المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
أبريل 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 |
8 | 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 |
15 | 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 |
22 | 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 |
29 | 30 |
قورتوبه بووه شارێکی نمونه‌ی له جیهاندا
صفحة 1 من اصل 1
قورتوبه بووه شارێکی نمونه‌ی له جیهاندا
قورتوبه بووه شارێکی نمونه‌ی له جیهاندا
ئه‌م شاره ناوبانگی له جیهاندا ده‌رکرد له سه‌رده‌می خۆیدا زانا و دانشمهندهکان له‌سه‌ریان ده‌نوسی وه زانایان زۆر ووته‌یان له‌سه‌ر ئه‌م شاره هه‌بوو له باره‌ی ناوه‌که‌یه‌وه که ناوه‌که‌ی له چیه‌وه هاتووه که ئێستایش هه‌ر به‌و ناوه هاتوه به ئیسپانی پێ ده‌وترێت گورتوڤه یان گورتوبه....
Crdoba.... Cordova ،Cordoba
بنه‌ڕه‌تی ناوه‌که له چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه...
هه‌روه هاو له‌م باره‌وه (قال ياقوت الحموي: قُرْطُبة: بضم أوله وسكون ثانيه وضم الطاء المهملة أيضاً والباء الموحدة كلمة فيما أحسب عجمية رومية ولها في العربية مجال يجوز أن يكون من القرطبة وهو العدو الشديد. قال بعضهم: إذا رآني قد أتيت قَرْطب... وجالَ في جحاشه وطرطبَا).....
پاشان زانایه‌کی تر ده‌ڵێت (وقال الزَّبيدي في تاج العروس قَرْطَبَهُ: إِذَا صَرَعَهُ يُقَالُ: طَعَنَهُ فَقَرْطَبَهُ وقَحْطَبَه وقولُ أَبي وَجْزَةَ السَّعْدِيّ: والضَّرْبُ قَرْطَبَةُ بِكُلِّ مُهَنَّدٍ... تَرَكَ المَداوِسُ مَتْنَهُ مَصْقُولاَ قال الفَرّاءُ: قَرْطَبْتُهُ: إِذا صَرَعْتَهُ أو قَرْطَبَه: إِذا صَرَعَهُ على قَفَاهُ. وتَقَرْطَبَ على قَفَاهُ: انْصَرعَ).....
مێژووی چونی ئیسلام بۆ قورتوبه
له‌سه‌رده‌می طارقی کوڕی زیاد که سریه‌کی نارد که حه‌وسه‌د که‌س بوون بۆ ئه‌م شاره به‌سه‌رکردایه‌تی (موغیثی ڕۆمی) توانی له ساڵی (93)کۆچی =(711) زاینی ئه‌و شاره فه‌تح بکات، موغیث هه‌ندێك له ڕێبه‌ره‌کانی خۆی نارد له پێشه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت سوپایی لێیه له قورتوبه که چوون گه‌ڕانه‌وه سه‌یریان کرد هیچیان بۆ ده‌ست نیشان نه‌کرا، چونکه دیوار‌و قه‌ڵای به هێزی هه‌بوو شاری قورتوبه، بۆیه موغیث ڕووی کرده شوانێك له‌و ناوچه‌یه‌دا لێی پرسی ئه‌و شاره چه‌ند سوپایی لێیه ئه‌ویش ووتی نزیکه‌ی چوارسه‌د که‌سێك ده‌رگایی که‌ی پێ‌ووتن ده‌که‌وێته چ به‌شێکی شاره‌که ...
پاشان پرسی به‌هێزو دیوار قه‌ڵاکانی لێپرسی ئه‌ویش وه‌ڵامی داوه، به‌ڵام موغیث بڕوای پێنه‌کرد بۆیه له‌گه‌ڵ خۆی هێنای بۆ نزیك قورتوبه تابزانێت چۆن بچێته ناو شاره‌که‌وه....
کاتێك له ڕووبار په‌ڕینه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێبهرهکیان چونه نزیك شار به هێمنی له‌شه‌ودا بوون، که زانی هه‌موو زانیاریه‌کانی شوانه‌که ڕاسته پاشان داوای لێبوردنی لێکرد به وڵاغێك ناردیه‌وه بۆ جێگایی خۆی، پاش ئه‌وه‌ی که هه‌موو لاکانی دیواره‌کان و قه‌ڵاکانی پێشانداو به جێی هێشتن، وه موسڵمانان توانیان به‌سه‌ر دیواره‌که‌دا سه‌رکه‌وتن و بچنه ناوه‌وه‌و ده‌رگایی قه‌ڵاکان بکه‌نه‌وه موسڵمانان بچنه ناوشاری قورتوبه له‌پاش ئه‌وه‌ی که شار گیرا موغیث دوای کرد گه‌وره و ئه‌میری شاره‌که‌یان بێت، به‌ڵام بێ سوود بوو هه‌ڵهاتبوو وه شارهکایان به تهواتهی خسته ژێر ڕکێفی خۆیان وه توانیان بێ کوشتار ئه‌و شاره بگرن، وه ئه‌م باسه له کتێبی کوڕی عهزاریدا هاتووه(البيان المغرب في أخبار الأندلس و المغرب - ابن عذاري).
جێگا‌و شوێنی قورتوبه باسکردنی زانایان له‌سه‌ری
له‌م باره‌وه زانیان و مێژوو نوسان زۆریان له مه‌ڕ قورتوبه ووتوه هه‌ندێکیان وه‌ك سه‌رچاوه باس ده‌که‌ین گفتوگۆکانیان ده‌خه‌ینه به‌چاو.....له‌وانه
قال "الإصطخري" في "المسالك والممالك": وأما الغربي من المغرب فهو الأندلس، والأندلس بلدان عريضة كثيرة المدن خصبة واسعة، ومدينتها العظمى تسمى "قرطبة"، وهي من الأندلس في وسطها.....
قال "ابن سعد المغربي" في كتابه "الجغرافيا": وطول "قرطبة"، قاعدة الأندلس في مدة بني أمية، عشر درجات، وعرضها ثمان وثلاثون درجة ونصف. وهي على غربي النهر الكبير الذي عليه إشبيلية..... وقرطبة اليوم مدينة وعاصمة مقاطعة في جنوب اسبانيا تحمل اسمها وتقع على نهر يسمى (جواداالكبير ) أو نهر الوادي الكبير.....
قال "الحِميري" صاحب "الروض المعطار في خبر الأقطار"
قُرْطُبة: قاعدة الأندلس وأم مدائنها ومستقر خلافة الأمويين بها وآثارهم بها ظاهرة، وفضائل قرطبة ومناقب خلفائها أشهر من أن تذكر، وهم أعلام البلاد وأعيان الناس، اشتهروا بصحة المذهب وطيب المكسب وحسن الزي وعلو الهمة وجميل الأخلاق، وكان فيها أعلام العلما‌ء وسادات الفضلاء، وتجارها مياسير وأحوالهم واسعة، وهي في ذاتها مدن خمس يتلو بعضها بعضاً، وبين المدينة والمدينة سور حاجز، وفي كل مدينة ما يكفيها من الأسواق والفنادق والحمّامات وسائر الصناعات، وطولها من غربيها إلى شرقيها ثلاثة أميال، وعرضها من باب القنطرة إلى باب اليهود ميل واحد وهي في سفح جبل مطل عليها يسمى جبل العروس، ومدينتها الوسطى هي التي فيها باب القنطرة
وقال عنها "ياقوت الحموي" في "معجم البلدان": مدينة عظيمة بالأندلس وسط بلادها وكانت سريراً لملكها وقصبتها وبها كانت ملوك بني أمية ومعدن الفضلاءِ ومنبع النبلاءِ من ذلك الصقع وبينها وبين البحر خمسة أيام. قال ابن حوقل التاجر الموصلي: وكان طَرَقَ تلك البلاد - في حدود سنة 350 هـ= 961 م - فقال: وأعظم مدينة بالأندلس قرطبة وليس لها في المغرب شبيه في كثرة الأهل وسعة الرقعة ويقال: إنها كأحد جانبي بغداد وإن لم تكن كذلك فهي قريبة منها وهي حصينة بسور من حجارة ولها بابان مشرعان في نفس السور إلى طريق الوادي من الرصافة والرصافة مساكن أعالي البلد متصلة بأسافله من ربضها وأبنيتها مشتبكة محيطة من شرقيها وشماليها وغربها وجنوبها فهو إلى واديها وعليه الرصيف المعروفُ بالأسواق والبيوع مساكن العامة بربضها وأهلها متمولون متخصصون وأكثر ركوبهم البغلات من خَوَرهم وجبنهم أجنادهم وعامتهم ويبلغ ثمن البغلة عندهم خمسمائة دينار وأما المائة والمائتان فكثير لحسن شكلها وألوانها وقدودها وعلوها وصحة قوائمها
وقال "أبو الحسن بن بسام" رحمه الله في كتابه "الذخيرة في محاسن أهل الجزيرة"
وحضرة قرطبة، منذ استفتحت الجزيرة، هي كانت منتهى الغاية، ومركز الراية، وأم القرى، وقرارة أهل الفضل والتقى، ووطن أولي العلم والنهى، وقلب الإقليم، وينبوع متفجر العلوم، وقبة الإسلام، وحضرة الإمام، ودار صوب العقول، وبستان ثمرة الخواطر، وبحر درر القرائح؛ ومن أفقها طلعت نجوم الأرض وأعلام العصر، وفرسان النظم والنثر؛ وبها انتشأت التأليفات الرائقة، وصنفت التصنيفات الفائقة؛ والسبب في ذلك، وتبريز القوم قديماً وحديثاً هنالك على من سواهم، أن أفقهم القرطبي لم يشتمل قط إلا على أهل البحث والطلب، لأنواع العلم والأدب. وبالجملة فأكثر أهل بلاد هذا الأفق أشراف عرب المشرق افتتحوها، وسادات أجناد الشام والعراق نزلوها؛ فبقي النسل فيها بكل إقليم، على عرقٍ كريم، فلا يكاد بلد منها يخلو من كاتب ماهر، وشاعر قاهر....
وقال عنها "ابن الوردي" في كتابه "خريدة العجائب وفريدة الغرائب"
ومن أقاليم الأندلس إقليم الكنانية ومن مدنه المشهورة قرطبة وهي قاعدة بلاد الأندلس ودار الخلافة الإسلامية، وهي مدينة عظيمة وأهلها أعيان البلاد، وسراة الناس في حسن المآكل والملابس والمراكب وعلو الهمة، وبها أعلام العلما‌ء وسادات الفضلاء وأجلاء الغزاة وأمجاد الحروب.....
هه‌ندێك له‌و زانایانه‌ی که له قورتوبه ژیاون
له‌و زانایانه‌ی که له‌شاری قورتوبه ژیاون یاقوتی حه‌مه‌وی ده‌ڵێت له کتێبی "معجم البلدان" له به‌شی شاری قورتوبه‌دا کۆمه‌ڵێك له‌و زانا به‌ڕێزانه‌ی باس کردووه که خاوه‌نی زانستێکی گه‌وره بوون. له‌وانه (ئه‌بوبه‌کر یه‌حیا کوڕی سعدون ته‌میمی ئه‌زدی قورتوبی) که زانایه‌کی به‌رز و لێهاتوو وه ئه‌دیبێکی به‌رزی باوه‌ڕ پێکراوی سه‌رده‌می خۆی بووه وه زۆر شاره‌زا بووه له ڕێزمانی عه‌ره‌بی و زمانه‌کانی تردا که چه‌نده‌ها کتێبی بڵاوه له جیهانی ئیسلامی‌دا له ساڵی (567ی کۆچی = 1172ی زاینی) کۆچی دوای کردووه، هه‌روه‌ها زانایه‌کی پایه به‌رزی تر (ئه‌حمه‌د کوڕی موحه‌مه‌د کوڕی عهبدوبهڕی کوڕی عهبدومالیك) که یه‌کێك بووه له والیه‌کانی ئه‌مه‌وی که زانایه‌کی پایه به‌رز و به توانا بووه له سه‌رده‌می عه‌بدوره‌حمانی ناصردا له قورتوبه‌وه سه‌فه‌رێك ده‌کات بۆ مه‌غریب به ده‌ستی فاطمیه‌کان ده‌گیرێت له زینداندا ده‌مێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و له ڕه‌مه‌زانی ساڵی (338ی کۆچی= 950ی زاینی) کۆچی دوای ده‌کات. هه‌روه‌ها (ئه‌حمه‌د کوڕی موحه‌مه‌د کوڕی موسی کوڕی به‌شیر کوڕی حهناز کوڕی لهقیطی راضی کینانی) خه‌ڵکی شاری قورتوبه بووه که ناسراو بووه به (ئه‌با به‌کر) که زانایه‌ك بووه له فه‌لسه‌فه‌و ووتار دان و زانستهکانی تری ئاینی دا به‌ناو بانگ بووه، وه زۆر زانایی هه‌بووه له مێژووی ئه‌میرو پاشاکانی ئه‌نده‌لوسدا ئه‌میش له مانگی ڕه‌جه‌بی ساڵی (344ی کۆچی=955ی زاینی) کۆچی دوای کردووه.
زانایه‌کی تری پایه به‌رز به ناوی (حه‌باب کوڕی عوباده‌ی فهرهضی کوڕی غالیبی قورتوبی) که خاوه‌نی کتێبی (الفرائض)ه وه له قهبهکهشی به (ئیبن وه‌لید) ناسراو بووه وه زانایه‌کی شاره‌زا بووه له بابه‌ته‌کانی زمانه‌وانی و ته‌فسیره‌کاندا له ساڵی (362ی کۆچی) کۆچی دوای کردووه. پاشان (خالیدی کوڕی سه‌عدی قورتوبی) که یه‌کێك بووه له پێشه‌وا پایه به‌رزه‌کانی ئه‌نده‌لوس که خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس هه‌میشه ناوی ئه‌م زانا پایه به‌رزه‌یان له‌سه‌ر ده‌م بووه و خاوه‌نی کتێبی (عیلم الرجال)ه له ئه‌نده‌لوس ئه‌میش له ساڵی (352ی کۆچی) کوتوپڕ کۆچی دوای کرد. یه‌کێکی که له زانا به‌ناو بانگه‌کانی قورتوبه که به موفتی ناسراو بوو (قاسمی کوڕی سه‌هلی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی یونسی کوڕی ئه‌سوه‌دی کوڕی ئه‌بو قاسم)ه که ناسراوه به (ئیبن ده‌باخی ئازهدی قورتوبی) که مێژوونوسی به‌ناوباگ (حافظ) له مێژووی دیمه‌شقدا باسی ئه‌م پیاوه‌ی کردووه که چه‌نده‌ها قوتابی هه‌بووه له دیمه‌شق و له ئه‌نده‌لوسدا، زانای به‌ناو بانگ (مه‌یمونی کوڕی ڕاشد کوڕی قاسم کوڕی ئهبهل عه‌قه‌بی مه‌کی ) ناسراو به (ئه‌بوبه‌کری حه‌داد) که له شاری مسر له سه‌فه‌رێکیدا کۆچی دوایی کرد.
زانایه‌کی تری شاری قورتوبه (یوسفی کوڕی حه‌مدی کوڕی عهبدوبهڕی حافظ) ناسراو به (ئه‌بو وه‌لید) که زانایه‌کی پایه به‌رز بوو له بواری علومی فه‌رموده‌دا که له ڕێگای کتێبه‌که‌ی ئه‌وه‌وه به هه‌زاران کتێب نوسراوه له ساڵی (325)ی کۆچی له دایك بووه وه له ساڵی (393)ی کۆچی له کۆتای به‌هاره‌که‌یدا مردوه.
هه‌ندێك له‌و شارۆچکانه‌ی که نزیکی قورتوبه بوون
قهنبان:- که شارۆچکه‌یه‌کی بچوکی قورتوبه بوو له ئه‌نده‌لوس وه ئه‌م ناوه‌شی که لێ‌نرا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانای پایه به‌رز (ئه‌بو عبدالله‌ی موحه‌مه‌دی کوڕی عهبدوبهڕی قهنبانی) ناسراو بووه به (الكشكيناني) وه موفتی بووه له سه‌رده‌می یه‌کێك له والیه‌کانی ئه‌نده‌لوس له به‌نی ئومه‌یه به ناوی (المستنصر) ژیاوه، (عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی عومه‌ری کوڕی نوحاذ) له (عبدالله‌ی کوڕی اللیثی)یه‌وه له (معجم البلدان) دا زۆر باس و پیا هه‌ڵدانی ئه‌م پیاوه‌ی کردووه.
شارۆچکه‌ی زه‌هرا:- ئه‌م شارۆچکه‌یه زۆر به‌ناوبانگ بوو له جوانیدا که له نزیكی ڕۆژئاوای قورتوبه بوو (عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر) دروستی کرد، ئه‌وه‌نده شارێکی جوان بوو ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی قورتوبه ده‌چون بۆ سه‌یری که پێنج میل له شاری قورتوبه‌وه دووره. دیوار‌و بینا کانی ئه‌م شاره به زه‌خره‌فه‌و ڕه‌سمی ناسك و جوان ڕازابوه‌وه ئه‌م شاره له‌سه‌ر یه‌ك دروست کرابوو واتا به شێوه‌ی (سطح الثلث) که شاره‌که کرابوو به سی به‌شه‌وه به‌شی یه‌که‌میان بیناسازی به‌رزو به ئه‌ندازه‌یه‌کی جوان نه‌خشێنرا بوو، دووه‌میان به باخ و باخاتی جوان و میوانخانه‌کان و بازاڕه‌کان وه کۆتای پله‌شیان به ماڵه‌کان و باخ و باخات له ده‌ورو پشتیاندا که به شاری گوڵ و گوڵزارو بۆنخۆشی ناسرا بوو.
مزگه‌وتی قورتوبه
له باره‌ی ئه‌م مزگه‌وته‌وه خاوه‌نی کتێبی (الروض المعطار) له جوانی و گه‌وره‌ی ئه‌م مزگه‌وته‌دا ده‌ڵێت: " که گه‌وره‌ترین مزگه‌وت و به‌ناوبانگ ترین مزگه‌وتی دنیا بووه، ڕووبه‌ره‌که‌شی گه‌وره‌ترین ڕووبه‌ر بووه له جیهاندا ئه‌و خه‌لیفانه‌ی که له دوای یه‌ك هاتون له خه‌لیفه مه‌روانیه‌کان جار بۆ جار گه‌وره‌یان کردووه، که ئه‌وه‌نده جوان و تاقی گه‌وره‌و هیلالی تیا دروست کرابوو که خه‌ڵکی ده‌سته‌و سان بوون له باسی وه‌سفیدا، ته‌نها له ده‌رگای ناوه‌وه‌ی بۆ چونه ژووره‌وه ده ده‌رگای که‌وانه‌ی تێدا بوو، که چه‌نده‌ها پایه‌و دیواری زێڕین و ڕووکه‌شه‌که‌ی یان زیو بوون یان ئاڵتون، هه‌میشه که زیاد له (113) سوره‌یای گه‌وره‌ی تیا بووه که ڕوناکیان په‌خش کردووه به مزگه‌وته‌که‌دا، بێجگه له (22) ڕۆشنکه‌ره‌وه‌ی گه‌وره له ناو مزگه‌وته‌که‌دا وه‌ك مه‌شخه‌ڵ، ئه‌و دارانه‌ی که به‌کار هاتبوو بۆ میمبه‌ر و په‌نجه‌ره‌کانی داری سنه‌وبه‌ری تهڕتوشی بوون، له بن میچ و سه‌قفه‌که‌یدا جۆره‌ها شێوه‌ی هونه‌ری و زه‌خره‌فه‌ی ئیسلامی تێدا دروست کرا بوو. ئه‌و نهخشانهشی که له سه‌قفه‌که‌یدا کرا بوون هه‌ر هیلالێك له‌گه‌ڵ هیلالێکی که‌دا جیاواز بوون، جۆره‌ها ڕه‌نگی تێدا به‌کار هاتبوو که چاو ئاره‌زووی بینینی ده‌کرد که ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو که گه‌وره‌یه‌که‌ی هیچ مزگه‌وتێك هاو شێوه‌ی نه‌بوو.
میحرابی ئه‌م مزگه‌وته له ئاڵتونی (الفسيفساء) له له قوستهنتهنیهوه که له سه‌رده‌می عه‌بدوره‌حمانی ناصردا هاتبوو دروست کرابوو. موسوڵمانان و ڕۆم زۆر سه‌رسام بو بوون له دروست کردنی ئه‌م مزگه‌وته‌دا، مینبه‌رێکی گه‌وره‌ی بۆ دروست کرا بوو که هاوشێوه‌ی ئه‌وه له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌بوو که له ته‌خته‌ی (ئیبنوس) دروست کرابوو که شه‌ش پیاوی لێزانی سه‌رده‌می خۆی دروسیتیان کرد له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا، وه چه‌نده‌ها کورسی تێدا دروست کرابوو که جۆره‌ها نه‌خشی تیا به‌دی ده‌کرا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و مزگه‌وته‌دا زانستیان ده‌خوێند ، به سه‌ده‌ها که‌س بۆ زخمهتکردنی ئه‌و مزگه‌وته دیاری کرا بوون، چوار کاغه‌ز له ده‌ست نووسی قورئانه‌که‌ی (عوسمانی کوڕی عه‌فان) ڕه‌زاو ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ که له‌و کاته‌دا که شه‌هید ده‌کرێ خوێنه‌که‌ی به‌سه‌ر پهرهکانهوه بوو له‌و مزگه‌وته‌دا هه‌ڵگیرا بوو. له ته‌نیشتی میمبهرهکهوه ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی تێدا بوو که هاوشێوه‌ی ده‌رگای باڵه‌خانه‌ی خه‌لیفه‌کان بوو، له هه‌موو چوارچێوه‌ی دیواره‌کانی هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌رگایه دروست کرابوون که هه‌شت ده‌رگا بوون، که چوار ده‌رگایان ڕووه باڵه‌خانه‌ی خه‌لافه‌ت بوو وه چواره‌که‌ی تریان ڕووه شاری قورتوبه بوون. هه‌موو ده‌رگای مزگه‌وته‌که بیست ده‌رگا بوو که له به به‌ها ترین و به نرخترین دار دروست کرا بوون، هه‌موو ده‌رگاکان دوو زه‌نجیری ئاڵتونی پێوه به‌سترا بوو نه‌خشی سه‌ر ده‌رگاکانیش واتا دیواره‌کانی به ڕه‌نگێکی سور نه‌خشێنرا بوو وه ئایه‌تی قورئانی به ئاڵتون له‌سه‌ر نوسرا بوو، هاوشێوه‌ی دروست کردنی ئه‌م مزگه‌وته له جیهاندا بێ وێنه بوو، چه‌نده‌ها سه‌ردابی تێدا دروست کرا بوو وه له به‌رده‌م مزگه‌وته‌که‌شدا به سه‌دان دار‌و به ده‌یان باخچه‌ی گه‌وره‌ی تێدا دروست کرابوو.
دوو مناره‌ی گه‌وره‌ی پله پله‌شی هه‌بوو له‌گه‌ڵ سێ گومه‌زی سه‌رنج ڕاکێش، یه‌کێك له لایه‌نی ڕۆژئاوا وه یه‌کێکی که‌یان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه وه ئه‌وی که‌یان له نێوه‌ند دا، جۆره‌ها نه‌خش و نیگاری له خۆ گرتبوو بێجگه له‌و هه‌موو نوسینه قورئانیانه‌ی که له سه‌ری هه‌ڵکه‌ندرا بوو. له ڕووبه‌رێکی چوارگۆشه به شێوه‌یه‌کی بازنه‌ی دروست کرا بوو، وه حه‌وشه و هه‌یوانی مزگه‌وتیش به جۆره‌ها نه‌خش ڕازێنرا بوه‌وه، سێ ماڵی بچوکیش له حه‌وشه‌که‌دا دروست کرابوو که ڕووکه‌شی ماڵه‌که به گه‌ڵای سه‌وسه‌ن و به نوسینی زیو که جۆره ڕۆنێکیان بۆ به‌کار ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی بریقه باته‌وه، له هه‌ر ستونێکیشیدا پیاوێك بۆ خزمه‌ت کردن وه‌ستا بوو هه‌تا سه‌رده‌می (موحه‌مه‌دی کوڕی موحه‌مه‌دی کوڕی ئیدریس) به‌و شێوه‌یه بوو.
ووصف "ابن الوردي" هذا المسجد في كتابه "خريدة العجائب وفريدة الغرائب"
فقال:- وبها - أي بقرطبة - الجامع الذي ليس في معمور الأرض مثله، طوله ذراع في عرض ثمانين ذراعاً وفيه من السواري الكبار ألف سارية، وفيه مائة وثلاث عشرة ثريا للوقود، أكبرها يحمل ألف مصباح، وفيه من النقوش والرقوم ما لا يقدر أحد على وصفه، وبقبلته صناعات تدهش العقول، وعلى فرجة المحراب سبع قسي قائمة على عمد طول كل قوس فوق القامة، تحير الروم والمسلمون في حسن وضعها. وفي عضادتي المحراب أربعة أعمدة، اثنان أخضران واثنان لازورديان، ليس لها قيمة. وبه منبر ليس على معمور الأرض مثله في حسن صنعته، وخشبه ساج وأبنوس وبقس وعود قاقلي. ويذكر في كتب تواريخ بني أمية أنه أحكم عمله ونقشه في سبع سنين، وكان يعمل فيه ثمانية صناع، لكل صانع في كل يوم نصف مثقال محمدي، وكان جملة ما صرف على المنبر أجرة لا غير عشرة آلاف مثقال وخمسي مثقال. وفي الجامع حاصل كبير ملآن من آنية الذهب والفضة لأجل وقوده. وبهذا الجامع مصحف فيه أربع ورقات من مصحف عثمان بن عفان رضي الله تعالى عنه بخطه، أي بخط يده، وفيهن نقط من دمه. وله عشرون باباً مصفحات بالنحاس الأندلسي، مخرمات تخريماً يعجز البشر، وفي كل باب حلق، في نهاية الصنعة والحكمة. وبه الصومعة العجيبة التي ارتفاعها مائة ذراع بالملكي المعروف بالرشاشي، وفيها من أنواع الصنائع الدقيقة ما يعجز الواصف عن وصفه ونعته. وبهذا الجامع ثلاثة أعمدة حمر مكتوب على أحدها اسم محمد، وعلى الآخر صورة عصا موسى وأهل الكهف، وعلى الثالث صورة غراب نوح. والجميع خلقة ربانية.
وصف مسجد قرطبة في الوقت الحالي:
المسجد مستطيل الشكل يمتاز بصحنه الفسيح، ويضمّ العديد من الأروقة يعتبر الرواق الأوسط المؤدي إلى المحراب أوسعها، ويمتاز المسجد بمحرابه البديع الصنع حيث توجد فوقه سبعة أقواس قائمة على أعمدة، ويوجد فيه منبر نفيس مصنوع من خشب الساج النفيس وتعتبر منارة الجامع ( المسماة بمنارة عبد الرحمن الناصر ) من المنائر البديعة التي تحتوي على سلمين ولها (107درجات) وفي أعلاها ثلاث مظلات اثنتان من الذهب والثالثة من الفضة فوقها سوسنة من الذهب يوجد فوقها رمانة ذهبية صغيرة وقد حوّل الأسبـان هذه المنارة إلى برج للأجراس الكاتدرائية، ويبلغ طول باب المنارة النحاسي (8م) وارتفاعه (20م) وواجهة البناء من الرخام المنقوش بنقوش عربية بديعة. وفي الزاوية الجنوبية للمسجد توجد منارة أخرى مربعة الشكل طول ضلعها (12م) وارتفاعها (93م) وهي مكونة من خمسة طوابق في كلّ طابق عدد من الأجراس. وفي (19) باباً مصنوعاً من صفائح النحاس القوي وتقوم قبته على (365) عموداً من المرمر، وعدد قناديلـه نـحو (4700 قنديل وكان للجامع 1293 عموداً من الرخام بقي فيها (1093) عموداً...
ومما يحزن القلب ويدمع العين أن هذا المسجد العظيم المهيب قد تحوّل عقب سقوط الأندلس إلى كاتدرائية وأصبح تابعًا للكنيسة مع احتفاظه باسمه وهو من أشهر المواقع التاريخية في العالم كله وتستطيع دخوله مقابل دفع 6 يورو...
پردی قورتوبه
له وه‌سفی ئه‌م پرده‌دا ئیبن وه‌ردی له هه‌مان کتێب‌دا "خريدة العجائب وفريدة الغرائب" هه‌ر له‌و کتێبه‌دا له باسی گه‌وره‌ی ئه‌و پرده‌دا ده‌ڵێ که هاوشیوه‌ی ئه‌و پرده عه‌جیبه له‌سه‌ر زه‌ویدا زۆر نایاب بووه، وه به‌شی که‌وانه‌یی ئه‌و پرده (17) که‌وانه بووه. به‌ینی هه‌ر که‌وانه‌یه‌ك بۆ که‌وانه‌یه‌کی که (50) بست بووه.
هه‌روه‌ها ئیدریسی له کتێبی "نزهة المشتاق في اختراق الآفاق" دا ده‌ڵێ: پردی قورتوبه یه‌کێکه له نایاب ترین پرده‌کانی جیهان که هه‌مان قسه‌ی ئیبن وه‌ردی دوباره کردۆته‌وه که (17) که‌وانه‌ی تێدایه وه هه‌ر به‌ینی هیلالێکیش (50) بسته، له ئاستی به‌رزی ڕووباره‌که‌وه (30) پێ به‌رزه، وه هه‌ر له‌سه‌ر پرده‌که شه‌قام و جاده‌ی تێدا دروست کراوه، سه‌ره‌تا چوارچیوهکهی به ته‌خته‌یه‌کی زۆر نایاب دروست کرابوو ئێستا ئه‌و ته‌ختانه نه‌ماوه به‌ڵکو له چیمه‌نتۆ چوارچیوهیان بۆ دروست کردوه وه له‌سه‌ر ڕووباره‌که سهدێکیان بۆ دروست کردوه که له سه‌ر سه‌ده‌که سێ خانوو دروست کرابوو ئه‌م خانوانه که عه‌ماری گه‌نم بوون وه له سه‌ر ئه‌و سه‌ده چوار ئاشی تێدا دروست کرابوو.
زانکۆی قورتوبه
جامعهی قورتوبه له ناو مزگه‌وتی قورتوبه دا بوو که گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی جیهان بوو، هه‌موو جۆره زانستهکانی تێدا ده‌خوێنرا گه‌یشتبووه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که بوبوه ناوه‌ندێکی ڕۆشنبیری له هه‌موو ئه‌وروپادا ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی زانسته ئیسلامیه‌کان گه‌یشتبووه وڵاته‌کانی دیکه‌ی ئه‌وروپا وه هه‌تا ڕووخاندنی قورتوبه‌ش ئه‌م زانکۆیه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو، تا پاشای قشتاله له ساڵی (633ی کۆچی = 1236ی زاینی) به ناوی (فهرنادۆی سێیه‌م) توانی ئه‌و زانکۆیه بڕوخێنێ و ئه‌و مزگه‌وته‌ی کرده که‌نیسه، تا ئێستاش له ئیسپاندا ئه‌و مزگه‌وته به شوێنێکی شوێنه‌وارناسی گه‌وره داده‌نرێت له قورتوبه‌دا وه به ئیسپانی به مزگه‌وتی قورتوبه ده‌وترێ (مثکیتا).
) Mizquita(
له سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا یه‌کێك له براکانی که ناوی مونذر بوو خۆی سه‌رپه‌رشتی زانکۆی قورتوبه‌ی ده‌کرد.
خوێندن و خوێندنه‌وه له قورتوبه
له سه‌رده‌می حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوره‌حمانی ناصردا ئه‌نده‌لوس گه‌وره‌ترین پێشکه‌وتنی به خۆیه‌وه بینی له زانست و ئه‌ده‌بیاتدا به تایبه‌ت له شاری قورتوبه‌دا که یه‌کێك بووه له خه‌لیفه‌کانی به‌نی ئومه‌یه که زۆر کتێبی خۆش ویستووه، که به عاشقی کتێب ناسراوه. پاره‌یه‌کی زۆری به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی کتێب له شاری قورتوبه‌دا کۆ بکاته‌وه، وه هه‌ر ئه‌ویش بوو که به‌رگی گرته هه‌موو کتێبه‌کان واتا له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش به سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی خوێندن و نوسین ناونرا له ئه‌وروپادا، به‌ڵام بێجگه له ده‌سه‌ڵات دارانی کلێسا ئه‌وان به ده‌رسی شه‌یتان ناوزه‌ندیان ده‌کرد ئه‌و سه‌رده‌مه، ده‌یان ووت زانسته ئیسلامیه‌کان زانستی شه‌یتانین. وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد که موچه‌ی بۆ مامۆستایانی ئاینی و قوتابیه‌کان بڕیه‌وه وه قوتابخانه‌ی بۆ هه‌ژاره‌کان دروست کرد بۆ ئه‌وه‌ی به خۆڕای بخوێن. پێشبڕکێ خرایه نێوان قوتابیه‌کانه‌وه که هه‌رکه‌سێك توانای به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌بوو له زانسته‌کاندا ئه‌وا ده‌کرێته مامۆستا له زانکۆی قورتوبه، له سه‌رده‌می حه‌که‌می عه‌بدوره‌حمانی ناصردا براکه‌ی سه‌رپه‌رشتی زانکۆی قورتوبه‌ی ده‌کرد که ناوی عهبدوعهزیز بوو.
بازاڕی قورتوبه
له ڕاستیدا قورتوبه یه‌کێك بوو له بازاڕه بازرگانیه جیهانیهکان که بازاره‌کانی تایبه‌ت کرابوون بۆ هه‌موو کاڵایه‌ك که بازرگانان بێن کاڵاکانیان له‌وێ ساغ بکه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش له کتێبی ئیدریسی نوسراوه که پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد.
خه‌ڵکی قورتوبه
خه‌ڵکی قورتوبه ئه‌و سه‌رده‌مه به گه‌وره‌ترین و ڕۆشنبیر ترین خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه ده‌ناسران وه هه‌موو زانسته‌کانیشیان وه‌ك (ئه‌بول حه‌سه‌نی کوڕی به‌سام) ده‌ڵێت: " که به زمانی عه‌ره‌بی خه‌ڵکه‌که قسه‌یان ده‌کرد، وه هه‌موو زانسته‌کانیان له ده‌ستی خه‌ڵکی شام و عیراق وه‌رگرتبوو، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له ناو ئه‌نده‌لوسدا بوون هه‌ر خه‌ڵکی شام و عێراق بوون"
هه‌روه‌ها ئه‌م باسه‌ش ماهیر کردویه‌تی له کتێبه شعریه‌که‌ی خۆیدا به ناوی (شاعر قاهر).
ئیدریسی له کتێبه‌که‌ی دا "نزهة المشتاق في اختراق الآفاق" ده‌ڵێت:
"گه‌وره‌ترین ڕێزیان له زانایانی ئاینی و زانستهکانی دیکه ده‌گرت، وه جوانترین پۆشاکیشیان ده‌پۆشی خه‌ڵکی قورتوبه"
دانیشتوانی قورتوبه ئێستا ده‌گاته (310000) که‌س!.
جیهادو کۆشش و خه‌بات له‌لای حه‌که‌می کوڕی ناصر
وه گه‌وره بوونی وڵاته‌که‌ی
له سێبه‌ری ئه‌م زانسته‌ی که به‌ر بڵاو بوو له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وای حهکهمدا، مه‌مله‌که‌تی ئه‌وروپای باکور و مه‌مله‌که‌ته‌کانی نه‌صرانی ئه‌نده‌لوس ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه وه‌ك باوکی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصر توانی جزیه‌یان لێ بسێنێت و زۆربه‌ی زۆری شوێنه‌کانیان لێ بسێنێته‌وه و بیخاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه، هه‌میشه چاو شۆڕو سه‌ر زه‌لیل بوون له به‌رده‌می حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا.
هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ کرد عه‌بدوره‌حمانی ناصر توانی بجه‌نگێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی فاطمیهکاندا له ولاتی مه‌غریب وه ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌نده‌لوسیه‌کان ته‌نها دوو شاری گه‌وره‌ی مه‌غریبیان له ژێردهستا بوو که پێی ده‌وترا (سه‌بته و طه‌نجه) له سه‌رده‌می عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا، به‌ڵام حه‌که‌می کوڕی توانی که هه‌موو وڵاتی مه‌غریب بخاته ژێر ڕکێفی خه‌لافه‌تی ئهمهویهوه. له سێبه‌ری حه‌که‌می کوڕی عه‌بدوڕه‌حمانی ناصردا واتا له ساڵی (350ی کۆچی= 961ی زاینی) تا ساڵی (366ی کۆچی = 976ی زاینی ) گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وای له هه‌موو جیهاندا ئه‌نده‌لوس بوو وه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌بوو له‌سه‌رده‌می خۆیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك بتوانێت له به‌رانبه‌ریاندا بوه‌ستێت.
.............
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان