المواضيع الأخيرة
بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أكتوبر 2017
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
      1
2345678
9101112131415
16171819202122
23242526272829
3031     

اليومية اليومية


ئه ندێشه کا نی سه ید قوتب

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول ئه ندێشه کا نی سه ید قوتب

مُساهمة من طرف بختيار89 في السبت أبريل 16, 2011 7:26 pm

ئاماده کردن/ فاتیح ئیسلام

ئه ندێشه کا نی سه ید قوتب
دید وتێڕوانینی سه ید قوتب له ڕوی سیاسی وکۆمه ڵگه به به رهه م هێنانی مه ڵبه ند ێکی خاوه ن ئاکار وڕه وشت بووله سه رمه بنای قانون وحوکمی ئیسلام . به م هۆیه یه که م هه نگاو بۆهێنانه وه دی حوکمی ئیسلام به ره نگاری کردنه دژی ئیستیکباروزاڵمان که یه که م فه رضه له سه رئیمانداران .


لێره چه ن خاڵێکی سه ره کی سه ید ده خرێته به رچاو :

ڕۆژئاوا :

سه ید قوتب وه کوو موته فه کره ناوداره کانی ئیسلام وه ک سه ید جه ماله دینی ئه سه د ئابادی ، موحه ممه د عه بده ، ئیقبال لاهۆری و... به توندی له گه ل سه قافه تی ڕۆژئاواموخالف بوو وڕه خنه ی هه بووله فکروئیخلاقی ڕۆژئاوایه کان .ونامیلکه یه کی هه بوبه نێو" عود الی الشرق " له لاپه ڕه کانی ئه م نامیلکه یه سه قافه ی ڕۆژئاوای ته شبیه ده کات به سه قافه ی حه یوانی ، وله قسمێکی ئه م نامیلکه یه هاتوه که ژیانی ڕۆژئاوا به بێ گومان مه له زاتی تێدایه وئاسانتره به ڵام له ڕوانگه ی ئینسانیه ت باشتروبه رزتروبه هێژاترنیه . ژیانی ڕۆژئاوای ژیانێکه که ئافره ت هه وساری قه ید وشه رتی بڕیوه. به ڵی ژیانی ڕۆژئاوا، ژیانی مه له زاته .وژیانێکه که له خواروی حه یواناته، چونکه به س غه ریزه ی جنسی ده بینرێت. له ڕۆژئاواهیچ شه رتێک نیه که چی به ئازادی ناووبانگه. به ڵێ ئازادی هه یه به ڵام نه ئازادی ڕۆحی به ڵکو ئازادی جه سته ی، ئازادی حه یوانیه ت نه ئازادی به شه ری وئینسانی.

ئیسلامی ئه مریکی :

یه که م بیرمه ندی جیهانی ئیسلام که ووشه ی ئیسلامی ئه مریکی مه تره ح کرد ، سه ید قوتب بوو. ئه وباوه ڕی وا بووکه دوو ئیسلام هه یه یه که میان ئیسلامی ڕاستی ودووهه میان ئیسلامێک که ئه مریکا ده یه وێت. ئه م بیرمه نده ئیسلامه له م بواره دا ده نوسێت : له م ڕۆژانه دا ئه مریکیه کان که وتونه یادی ئیسلامه وه. ئه وان پێویستیان به ئیسلامه تا له وڵاتانی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست ووڵاتانی ئه فریقی له گه ڵ کۆمۆنیزم بجه نگن...ئه ڵبه ته ئیسلامێک که ئه مریکا وڕۆژئاوای ئیستیعماروهاوپه یمانه کانی ده یانه وێت له وڵاتانی ڕۆژهه لاتی ناوه ڕاست ، ئه وئیسلامه نیه که دژی ئیستیعماربه موبارزه ڕاوه ستاوه ، به ڵکو ئیسلامێکه که به س له گه ل کۆمۆنیزم ده جه نگێت. چونکه ئه وان ئیسلامێکیان ناوێت که حوکم بکات وبه هیچ شێوه یه ک ته حه مولی حکومه تی ئیسلامی ناکه ن ،له به رئه وه ی ئه گه رحکومه ت کات ده توانێت حوکومه تانێک به رهه م بێنێ ومیلله ته کان به هێزوقووه تی جیهادی فێرده کات و ره ددانه وه ی ئیستیعمارلای ڕه فضه وکۆمۆنیزمیش وه ک ئیستیعمارسه ره تانێکه وهه ردوو دوژمن وسته مکارن.
له باره ی دابه ش کردنی کۆمه ڵگه به کۆمه ڵگه ی ئیسلامی وجاهیلی ده فه رموێت: یا ئیسلام یان جاهیلیه ت! حه دی وه سه ت وجودی نیه که نیوه ی ئیسلام ونیوه ی که ی جاهیلیه ت بێت و ئیسلام قه بوڵی کات وپێی ڕازی بێت، دید وتێڕوانینی ئیسلام ڕوونه، حه قێکی تاکه وله حه د ده رناچێت، حوکم یا حوکمی خوایه ویان حوکمی جاهیلیه. قانون یا قانونی خوایه ویان هه وا وهه وه سه.

موبارزه له گه ل زایۆنیزم :

سه ید قوتب زۆرکه سێکی ئاگادارده کرده وه له مه ترسی وخه ته ره کانی یه هود وزایۆنیزم. ته نانه ت چه ن ڕۆژێک پێش له سێداره دانی به یه کێک له هاوه ڵه کانی فه رموو: یه هود خۆیان ئاماده ده که ن بۆزاڵ بون وسوڵته به سه رجیهاندا. به تایبه ت زاڵ بوون به سه رموسڵمانان ، ئه بێ ئاگادار بین . سه ید قوتب نیسبه ت به بزاڤی یه هود وزایۆنیزم به ته واوی گومانی هه بو به رابه ریان باوه ڕی وا بوو که یه که م که سن بوداڕوخاندن ودواکه وتنی ئۆمه تی ئیسلامی. له م باره وه ده نوسێت: باوه ڕم وایه که له هه رکوێ ده عوه تێک ده کرێت دژی ئیخلاق وئاکار وداوێن پیسی وفه حشاء وڕیبا ده ستی زایۆنیزمی تێدایه. کارل مارکس یه هودی بوو که له پشتی کۆمۆنیزمه وه هێرشی ده کرده سه رئیخلاق و ئاکارودینه کان .سارته ریه هودی بووکه به چاوێکی دوڕندانه سه یری به شه ریه تی ده کرد. و زیگمۆند فرۆید یه هودی بووکه له پشت مه نتقی ده رونناسی ئه سڵی غه ریزه ی لێ وون بوووه به ئیحساساتی دینی وهونه ری وبنه ماڵه ی ئه یهێنایه پێشه وه ،که ئه مانه هیچ کامیان سودفه وته سادوف نیه.

ئیسلام تاکه ڕێبازی به رهه م هێنانی ئازادیه :

سه ید قوتب ئیسلام به تاکه ڕێبازده زانێت بۆئازادی کۆمه ڵگه کانی به شه ری وباوه ڕی وایه که هیچ نیظامێک غه یرله نیظامی ئیسلام ناتوانێ خۆشی وسه عاده ت به رهه م هێنێ بۆبه شه ریه ت. وباوه ڕی پته وینی وابوو که ئایه نده وموسته قبه ل له قه ڵه مڕه وی ئیسلامه. وله م بواره دا نوسیویه تی : بێ گومانین له دوژمنایه تیتان ، ئایه نده قه ڵه مڕه وی ئیسلامه وئێمه جیهادێکی درێژخایه ن ودژوارمان له به رده مدایه. ئه م جیهاده بۆنجاتی فیطره ت وسروشت له ناوکۆمه ڵه هه ورێکی ڕه ش وتاریک وه پیرۆزوزاڵ بونه به سه رتاریکی وده یجوروڕه شاییه. ئه بێ بۆئه م جیهاده ئاماده بین له سه رپێ وهێزه کی فراوان کۆکه ینه وه . باشترین ئاماده کردنی پێویست بۆئه م جیهاده : ناساندنی کامیلی حه قایقه کانی ئیسلامه ووه رگرتنی دین له مسته وای خۆیدایه.

سةرجاوة مالبةرى ريبازي راستى

_________________
<br>
avatar
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى