المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
چۆنیەتی دروست کردنی باسوق بەشێوەیەکی خۆماڵی
صفحة 1 من اصل 1
چۆنیەتی دروست کردنی باسوق بەشێوەیەکی خۆماڵی
باسوق چیە ؟
باسوق شیرینیەکی سروشتی کوردەواری زۆر خۆشە کە لە ترێ دروست دەکرێت ئەوەیە کە لە وێنەکەدا دەیبینیت
ئایا چۆن دروست دەکرێت ؟
تۆزێک ئیش کردنەکەی قورسە بەڵام هەم خۆشە و هەم پاکو خاوێنە .
١٠ کیلۆ ترێ یان زیاتر بەڵام من لەسەر ١٠ کیلۆ ترێ قسە دەکەم هەنگاو بە هەنگاو
١- ١٠ کیلۆ ترێ بۆڵ بۆڵ دەکەیتە ناو شتێکی گەورەوە بۆ نموونە مەنجەڵێک یان تەشتێکی پاک
٢- دەیگوشیت بە باشی و تڵپەی تەڕی پێوە ناهێڵێت .
٣- دەی پاڵێویت بە هێڵەکی ئارد بێژانەوە .
٤- چنگێک یان بڵێین ١٠٠ گرام گڵی دۆشاوی تێ دەکەیت .
گڵی دۆشاو چیە ؟
گڵی دۆشاو گڵێکە لە شاخ هەیە ئەوانەی لە لادێ ژیاون دەزانن لە کوێ هەیە ، لەوانەیە لە بازاڕەکانی تایبەت بە فرۆشتنی داودەرمانە کوردەواریەکان هەبێت . ئەم گڵە دەوری ئەوەیە کە ترشێتی بۆڵە ترێ پێ نەگەیشتوەکان لە ناو گوشراوەکە ناهێڵێت شیرینی دەکات . دوای ١٠ خولەک بیپاڵێوە دوبارە .
٥- گوشراوەکە دەخەیتە سەر ئاگر تا دەکوڵێت پاشان دەبینیت کەف دەکات ، ئەم کەفەی لێ بگرە بە تەواوی جا بە هێڵەک بێت یان کەوچک دوای ئەوە با بۆ ٥ خولەکی تر بکوڵێت .
٦- دایبگرە با کەمێک سارد ببێتەوە دڵنیابە ئەم هەنگاوە جێ بەجی بکەیت .
٧- پاش کەمێک سارد بوونەوە (٧٠ پلەی سیلیزی ) ٢٥٠ گرام (ڕوبعە کیلۆیەک) ئاردی سفری پیا بچێنەو بە باشی تێکی بدە ، ئاگاداربە مەهێڵە ئاردەکە کڵۆ کڵۆ ببێت .
٨- گرنگترین هەنگاوە و دەبێت بە بەردەوامی لە سەر سەری مەنجەڵەکە بیت چونکە کە گەرم بوو یەکسەر خەست دەبێتەوە وەک محەلەبی دەبێت تێکی بدەیت بە کەوچکێکی دریژ (با بڵێی کەوچکی گەورەی ماستاو) ، دوای خەست بوونەوە نابێت دایبگریت بە بەردەوامی دەبێت تێکی بدەیت و نابێت بۆ چرکەیەکیش لێی غافڵ بیت چونکە بن دەگرێت و دەسوتێت ، وەلحاڵ ١ کاتژمێری تەواو دەبێت بەردەوام بیت لە تێکدانی دەبینیت گوشراوەکە بە باشی خەست بۆتەوە و وەک چکلێتی شلی لێ هاتوە و جیڕ بۆتەوە ، بۆ دڵنیا بونی زیاتر دەتوانیت بە کەوچکەکە تۆزێکی بکەیتە سەر سینیەک و پاش تۆزێک سارد بونەوە بزانە بەری دەدات ، بە هەر حال ١ کاتژمێری تەواوی دەوێت بۆ تێکدان .
٩- سەرچاوەی ئاگرەکە بکژێنەوە و دایبڕێژە بۆ ناو سینیەکە ئەگەرزۆرتر بوو بیکەرە سینیەکی ترەوە .
تیبینی : دەتوانیت پێش ئەوەی دایبڕێژیت قاپێک گوێزی تێ بچێنیت کە خۆشتر دەبێت ، یان دەبێت پێشتر کاکڵە گوێزت بە پەتەوە کردبێت پەتەکەی تێ هەڵکێشە لەم بارەدا ناوی دەبەن بە ( سجوق ) نەک ( باسوق ) ، یان دەتوانیت کە دات ڕشت خێرا گوێزەکە بکە بەسەریا و پەنجەیەکیان سەرخە با بنی کاکڵەکەی تیا نقوم بیت .
١٠- پاش ١٠ کاتژمێر کە لە ناو سینیەکەدایە بە چەقۆ بیکە بە پارچەی ٤ گۆشەی بچووکەوە پاش ڕۆژێک لە وشک بونەوە دەتوانیت ئەم پارچانە هەڵبگێڕیتەوە هەندێکی بگوازیتەوە سەر سینیەکی تر یان نان وەشێنیکی دار بۆ ئەوەی باشتر هەوا لیی بدات و زوو وشک ببیتەوە ، دەبێت چەند ڕۆژێک لەسەر ئەم سینیانە بمێنیتەوە جا لەبەر هەتاو بێت باشترە و زووتر وشک دەبێتەوە .
١١- کە وشک بوەوە دەیخۆیت زۆر خۆش و زۆر بەتامە .
بە هیوای چێژ بینین
ئەگەر بە دڵت بو بابەتەکە شەیر بکە با هاوڕێکانیشت بیبینن و ئەم زانیاری کلتوریە بمێنێتەوە .
سەرچاوە : خۆم ، خۆشم لە دایکمەوە دایکیشم لە عەشرەتەوە .
ئەم بابەتە وەک خۆی لە پرۆفایلی (هێمن کەریم) ەوە وەرگیراوە
چەند وێنەیەکی کاتی دروستکردنی باسوق لە فەیسبووکەوە وەرگیراوە
چەند وێنەیەکی کاتی دروستکردنی باسوق لە فەیسبووکەوە وەرگیراوە
مواضيع مماثلة
» سێ ههزار ساڵ بهر له میلاد چینیهکان ئایسکرێمیان دروست کردوه...
» چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟
» چۆنیەتی چاندنی بیبەر
» چۆنیەتی چاندنی پیاز
» (چۆنیەتی نوێژکردن)
» چركە: ميژووى دروست بونى سەلەفيەكان لەكوردستان دەگەرێتەوە بۆ كەى؟
» چۆنیەتی چاندنی بیبەر
» چۆنیەتی چاندنی پیاز
» (چۆنیەتی نوێژکردن)
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان