المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
کاره‌ساتی کوشت و بڕی (بهلهنسیا)
صفحة 1 من اصل 1
کاره‌ساتی کوشت و بڕی (بهلهنسیا)
کاره‌ساتی کوشت و بڕی (بهلهنسیا)
هاوشێوه‌ی ئه‌م کوشت و بڕو کاره‌ساته‌ی تر وه‌ك پیشه‌ی نه‌ساره‌کان ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بوبێ له بهربوشتهر که‌متر نه‌بووه، ئه‌م کاره‌ساته له ساڵی (456ی کۆچی= 1064ی زاینی)، کاتێك که نه‌ساره‌کان چوونه ناو خاکی بهلهنسیا و هێرشیان برده سه‌ریان (60) هه‌زار موسوڵمانیان تێدا کوشت. ته‌نانه‌ت له مێژوودا باس نه‌کراوه که ته‌نانه‌ت تاکه موسوڵمانێك ده‌ستی دابێته چه‌ك له به‌رامبه‌ریاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ی که ڕوویدا له خاکی ئه‌نده‌لوس به‌رامبه‌ر به موسوڵمانان وه ڕۆژانه‌ش زیاتر کوشت و بڕ ده‌کرا له موسوڵمانان، تاکه ئه‌میرێکی موسوڵمانان بیریان له‌وه نه‌کرده‌وه که چی له ده‌وروو پشتیان ڕووده‌دات، وه به‌بێ هوده‌ی و عه‌به‌سی مابوونه‌وه له ڕووداو و کێشه‌کان، هه‌رچه‌ند موسوڵمانان سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆریان به‌ده‌سته‌وه بوو، به‌ڵام زیاتر سه‌رقاڵ بوون به ژینیانهوه نه‌ك به دینیانه‌وه. بۆ نمونه هه‌ر له‌و ساڵه‌دا که موسوڵمانان ئاوا کوشت و بڕیان لێ ده‌کرا خێزانی یه‌کێك له فه‌رمانڕه‌واکانی (ئیشبیلیه) که ناوی (موعتهمهد عه‌لا الله‌ی کوڕی عه‌باد) بوو، کاتێك له‌به‌رده‌می کۆشکه‌که‌ی خۆیدا ده‌وه‌ستێت ده‌بینێت نۆکه‌ر و خزمه‌ت کاره‌کانی له‌ناو قوڕدا یاری ده‌که‌ن له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌که‌دا ئه‌میش حه‌زی به‌وه کرد که‌له ناو قوڕدا یاری بکات هات گێڕایه‌وه بۆ مێرده‌که‌ی که حه‌ز ده‌کات له‌ناو قوڕدا یاری بکات، ئه‌ویش هه‌ڵسا به‌وه‌ی که خۆڵێکی تایبه‌تی بۆ دروست کرد وه پاره‌یه‌کی زۆری به‌کار هێنا بۆ مسك و عهبنهر و گوڵاو بۆ تێکه‌ڵکردنی ئه‌و گڵ و قوڕه تاوه‌کو خانمی موعتهمهد عه‌لی الله یاری تێدا بکات. سه‌روه‌ت و سامانی موسوڵمان له‌باتی ئه‌وه‌ی به‌کار بهێنرێت بۆ خزمه‌تی موسوڵمان به‌کار ده‌هێنرا بۆ گڵی تایبه‌ت تا خانمی فه‌رمانڕه‌واکان یاری تێدا بکه‌ن، ده‌مه بۆڵه‌یه‌ك ده‌که‌وێته نێوان موعتمد علا الله و خێزانه‌که‌یه‌وه پێی ده‌ڵێت که تۆ چیت بۆ من کردووه، تا ئێستا خێرم له تۆ نه‌دیوه بۆیه له وه‌ڵامدا پێی وت ئه‌ی له بیرت چوو ئه‌و هه‌موو گڵ و عهترهم بۆ کڕیت به پاره، ئه‌ویش بێده‌نگ بوو شه‌رم گرتی وه زانی که پاره‌ی موسوڵمانان بووه که ئه‌و به‌کاری هێناوه بۆ حه‌زو ئاره‌زووه‌کانی خۆی.
هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌ی هۆنه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه بخوێنیته‌وه ده‌بینی که به‌شێوه‌یه‌کی وا هه‌ڵیان داوه به موعتهمهد عه‌لا الله‌دا که باس له‌وه‌سفی پیاوه‌تی و سه‌ربه‌رزی و که‌رامه‌تی ده‌که‌ن وه باس له گه‌وره‌ی و تۆمار کردنی سه‌روه‌ری ده‌که‌ن، وه زۆر شتی تر که پێچه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کانی ژیانی ئه‌و پیاوه‌یه، که وه‌ك مێدیاکانی ئه‌مڕۆ چۆن مشکت لێ ده‌که‌ن به‌شێر و شێریشت لێ ده‌که‌نه ڕێوی، له سه‌رده‌می ئه‌ودا سته‌م و سه‌رانه‌و خراپه‌کاری هاوشێوه‌ی نه‌بوو.
سونه‌تێك له سونه‌ته‌کانی خوای گه‌وره وایه هه‌رچه‌نده خراپه‌کاری له ناو موسوڵماناندا زۆر ببێت، به‌ڵام کۆمه‌ڵێك له بانگهوازچیان هه‌ر بانگه‌وازی خۆیان ده‌که‌ن تا ڕۆژی قیامه‌ت، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکانێك به‌رهه‌ڵستکاریان بن، وه ئه‌و بانگهوازچیانه هه‌میشه به‌رده‌وام بوون وه ده‌یان ویست که گه‌نده‌ڵی و خراپه‌کاری بگۆڕن، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌نگه‌کان که‌م بوون ئه‌و سه‌رده‌مه کپ کرانه‌وه وه تیشکیان زوو کوژایه‌وه، یه‌کێك له شاعیره‌کان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌ڵێت:
مِمَّا يُزَهِّدُنِي فِي أَرْضِ أَنْدَلُسٍ أَلْقَـابُ مُعْتَضِـدٍ فِيهَـا وَمُعْتَمِدِ
أَلْقَابُ مَمْلَكَةٍ فِي غَيْرِ مَوْضِعِهَا كَالهِرِّ يَحْكِي انْتِفَاخًا صَُورَةَ الْأَسَدِ
وه له شاره‌کانی ئه‌نده‌لوسدا که ناوه زله‌کان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌کرد که ئه‌وه‌نده ناوی گه‌وره‌یان له‌خۆیان نابوو که خه‌ڵکی ترسی لێ ده‌نیشت کاتێك ناوی ده‌هێنان، بۆ نمونه (قادر بالله ومعتمد علا الله ومعتضد بالله ومعتصم بالله ومستكفٍ بالله ومؤيد بالله)، به‌ڵام له ڕاستیشدا هه‌موویان له ترسا جزیه‌یان ده‌دا به ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م که فه‌رمانڕه‌وایی ئیشبیلیه بوو. که‌سێکی وه‌ك (معتمد علا الله) که له ئه‌وپه‌ڕی باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی ئه‌نده‌لوس بوو، زیاد له ده ده‌وڵه‌ت له پێش ئه‌مه‌وه بوون که‌چی له‌ترسا ئه‌میش پاره‌ی ده‌دا به پاشای گشتاله.
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا یه‌کێك له‌و که‌سانه‌ی که به‌دوای چاكسازیدا ده‌گه‌ڕا زانای به‌ناو بانگ (ئیبن حه‌زم ) بوو هه‌روه‌ها (عهبدوبهڕی ئه‌نده‌لوسی، ئیبنو حه‌یانی ئه‌نده‌لوسی، ئه‌بو وه‌لیدی باجی) وه خه‌ڵکانێکی زۆری تر له ناو ئه‌نده‌لوسدا که به ئه‌سڵ ئیسپانی بوون هه‌وڵیان ده‌دا بۆ نزیك کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌کان، حه‌قه به ڕاستبێژی بڵێین ئه‌و زانا‌و بانگهوازچیانه درێغیان نه‌کرد له بانگه‌وازی خۆیاندا، وه ده‌یانویست که خه‌ڵکی له‌و کاره ناهه‌موارانه‌دا بهێننه ده‌ره‌وه، ئاواتیان بوو که ڕیزه‌کان یه‌کبخه‌ن ، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆر ئاسته‌م بوو که موسوڵمانان کۆ بکه‌نه‌وه له (22) ده‌وڵه‌تدا ته‌نها به زانایان، چونکه ئه‌وه به ته‌نها کاری زانایان نییه ده‌بێت خه‌ڵکێکی سیاسی و ئیداری له‌گه‌ڵیاندا کار بکات تا پارسه‌نگی بکه‌وێته نێوانیان.
زۆر ئاسته‌م بوو ئه‌و خه‌ڵکه له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی یه‌كبوون کۆمهڵکاریان بکه‌یت، هه‌مووی ئاماده بوون بۆ ئه‌وه‌ی که یه‌ك بگرن، به‌ڵام خۆیان ده‌که‌وتنه پرسیار که کێ خه‌لیفه‌یان بێت، هه‌روه‌ك ئیسلامیه‌کانی ئێستا هه‌موو باس له یه‌کبوون ده‌که‌ن به‌ڵام که‌س به برا گه‌وره دانانێن، بۆیه ئه‌وانیش ده‌یان ووت ئایا حاکمی قورتوبه بێت، یاخود حاکمی ئیشبیلیه وه یاخود حاکمێك له حاکمه‌کانی تری ناوچه‌که، بۆیه هه‌ر یه‌که‌یان خۆی به باشتر ده‌زانی له‌وی تر.
له ڕاستیدا به ڕووکه‌ش وا ده‌رده‌که‌وتن که کۆبونه‌وه‌کانیان سه‌رکه‌وتوو بووه، له ژێریشه‌وه هه‌موو ره‌فزی یه‌کدیان ده‌کرد له به‌رده‌می ئه‌و هه‌موو زانا به‌ڕێزه‌ی که پێشتر باسمان لێوه کردن له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها بانگه‌وازچی به‌ڕێزی ئه‌و سه‌رده‌مه له ده‌یانویست موسوڵمانان یه‌ك بخه‌نه‌وه، وه خۆیان به دوور خست له‌و نیعمه‌ته‌ی که خوای گه‌وره پێی به‌خشیون که خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: (وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا وَاذْكُرُوا نِعْمَةَ اللهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنْتُمْ أَعْدَاءً فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُمْ بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنْتُمْ عَلَى شَفَا حُفْرَةٍ مِنَ النَّارِ فَأَنْقَذَكُمْ مِنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللهُ لَكُمْ آَيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ) (آل عمران 103)....
'(هه‌وڵبده‌ن) هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مه‌بن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بكه‌نه‌وه له‌سه‌رتان ، (چونكه) كاتی خۆی دوژمنی یه‌كتر بوون، ئه‌وه بوو دڵهكانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست كرد به‌یه‌كه‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌كتر (هه‌روه‌ها ئه‌و كاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێكی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریك بوو بكه‌ونه ناوی) ، به‌ڵام خوا (به‌ڕه‌حم ومیهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره رزگاری كردن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ روون ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن'.
وه هه‌روه‌ها خوای گه‌وره سه‌ربه‌رزی پێ به‌خشیون له‌و نیعمه‌ته‌ی که باسمان کرد وه زیاتر بۆ مانڕوون ده‌کاته‌وه وه ده‌فه‌رمێ: (وَأَطِيعُوا اللهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللهَ مَعَ الصَّابِرِينَ) (الأنفال:46 ).....
'هه‌میشه فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن، مه‌یه‌ڵن کێشه‌و دووبه‌ره‌کی و ڕای جۆراوجۆر له نێوانتاندا دروست ببێت، تا شکست ڕووتان تێ نه‌کات و هه‌یبه‌ت و شکۆیتان له به‌ین نه‌چێت، (له‌به‌ر ئه‌وه) خۆگرو نه‌فه‌س درێژبن (هه‌م له مه‌یدانی جه‌نگدا، هه‌م له‌ناو یه‌کتردا) چونکه خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه'.
وه‌یان له جێگایه‌کی تردا زیاتر بۆمان ڕوون ده‌کاته‌وه و ده‌فه‌رمێ: (وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ البَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ) (آل عمران 105).....
'نهكهنوهكو ئه‌و كه‌سانه بن كه ناكۆكی و دووبه‌ره‌كیان له‌ناودا به‌رپابوو، له‌یه‌كتر دابڕان ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه روونهیان بۆ هاتبوو (كه سه‌ركه‌وتن له یه‌ك ڕیزیدایه) ، ئا ئه‌وانه سزایه‌كی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه'.
بۆیه نمونه‌ی ئه‌م چه‌ند ئایهتهشم هێنایه‌وه چونکه ته‌نها قورئانه شا ڕێگاو ساڕێژکه‌ری برینه‌کان و وه‌ڵامی پێیه بۆ ڕووداو و کێشه‌کان له کۆندا و له ئێستاماندا وه له داهاتوشماندا. بینیمان کاتێك که عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر له په‌ڕی ده‌سه‌ڵات و هێزو توانادا بوو هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو که ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یه‌کگرتوو بوو، وه‌یان ئه‌و که‌سانه‌ی که هاتن فه‌رمانڕه‌واییان کرد وه یه‌کبوونی خه‌ڵکه‌که‌یان پاراست بوو. ده‌بێت بپرسین ئایا له‌به‌ر چی ئاوا پارچه پارچه بوون، له به‌ر خاتری شارێك و گوندێك و ناوچه‌یه‌ك نه‌بوو؟! تا خۆیان فه‌رمانڕه‌وایی دنیای تێدا بکه‌ن؟! یاخود له به‌رخاتری لوتبه‌رزی و ئاره‌زووه‌کانی خۆیان بوو؟! یان له‌به‌ر خاتری ئافره‌تان تا قوڕیان بۆ بێنن و یاری تیا بکه‌ن؟! یاخود له‌به‌ر خاتری ئه‌وه بوو تا زیاتر سه‌رشۆڕی بۆ پاشای نه‌ساره‌کان بکه‌ن؟!
ئێستاش ڕه‌وشی وڵاتانی ئیسلامی هاوشێوه‌ی ئه‌م ماوه‌یه له ئه‌نده‌لوس، موسوڵمانان نه‌ك له‌سه‌ر ناوچه به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئیمامه‌تی مزگه‌وتێك شه‌ڕ ده‌که‌ن.
ئاوا بوونی طوڵهیطڵه و له ناوچوونی
به‌رده‌وام ئێستاش هه‌ر له سه‌رده‌می هۆزگهرای (عهد ملوك الطوائف) داین وه زۆر ڕووداوی دڵ ته‌زێن له‌ناو خاکی ئه‌نده‌لوسدا ڕوویدا، به‌ڵام له هه‌مووی ترسناك تر و خه‌فه‌ت بارترینیان شاری طوڵهیطیڵهی پایته‌ختی کۆنی ئیسپانیا بوو، له که ساڵی (478ی کۆچی= 1085ی زاینی) به‌ته‌واوه‌تی طوڵهیطیڵه گیراو له ده‌ستی موسوڵماناندا نه‌ما...
طوڵهیطیڵه ئه‌و شاره به‌هێزه بوو که به‌یه‌کێك له شاره گه‌وره‌کانی ئه‌نده‌لوس ده‌ژمێردرێت که پێشتر پایته‌ختی (قوتی نه‌ساره‌کان) بوو پێش ئه‌وه‌ی موسوڵمانان بێنه ناو خاکی ئه‌نده‌لوسه‌وه، کاتێك که (موسی کوڕی نصیر و طارقی کوڕی زیاد) فه‌تحیان کرد، که بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی (350) ساڵ موسوڵمانان فه‌رمانڕه‌واییان تێدا کردووه.
طوڵهیطیڵه ئه‌و شاره بوو که طارقی کوڕی زیاد به شه‌ش هه‌زار که‌س توانی فه‌تحی بکات، که ته‌نها به ترسی مانگه رێیه‌ك سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا...
طوڵهیطیڵه ئه‌و شاره بوو که (عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر) جزیه‌ی وڵاتانی نهسارهی تێدا کۆ ده‌کرده‌وه بۆیان ده‌هێنا بۆ ئه‌و شاره، که وه‌ك ده‌گێڕنه‌وه شاری (ئیبنو حه‌یانی) ئه‌نده‌لوسی بوو که زانایه‌کی به‌ناوباگ بووه.
طوڵهیطیڵه ئه‌و شاره بوو که قه‌ڵا و دیواره‌کانی به‌هێزترین قه‌ڵا و دیوار بوو، وه چوارده‌وریشی به شاخ ڕازێنرابوه‌وه، به‌ناوبانگ بوو له باخ و باخاتی جوانیش، له ڕاستدا کاتێك که طوڵهیطیڵه گیرا و ڕووخا پێش نۆ مانگ له گیرانی پاشای نه‌ساره‌کان توشی کێشه‌یه‌ك بوو له وڵاته‌که‌ی خۆیدا ڕای کرده طوڵهیطیڵه داوای په‌ناهنده‌ی له هاوڕێکه‌ی کرد که ناوی (موقتدر بالله) بوو که ئه‌و سه‌رده‌مه فه‌رمانڕه‌وای طوڵهیطیڵهی ده‌کرد که حاکمی طوڵهیطیڵه وه‌كو هاوڕێیه‌ك هه‌موو ناوچه‌کانی گه‌ڕاند و قه‌ڵاو ناوچه‌کانی ئه‌وێی نیشان دا، که‌چی کاتێك کاری پێی نه‌ما فه‌رمانڕه‌واییه‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ناو برد.
کاتێك که کابرای نه‌سرانی گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆی یه‌که‌م هه‌نگاو که نای گرتنی شاری طوڵهیطیڵه بوو، وه زۆر دڕندانه هێرشی کرده سه‌ری توانی بیگرێت و بیخاته سه‌ر وڵاتی خۆی، که پێشتریش خۆی به هاوڕێی ئه‌و ده‌دا له قه‌ڵه‌م و داوای په‌ناهنده‌ی له‌و ده‌کرد بۆیه خوای گه‌وره پێی ڕاگه‌یاندووین وه ئاگاداری کردوینه‌ته‌وه که ده‌فه‌رمێ: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا عَدُوِّي وَعَدُوَّكُمْ أَوْلِيَاءَ تُلْقُونَ إِلَيْهِمْ بِالمَوَدَّةِ وَقَدْ كَفَرُوا بِمَا جَاءَكُمْ مِنَ الحَقِّ يُخْرِجُونَ الرَّسُولَ وَإِيَّاكُمْ أَنْ تُؤْمِنُوا بِاللهِ رَبِّكُمْ إِنْ كُنْتُمْ خَرَجْتُمْ جِهَادًا فِي سَبِيلِي وَابْتِغَاءَ مَرْضَاتِي تُسِرُّونَ إِلَيْهِمْ بِالمَوَدَّةِ وَأَنَا أَعْلَمُ بِمَا أَخْفَيْتُمْ وَمَا أَعْلَنْتُمْ وَمَنْ يَفْعَلْهُ مِنْكُمْ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ) (الممتحنة1)
'ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دوژمنانی من و دوژمنانی خۆتان بناسن و مه‌یه‌ڵن له دڵهکانتانا خۆشه‌ویستی و سۆز هه‌بێت بۆیان، چونکه ئه‌وانه باوه‌ڕیان نیه به‌و ڕاستییه‌ی که به ئێوه گه‌یشتووه، ئه‌وانه پێغه‌مبه‌رو ئێوه‌شیان ده‌رکرد له مه‌ککه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕتان به خوای په‌روه‌ردگارتان هێنابوو، جا ئه‌گه‌ر ئێوه بۆ تێکۆشان و ڕه‌زامه‌ندیی من ده‌رچوون له وڵات (ڕاست نیه) له نهێنیه‌کان ئاگاداریان بکه‌ن و ئه‌وه‌نده سۆزتان هه‌بێ بۆیان، له کاتێکدا که من چاك ئاگادارم به‌وه‌ی که ده‌یشارنه‌وه و به‌وه‌ش که ئاشکرای ده‌که‌ن، جا ئه‌وه‌ی کاری وا بکات ئه‌وه ڕێبازی ڕاست و ڕه‌وانی ونکردووه'.
هه‌موو چاکه‌و پیاوه‌تی موقتدر باللهی به‌وه دایه‌وه که وڵاته‌که‌ی گرت، وه به ئه‌سیریش گرتی.
له دوای گرتنی طوڵهیطیڵه جیهانی ئیسلامی له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات توشی ڕاچڵهکانێك و ترسێکی گه‌وره بوون، بێزاریه‌کی زۆر ڕووی کرده وڵاتی ئه‌نده‌لوس که وێنه‌ی شکستی ئه‌و شاره ئه‌وه‌نده قورس بوو له‌سه‌ر دڵی موسوڵمانان که ته‌نها له بێزاری شکستی ئه‌و شاره‌دا (ئیبنو عه‌سال) بۆمان باس ده‌کات که یه‌کێکه له شاعیرانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه له باسی گرتنی طوڵهیطیڵهدا ده‌ڵێت:
شُدُّوا رَوَاحِلَكُمْ يَا أَهْلَ أَنْدَلُسِ فَمَـا الْمَقَـامُ فِيهَـا إِلَّا مِـنَ الْغَلَطِ
الثَّـوْبُ يَنْسَـلُّ مـِنْ أَطْرَافِهِ وَأَرَى ثَوْبَ الْجَزِيرَةِ مَنْسُولًا مِنَ الْوَسَطِ
مَنْ جَاوَرَ الشَّرَّ لَا يَأْمَنْ بَوَائِقَهُ كَيْفَ الْحَيَـاةُ مَـعَ الْحَيَّاتِ فِي سَفَطٍ
ئه‌و وێنه‌یه‌ی که ئیبنو عه‌سال باسی ده‌کات بۆمان، که به وێنه‌یه‌کی سه‌رسوڕمان بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و شاعیره که مێدیای سه‌رده‌می خۆی بووه له‌و ناوچه‌یه‌دا، داوا ده‌کات له خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس به هه‌موو گه‌ل و هۆز و دهوڵهتهکانیهوه که کۆچ بکه‌ن بۆ وڵاتێکی تر بێجگه له ئه‌نده‌لوس، چونکه وا نیشانمان ده‌دات له ڕۆشتنی موسوڵمانان باشتره له مانه‌وه‌یان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ناتوانن به‌رگری بکه‌ن له‌و وڵاته، وه ده‌یزانی که مانه‌وه ئاسته‌م بووه له‌و جێگایه‌دا، هه‌روا شتێکی ساده و سانا نییه که گه‌وره‌ترین شاری ناوه‌ندی ئیسپانیا بکه‌وێته‌وه ده‌ست نه‌ساره‌کان وه چۆن ده‌توانن ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵکه‌دا ببه‌نه سه‌ر له‌که ده‌ورو پشتیاندان، که‌واته چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ئه‌وه‌یه که موسوڵمانان کۆچ بکه‌ن له ئه‌نده‌لوس.
گه‌مارۆی شاری ئیشبیلیه
له دوای ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی که ڕوویدا هاوکات گه‌مارۆی شاری ئیشبیلیه‌ش ده‌درێت، له ڕاستیشدا جێگای سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌ی که فه‌رمانڕه‌وای شاری ئیشبیله‌ی ده‌کرد له‌هه‌مانکاتدا جزیه‌ی ده‌دا به ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م، وه ئه‌م شاره‌ش زۆر دوور بوو له مه‌مله‌که‌تی گشتالهوه که ده‌که‌وته باشوری ڕۆژئاوای ئه‌نده‌لوس وڵاتی ئه‌نده‌لوس...
له‌هه‌مووی سهرسوڕمانتر ئه‌وه‌یه که‌چی له پشتی ئه‌م گه‌مارۆ وه‌یه، کاتێك که ئه‌لفۆنسۆی شه‌شه‌م که پاشای گشتاله بوو نوێنه‌ری خۆی نارد بۆلای فه‌رمانڕه‌وایی ئیشبیلیه که وه‌زیرێکی یه‌هودی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی ده‌کرد وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان چوبون بۆ کۆکردنه‌وه‌ی جزیه. ئه‌م نوێنه‌رانه چوونه لای (موعتمد علا الله کوڕی عباد) وه ئه‌ویش جزیهکهی بۆ ئاماده کردبوون، به‌ڵام وه‌زیره یه‌هودیه‌که زۆر به لوت به‌رزیه‌وه بێجگه له‌وه‌ی که جزیهکهی لێ وه‌رگرت داوایه‌کی تری لێ ده‌کات که داوایه‌که تا ئێستا له مێژوودا ڕووی نه‌داوه، موعتمد علا الله پێی وت داواکاریه‌که‌تان چییه پاشان به لوت به‌رزیه‌ك و زۆر بێ ڕه‌وشتانه وه‌زیره یه‌هودیه‌که وتی به‌م نزیکانه خێزانی ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش مناڵی ده‌بێت، ئه‌لفۆنسۆ داوای کردوه که ژنه‌که‌ی ده‌نیرێت بۆ ناو مزگه‌وتی قورتوبه تاوه‌کو له ناو مزگه‌وته‌که‌دا مناڵه‌که‌ی ببێت.
موعتمد علا الله زۆر سه‌ری سوڕما له‌و داواکاریه‌ی که داوای ده‌که‌ن ووتی هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی له‌و شێوه‌یه له نێوانماندا نییه وه شتی واش نابێ ڕوو بدات، دووباره وه‌زیره یه‌هودیه‌که وه‌ڵامێکی زۆر ڕه‌ق و زۆر توره‌یی دایه‌وه وه ته‌نانه‌ت به جنێویشهوه به‌رامبه‌ری قسه‌ی کرد ووتی قه‌شه‌کانی گشتاله به ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش یان وتووه ئه‌گه‌ر تۆ مناڵه‌که‌ت له‌ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی موسوڵمانادا له‌دایك بێت ئه‌وا تۆ ده‌یخه‌یته ژێر ڕکێفی خۆته‌وه، کاتێك ئه‌و کاره‌ی به چاوی خۆی بینی و ئه‌و ڕه‌وشته‌ی که به‌کاری هێنا وه‌زیری یه‌هودی وه عیزه‌ت گرتی و ئه‌و کاره‌شی پێ‌ناخۆش بوو که به‌رامبه‌ر موسوڵمانان بکرێت به‌و شێوه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که موعتمد علا الله خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی تایبه‌تی خۆیه‌تی وه سروشتی ده‌سه‌ڵاتیشی وای لێده‌کات که غیره بیگرێت و نه‌یه‌ڵێت ئه‌و کاره ئه‌نجام بدرێت، بۆیه به ئاشکرا پێی ووت ئێمه به‌س جزیهتان ده‌ده‌ینێ وه ڕێگا ناده‌ین که ئه‌و کاره بکرێت، بۆیه وه‌زیره یه‌هودیه‌که له به‌رچاوی که‌سایه‌تیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئیشبیلیه زۆر به ئاشکرا قسه‌ی به موعتمد علا الله ووت ته‌نانه‌ت جنێوی دا به شه‌ره‌فی خه‌لیفه.
له و کاته‌دا موعتمد علا الله خۆی هه‌ڵساو ده‌ستی دایه یه‌خه‌ی وه‌زیره یههودیهکهو یههودیهکهی سهربرێ و وه هه‌موو نێردراوه‌کانی گرت و پاشان سه‌ری وه‌زیره یههودیهکهی نارده‌وه بۆ ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش وه پێشی ووت که جارێکی که له ده‌ستی ئێمه جزیه وه‌رناگریت و وه ئه‌و شه‌کره‌شی که شکاندوته که خێزانت بێته ناو مزگه‌وتی قورتوبه‌وه مناڵی ببێت قاچی ژنه‌که‌ش وه سکیشی ههڵدهدڕین وه هه‌رگیز ڕێگا به‌و کاره ناده‌ین. کاتێك که هه‌واڵه‌که گه‌یشته‌وه ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش شێت بوونێك گرتی له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵاتی هاواری کرد سوپام بۆ کۆ بکه‌نه‌وه تاکو خاکی موسوڵمانان هه‌مووی بسوتێنم، له پاش ئه‌وه‌ی که سوپای کۆ کرده‌وه هه‌موو ناوچه‌و دێهاته‌کانی ده‌وروو به‌ری ئیشبیلیه‌ی سوتاند، وه گه‌مارۆی شاری ئیشبیلیه‌ی دا وه له ده‌وروو به‌ری قه‌ڵاو دیواره‌کانی ئیشبیلیه وه‌ستا، نامه‌ی نارد بۆ موعتمد علا الله ئه‌گه‌ر بێت و ده‌رگاکانی بۆ نه‌کاته‌وه ئه‌وا خۆشی و ناویشی ده‌سوتێنێت.
موعتمد علا الله ڕۆژ به ڕۆژ دیواره‌کان و قه‌ڵاکانی به‌هێز تر ده‌کرد، موسوڵمانانیش توشی شکستێکی ده‌رونی ببوون. بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌مارۆی شاره‌کای دا وه نه‌یده‌توانی بچێته ناو شاره‌که‌وه بۆیه دیسان نامه‌یه‌کی که‌ی نوسی بۆ موعتمد علا الله‌ی کوڕی عه‌باد وه تیایدا ده‌ڵێت مێشه‌کانی ده‌ورووبه‌ری شاره‌که‌ت له ده‌وروو پشتم کۆبونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌توانی باوهشێنێکم بۆ بنێره تا ئه‌و مێشانه له ده‌وری خۆم ده‌رکه‌م.
" أرسل ألفونسو السادس رسالة قبيحة أخرى إلى المعتمد على الله بن عباد يقول فيها: إن الذباب قد آذاني حول مدينتك، فإن أردت أن ترسل لي مروحة أروح بها عن نفسي فافعل ".
ئه‌لفۆنسۆ ده‌یویست خۆی به گه‌وره نیشان بدات له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا وه به غروره‌وه ده‌یووت که سوپا و خه‌ڵکه‌که‌ی و قه‌ڵاکه‌ی له مێش ده‌چن.
کارێکی زۆر سروشتیشه ده‌بێت موعتمد علا الله‌ی کوڕی عه‌باد ده‌بێت وه‌ڵامی نامه‌که‌ی بداته‌وه هه‌ر له پشتی نامه‌که‌ی خۆی وه‌ڵامی نامه‌که‌ی دایه‌وه، وه‌ڵامه‌که‌ش زۆر دوروو درێژ نه‌بوو که نامه‌که‌ی نارده‌وه بۆ ئه‌لفۆنسۆ و ئه‌ویش نامه‌که‌ی خوێنده‌وه ترس دایگرت و توشی دڵه‌ڕاوکێ و بیم بوو که زۆری نه‌مابوو که شاری ئیشبیلیه بگرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ترسی لێ نیشت خێرا سوپاکه‌ی کۆ کرده‌وه و گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتی خۆی.
ده‌بێت وه‌ڵام چی بوبێت؟
ته‌نها به‌م نامه‌یه سه‌رده‌مێکی تازه و نوێ دێته پێشه‌وه له فه‌رمانڕه‌وای ئه‌نده‌لوسدا، له دوای ئه‌و هه‌موو ڕووخان و شکسته‌ی که به‌سه‌ر ئه‌نده‌لوسدا هات سه‌رله‌نوێ خه‌ڵکی ڕووه سه‌ربه‌رزی و عیزه‌ت و ده‌سه‌ڵات ده‌ڕۆنه‌وه به‌س ده‌بێت بپرسین نامه‌که‌ی موعتمد علا الله که ناردی بۆ ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش ده‌بێ چی بووبێت که وای لێکرد بترسێت و ته‌نها به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سوپا گه‌وره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ گشتاله، ته‌نها هه‌ر ئه‌و نامهیهشه که سه‌رده‌مێکی نوێ دێنێته پێشه‌وه.
له نامه‌که‌دا ده‌ڵێت: کاتێک ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش داوای له من کرد که باوهشینێکی بۆ بنێرم تاوه‌کو مێش و مه‌گه‌ز له‌خۆی ده‌ربکات، به‌ڵام وه‌ڵڵاهی ئه‌گه‌ر بێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شێنێکی بۆ ده‌نێرم له باوهشێنهکانی (المرابطین).
(والله لئن لم ترجع لأروحنّ لك بمروحة من المرابطين).
هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌مابوو له به‌رده‌می موعتمد علا الله دا بێجگه له‌و زمانه شه‌ڕه‌نگێزیه‌ی که به‌کاری بێنێت له به‌رامبه‌ر ئه‌لفۆنسۆدا بۆیه ئاماژه‌ی دا به یارمه‌تی مورابطینه‌کان که دێن به هانایه‌وه وه ئه‌لفۆنسۆی شه‌شیش زانیاری باشی هه‌بوو له سه‌ر ئه‌وه‌ی که مورابطینه‌کان کێن، چونکه ئه‌و ئاگاداری ڕه‌وشتی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی بوو. بۆیه خێرا سوپاکه‌ی کۆ کرده‌وه و گه‌ڕایه‌وه دواوه.
خه‌ڵکانێك له‌وانه‌یه بپرسن که مورابطینه‌کان کێن؟ ته‌نها به ناو هێنانیان وڵاتێك ڕه‌وشه‌که‌ی ده‌گۆڕێت؟
مورابطین ئه‌و قاره‌مان و موجاهیدانه بوون که ته‌نها شه‌یدای مردن بوون وه توانیان ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامی به‌هێز و ده‌سه‌ڵات دابمه‌زرێنن که له مه‌غریبه‌وه ده‌ستی پێ ده‌کرد تاوه‌کو (25) ده‌وڵه‌تی ئه‌فه‌ریقی بۆ خواره‌وه، وه ئه‌م هه‌واڵه له دوای گه‌مارۆی شاری ئیشبیلیه‌وه ده‌یبیستین دیسان سه‌رده‌مێکی نوێ له ئه‌نده‌لوسدا ده‌ست پێ ده‌کات له‌سه‌ر ده‌ستی مورابطینه‌کان.
وڵاتی ئه‌نده‌لوس له‌دوای گه‌مارۆی ئیشبیلیه
له ساڵی (478ی کۆچی = 1085ی زاینی) باسمان کرد که له‌و ماوه‌یه‌دا طوڵیطیڵه گیرا وه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌وه تا ئێستا نه که‌وتۆته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی موسوڵمانان، هه‌روه‌ها باسمانکرد که گه‌مارۆی شاری ئیشبیلیه درا که ده‌که‌وێته باشوری ڕۆژئاوای وڵاتی ئه‌نده‌لوس که زۆر دووره له مه‌مله‌که‌تی گشتالهی نه‌سرانیه‌وه که ده‌که‌وێته باکور.
خه‌رێك بوو ئه‌وه‌ی که هات به‌سه‌ر بهربوشتهر و بهلهنسیادا بێت به‌سه‌ر موعتمد علا الله له ئیشبیلیه بۆیه بیری کرده‌وه که داوای یارمه‌تی له مورابطینه‌کان بکات. له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو والی و ده‌سه‌ڵاتداری موسوڵمانه‌کان له ئه‌نده‌لوسدا بیریان له‌وه کرده‌وه که ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر شاره‌کانی تردا هاتووه به‌م نزیکانه به‌سه‌ر شاره‌کانی ئه‌وانیشدا دێت و شکست دێنن، ئه‌گه‌ر طوڵیطیڵه له ناوه‌ڕاستدا بێت و ئا به‌و شێوه‌یه بکه‌وێته ژێر ده‌ستیان وبێگومان نزیکیشه که قورتوبه و بطلیۆس و غهرناطه و ئیشبیلیه بکه‌وێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی نه‌سرانیه‌کان، هه‌موویان هه‌ڵسان به کۆبونه‌وه‌یه‌ك که ناویان لێنا کۆبونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نده‌لوس (عقد مؤتمر القمة الأندلسي الأول)، که له و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بۆ یه‌که‌م جار هه‌موویان کۆ بوونه‌وه وه بۆچونه‌کانیان کرد به یه‌ك بۆچوون له سه‌ر ڕه‌وشه‌کان، له ڕاستیدا یه‌که‌م بڕیارێك که دایان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا بوو ئه‌وه بوو زۆر ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به توندی به داگیر کردنی طوڵهیطیڵه له لایه‌ن پاشای گشتالهوه. له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی که کردویه‌تی ده‌بێت طوڵهیطیڵه ئازاد بکات. بیریان له‌وه کرده‌وه که شکات له پاشای گشتاله بکه‌ن ده‌ڵێن چۆن ده‌بێت ده‌وڵه‌تێکی دراوسێ ده‌وڵه‌تێکی دراوسێی خۆی داگیر بکات، چونکه ئه‌وان ئاشتیه‌کی سه‌رتاسه‌ریان بۆ ناوچه‌که ده‌ویست که به‌رقه‌رار بێت، بۆیه ئێمه ده‌مانه‌وێت له ناوچه‌که‌دا له شه‌ڕ و شۆڕ به دوور بین وه ئاشتی و هێمنی ناوچه‌که بپارێزین ته‌نها شه‌ڕ و ماڵ وێرانی و وێرانکاری لێ ده‌بێته‌وه....
چونکه ئه‌وان وا بیریان ده‌کرده‌وه که له هه‌موو سه‌رده‌م و کاتێکدا ده‌بێت ئاشتی له‌گه‌ڵ نه‌ساره‌کانی دراوسێیاندا بکه‌ن، بۆیه له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌شدا زانا پایه به‌رزه‌کانی ئه‌نده‌لوس له‌گه‌ڵیاندا به‌شدار بوون. زاناکان زۆرباش له ڕه‌وشه‌که‌و له ڕاستیه‌کانی ناوچه‌که تێگه‌یشتبوون، بۆیه ئه‌وان ئاماژه‌یان کرد به جیهاد چونکه ئه‌وان ده‌یانزانی له مێژووی موسوڵماناندا ئه‌وه‌ی که ڕووی دابێت بۆ سه‌رکه‌وتنیان وه ڕیزه‌کانی ڕێکخستبێتن ئه‌گه‌رچی که‌میش بوبێتن، به‌ڵام جیهاد تاکه ڕێگا بووه بۆ سه‌رکه‌وتن، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمێ: (كَمْ مِنْ فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ) (البقرة249 )
'ئینجا له‌كاتێكدا گالوت سه‌ربازانی جیاكرده‌وه‌و پێی وتن (وا ئێمه ده‌ڕۆین)، بێگومان خوا (له رێ گوزه‌رماندا) تاقیتان ده‌كاته‌وه به رووبارێك (دوای ماندوو بوون و تینوویه‌تی) ، جا ئه‌وه‌ی لێی بخواته‌وه (ئه‌وه سه‌ربازی) من نیه و (بگه‌ڕێته‌وه) و ئه‌وه‌ی نه‌یچێژێت یان ته‌نها لویچێك به‌ده‌ستی خۆی بخواته‌وه ئه‌وه به‌راستی سه‌ربازی منه و (ده‌په‌ڕێته‌وه‌و ده‌ڕۆین، جا له‌گه‌ڵ ئه‌و روون كردنه‌وه‌یه‌شدا) زۆربه‌یان (له ئاوی ڕوبارهكهیان) خوارده‌وه ، كه‌مێكیان نه‌بێت، جا كاتێك لێی په‌ڕینه‌وه خۆی و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێنابوو له‌گه‌ڵیدا (هه‌ندێكیان) وتیان: ئه‌مڕۆ (زه‌حمه‌ته به‌م ژماره كه‌مه‌وه) ده‌ره‌قه‌تی جالوت و سه‌ربازانی بێین، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی دڵنیا بوون به خزمه‌تی په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ن وتیان: (مه‌ترسن) چونكه چه‌نده‌ها جار ده‌سته‌ی كه‌م ، زاڵ بوون به‌سه‌ر ده‌سته‌ی زۆردا به‌فه‌رمانی خوا‌و خوا یارو یاوه‌ری خۆگرو ئارامگرانه'.
کاتێك که زاناکان ئه‌م پێشنیاره‌یان خسته به‌رده‌م لێپرسراوانی موسوڵمانان به ته‌واوه‌تی ووتیان که ئێمه شه‌ڕ ناکه‌ین و ده‌مانه‌وێت خوێن بوه‌ستێنین و قسه‌ی زانایانیان شکاند، ووتیان له جیاتی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ بکه‌ین ده‌بێت له‌گه‌ڵ پاشای گشتالهدا ڕێبکه‌وین به ئاشتی بۆیه بیریان کرده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌لفۆنسۆی شه‌شدا له سه‌ر مێزی گفتوگۆ... گفتوگۆ بکه‌ن (المفاوضات) بکه‌ن، به‌ڵکو نیه‌تی چاك بکات و شاری طوڵهیطیڵه به‌چی بێڵێت و بیداته‌وه ده‌ست موسوڵمانان یاخود به‌شێکی به‌رێت بۆ خۆی، پاشان له ته‌نیشتی یه‌که‌وه به ئاشتی داده‌نیشین و هیچ کێشه‌یه‌کمان بۆ دروست نه‌بێت، ئه‌مه بیر‌و بۆچونی ده‌سه‌ڵاتدارانی موسوڵمانان بوو که داوای زاناکانی ئه‌نده‌لوسیان ڕه‌تکرده‌وه.
زاناکان وایان پێ باش بوو که جیهاد بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان، له‌م کاته‌شدا ترس و بیم و دڵه‌ڕاوکێی که‌وتبووه ناو خه‌ڵکیه‌وه، خه‌ڵکی له‌سه‌ر ترسنۆکی په‌روه‌رده کرا بوون ئه‌وه ماوه‌ی حه‌فتا ساڵه که موسوڵمانان جزیه ده‌ده‌ن به نه‌ساره‌کان، وه شه‌رمیش نایان گرێت له‌و کاره‌ی که ده‌یکه‌ن که تا ڕۆژی قیامه‌ت په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه به ناو چاویانه‌وه، ناشتوانن که هه‌روا به ئاسانی واز له خۆشیه‌کانی دنیا بێنن و چه‌کی جیهاد بکه‌نه‌وه شانیان، بۆیه زاناکان پێیان وابوو که سه‌ر له‌نوێ بکه‌ونه‌وه ناو خه‌ڵکی و بانگه‌وازی دینی خوای گه‌وره بکه‌نه‌وه و له جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رن بۆ نه‌سرانیه‌کان بڕۆن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی موجاهیدی وه‌ك مورابطینه‌کان دابنیشن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بکه‌ن و داوا له‌وان بکه‌ن که بێن به هانایانه‌وه و بجه‌نگن له‌گه‌ڵ نه‌ساره‌کاندا وه ئه‌وان به‌رگری له خاکیان بکه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م پێشنیاره ئهقڵانیهیان دا به ده‌سه‌ڵاتداره موسوڵمانه‌کان، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ملیان نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی که جیهاد بکه‌ن ئه‌ترسان له‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تی مورابطین زۆر به‌هێزه و که هاته ناو خاکی ئه‌نده‌لوسه‌وه له دوای ئه‌وه‌ی که شکستی هێنا به نه‌ساره‌کان وه ده‌سه‌ڵات له‌مانیش وه‌ربگرنه‌وه، له دوای گفتوگۆ‌و وتوێژێکی زۆر خوای گه‌وره نیعمه‌تی خۆی ڕژاند به‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و ئه‌میره ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی که له کۆبونه‌وه‌که‌دا بوون، یه‌کێك له‌و پیاوانه موعتمد علا الله کوڕی عه‌باد بوو که پێشتر ئاماژه‌مان پێدا ته‌نها به هێنانی ناوی مورابطین ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش گه‌ڕایه‌وه بۆ وڵاتی خۆی، پێویسته که داوای یارمه‌تی له‌وان بکرێت چونکه به ناو هێنانیان خه‌ڵکێك لێیان ده‌ترسێت.
خاوه‌نی نفح الطيب ده‌ڵێت:
له ناو خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوسدا نامه‌که‌ی کوڕی عه‌باد زۆر بڵاو بوو، خه‌ڵکی ئه‌و ووشه‌یان زۆر دووباره ده‌کرده‌وه که نوسیبووی بۆ ئه‌لفۆنسۆی شه‌ش، وه‌ڵڵاهی ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێیته‌وه دواوه یهوا به باوه‌شێنی مورابطینه‌کان ده‌تگه‌ڕێنمه‌وه، وه ناوی مورابطین له سه‌ر ده‌ستی سه‌رکرده‌ی لێهاتوو (یوسفی کوڕی تا‌شفین) ناسرا به خه‌ڵکی، چونکه هه‌میشه له به‌رامبه‌ر دوژمنه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وت وه هه‌میشه موژده‌ی سه‌رکه‌وتنی ده‌دا به‌خه‌ڵك وه دڵی خه‌ڵكیشی خۆش ده‌کرد. کاتێك که پاشای هۆزگهرهکان گوێیان له قسه‌کانی ئیبنو عباد بوو که له کۆبونه‌وه‌که‌دا هه‌ڵسا ووتی من پێم وایه ده‌بێت داوای یارمه‌تی له مرابطینهکان بکه‌ین که ڕه‌ئی ئه‌و ته‌نها له ناویاندا جیاواز تر بوو تیایاندا بوو که به‌س قسه‌کانی ده‌نوسیه‌وه وه تیایدا بوو که به‌رپه‌رچی ئه‌دایه‌وه، وه هه‌شبوو که ده‌ی ووت که ده‌بێت بترسێت له‌وه‌ی که ڕۆژێك ده‌سه‌ڵاته‌که‌ت لێ وه‌رده‌گرنه‌وه مورابطینه‌کان، به‌ڵام موعتمد علا الله ووته‌یه‌کی زۆر جوانی درکاند که مێژوو ده‌ی نوسێته‌وه ووتی شوانی حوشتر باشتره تاکو شوانی به‌راز، واتا پێی باشتره که یوسفی کوڕی تا‌شفین بیگرێت و بیکاته شوانی حوشتر له بیاباندا، به‌ڵام نامه‌وێت ده‌ست به سه‌ر بم بۆ (ئهزفهنوش) وه ئه‌سیری ده‌ستی ئه‌و بم و بمکاته شوانی به‌راز له گشتاله، ووتی نامه‌وێت که خهڵکهکهشم لۆمه‌م بکات.
ئه‌ی خه‌ڵکینه ژینی من پێك هاتووه له دوو به‌ش، ژینێکیان که ژینی بێ گومانه وه یان ژینێکی تریان که ژینی گوماناویه، ئه‌ویش بریتیه له‌وه‌ی که ئایا یوسفی کوڕی تا‌شفین وه‌یان ئهزفهنوش کامیان وه‌فایان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به من که ئه‌مه‌یان ژینی گوماناویه، به‌ڵام ژینی بێ گومانی که من داوای یارمه‌تی که یوسفی کوڕی تا‌شفین ده‌که‌م وه خوای گه‌وره له خۆم ڕازی ده‌که‌م، چونکه هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و موسوڵمانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر داوای یارمه‌تیم له ئهزفهنوش کرد ئه‌وه خوای گه‌وره خه‌شم و قینی خۆی ده‌بارێنێت به‌سه‌رمدا، بۆیه ژینی گومان ده‌گۆڕمه‌وه به ژینی بێ گومانی ئه‌و کاته هیچ که‌سیش لۆمه‌م ناکات و وه سه‌ربه‌رزیشم به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆم.
قال صاحب نفح الطيب:
وفشا في الأندلس توقيع ابن عباد - أي توقيعه على ظهر رسالة ألفونسو: والله لئن لم ترجع لأروحنّ لك بمروحة من المرابطين - وما أظهر من العزيمة على جواز يوسف بن تاشفين، والاستظهار به على العدو، فاستبشر الناس، وفرحوا بذلك، وفتحت له‌م أبواب الآمال. وأما ملوك طوائف الأندلس فلما تحققوا عزم ابن عباد وانفراده برأيه في ذلك، اهتموا منه - أي صاروا مهمومين مما عزم عليه - ومنهم من كاتبه، ومنهم من كلمه مواجهة، وحذروه عاقبة ذلك، وقالوا له: الملك عقيم، والسيفان لا يجتمعان في غمد واحد، فأجابهم ابن عباد بكلمته السائرة مثلاً: رعي الجمال خير من رعي الخنازير، ومعناه أن كونه مأكولاً ليوسف بن تاشفين أسيراً له يرعى جماله في الصحراء خير من كونه ممزقاً للأذفونش أسيراً له يرعى خنازيره في قشتالة. وقال لعذاله ولوامه: يا قوم إني من أمري على حالتين: حالة يقين، وحالة شك، ولا بد لي من إحداهما، أما حالة الشك فإني إن استندت إلى ابن تاشفين أو إلى الأذفونش ففي الممكن أن يفي لي ويبقى على وفائه، ويمكن أن لا يفعل، فهذه حالة الشك، وأما حالة اليقين فإني إن استندت إلى ابن تاشفين فأنا أرضي الله، وإن استندت إلى الأذفونش أسخطت الله تعالى، فإذا كانت حالة الشك فيها عارضة، فلأي شي‌ء أدع ما يرضي الله وآتي ما يسخطه فحينئذ قصر أصحابه عن لومه.
ئه‌م وتاره‌ی موعتمد علا الله‌ی کوڕی عه‌باد به‌مه له‌رزه‌ی خسته دڵی دانیشتوانی کۆبونه‌وه‌که، زۆرێك له‌وانه جوڵان یه‌کێك له‌و که‌سانه‌ی که پشت گیری کرد موتهوهکێلی کوڕی ئهفطهس بوو، ئه‌و پیاوه بوو که به سه‌ر به‌رزیه‌وه جزیه‌ی نه‌دا به نه‌ساره‌کان. پاشان یه‌کێکی که که هه‌ڵسایه‌وه و له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌که‌ی موعتمد علا الله بوو که‌سێك بوو که ناوی (عبدالله‌ی کوڕی به‌لقین) بوو که فه‌رمانڕه‌وایی غهرناطه بوو، که‌واته غهرناطه و ئیشبیلیه و بطلیۆس که سێ ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره بوون له ناوچه‌که‌دا کۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که یارمه‌تی له مورابطینهکانهوه وه‌ربگرن، وه ئه‌وانی تر هه‌رهه‌موویان ڕازی نه‌بوون به‌و بیره، وه وه‌سفی ئه‌و وتاره‌ی موعتمد علا الله‌ی کوڕی عه‌باد ده‌کرێت به وتارێکی حه‌ماسی له مێژووی ئه‌نده‌لوسدا، دهمو ده‌ست به‌خێرای ئه‌و سێ ئه‌میره کۆمه‌ڵێکی گه‌وره‌یان پێك هێنا که هه‌موو زاناکان له‌گه‌ڵیاندا بوون وه کۆمهڵێكیان دروست کرد تا بیان نێرن بۆ لای مورابطینه‌کان که پێكهاتبوون له چه‌ند زانا و وه‌زیرێك تا داوای یارمه‌تیان لێ بکه‌ن.
به‌ڵێ چوونه وڵاتی مه‌غریب و له‌گه‌ڵ مورابطینه‌کاندا دانیشتن و ده‌ستیان کرد به گفتوگۆ.
ڕۆڵی گه‌لان له به‌دیهێنانی سه‌رکه‌وتندا
هه‌موو ئه‌میره‌کانی ئه‌نده‌لوس ئه‌وه‌یان پێ باش نه‌بوو که داوا بکه‌ن له مورابطینه‌کان تاوه‌کو موسوڵمانان سه‌ربکه‌ون و پارێزگاریان لێ بکه‌ن له سته‌م و زۆری نه‌ساره‌کان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی زۆری زاناکان و خه‌ڵکه‌که‌ش ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مورابطیندا ده‌ست تێکه‌ڵ بکه‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنیان، پێش ئه‌وه‌ی که ئه‌م نێردراوانه بکه‌ونه ڕێ که نوێنه‌ری هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی غهرناطه و ئیشبیلیه‌و بطلیۆس بوون، کۆمه‌ڵێك نێراوی تر له خه‌ڵك و زانایانی ئه‌نده‌لوس چوو بوونه لای یوسفی کوڕی تا‌شفین له ساڵی (410 تا 500ی کۆچی = 1019 تا 1106ی زاینی) خاوه‌نی کتێبی (الروض المعطار في خبر الأقطار)، داوایان ئه‌کرد که یوسفی کوڕی تا‌شفین بچێت به هانایانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له زوڵم و سته‌می نه‌ساره‌کان و ئه‌میره موسوڵمانه‌کان ڕزگاریان ببێت، به‌ڵام یوسفی کورێ تا‌شفین هه‌میشه ده‌ی ووت خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس وه زانایانی ئه‌نده‌لوس له ڕه‌وشی خۆیان باشتر ده‌زانن، بۆیه ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ی ووت وڵاتی خۆیان بۆ خۆیان با دوای ئێمه به چاوی داگیرکه‌ر سه‌یر نه‌که‌ن.

بختيار89- ئه ندامى نوئ
- عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان