المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
سۆفی و سۆفیگه‌ريی
صفحة 1 من اصل 1
سۆفی و سۆفیگه‌ريی
دانراوه له لایه‌ن:
کوڕی پاک
ڕێكه‌وت:
٢/١٦/ ٢٠٠٨
سۆفی و سۆفیگه‌ريی
دوای سوپاس و ستایش بۆ خوای په‌روه‌ردگار و داواکردنی بارانی ره‌حمه‌ت
بۆسه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت، داوا‌و تکامان وایه له
خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان بمان کات به میراتگری به‌هه‌شت و کۆمان
کاته‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت و یاوه‌رانی ئامین.
سه‌ره‌تا : به‌ویستی خوا سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه
و ده‌یده‌ین له بێژ‌نگی ئیسلامدا بۆ ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌رکه‌وێت تا چه‌ند
له بازنه‌ی ئیسلامدا شوێنی کراوه‌ته‌وه و ڕێگه‌ی پێده‌درێت،
ده‌ستپێکی بابه‌ته‌کان به‌م شێوه ده‌بێت به‌ویستی خوا
1 : وشه‌ی سۆفی
2 : پێناسه‌ی سۆفیایه‌تی
3 : سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێکردنی سۆفیایه‌تی
4 : جۆره‌کانی سۆفیایه‌تی و ڕێگاکانی
5 : به‌ناوبانگترین ناودارانی سۆفییه‌کان
6 : سه‌رچاوه زانستییه‌کانی سۆفییه‌کان
7 : عه‌قیده‌ی سۆفییه‌کان
8 : قوتابخانه‌کانی سۆفییه‌کان
9: به‌ناوبانگترین ته‌ریقه‌ت
10: ڕه‌فتاری سۆفی له‌گه‌ڵ شێخ
11: دیوانی سۆفی
12: زیکر و ویردی سۆفییه‌کان
13: سۆفی و ژنهێنان
14: سۆفی و جیهاد له‌پێناو خوادا
15: بۆچونی زانایان ده‌رباره‌ی سۆفیه‌تی
1 : وشه‌ی سۆفی
نوسه‌ران و مێژوو نوسان له کۆن و ئێستا بۆچوونی جیایان هه‌یه
سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی سۆفیایه‌تی و مانای وشه‌ی سۆفی،
ئینجا بۆچوونه‌کانی زاناکانمان کۆ کردۆته‌وه.
وه ئه‌وه‌ی زیاتر له‌لایه‌ن زانا به‌ناوبانگه‌کانی سۆفییه‌کان باوه، وه زاناکانی سوننه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ن.
بۆچوونه‌کان
1: وشه‌ی سۆفی له (سوفیا)ی یۆنانیه‌وه وه‌رگیراوه، واتا دانا و پڕزان(الحکمة) أبو الريحان البيروني 440ک.
2 : ئه‌م وشه‌یه له (الصفا)وه هاتوه واتا ڕوون و به‌ر چاو یان پاک و خاوێن.
3 : ئه‌م ناوه له (أهل الصفة)وه هاتوه، که‌سانێک بوون له
هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌ژاروو ده‌ستکورت بوون
له گۆشه‌یه‌کی دیاریکراوی مزگه‌وت ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد ژماره‌یان جاری
وابووه گه‌یشتۆته هه‌شتا که‌س.
4 : ئه‌م وشه‌یه ئه‌مه ده‌گرێته‌وه که هه‌میشه له رێزی پێشه‌وه‌ن له په‌رستنی خوادا.
5 : ئه‌م ناوه له (بني صوفة)وه هاتوه هۆزێک بوون خزمه‌تکاری که‌عبه‌ی پیرۆزیان ده‌کرد پێش هاتنی ئیسلام.
6 : یه‌که‌م که‌س که خزمه‌تکاری ماڵی خوای کردووه پێی وتراوه(صوفة) ناوی (الغوث بن مر) بوو.
7 : ناوه‌که ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ (صوفة بن بشر) کابرایه‌کی ناودار بوو به خواپه‌رستی پێش هاتنی ئیسلام.
8 : ناودارترین مێژوونوسی سۆفیه‌کان (السراج الطوسي) که له ساڵی 375
ک کۆچی دوای کردووه له په‌رتوکه به‌ناوبانگه‌که‌یدا (اللمع لاپه‌ڕه 4)
ده‌ڵێت: ناوی سۆفی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رئه‌و جله‌ی که ده‌یان پۆشی
پێکهاتبوو له خوری، ئه‌م جۆره جل‌و به‌رگه پۆشاتی پێغه‌مبه‌ری خوا
(عیسا)و یاوه‌ره‌کانی بووه.
9 : (ابن خلدون) له په‌رتوکه‌که‌یدا (المقدمـة به‌رگی 3) ده‌فه‌رموێت
ناوی سۆفی له خوریه‌وه وه‌رگیراوه که به زوبانی عه‌ره‌بی پێی
ده‌وترێت (الصوف)
چونکه به له‌به‌رکردنی ئه‌م جۆره جل و به‌رگه له‌خه‌ڵک جیا ده‌کرانه‌وه.
10 : ( شیخ الاسلام ابن التیمیة) له (مجموعـة الفتاوی) ده‌فه‌رمووێت
له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌ی زیاتر به‌لای زانا پابه‌رزه‌کانی ئیسلامدا
په‌سه‌ندکراوه ئه‌م ناوه له خوریه‌وه هاتوه (الصوف) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتن و په‌یدابوونی سۆفیايه‌تی له‌به‌رکردنی ئه‌و
پۆشاکه‌یه که له خوری پێک هاتبوو تا کردبوویان به درووشمی خۆیان، وه
ئه‌و ناوه ناوێکی کۆنه تا پێش هاتنی ئیسلامیش ئه‌م ناوه هه‌رباو بووه.
وادیاره سۆفیه‌کان له له‌به‌رکردنی پۆشاکی خوری خۆیان به شوێنکه‌وتووی پێغه‌مبه‌ری خوا (عیسا) درودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌زانن.
به‌ڵام لێره پرسیارێک درووست ده‌بێت مه‌گه‌ر موسڵمان شوێنکه‌وتوی پێغه‌مبه‌ر بێت چاکتر نییه؟؟
چونکه خوای په‌روه‌ردیگار ده‌فه‌رمووێت قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ اللّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (31)ال عمران
واته: {ئه‌ی پێغه‌مبه‌ردروودی خوای له‌سه‌ر
بێت به ئیمانداران} بڵی: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من
بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خواش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و
له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێ خۆش بوو میهره‌بانه .
پێغه‌مبه‌ری خوا بۆ ئێمه‌ی موسڵمان له‌پێشتره که شوێنکه‌وتویی بکه‌ین له پێغه‌مبه‌رانی تر.
ئینجا بابزانین پیرۆزترین و چاکترین جل وبه‌رگ له‌لای خۆشه‌ویستی خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت چی بووه،
(ثبت عن أنس أنه قال: كان أحب الثياب إلى رسول الله ـ صلى الله عليه وسلم ـ يلبسه الحِبَرَة) رواه الشيخان
ئه‌نه‌س ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمووێت: خۆشه‌ویسترین جل وبه‌رگ که پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌یپۆشی (الحِبَرَة)بوو،
(الحِبَرَة) قوماشێکه له که‌تان یان لۆکه دروست ده‌کرا و بۆیه ده‌کرا چۆن ئیمامی نه‌وه‌وی واده‌فه‌رمووێت: (تتخذ من الكتان أو القطن وهي محبرة أي مزينة كما قال النووي في -تهذيب الأسماء واللغات-) 2/61 .
که‌واته پێغه‌مبه‌ری خوا دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ئه‌و جل‌و به‌رگه‌ی
لا خۆشه‌ویست بوو وه هه‌روه‌ها زۆری به‌کار هێناوه پێکهاتبوه له
لۆکه(القطن) نه‌وه‌ک له خوری (الصوف)،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناڵێین پێغه‌مبه‌ری خوا جلی پێکهاتوو له
خوری له‌به‌ر نه‌کردوه، به‌ڵام که له‌به‌ریشی کردوه بۆ به‌رگری سه‌رما
بووه له زستاندا.
وه یه‌که‌م که‌س که نازناوی سۆفی به‌خۆدا هه‌ڵگرتوه (أبو هاشم
الكوفي)ه له کوفه له عیراق له‌دایک ده‌بێت و زۆری ته‌مه‌نی له شام
به‌سه‌ر ده‌بات له سالی 160 ک کۆچی دوایی کردووه ئه‌مه بۆچوونی (شیخ
الاسلام)ه .
وه‌هه‌روه‌ها ده‌ڵێن یه‌که‌م که‌س که ناوی سۆفی به‌خۆدا هه‌ڵگرتوه
(عبدک _ عبدالکریم یان محمد) له ساڵی 210 ک کۆچی دوایی کردووه ئه‌مه
بۆچوونی شێخێکی ناوداری سۆفیه‌کانه به‌ناوی(حارث المحاسبی)
هه‌روه‌ها (ابن ندیم) ده‌فه‌رمووێت یه‌که‌م که‌س که ناوی سۆفی
به‌خۆدا هه‌ڵگرت (جابر بن حیان)ه بۆ زانیاریتان ئه‌و که‌سایه‌تیه شیعه
بووه وه شیعه‌کان به گه‌وره‌ی خۆیانی ده‌زانن.
2 : پێناسه‌ی سۆفیایه‌تی
سۆفیایه‌تی بریتییه له بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئایینی، سه‌ره‌تای
سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌ڕێته‌وه پێش کۆتایی سه‌ده‌ی دووه‌می کۆچی تا سه‌ده‌ی
سێیه‌می کۆچی.
سه‌ره‌تا له تاکه‌که‌سییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات بانگێشه‌ی خۆپاکڕاگرتن
له بێ فه‌رمانی خوا و به‌ندایه‌تیکردنی له سنوور به‌ده‌ر ده‌کات.
واتا زیاده‌ره‌وی له خوا په‌رستیدا به‌مه‌به‌ستی له خوا نزیک که‌وتنه‌وه.
ئه‌م چۆنیه‌تییه تیشک دانه‌وه‌ی (رد فعل)ی که‌سانێک بوو که پشتیان کردبووه خوا په‌رست و ڕوویان له دونیاوه بوو.
دواتر ئه‌م چۆنیه‌تییه په‌ره‌ی سه‌ند و تایبه‌تمه‌ندییان له نێو خه‌ڵکه‌وه ده‌رکه‌وت به‌ناوی سۆفی.
ڕۆژ به دوای ڕۆژ ژماره‌یان زیاد ده‌بوو تا بوون به دیارده‌یه‌کی به‌ر چاو.
سۆفی هه‌ڵده‌ستێت به په‌روه‌رده‌کردنی دڵ و ده‌روون و لێکۆلینه‌وه‌ی
له خودای میهره‌بان له ڕێگه‌ی هه‌ستیاره‌ی دڵه‌وه (الالهامات القلبیة).
نه‌وه‌ک دۆزینه‌وه و لێ وردبونه‌وه‌ی له خوای په‌روه‌ردیگار له ڕێگه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا.
سۆفییه‌کان بۆ چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی خوا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته
هه‌ڵه‌یه‌یاندا (الالهامات القلبیة) به‌رده‌وام ده‌بن تا تێکه‌ڵ به
فه‌لسه‌فه‌ی هیندی و فارسی و یۆنانی و ئیتری ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر تۆزێک لێی ورد ببیته‌وه جیاوازیت بۆ ده‌رده‌که‌وێت له نێوان (الزهد)و سۆفییه‌تیدا،
(الزهد) ئه‌مه له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره دروودی خوای له‌سه‌ر بێت هه‌روه‌ها پێویسته،
به‌ڵام (سۆفیایه‌تی) لادانێکی ڕوون و به‌رچاوه له ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌ره‌کانی.
3 : سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێکردنی سۆفیایه‌تی
سه‌ره‌تا نه‌له‌کاتی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت وه
نه‌له‌کاتی (خلفاء الراشدين) تا وه‌فاتکردنی شێخ (حسن البصری)یش 110 ک
سۆفی ناسراو نه‌بوون دیارده‌یه‌ک نه‌بوون نه به‌ناو نه به‌شێوه نه
به‌ڕه‌فتار، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که باو بوو بۆ نمونه (موسوڵمان، ئیماندار)
یان ناوی تایبه‌ت وه‌ک (الصحابي، البدري، اصحاب البیعـة، التابعي).
ئه‌و سه‌رده‌مانه ئه‌وجۆره زیاده‌ره‌ویه له خوا په‌رستیدا و له
عه‌قیده‌دا نه‌ده‌ناسران، به‌ڵکوو بوونیان نه‌بوو، ته‌نها که‌سانێک نه‌بێت
وه‌ک تاکه‌که‌س که ئازاری خۆیان ده‌دا و زیاده‌ره‌و بوون له خوا
په‌رستی، وه‌ک ئه‌وانه‌ی که پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت
به‌ربه‌ستی داونه‌ته‌وه له زۆر شوێندا،
بۆ نموونه ئه‌و سێ ها‌وه‌ڵانه‌ی هاتن پرسیاری چۆنیه‌تی خوا په‌رستی
پێغه‌مبه‌ریان کرد دروودی خوای له‌سه‌ر له خێزانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر، بۆ
ئه‌وه‌ی له پێغه‌مبه‌ری خوا زیاتر خوا بپه‌رستن، بۆیه وتیان ئه‌مه
پێغه‌مبه‌ری خوا وا به‌ندایه‌تی خوا ده‌کات که پێغه‌مبه‌ره ئه‌ی ئێمه؟
ده‌بێت له‌و زیاتر به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ین.
بۆیه یه‌که‌کیان وتی من هه‌موو ته‌مه‌نم به‌ڕۆژو ده‌بم ئه‌وه‌ی
تریان وتی هه‌موو شه‌وێک شه‌وو نوێژ ده‌که‌م ناخه‌وم، ئه‌وه‌یتریان وتی
تاته‌مه‌نم هه‌یه ژن ناهێنم، ئینجا که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر
بێت هه‌واڵی ئه‌و سێ هه‌واڵانه‌ی بیست ناردی به‌دوایان و ووتی ئێوه‌ن
واتان وتووه؟ وتیان به‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا، پێغه‌مبه‌ر له وه‌ڵامدا
فه‌رمووی(اما والله انی لاخشاکم لله واتقاکم له لكني أصوم وأفطر ، وأقوم وأنام ، وأتزوج النساء ، فمن رغب عن سنتي فليس مني) متفق علیه
واتا: والله من له ئێوه له‌خوا ترستر و
ته‌قوادارترم له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌ڕۆژو ده‌بم و ڕۆژووش ده‌شکێنم،
شه‌ونوێژ ده‌که‌م و ده‌شخه‌وم، هه‌روه‌ها ژن دێنم ئینجا ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ره‌فتارمان نه‌بێت ئه‌وه له ئێمه نیه .
به‌ڵام ئاگاداربه له ئێمه نییه واتا له ئیمانداری کامڵ نییه مانای وانییه کافره و له ئیسلام ده‌رچووه.
یان ڕووداوه‌که‌ی زه‌ینه‌به له مزگه‌وتا، گوریسێکی گرێدابوو
له‌نێوان دوو ئه‌ستونده‌ی مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی که توانای خۆراگرتنی هه‌بێت
بۆ شه‌و نوێژ کردن له به‌ر خه‌وا ئه‌وا پالی پێوه بنێت و خۆی پێوه
رابگرێت له نوێژ کردندا به‌رده‌وام بێت، که پێغه‌مبه‌ر درودی خوای
له‌سه‌ر بێت گوریسه‌که‌ی بینی فه‌رمووی [ما هذا الحبل؟ قالوا لزينب, فأذا
فترت تعلقت به فقال النبي صلى الله عليه وسملم حلوه ليصليَ أحدكم نشاطه
فاذا فتر فليرقد ] متفق علیه
واتا: ئه‌و گوریسه چیه؟؟ وتیان ئه‌مه گوریسی زه‌ینه‌به‌یه
ئه‌گه‌ر ماندوو بوو خۆی پێوه راده‌گرێت تا له شه‌ونوێژا به‌رده‌وام بێت،
پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی گوریسه‌که بکه‌نه‌وه و
لایبه‌رن با هه‌ریه‌ک له ئێوه توانای هه‌بوو با نوێژ بکات ئه‌گه‌ر
توانای نه‌ما با پاڵ بکه‌وێت.
به‌وشێوه‌یه سه‌رده‌می (صحابـة و تابعین و تابع التابعین) له‌سه‌ر
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که پێغه‌مبه‌ر بۆیانی ده‌ستنیشان کردبوو به‌رده‌وام
بوون.
ئه‌و به‌رنامه‌یه په‌یداکردنی زانست و زانیاری و کار پێکردنی له
هه‌مان کاتدا، وه به‌ندایه‌تی خوا کردن و ڕه‌نج و کۆششکردن بۆ
به‌خێوکردنی خاووخێزان له یه‌ک کاتدا، وه به‌ندایه‌تی و په‌رستنی خوا‌و
کۆشش (الجهاد) کردن.
خوا په‌رستی و ڕێگری له داهێنراوی نوێ و (البدع) دژایه‌تی کردنیان و به‌رپه‌چ دانه‌وه‌یه‌ان،
هاوشێوه‌ی (ابن مسعود) خوا لێی ڕازی بێت چۆن بوو به ڕێگرێک له زیکری به‌کۆمه‌ڵ له مزگه‌وتی کوفه‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کانی پێداخستن،
وه به‌رپه‌چ دانه‌وه‌ی بۆ {معضد بن يزيد العجلي}و وه
جه‌ماعه‌ته‌که‌ی، چۆن شوێنێکیان ده‌ست نیشان کردبوو له شاخ بۆ زیکرو
وێردی خوا .
ئینجا ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر -خوا لیضیان ڕازی بێت-
بمابوونایه بۆ ئه‌مڕۆ ده‌بوا چیان به ته‌کیاکان بکردایه؟؟ با
وه‌ڵامه‌که بۆ تۆ بێت.
که‌واته: سۆفی نه به‌ناو نه‌به چۆنیه‌تی نه‌وه‌کو ئێستا که‌هه‌یه
له‌و سه‌رده‌مانه‌ی سه‌ره‌تای ئیسلام بوو نه‌بوون به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که باو
بوو بۆ نمونه (موسوڵمان، ئیماندار) یان ناوی تایبه‌ت وه‌ک (الصحابي،
البدري، اصحاب البیعـة، التابعي).
ته‌واوی بابه‌تی سه‌رهه‌ڵدان و چۆنیه‌تی و شوێنه‌که‌ی و بڵاوبوونه‌وه‌ی به جیهانی ئیسلامی‌دا بۆ بابه‌تی تر.
ئه‌ی چۆن و بۆچی سۆفیه‌کان بانگێشه‌ی ئه‌وه
ده‌که‌ن گوایه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت بانگه‌وازی سۆفیایه‌تی
کردووه یان (امام عه‌لی) یه‌که‌م که‌س بووه دانه‌ری سۆفیایه‌تی، یان
(ابوبکر الصدیق).
بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه یه‌که یه‌که ڕوونیان
ده‌که‌ینه‌وه به‌ویستی خوا ئه‌و درۆ‌و هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ش ده‌خه‌ینه به‌ر
چاوو .
ئه‌مه زنجیره‌ی یه‌که‌مبوو له‌و بابه‌ته چاوه‌روانی به‌شی تری بن به‌ویستی خوا.
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان