المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
هه‌ندێ له‌سود و به‌خششه‌كانی ڕۆژوو
صفحة 1 من اصل 1
هه‌ندێ له‌سود و به‌خششه‌كانی ڕۆژوو
ێگومان خوای گه‌وره هیچ فه‌رمان وخواپه‌رستیه‌كی نه‌داوه به‌سه‌ربه‌نده‌كانیدا به‌بێ حیكمه‌ت ومه‌به‌ست،ڕۆژوكه‌یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی ئیسلام سودوبه‌خششی زۆری تێدایه چونكه په‌روه‌ردگاربه‌گه‌وره‌یی باسی كردووه(...الاالصوم فانه لی وانا اجزی به)،(30)ی ڕۆژی ڕه‌مـه‌زان سی ده‌رزی ئیمانیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كانی ده‌رونی و جه‌سته‌یی و هه‌وا و ئاره‌زو ،سوده‌كانی ڕۆژوو زۆرن له وانه :
أ ـ ڕۆژوو قه‌ڵغانێكه له ئاگر ده‌تپارێزێ ..
قال رسول الله(ا الصوم جنه یستجن بها العبد من النار ) ( رواه الطبرانی ) واته: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی : ڕۆژوو قه‌ڵغانێكه مه‌تالێكه خاوه‌نه‌كه‌ی له ئاگر ده‌پارێزێ ،وه‌كو پارێزه‌رێ دورت ئه‌خاته‌وه له ئاگری دۆزه‌خ له ئه‌بو سعیدی خودری یه‌وه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی : (هه‌ر كه‌سێ یه‌ك ڕۆژوو له‌به‌ر خوا به‌ڕاستی به‌ڕۆژ وو بێت خوای گه‌وره حه‌فتا پایز واته حه‌فتا ساڵ ڕوی ده‌م و چاوی ئه‌و كه‌سه دور ده‌خاته‌وه له‌ئاگر ) (متفق علیه ) ئه‌ی ئه‌و بڕوادارانه‌ی كه به مانگ به ڕۆژووده‌بن بۆ خوا ، ده‌بێ به‌خشــش و پاداشتیان چه‌نده زۆر بێت ( انه لفضل عظیم ) .
ب ـ ڕۆژوو قه‌ڵغانه بۆ ڕزگاربوون له هێرشی ئاره‌زوه‌كانی نه‌فس :
ڕۆژوو چاكترین چاره‌سه‌ره بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شه‌هوه‌ت و ئاره‌زوه‌كان ، كه مرۆڤ به هۆیه‌وه توشی شه‌رمه‌زاری دنیا‌و قیامه‌ت ده‌بێت ، به‌تایبه‌ت بۆئه‌وگه‌نجانه‌ی كه‌توانای ژن هێنانیان نی یه ،(ابن مسعود) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه‌پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی : {ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نجان هه‌ر كه‌س له‌توانای دایه با ژن بێنێ چونكه باشتره بۆپاراستنی دامێن وچاوتان ،وه‌ئه‌وه‌ی توانای ژن هێنانی نی یه با ڕۆژو بگرێ ده یپارێزێ } (متفق علیه) ،به‌تایبه‌ت له‌م ڕۆژگاره‌دا زیاتر پێویستمانه كه ڕۆژوه سوننه ته‌كانیش بگرین بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگری ده‌رون ، چون هه‌ر شوێنێ ده‌چی له جاده و كۆلاَن و فه‌رمانگه‌كان پڕیه‌تی له ئافره‌تی ڕووت و سه‌ر لێ شێوا و ، پێویسته گه‌نجی بڕوادار عه‌قیده و كه‌سایه‌تی خۆی بپارێزێ ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش با فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ر به‌جێ بێنێ (( من لم یستطع فعلیه بالصوم )) كه نه‌یتوانی ژن بخوازێ با ڕۆژوو بگرێ ،بۆئه‌وه‌ی توشی خراپه‌كاری نه‌بێت . تا له‌سه‌ر خوڕه‌وشته جوانه‌كانی ئیسلامی بمێنێته‌وه ، له ڕۆژودا فێری خواپه‌رستی ده‌بین له جیاتی خۆپه‌رستی ...ئه‌بێ نه‌فست به‌ده‌ست تۆوه بێت ، نه‌ك تۆ به ده‌ست نه‌فسه‌وه بی!ئه‌وه‌یش به‌رهه‌می ڕۆژوو گرتنه، ده‌ی بۆڕزگاربونمان له‌خراپه‌كاری , بۆئه‌وه‌ی كه‌سێتیمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین ،بۆئه‌وه‌ی دوربین له ده‌ست و دامێن پیسی با پابه‌ندی یاساكانی شه‌رع بین .
ج ـ ڕۆژوو شـه‌فاعه‌ت ده‌كات .
له گه‌وره‌یی و سوده‌كانی تری ڕۆژوو ئه‌وه‌یه كه‌شه‌فاعه‌ت ده‌كات لای خوا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌كو پاۆێزه‌رێك وتكا كارێك به‌رگری ده‌كات له خاوه‌نه كه‌ی ، له ( ئیمام ئه‌حمه د و حاكمه‌وه ) ڕیوایه‌ت كراوه له به‌شێكی فه‌رموده‌یه‌كی درێژ دا پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی : (الصیام والقراّن یشفعان للعبد یوم القیامه) واته: ڕۆژو قورئان له ڕۆژی دوایی دا تكا ده‌كه‌ن بۆ خاوه‌نه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه : ڕۆژوه‌كه ده‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگار من به ڕۆژ خواردن و خواردنه‌وه و ئاره‌زوم لێ قه‌ده‌غه كردوه تكایه به‌منی ببه‌خشه ، قورئانیش ده‌ڵێ خودایه منیش نه‌م هێشتوه بخه‌وێ تكام بگره و لێ ی خۆش به ، شه‌فاعه‌تمان لێ وه‌رگره.....به‌م شێوه‌یه ڕۆژوو به فه‌رز و سونه‌ته‌وه دێنه مه‌یدانێ بۆ تكا و پاڕانه‌وه بۆ به‌رگری له خاوه‌نه‌كه‌یان .
د ـ به‌هۆی ڕۆژوه وه خوا له تاوانه‌كانمان ده‌بورێ :
ڕۆژوو هۆكاری سڕینه‌وه‌ی تاوانه‌كانه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:(ان الحسنات یذ هبن السیئا ت)واته: كرده‌وه چاكه‌كان كرده‌وه خراپه‌كان ڕاده‌ماڵن و ده‌یان سڕنه‌وه ڕۆژوش كه پڕیه‌تی له خێر و چاكه ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه و داپۆشینی تاوانه‌كانمان دیاره هه‌مووشمان گوناهو تاوانمان هه‌یه ده‌با به چاكه‌كردن بیان سڕینه‌وه له ئه‌بو هوره‌یره وه (خ) پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی : (نێوانی پێنج نوێژه‌كان و نوێژی هه‌ینی بۆ هه‌ینی یه‌كی تر ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زانێكی تر ده‌بنه (كه‌فاره‌ت) و داپۆشینی تاوانه‌كان گه‌ر گوناهی گه‌وره نه‌كات )( رواه مسلم) چونكه تاوانه‌گه‌وره‌كان ته‌نها ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه و نه‌صوح ده‌یان سڕێته‌وه ، له ئه‌بو هوره‌یره‌وه(خ) پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمویه‌تی:(من صام رمچان ایمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ژنبه)( متفق علیه)واته: هه‌ركه‌س به بیر‌و باوه‌ڕه‌وه ڕۆژی ڕه‌مه‌زانی گرت بۆ خوا به ئومێدی پاداشتی دواڕۆژ ئه‌وه خوا له‌تاوانه‌كانی ڕابردوی ده‌بورێ .
ه ـ ڕۆژو خۆش به‌ختی دنیا و دواڕۆژه .
له به‌شێكی فه‌رموده‌كه‌دا پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) فه‌رمویه‌تی :{للصائم فرحتان ، فرحه عند فطره و فرحه عند لقا‌و ربه}(رواه البخاری) واته:بۆڕۆژوه‌وان دوو خۆشی هـه‌یه ،یه‌كێكیان ئێواره كاتی به‌ربانگه‌و دووه‌میشیان كاتێ به‌خزمه‌ت په‌روه‌ردگاری ده‌گات له‌ڕۆژی دوایی،به‌ربانگی ئێوارانیش له‌دوولاوه زۆر خۆشه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه‌ساتێكه هه‌موو به‌فه‌رمانی خوا له‌یه‌ك كاتدا موسڵمانان ده‌ست به‌خواردن ده‌كه‌ن له‌دوای ئه‌وه‌ی كه زۆر بۆی مشتا قن و ئاره‌زوو مه‌ندن ، دووه‌میشیان دڵ خۆشه كه خوا هیدایه‌تی داوه ئه‌و ڕۆژه‌ش فه‌رمانی خوای به‌جێ هێناوه .
پیاوی بێ ڕۆژوو ئێواره‌ی لێ هات....... كز داده‌نیشێ په‌شــیمان و مـات .
وـ بۆنی هه‌ناسه‌ی ڕۆژوه‌وان له میسك خۆشتره.
یه‌كێكی تر له سود و به‌خششه‌كانی ڕۆژوو ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی زۆر خۆشه‌ویسته لای خوا ، به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌و بۆن و هه‌ناسه‌ی كه له‌ناو هه‌ناوێكی خاڵی و برسی و تێنویه‌تی ده‌رده‌چێت و لای خه‌ڵكی ناخۆش و بێزراوه ، ئه‌و بۆنه لای خوا خۆشه‌ویستره له‌بۆنی میسك و عه‌تر و گولاَ و ، كه میسك له گشت عه‌تره‌كان بۆن خۆشتره ، وه‌ك له به‌شێكی تری فه‌رموده‌كه هاتووه ، كه فه‌رمویه‌تی : ( والذی نفس محمد بیده ، لخلوف فم الصائم أ طیب عند الله من ریح المسیك ) (متفق علیه) واته: سوێند به‌و خوایه‌ی كه گیانی منی به‌ده‌سته بۆنی ده‌می ڕۆژوه‌وان خۆشتره لای خوا له بۆنی میسك . به‌ڵێ ئازیزان بۆنی ئه‌و ده‌مه‌ی كه‌له‌به‌ر خوا تا ئێواره هیچ ناخوا ت و له جیاتی خواردن و خواردنه‌وه سیواك و زیكر و قورئان خوێندنه لای خوا زۆر به‌ڕێزه . كاتێ خوای په‌روه‌ردگار ویستی وابوو له‌گه‌ڵ مو‌سا پێغه‌مبه‌ردا بدوێت فه‌رمانی پێ كه‌وت كه (30) ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت پاشان (10) ڕۆژی تریشی بۆ زیاد كرد تا بوو بو (40) ڕۆژ ئینجا چوه میقات بۆ خزمه‌ت خوای په‌روه‌ردگار [ فتم میقات ربه أربعین لیله ](الاعراف 142) جا فه‌رموی ئه‌ی مو‌سا ده‌زانی بۆنی ده‌می ڕۆژوه‌وان چه‌ند خۆشه‌ویسته‌لای من بۆیه‌ویستم وابوو به‌وشێوه‌یه بێیته میقات .له دونیادا هه‌ندێ شت لای ئێمه ناخۆش و بێزراوه به‌لاَم لای خوا خۆشه‌ویسته‌جگه‌له‌هه‌ناسه‌ی ڕۆژوگر كه‌باسمان كردنمونه‌ی ترمان هه‌یه ، وه‌كو خوێن كه‌لای ئێمه بۆنی ناخۆشه و حه‌ز له بینینی ناكه‌ین به‌لاَم بۆنی خوێنی شه‌هیدی ڕێگه‌ی خودا له میسك خۆشتره ،وه‌ك له فه‌رموده‌دا هاتوه كه : كه‌سێ له ڕێگه‌ی خودا پێكرابێ كاتێ له ڕۆژی دوایی دا حیسابی له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن به‌و شێوه‌ی كاتی لێدرانی زیندو ده‌كرێته‌وه خوێن له زامه‌كه‌ی ئه‌تكێ ، به‌لاَم ڕنگ ڕه‌نگی خوێنه و سوره و بۆنیشی میسكه [اللون لون الدم والریح ریح المسك ](بخاری ومسلم ) جا چاكه ئه‌وه‌یه له ته‌رازوی خودا چاك بێ نه‌فامیش به خراپی بزانن ، ده‌ی چ كارێ لای خوا ڕێزداره ، بۆن داره ، با ئێمه‌ش به‌ڕێزه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین .
a_qamishi@yahoo.com
86 جار خوێنراوه‌ته‌وه
* خوێنه‌ر و نوسه‌ری خۆشه‌ویست :
1 - ئاگاداربه كۆمێنته‌كانتان پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ، له‌لایه‌ن ستافی كاره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه ، داواتان لێ ده‌كه‌ین له وته‌ی نه‌شیاو ناشه‌رعی خۆتان بپارێزن ، به‌پێچه‌وانه‌وه بڵاوناكرێته‌وه ....
2 - بۆئه‌وه‌ی به زوترین كات نوسین و كۆمێنته‌كانتان بڵاوبكرێته‌وه ، تكایه به ڕێنوسی فۆنتی كوردی و عه‌ره‌بی بیان نوسه .
له‌گه‌ڵ ڕێزدا

بختيار89- ئه ندامى نوئ
- عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان