المواضيع الأخيرة
» تغيير فلنجة الرمان بلي الامامي لليوكن والجموس الدبل
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:08 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 2:01 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» كيف تصنع مروحة مبردة تقيك من حرارة الصيف فقط بإستعمال قارورة مياه بلاستيكية (Bottles) DIY crafts
الخميس أكتوبر 13, 2016 1:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» دورست كردنی رادیوی ئۆتۆمبیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:14 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تەسبیتكردنی سەتەلایت مانگی نایل سات
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:10 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چونیەتی جاككردنەوەی ماتوری ئاو مزەخە
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:04 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» جونیەتی چاكردنی پانكەی ئەردی
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 2:02 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:59 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» چۆنیەتی رەهنكردنی باتری ئوتۆمبیل لەگەل یو پی ئیس
الأربعاء أكتوبر 12, 2016 1:52 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

دخول

لقد نسيت كلمة السر




































بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

ديسمبر 2016
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
   1234
567891011
12131415161718
19202122232425
262728293031 

اليومية اليومية


سووده‌كانى ئارامگرتن له‌سه‌ر داوێن پاكى

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي اذهب الى الأسفل

وردة كول سووده‌كانى ئارامگرتن له‌سه‌ر داوێن پاكى

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت أبريل 16, 2011 8:52 pm

سووده‌كانى ئارامگرتن له‌سه‌ر داوێن پاكى


نوسینی : مه‌لا فه‌رمان خه‌رابه‌یی




(ابن قیم) ده‌فه‌رمووىَ: "داوێن پاكى چێژێكى زۆر زیاتر به‌ مرۆڤ
ده‌به‌خشێت له‌ داوێن پیسى و خۆدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌لاَم چێژى
داوێن پاكى پێشه‌كى ئێشى ئارام گرتنى ده‌وێت.. ئینجا دواى ئارامگرتنه‌كه‌
هه‌ست به‌ چێژى داوێن پاكى ده‌كرێت، كه‌چى چێژى داوێن پیسى و
خۆدامركاندنه‌وه‌ به‌ حه‌رام، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌ره‌تا هه‌ست به‌ چێژ
ده‌كات، به‌لاَم دواتر تووشى ئازار و دڵ ته‌نگى وناخۆشى دێت ".


1. به‌هه‌شتى بۆ هه‌یه‌: پێغه‌مبه‌ر گرنتى داوه‌ به‌و كه‌سه‌ى ئارام
ده‌گرێت له‌سه‌ر داوێن پاكى كه‌ ده‌فه‌رمووىَ: (( مَنْ يَضْمَنْ لِى مَا
بَيْنَ لَحْيَيْهِ وَمَا بَيْنَ رِجْلَيْهِ أَضْمَنْ لَهُ الْجَنَّةَ
))(صلی الله‌ علیه‌ وسلم ). واته‌: هه‌ر كه‌سێك زامان و دامێنى بپارێزێت
له‌ حه‌رام، من گرنتى به‌هه‌شتى پێ ده‌ده‌م.


2. دڵ ئارامه‌ و چێژ له‌ عباده‌ت وه‌رده‌گرىَ: چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر
ده‌فه‌رمووىَ: « النظرة سهم من سهام إبليس من تركها خوفا من الله آتاه
الله إيمانا يجد حلاوته في قلبه »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ).واته‌:
سه‌یركردنى ئافره‌تان تیرێكى ژه‌هراوى شه‌یتانه‌ له‌ دڵى مرۆڤ ده‌دات، هه‌ر
كه‌سێك له‌به‌ر خاترى خوا وازى لىَ بهێنێت، ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ چێژى
ئیمان ده‌خاته‌ دڵیه‌وه‌.


3. له‌ ژێر سێبه‌رى خوا ده‌بىَ: پێغه‌مبه‌رى خوا باسى حه‌وت چین كه‌س
ده‌كات كه‌ رِۆژى قیامه‌ت له‌ ژێر سێبه‌رى خوا دانه‌، یه‌ك له‌وانه‌ ئه‌و
كه‌سه‌یه‌ ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر داوێن پاكى كه‌ ده‌فه‌رمووىَ: ((
وَرَجُلٌ طَلَبَتْهُ امْرَأَةٌ ذَاتُ مَنْصِبٍ وَجَمَالٍ فَقَالَ إِنِّى
أَخَافُ اللَّهَ ))( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ). واته‌: پیاوێكه‌ ئافره‌تێكى
جوان و خانه‌دان بانگى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كارى بىَ رِه‌وشتى له‌گه‌ڵدا
بكات، به‌لاَم ئه‌و رِه‌تى ده‌كاته‌وه‌ ده‌ڵێت: من ئه‌و كاره‌ له‌ ترسى خوا
ناكه‌م.


4. له‌ نه‌خۆشى به‌ دوور ده‌بێت: چونكه‌ به‌ هۆى داوێن پیسى خواى گه‌وره‌
نه‌خۆى وناخۆشه‌ ده‌نێرێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووىَ: « لم تظهر
الفاحشة في قوم قط حتى يعلنوا بها إلا فشا فيهم الطاعون والأوجاع التي لم
تكن مضت في أسلافهم »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ).واته‌: هه‌ر كات به‌د
رِه‌وشتى و فاحشه‌ له‌ناو گه‌لێك به‌ئاشكرا بڵاو بۆه‌ ئه‌وا خواى گه‌وره‌
ئێش وئازارو تاعونیان بۆ ده‌نێرىَ كه‌ پێشتر ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ له‌ ناویان
نه‌بووه‌.


5. ده‌رگاى خێرى لىَ ده‌كرێته‌وه‌: پێغه‌مبه‌ر باسى سىَ كه‌س ده‌كات كه‌
سێ كه‌س كۆچبه‌ر بوون به‌ رِێگه‌یه‌كدا ده‌رِۆیشتن. باران لێداكردن و
ناچاری كردن به‌وه‌ی كه‌ په‌نا به‌رنه‌ به‌ر ئه‌شكه‌وتێك له‌ شاخێكدا،
كه‌چی به‌ردێك له‌ شاخه‌كه‌وه‌ به‌ر ده‌بێته‌وه‌ و ده‌می ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان
لێده‌گرێت، له‌ ناو خۆیاندا به‌یه‌كتری ده‌ڵێن: تێفكرن بزانن و كارێكی
چاكتان له‌به‌ر خوا ئه‌نجامداوه‌ له‌مه‌وبه‌ر، بانگی خوای گه‌وره‌ی
پێبكه‌ن. سا به‌ڵكو خوا ده‌روومان لێبكاته‌وه‌... یه‌كێكیان له‌و سیانه‌
ئارامى گرتبوو له‌سه‌ر داوێن پاكى بۆیه‌ ووتى: خوایه‌ خۆت ئه‌زانی كه‌ من
كچێكی ئامۆزام هه‌بوو حه‌زم لێی بوو زۆرم خۆش ئه‌ویست زیاد له‌ هه‌موو
كه‌سێك كه‌ ئافره‌تی خۆش بوێت، داوام لێكرد كه‌ بێ شه‌رعیم له‌گه‌ڵدا بكات،
به‌ڵام رِازی نه‌بوو هه‌تا سه‌د دیناری نه‌ده‌مێ، منیش ماندوو بووم هه‌تا
سه‌د دینارم كۆكرده‌وه‌ و بۆم هێنا و ویستم كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌م ووتی:
ئه‌ی به‌نده‌ی خوا له‌ خوا بترسه‌ و مۆری كچێنیم مه‌شكێنه‌ به‌ حه‌قی خۆی
نه‌بێ، منیش وازم لێهێنا، جا ئه‌گه‌ر من ئه‌مه‌م له‌به‌ر خاتری تۆ ئه‌نجام
داوه‌. كه‌لێنێكی ترمان بۆ بكه‌ره‌وه‌... دواتر ده‌رگاى ئه‌شكه‌وته‌كه‌یان
لىَ ده‌بێته‌وه‌.


6. ماڵ و منداڵ ده‌پارێزرىَ: هه‌ر كه‌سێك ئارام بگرێت له‌سه‌ر داوێن پاكى
ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ ماڵ ومنداڵى ده‌پارێزێت له‌ دوێن پیسى پێغه‌مبه‌ر
ده‌فه‌رمووىَ: « احفڤ الله یحفڤك »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم ) واته‌: تۆ
دوركه‌وه‌ له‌ حه‌رام وسنووره‌كانى خوا بپارێزه‌ خوا ش ده‌تپارێزىَ.


7. دوور ده‌بێت له‌ تورِه‌ى و سزاى خوا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر
ده‌فه‌رمووىَ: « ما ظهر فى قوم الزنا أو الربا إلا أحلوا بأنفسهم عذاب
الله »( صلی الله‌ علیه‌ وسلم )، واته‌: له‌ ناو هه‌ر گه‌لێك زینا یان
ریبا بلاَوبێته‌وه‌، ئه‌وه‌ سزا وتووره‌ى خوایان بۆ خۆیان به‌ ده‌ست
هێناوه‌.


8. پاداشتێكى زۆر گه‌وره‌ى هه‌یه‌: هه‌ر كه‌سێك ئارام بگرێت له‌سه‌ر داوێن
پاكى له‌ كاتێكدا خراپه‌كارى بلاَوبۆته‌وه‌، ئه‌وه‌ پاداشتێكى زۆر گه‌وره‌ى
هه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووىَ: « العبادة في الهرج كهجرة إليّ »(صلی
الله‌ علیه‌ وسلم ) واته‌: ئارام گرتن له‌سه‌ر عباده‌ت له‌ كاتى فیتنه‌ و
ناخۆشى، وه‌ك كۆچ كردنه‌ له‌به‌ر خاترى من.

سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3130
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

استعرض الموضوع السابق استعرض الموضوع التالي الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى