المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

ديسمبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31      

اليومية اليومية


سفیان ابن عیینة رحمه‌ الله‌

اذهب الى الأسفل

وردة كول سفیان ابن عیینة رحمه‌ الله‌

مُساهمة من طرف بختيار89 في السبت أبريل 16, 2011 7:12 pm

سفیان ابن عیینة رحمه‌ الله‌ .

کابرایه‌کی ئه‌وه‌نده‌ زانابو هه‌تاوه‌کو که‌ باسی ئه‌که‌ن ته‌مه‌نی ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌بو له‌سه‌رده‌می خۆیدا که‌س نه‌بوو ئه‌وه‌نده‌ زانابیت .

باوکی زه‌ڕه‌نگه‌ربوو ده‌وڵه‌مه‌ندبون ، به‌ڵام پاشان باوکی لێکه‌وه‌ت هه‌تاوه‌کو که‌ قه‌رزار ده‌رچوو تاوه‌کو بڕیاری دا که‌ موڵکه‌کانی بفرۆشێت وبڕوات بۆ مه‌ککه‌ ، تاوه‌کو که‌ کوڕه‌که‌ی سوفیان ده‌گێڕێته‌وه‌ ئه‌ڵێت بیرمدێت که‌ چوین بۆ مه‌ککه‌ له‌مه‌جلیسی عطاء ابن ابی رباح دانیشتین واتا مه‌جلیسێکی بۆ سوفیان به‌ستوه‌ که‌ ته‌مه‌نی چوار ساڵ بوه‌ ئه‌وه‌ش مه‌کانه‌تێکی به‌رزه‌ بۆسوفیانی کوڕی عیینة ، له‌کاتێكدا عطای کوڕی ابن ابی رباح یه‌کێك بوه‌ له‌گه‌ورازانایانی وه‌کو ابن عباس .

له‌وسه‌رده‌مه‌دا ده‌رس خوێندن زیاتر تایبه‌ت بوه‌ به‌پله‌ی یه‌که‌م قورئانیان له‌به‌رکردوه‌ ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی دیاری کراوبوه‌ بۆمنداڵان که‌ وه‌ختی دیاری کراوی هه‌بوه‌ نه‌ده‌بو که‌ له‌و یاساو به‌رنامه‌یه‌ ده‌ربچوایه‌ .
باوکی مرد ،پاش ئه‌وه‌ی که‌ خۆی قورئانی له‌به‌رکرد، به‌ڵام دایکی ده‌ستی سوفیانی گرد له‌ناو مه‌ککه‌دا که‌ هاواری ده‌کرد ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ من ئه‌م کوڕه‌م ده‌به‌خشم بۆ فێربونی زانست فێری بکه‌ن هه‌رچۆنێك بێت ڕازی بوو که‌ کوڕه‌که‌ی فێربکه‌ن .

تاوه‌کو وای لێهات له‌ پانزه‌ساڵیدا له‌پاڵ کۆڵه‌گه‌یه‌کدا داده‌نیشت ده‌رسی ده‌دایه‌وه‌و خه‌ڵکی فێرده‌کرد که‌ خۆی پێی ناخۆشبو ده‌یوت من منداڵم شێخه‌که‌ی میصعرابن قیدام پێی ده‌وت نه‌خێر تۆ له‌ زوهری وئیمام مالیك سوفیانی ثوری .....هتد ، شێخه‌وه‌ وه‌رت گردوه‌و ده‌گێڕیته‌وه‌ ئه‌و کافی یه‌ که‌ تۆ هاوتای ئه‌و شێخه‌ گه‌ورانه‌یت که‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی فێربکه‌یت ، له‌هه‌مان کاتدا وتویانه‌ له‌وانه‌ هه‌موی باشتر بوه‌ .

منداڵ ده‌بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ فێری بکه‌یت وده‌ست به‌وه‌رگردنی زانست بکات ئه‌گه‌ر به‌ته‌مابیت که‌ مه‌کته‌ب ته‌واوبکات وشه‌هاده‌ی به‌رزبه‌ده‌ست بهێنێت و زانکۆ پله‌کانی خوێندن ته‌واوبکات ئه‌وجا ده‌ست بکات به‌ فێربونی زانستی شه‌رعی .

له‌زیره‌کی یه‌که‌ی سوفیانی کوڕی عیینة له‌مه‌جلسی عمری کوڕی دیناردا داده‌نیشت ، له‌یه‌که‌م دانیشتنیدا عمری کوڕی دینار ١٧ حه‌ڤـده‌ فه‌رموده‌ی ووت ، سوفیان هه‌موی له‌به‌رکرد .

حه‌زیکرد خۆی له‌شێخه‌که‌یه‌وه‌ که‌ عمری کوڕی دیناربوو نزیكبکاته‌وه‌ عمر کوڕی دینار گوێدرێزێکی هه‌بوو که‌ له‌ماڵه‌وه‌ ده‌رده‌چوو ده‌هات بۆ بیت الحرام مه‌ککه‌ ، سوفیان ڕێگاکه‌ی دۆزیی یه‌وه‌ که‌ له‌کوێوه‌ دێت ، کاتێك که‌ عمری کوڕی دینار هات سوفیانی کوڕێ عیینة ڕایکرد ڕه‌شمه‌ی گوێدرێژه‌که‌ی گردو ڕایکێشا بۆ جێگاکه‌ی خۆی که‌ ئه‌یه‌وێت دابه‌زێت ، کاتێك که‌ ویستی دابه‌زێت سوفیانی کوڕی عیینة ده‌ستی گرده‌وه‌ که‌ پێبناته‌ ده‌ستی ئه‌وداو دابه‌زێت وه‌کو ڕێزگردنی ، له‌وکاته‌دا سوفیان ته‌مه‌نی ١٠ ده‌ ساڵ بوو ، عمریش که‌ ئه‌وه‌ی لێبینی زۆر سه‌رسامبوو .

سوفیان ووتی یاشێخ من دوێنی ١٧ حه‌ڤـده‌ فه‌رموده‌م له‌تۆوه‌ وه‌رگرد هه‌مویم له‌به‌ر بۆت بخوێنمه‌وه‌ ؟ عمری کوڕی دینار زۆر سه‌رسامبوو فه‌رموی به‌ڵێ فه‌رموو ، کاتێك که‌ بۆی خوێنده‌وه‌ هه‌رمه‌موی به‌ڕه‌وانی وبه‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ هیچ تیایدا بوه‌ستێت وبیری لێبکاته‌وه‌ زۆر به‌ڕه‌وانی وتێوه‌ .

ئه‌مه‌ش هۆی سه‌ره‌کی بوو که‌ سوفیانی کوڕی عیینة خۆی په‌یوه‌ست کرد به‌ عمری کوڕی دیناره‌وه‌ تاوه‌کو زانایان ووتویانه‌ گه‌وره‌ترین متمانه‌ وئومێد وپاڵپشتی عمری کوڕی دینار سوفیانی کوڕی عیینة یه‌ نه‌ك شوعبة ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ شوعبة زۆروبه‌رده‌وام له‌گه‌ڵ عمردابو زۆرزاناتریشبوو له‌وکاته‌دا له‌ سوفیانی کوڕی عیینة ، به‌ڵام مه‌کانه‌تی سوفیان له‌لای عمری کوڕی دینار زیاتربوو له‌ شوعبة ، ئه‌گه‌ر هه‌رکیتابێکی فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم بخوێنیته‌وه‌ ده‌بینیت که‌ ‌سوفیانه‌وه‌ له‌عمری کوڕی دیناره‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ .

ئه‌و سوفیانه‌ش سوفیانی ثوری نی یه‌ ئه‌گه‌رچی که‌ سوفیانی ثوریش فه‌رموده‌ی له‌ عمره‌وه‌ گێڕاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌که‌می ، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ سوفیانی ثوری حه‌زی نه‌کرده‌وه‌ که‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم بنوسێته‌وه‌ به‌پاوه‌ وه‌ستابێت به‌رده‌وام دانیشتوه‌و فه‌رموده‌ی نوسیوه‌ته‌وه‌ وه‌کو ڕێزگردنێك له‌فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم .

سوفیانی کوڕی عیینة چونکه‌ خۆی له‌منداڵیه‌وه‌ ده‌ستی کردوه‌ به‌ زانست وه‌رگردن زیاتر هه‌ر خه‌ریكبو له‌گه‌ڵ منداڵه‌کاندا چونکه‌ ئه‌یزانی که‌سه‌ێك هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ گۆشبکرێت به‌ زانست وله‌سه‌ر زانستی شه‌رعی په‌روه‌رده‌ بکرێت سود له‌وانه‌دایه‌ و ئه‌وه‌ ئه‌توانێت به‌باشی فێربێت و ببێت به‌زانا ، چونکه‌ ئه‌وه‌ی که‌ ته‌مه‌نی گه‌وره‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێ کاریگه‌ری دونیا به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌بیت نه‌توانێت باش وه‌ریبگرێت .

بۆیه‌ سوفیان ته‌مه‌نی گه‌وره‌ببو پیرببو منداڵی ته‌مه‌ن بچوك ئه‌هاتن بۆلای وله‌خۆی نزیکیانی ئه‌کرده‌وه‌ خه‌ڵکیش ئیشاره‌تیان پێی ده‌کردد ئه‌یان ووت سوفیان ئه‌وه‌چی ئه‌و منداڵانه‌ له‌خۆی نزیك ده‌کاته‌وه‌ ، ئه‌وانه‌هیچ سودیان بۆی نابێت وسودی لێوه‌رناگرن !

سوفیان پێیانی ووت : ئه‌وه‌ سه‌یرتان دێت که‌ ئه‌ومنداڵانه‌ لێم نزیك ده‌بنه‌وه‌و هه‌مێتیان پێده‌ده‌م ؟ ئه‌گه‌ر منتان ده‌بینی ته‌مه‌نم ده‌ساڵبو باڵام پێنج بست بوو ئێسکم باریك جلوبه‌رگه‌که‌م کورت و نه‌عله‌کانم وه‌کو گوێ مشك قه‌ڵه‌مه‌که‌م وه‌کو باده‌م مه‌ره‌که‌به‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ی مشتێك بوو ، که‌ ئه‌چومه‌ ناومه‌جلیسه‌وه‌ خه‌ڵکی ئه‌یانوت هه‌ستن له‌به‌ر شێخه‌که‌مان .

سوفیانی کوڕی عیینة ، ده‌رسی نه‌ده‌وته‌وه‌ زۆر تاوه‌کو مصعیری کوڕی مقدام زۆری لێکرد که‌ ده‌رس بڵێته‌وه‌ ، به‌ڵام له‌کاتی حه‌ج کردندا ده‌رسی نه‌ده‌وته‌وه‌ ده‌رده‌چوو بۆ زانست وه‌رگردن و خوێندن ، تاوه‌کو سوفیانی ثوری زۆرگه‌ڕابه‌دوایدا نه‌یبینی که‌ کۆڕێکی ده‌رس وتنه‌وه‌ی هه‌بێت تاوه‌کو پرسیاری لێکرد ووتی : کوڕی عیینة بۆ ده‌رسوده‌ورت نی یه‌ ؟ ووتی ئه‌ی ئیمام هه‌تاوه‌کو تۆبمێنیت من ده‌رس ناڵیمه‌وه‌ ، وه‌کو ڕێزدانانێك بۆ سوفیانی ثوری !
تاوه‌کو جارێك خه‌وی بینی وچوبۆلای زوهری بۆی گێڕایه‌وه‌ که‌ له‌هه‌مووکه‌سێك زایاتر قه‌ناعه‌تی پێی هه‌بوو ، ووتی له‌خه‌ومدا هه‌موو ددانه‌کانم که‌وتوه‌ ! زوهریش ووتی : هه‌رچی هاوه‌ڵوهاوڕێت هه‌یه‌ له‌ مسته‌وای خۆتدا ده‌مرن ! به‌ڕاستیش هه‌رچی هاوه‌ڵوهاوڕێی هه‌بوو هه‌مویان مردن ، تاوه‌کو خه‌ڵکی ده‌یانپرسی ئایه‌ فڵان زاناتان تیایه‌ ؟ ده‌یانوت مردوه‌ به‌خه‌ڵکی یه‌مه‌ن وعێراق و هه‌موو شوێنه‌کانیان ده‌پرسی ئایه‌ فڵانه‌ زاناتان تیاماوه‌ ده‌یانوت مردوه‌ ، که‌س نه‌بوو که‌ فه‌رموده‌یه‌ك بگێڕێته‌وه‌ له‌ زوهری وعمری کوڕی دیناره‌وه‌و زاناکانی تره‌وه‌ بیگێڕێته‌وه‌ ، ته‌نها سوفیانی کوڕی عیینة مابوو که‌ له‌وانه‌وه‌ بیگێڕێته‌وه‌ ، تاوه‌کو وایلێهاتوبو که‌ خه‌ڵکی له‌سه‌رجه‌م دونیاوه‌ ده‌که‌وتنه‌ڕێ وده‌چون بۆحه‌ج ته‌نها به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که‌ سوفیانی کوڕی عیینة ببینن و فه‌رموده‌کانی لێوه‌ربگرن و بینوسنه‌وه‌ .

تاوه‌کو جارێکیان وایلێهات ئه‌وه‌نده‌ قوتابی هه‌بوو پرسیاریان لێی ده‌کرد توڕه‌بو سوێندی خوارد که‌ هیچ نه‌ڵێت ، ئه‌وه‌نده‌ قوتابیه‌کانی زۆربون له‌ژماره‌نه‌ده‌هاتن ، له‌سه‌دهه‌زارزیاتربون ، تاوه‌کو سێ ڕۆژی پێچو ده‌رنه‌چوو له‌ماڵی خۆی تاوه‌کو ده‌رگایان لێیگرد شێ ڕۆژ له‌به‌ر ده‌رگاکه‌ی ، تاوه‌کو بڕیاریاندا هێرش بکه‌نه‌سه‌ری له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدا تاوه‌کو ده‌رگاکه‌یان شکان وچونه‌ژووره‌وه‌ بۆی ئه‌ویش ووتی: ئه‌وه‌چی یه‌ بۆواتانکرد ؟ ووتی : کابرایه‌ك له‌کونی ده‌رگاکه‌وه‌ سه‌یری پێغه‌مبه‌ریخوای ده‌کرد ، کاتێك که‌پێیزانی ووتی بمزانیایه‌ چاوتم کوێرده‌کرد له‌کونی ده‌رگاکه‌وه‌ ، کابرا تۆبه‌یکرد فه‌رموی که‌ په‌شیمانیش تۆبه‌کردنه‌ ، خه‌ڵکه‌که‌ش هه‌مویان که‌وتنه‌ سه‌رده‌ستی وده‌ستیان ماچده‌کرد و په‌شیمانیان ده‌رده‌بڕی .

سوفیانی کوڕی عیینة وه‌کو باسمانکرد فه‌قیربو باوکی مرد توشی قه‌رزبوو له‌سه‌رکارو کاسبی یه‌که‌ی ، کاتێك که‌ ابوجعفر المنصور پێیزانی یارمه‌تی یه‌کی بۆنارد ئه‌ویش پرسی له‌قوتابیه‌کانی ووتی وه‌ریبگرم ؟ ووتیان به‌ڵێ چونکه‌ ئێمه‌ فه‌قیرین وهیچمان نی یه‌ خه‌ڵکێکی زۆریش ڕومان تێده‌کات که‌فه‌قیرن ، ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ بتوانین سود به‌چه‌ند که‌سێك بگه‌یه‌نێت ئه‌ویش وه‌ریگرد .

جالێره‌دا هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن نابێت زانا هیچ له‌ ده‌سه‌ڵاتداران وه‌ربگرێت ! چونکه‌ ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رگیز یارمه‌تی که‌سێك ناده‌ن تاوه‌کو چاویان کوێرنه‌که‌ن یان مه‌به‌ستێکیان پێی هه‌یه‌ بۆیه‌ نابێت یارمه‌تیان لێوه‌ربگرێت .

هه‌ندێکیس ئه‌ڵێن نه‌خێر زانا ده‌بێت مه‌سره‌فی له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت بێت ، چونکه‌ زانا له‌خزمه‌ت هاوڵاتیو خه‌ڵکیدایه‌ ده‌سه‌ڵاتیش له‌سه‌رێتی که‌ له‌خزمه‌تی هاوڵاتیدابێت وئه‌وه‌ی که‌ پێویستی یه‌کی هه‌یه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌ت وده‌سته‌ڵات بۆیان دابین بکات .

هه‌ندێکیش ده‌ڵێن زانا ته‌نها ده‌توانێت له‌ که‌سانی هاوڕێودۆستی خۆی یارمه‌تی وه‌ربگرێت ، هه‌روه‌کو عبدالله‌ کوڕی مبارك که‌ یارمه‌تیانی ده‌دا .

به‌ڵام کۆی زانایان کۆن له‌سه‌رئه‌وه‌ی که‌ زانا نابێت یارمه‌تی له‌ خه‌ڵکی یاسای یه‌وه‌ وه‌ربگرێت ئه‌وه‌ ڕێگای پێنه‌دراوه‌ جگه‌ له‌وانه‌ی که‌باسیان کردوه‌ .

یه‌کێك له‌زانایان که‌ ناوی ابن شوبرمة بوو قه‌ت له‌وشاره‌ی خۆی شتی نه‌ده‌کڕی ، ئه‌گه‌ر شتێکی پێویست بوایه‌ ده‌چوو چه‌ندین شاردورده‌که‌وته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی که‌ که‌س ڕێزی دین وزانسته‌که‌ی لێنه‌گرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ نرخه‌که‌ی بۆکه‌م بکاته‌وه‌ ، تاوه‌کو جارێك له‌شارێك ویستی شت بکڕێت ، پیاوێك له‌وێبو ووتی : ئه‌وه‌ ابن شوبرمة یه‌ زانایه‌ خاتری بگره‌ ! ابن شوبرمة کراسه‌که‌ی به‌ری داکه‌نی ودایپێی به‌خاوه‌ن دوکانه‌که‌ ، ووتی : من شت ده‌کڕم به‌ کراسه‌که‌م نه‌که‌ك به‌دین و زانسته‌که‌م .

خاڵێکیتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێك وه‌کو ابن ذئب ، ده‌یوت : من یارمه‌تی له‌ ده‌سه‌ڵات وه‌رناگرم له‌ قوتابی وه‌ریناگرم له‌ شێخ وه‌ریناگرم من ئه‌و زانسته‌ی که‌ فێربومه‌و ده‌یڵێمه‌وه‌ هه‌قی خۆمی له‌سه‌ر وه‌رده‌گرم ، زانایانیش ئه‌مه‌یان ڕه‌دکردۆته‌وه‌ و به‌عه‌یبه‌شیان ناوزه‌د کردوه‌ ، ئه‌وه‌ش ووتویانه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه‌ ناچاربێت ئه‌وا ڕێگایان پێی داوه‌ ، هه‌روه‌کو که‌ له‌ ابن ابي ذئب یانپرسی چۆن پاداشیت وه‌رده‌گریت ؟ ئه‌ویش ووتی : ئه‌ی ده‌می ئه‌وهه‌موو منداڵه‌ چۆن تێربکه‌م که‌ ١٣ سیانزه‌ نه‌فه‌رین له‌ماڵه‌وه‌ ، له‌وکاته‌دا ڕێگایان پێداوه‌ .

به‌ڵام به‌گشتی دوو بۆچون هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ : زانایان ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ژیانیان بۆدابین بکرێت ، هه‌روه‌کو زانایانی سعودیة .

دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ که‌: ئه‌ڵێن زانایان ده‌توانن کیتاب بنوسنه‌وه‌و چاپی بکه‌نه‌وه‌ یان بیفرۆشن به‌پاره‌یه‌ك که‌ دیاری کراونه‌بێت ، هه‌رچه‌ندیاندا وه‌ریگرێت .

سوفیانی کوڕی عیینة یارمه‌تی یه‌که‌ی وه‌رگرد ، کاتێك که‌ وه‌ریگرد زۆر ده‌گریا زۆرزۆر ، یه‌کێك له‌ نزیکه‌کانی چون بۆلای ووتیان ئه‌وه‌ بوئه‌وه‌نده‌ ده‌گرێیت ؟ ووتی پێت ده‌ڵێم به‌ڵام به‌مه‌رجێك که‌ باسی نه‌که‌یت لای که‌س ، ئه‌ویش ووتی : بڵێ به‌ڵام به‌ڵێنت پێناده‌م بزانم چی یه‌ ؟ ئه‌ویش ووتی له‌وه‌تی : ئه‌ویارمه‌تیه‌م وه‌رگردوه‌ له‌ ابي جعفره‌وه‌ له‌زه‌تی موناجاتم له‌گه‌ڵ خوادا لێمتێکچوه‌ و نه‌ماوه‌لام .

کاتێك که‌ په‌کی که‌وت و له‌سه‌ره‌مه‌رگدابوو به‌ قوتابی یه‌کانی ووت : ئه‌و توره‌که‌یه‌م بۆبهێنن که‌هێنایان ووتی والله‌ له‌وه‌تی فامده‌که‌مه‌وه‌ ئه‌وتوره‌که‌یه‌م هه‌بوه‌ له‌ڕزق که‌ جۆی تیایه‌و ته‌نها له‌وه‌م خواردوه‌و هه‌ر ئه‌وتوره‌که‌یه‌م توانیوه‌ پڕبکه‌م له‌ڕزق ، جا گوێمه‌ده‌نه‌ خه‌ڵکی چی ئه‌ڵێن با بیڵێن که‌ ئه‌ڵێن ابوجعفرالمنصور یارمه‌تی ئه‌دات وبۆی هه‌ڵڕێژاوه‌ .

له‌کۆتایدا ئه‌وه‌ بڵێین که‌ سوفیانی کوڕی عیینة ته‌مه‌نی درێژبوو تاوه‌کو ته‌مه‌نی نزیکه‌ی ٩٠ ساڵ ته‌مه‌نی درێژبوو ، زانای هه‌ره‌به‌ناوبانگی سه‌رده‌می خۆیبوه‌و به‌خۆشی ژیاوه‌ و وه‌فاتیشی کرد تاوه‌کو ئێستاش خه‌ڵکی و ئێمه‌ش هه‌رباسی ده‌که‌ینه‌وه‌ و خوای گه‌وره‌ به‌به‌هه‌شتی شادبکات وخوای گه‌وره‌ش ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و زاناو پیاوچاکانه‌دا له‌به‌هه‌شت کۆبکاته‌وه‌و به‌دیداریان شادمان بکاته‌وه‌ ، اللهم آمین .

ئه‌وه‌شی که‌ زۆرگرنگه‌ بۆئێمه‌ ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین که‌ خۆمان فێری زانست وزانیاری بکه‌ین ومنداڵه‌کانیشمان فێری زانست وزانیاری بکه‌ین هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه‌ وهه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا بده‌ین و بتوانین هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌ قورئانیان فێربکه‌ین وزانستی شه‌رعیان تێبگه‌یه‌نین وپێیان بگه‌یه‌نین تاوه‌کو چاومان ڕۆشن بکه‌نه‌وه‌و سه‌ربه‌رزبین پێیانه‌وه‌ .
وآخــر دعــوانــا ان الحــمد لله‌ رب العالميــن .

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى