-height: 22.4px; text-align: start; background-color: rgb(255, 255, 255);"]
[*]جۆری خاک

[*]رێگای چاندن

[*]رێگای ئاودان

[*]پۆلی گەنمەکە

[*]رێگەی سەوزبوونی لە تاقیگەدا، ھەروەک لەم خشتەیەدیاریمان کردووە:-

[/list]

گەنمی ورد(مەکسیباک) بڕی تۆو گەنمی درشت (رەشگوڵ) بڕی تۆو ناوچەی دێمی(باران) ٣٠کگم/دۆنم ناوچەی دێمی(باران) ٣٥کگم/دۆنم ناوچەی بەراو( ئاوی) ٢٥کگم/دۆنم ناوچەی بەراو( ئاوی) 30کگم/دۆنم

کردارە خزمەتگوزارییەکانی خاک و بەروبووم[دەستکاری]

لەکوردستان واباشە لەدوای دروێنەی بەروبوومی زستانە کێڵانێکی بەقووڵی( ١٢- ١٥) سم بکرێ ئەمەش چەند سوودێکی دەبێت :-
[list="margin-top: 0.3em; margin-right: 3.2em; margin-left: 0px; padding-right: 0px; padding-left: 0px; list-style-image: none; list-style-type: arabic-indic; color: rgb(34, 34, 34); font-family: Tahoma, 'DejaVu Sans', 'Droid Arabic Naskh', sans-serif; font-size: 14px; line-height: 22.4px; text-align: start; background-color: rgb(255, 255, 255);"]
[*]بە پیتکردنی زەویەکە , ئەویش بە ھەڵگێڕانەوەی پاشماوەی بەروبوومە کۆنەکەو شاردنەوەی لەناوەوەی خاکەکە تاکو شی بێتەوە.

[*]شێداری زەوییەکە دەپارێزێ ،بەوەی رێچکەی ئاوی موولوولەی ناو خاک تێدەدات بەمەش ئاوەکە ون نابێت.

[/list]
زیاتر لەکوردستان بەھاوینان زەوی بەبەیار دەمێنێتەوە بە تایبەتی لەناوچە دێمەکارییەکان ئنجا لە پایز کێڵانی بۆ دەکرێتەوە،دەبێت خاکەکە بەقووڵی (٥ – ٧.٥) سم نەرم و شل بکرێتەوە , لەخاکی بەپیت و تێکەڵ کێڵانی رووکار بەگونجاوتر دادەنرێ لە ھی قووڵ, وە لێکۆڵینەوەکانیش سەلماندوویانە کێڵانی بەھارە زۆر پێویستە لە پێش ھی پایزە بکرێت.کردارەکانیش ئەمانەن:-
[list="margin-top: 0.3em; margin-right: 3.2em; margin-left: 0px; padding-right: 0px; padding-left: 0px; list-style-image: none; list-style-type: arabic-indic; color: rgb(34, 34, 34); font-family: Tahoma, 'DejaVu Sans', 'Droid Arabic Naskh', sans-serif; font-size: 14px; line-height: 22.4px; text-align: start; background-color: rgb(255, 255, 255);"]
[*]ئامادەکردنی زەوی:- واباشە خاکی قوڕی تێکەڵاو ی ئاوەڕۆ باشی بێ گژوگیا بێت ئنجا کێڵانی بە قووڵی (١٢) سم بۆ دەکەین , دەبێ لەو کاتانەش کێڵان بکەین کەخاکەکە بە ئاسانی شی ببێتەوە ،نەزۆر شێداربێت و نەزۆر وشک بێت ،لەناوچەی باراناوی لەدوای بارینی بارانێکی پێویست دەکرێ چاندنی گەنم ئەنجام بدرێت،لەناوچە شاخاوییەکان دەبێ کێڵان ئەستوون بێت لەسەر لێژایی زەوییەکە.

[*]خوولی کشتوکاڵی:- لە کوردستان لەو شوێنانەی بارانیان مسۆگەرە خولی کشتوکاڵی دوانەیی بەکاردێت، بەچاندنی رووەکێکی پاقلەیی وەک نیسک یان نۆک بەشێوەی جێگۆڕکێ لەگەڵ گەنم , یان خولی سێیانە بەشێوەی بەیار – نیسک- گەنم.بەڵام لە ناوچە دێمیەکان کەڕادەی باران بارین کەمترە لە (٤٥٠) ملم لەساڵێکدا ئەوە گەنمەکە دەکرێ بەدووبەش گەنم – بەیار ساڵی دوایی جێگۆڕکێی بۆ دەکەین ،لە ناوچە بەراوەکان گەنم لەدوای لۆکە یان گەنمەشامی دەچێنرێ.

[*]پەیین پێدان:- گەنم یەکێکە لەو بەروبوومانەی بەپیتی زەوی کەم دەکاتەوە , بۆیە وا باشە ھاوینان شوێنی زەوییەکە بەبەیار بھێڵرێتەوەو ساڵانەش لەگەڵ چاندندا پەینی پێدابکرێت،بەتایبەتی پەینی کیمیاوی نایترۆجین و فۆسفات ،لەدوا کێڵاندا دەکرێ ھەردوو جۆرە پەین بەزەوییەکە دابکرێت، بەڵام وا پێویستەلەو حاڵاتانەدا پەینی پێدابکەین

[/list]

  • لەو ناوچانەی بارانیان مسۆگەرە لە (٥٠٠) ملم بەسەرەوە .

  • لەکاتی چاندنی گەنمی باڵاکورتی قەد ئەستووردا .

  • لەکاتی چاندنی لە ناوچە ئاوییەکان .


بڕی پەینی پێویست[دەستکاری]

[list="margin-top: 0.3em; margin-right: 3.2em; margin-left: 0px; padding-right: 0px; padding-left: 0px; list-style-image: none; list-style-type: arabic-indic; color: rgb(34, 34, 34); font-family: Tahoma, 'DejaVu Sans', 'Droid Arabic Naskh', sans-serif; font-size: 14px; line-height: 22.4px; text-align: start; background-color: rgb(255, 255, 255);"]
[*]جۆری خاک و بەپیتیەکەی .

[*]جۆر و پۆلی گەنمەکە .

[*]ھەبوونی ئاوی ئاودێری،یان باران .

[/list]
لە کوردستان لەو شوێنانەی بڕی باران بارین لە(٥٠٠) ملم دەبێت لە ساڵێکدا (٦٦)کگم/دۆنم یۆریا، (٤٤)کگم/دۆنم سۆپەر فۆسفاتی کالسیۆمی سیانەیە, بەڵام لەو ناوچانەی بڕی باران بارین لە خوار (٤٥٠) ملم بێت پێویستی بە (٢٢) کگم یۆریاو (٢٢) کگم سۆپەر فۆسفاتی کالسیۆمی سێیانەیە بۆ یەک دۆنم، لە ھەردوو حاڵەتدا نیوەی نایترۆجین (یۆریا) کە و ھەموو فۆسفاتەکە لە وەختی چاندنەکەواتە لە دواکێڵان بەزەوییەکە دادەکرێت، بەڵام نیوەکەی تری نایترۆجینەکە (یۆریا) دوای ئەوەی بەرزی گەنمەکە دەگاتە(٣٠ - ٤٠)سم یان (٣ - ٤) گەڵای دەکات ئنجا پێی دادەکرێت , وە لەکاتی جاری دووەمیش پێویستە زەوییەکە شێداربێت تازوو یۆریا کە بتوێتەوە , ٤- رێگای چاندن:- بەدوورێگا دەکرێ بچێنرێ:-
أ‌- بە ئامێری تۆدەر: رێگایەکی زانستیانەو سەرکەوتووە پێویستە دووری نێوان ھێڵەکان (١٥)سم بێت، قووڵی چاندنیش(٥ -٧)سم بێت لەزەوی لماوی پێویستە قوڵی کێڵان زۆربێت لەچاو زەوی قورس . ب- بەدەست وەشاندن: رێگایەکی کۆنە و دووری نێوان رووەکەکان یەکسان نابێت , لێرەدا جوتیار بەدەست تۆوەکە دەوەشێنی، بەڵام نابێ لە کاتی ھەڵکردنی با دا بکرێت .

کارە خزمەتگوزارییەکان پاش چاندن[دەستکاری]

گەنم لە دوای چاندن ئەوەندە پێویستی بەکاری خزمەتگوزاری نیەتەنھا ئاودان و پەینکردن و لەناوبردنی مێروو وگژوگیای زیانبەخشە.

سەرچاوە[دەستکاری]

kshtwkal.info
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى