المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أغسطس 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
  12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  

اليومية اليومية


جؤره‌كانی و سیفاتی مونافيقةكان ودووروةكان

اذهب الى الأسفل

وردة كول جؤره‌كانی و سیفاتی مونافيقةكان ودووروةكان

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت يوليو 09, 2011 3:35 am

مه‌ترسی نیفاق و جؤره‌كانی و سیفاتی ئه‌هله‌كه‌ی

الحمد لله الذي أتَمّ النعمة، وأولى المنّة،له الحمد في الأولى والآخرة، وهو السميع العليم..والصلاة والسلام على خير الأنام، وإمام كل إمام نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين..أما بعد

له‌م سه‌رده‌مه ‌ئه‌هلی نیفاق زؤر بوون و مه‌ترسیان گه‌وره‌تر بووه‌، وه‌چه‌نها هؤكار به‌كار دينن بؤ دژایه‌تی كردنی موسلمانان، وه‌له‌م بابةته ‌تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر مه‌ترسی نیفاق و له‌گه‌ل رونكردنه‌وه‌ی جؤره‌كانی، وه‌باسی سیفه‌تی ئه‌هله‌كه‌ی ده‌كه‌ین و له‌گه‌ل ئاگاداركردنه‌وه‌ی موسلمانان ليیان

جؤره‌كانی نیفاق: بیروباوه‌ری و كرداری ،اعتقادي وعملي

ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌باسی كردوه‌ له‌سوره‌تی البقرة والنساء ده‌رباره‌ی سیفاتی مونافیقان هه‌مووی نیفاقی بیروباوه‌ری گه‌وره‌ن النفاق الاعتقادي الأكبر ، وه‌به‌م شيوه‌یه ‌له ‌جوله‌كه‌و گاور و بت په‌رسته‌كان بئ باوه‌رترن؛ بؤیه‌ خوای ‌گه‌وره ‌له‌ رؤژی دوایدا ده‌یانكاته ‌ژيره‌وه‌ی ئاگری دؤزه‌خ ، وه‌به‌نسبه‌ت نیفاقی كرداری بریتیه‌له‌خؤره‌وشتی به‌و ره‌وشتانه‌ی كه‌ئاشكران له‌مونافیقه‌كان، له‌گه‌ل باوه‌ر بوون به‌خوای گه‌وره‌و پيغه‌مبه‌ره‌كه‌ی صلى الله عليه وسلم و رؤژی دوایی، وه‌له‌سیفه‌تانه‌وه‌كو: درؤ ، خیانه‌ت، ته‌مبه‌لی كردن له‌كاتی ئه‌نجامدانی نويژدا به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا، وه‌له‌و سیفه‌تانه‌ی كه‌له‌فه‌رموده‌ی راستی پيغه‌مبه‌ردا هاتوه‌ صلى الله عليه وسلم، كه‌ده‌فه‌رمويت آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان ، وه‌ده‌فه‌رمويت صلى الله عليه وسلم أثقل الصلاة على المنافقين صلاة العشاء وصلاة الفجر ولو يعلمون ما فيهما لأتوهما ولو حبوا ،، وه‌ئایه‌ت و فه‌رموده‌ی تر زؤرن له‌و باره‌وه‌..بؤیه‌واجبه‌له‌سه‌ر هه‌موو ئیمانداريك كه‌وا ئاگادار بيت و خؤی بپاريزيت له‌و سیفه‌تانه‌، بؤ ئه‌وه‌ی روو ره‌شی دونیاو قیامه‌ت نه‌بيت


سیفاتی ئه‌هلی نیفاق

خوای گه‌وره‌و پيغه‌مبه‌ره‌كه‌ی باسی سیفاتی مونافیقانیان بؤ كردوین، وه‌ئيستاش ديینه‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی چه‌ند سیفه‌تيك له‌و سیفه‌تانه

یه‌كه‌م ، سیفه‌تی درؤ صفة الكذب ، ئه‌م سیفه‌ته‌زؤر روون و ئاشكرایه‌له‌ژیانی مونافیقان، خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمويت إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ قَالُوا نَشْهَدُ إِنَّكَ لَرَسُولُ اللَّهِ وَاللَّهُ يَعْلَمُ إِنَّكَ لَرَسُولُهُ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّ الْمُنَافِقِينَ لَكَاذِبُونَ ،سوره‌تی المنافقون١ ،مونافقه‌كان ئه‌هلی درؤن، وه‌ئه‌گه‌ر موسلمان درؤ بكات ئه‌وه‌سیفه‌تيك له‌سیفه‌ته‌كانی ئه‌هلی نیفاقی تيدایه‌، بؤیه ‌ده‌بيت موسلمان دوور بكه‌ويته‌وه‌له‌و سیفه‌ته

دووه‌م ، مونافقه‌كان تيكده‌ر و موفسیدن له‌سه‌ر زه‌ویدا أنهم مفسدون في الأرض ، گومانیان وایه ‌له‌سه‌ر چاكه‌ن، به‌لام نازانن كه‌ئه‌وان تیكده‌ر و ئه‌هلی فه‌سادن له‌سه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ ،١١، أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لَا يَشْعُرُونَ ،سوره‌تی البقرة١١ـ١٢

سئ یه‌م ، بؤچونیان وایه ‌ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌ئاینه‌وه‌ بگريت گومرایه‌ یرون التزام الشرع من السفه ، گومرا لای ئه‌هلی نیفاق، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ده‌س به‌ئاین و شوينكه‌وتووی پيغه‌مبه‌رن ، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رمويت وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آَمِنُوا كَمَا آَمَنَ النَّاسُ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آَمَنَ السُّفَهَاءُ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لَا يَعْلَمُونَ ،سوره‌تی البقرة١٣

چواره‌م ، گومان دروست كردن ده‌رباره‌ی هه‌موو شتيك كه‌په‌یوه‌ندی به‌ئیسلامه‌وه ‌هه‌یه‌ ،وه‌كو بانگه‌واز و جیهاد و هه‌موو خير و چاكه‌یه‌ك، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رمويت وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُوراً ،سوره‌تی الأحزاب١٢، ئه‌مه‌قسه‌ی مونافیقه‌كان بوو له‌غه‌زوه‌ی ئه‌حزاب.وه‌له‌شوينيكی تر ده‌يلین به‌موسلمانان إِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ غَرَّ هَؤُلاءِ دِينُهُمْ وَمَنْ يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَإِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ ،سوره‌تی الأنفال٤٩ ، وه‌ئیماندار ده‌زانيت كه‌له‌پاش ناخؤشی خؤشی ديت و ، وه‌سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ل خؤراگری دایه‌‌.به‌لام مونافیق له‌سيبه‌ره‌كه‌ی خؤی ده‌ترسيت، خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رمويت يَحْسَبُونَ كُلَّ صَيْحَةٍ عَلَيْهِمْ هُمُ الْعَدُوُّ فَاحْذَرْهُمْ قَاتَلَهُمُ اللَّهُ أَنَّى يُؤْفَكُونَ ،سوره‌تی المنافقون٤

پينجه‌م ، سیقه‌یان به‌خوای گه‌وره‌‌و بروايان به‌به‌لينه‌كانى نیه‌ ، باشترین به‌لگه ‌له‌سه‌ر ئه‌م خاله ‌ئه‌وه‌یه ‌كه ‌له ‌غه‌زوه‌ی ئه‌حزابدا رویدا له‌لایه‌ن مونافیقه‌كانه‌وه‌ كه ‌گومانی خراپیان به‌خوای گه‌وره ‌ده‌برد، به‌لام ئه‌هلی ئیمان ده‌یان ووت هَذَا مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ ،سوره‌تی الأحزاب٢٢، وه ‌ئه‌م هه‌لويستانه ‌چه‌ند جار‌ دوباره ‌ده‌بوه‌وه ‌له ‌مونافیقه‌كان، هه‌ر چؤن له‌غه‌زوه‌ی ته‌بوكیش رویدا ، كه‌كاتيك عوزریان ده‌هينایه‌وه ‌بؤ ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كه‌ن له‌و غه‌زایه ‌وه‌كو عوزری گه‌رما و ترس له‌فیتنه‌ی ئافره‌تانی به‌نی ئه‌لئه‌سفه‌ر ، خوای گه‌وره‌ هه‌والی یه‌كيك له‌وانی پيداوین و ده‌فه‌رمويت وَمِنْهُمْ مَنْ يَقُولُ ائْذَنْ لِي وَلا تَفْتِنِّي أَلا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ ،سوره‌تی التوبة٤٩

شه‌شه‌م ، روپامایی الرياء ، مونافیقه‌كان مه‌گه‌ر ناچار بن په‌رستش بكه‌ن ، وه‌ له ‌كاتی ئه‌نجامدانیدا به نادلیه‌وه ‌ده‌یكه‌ن، بؤ نمونه‌ له‌كاتيك هه‌لده‌ستن بؤ جئ به‌جئ كردنی نويژ ئه‌وه ‌به‌ته‌مبه‌ليه‌وه ‌ده‌یكه‌ن، چونكه‌ به‌نه‌كردنی ئابوریان ده‌چيت و ئاشكرا ده‌بن له‌لایه‌ن موسلمانانه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت إِنَّ الْمُنَافِقِينَ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاؤُونَ النَّاسَ وَلا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً ،سوره‌تی النساء١٤٢ ،، وه‌له‌نیشانه‌كانیان دوا كه‌وتنیان له‌نويژی جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وتدا

حه‌وته‌م ، كاركردن بؤ له‌ت له‌ت كردنی ریزی موسلمانان ، مونافیقه‌كان بؤ جئ به‌جئ كردنی ئه‌م مه‌به‌سته ‌گياوه‌یان ئه‌م ئسلوبانه‌به‌كار دينن
أ-‌ دژایه‌تی كردنی خه‌لك له‌رزق و رؤزیان ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لا تُنْفِقُوا عَلَى مَنْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى يَنْفَضُّوا ،سوره‌تی المنافقون٧ ،، چه‌كی پاره‌یان به‌كار هينا بؤ دژایه‌تی كردنی موسلمانان و ريگرتن له‌بانگه‌وازی راستی، وه ‌ئه‌و نه‌فامانه ‌له‌بیریان چوو كه‌هه‌رچی گه‌نجینه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویی هه‌یه‌ هه‌مووی هی خوای گه‌وره‌یه‌، خوای گه‌وره ‌ده‌فه‌رمويت وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَفْقَهُونَ ،سوره‌تی المنافقون٧
ب-‌ بلاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ ، بؤ نمونه ‌له‌روداوی ئیفك ،حادثة الافك، كه‌سه‌ری مونافیقه‌كان عبدالله كوری ئوبه‌ی كوری سه‌لول، ویستی شه‌ره‌فی پيغه‌مبه‌ر له‌كه‌دار بكات و گومان بخاته ‌به‌رنامه‌كه‌ی، خوای گه‌وره ‌ئه‌م ئایته‌ی دابه‌زان إِنَّ الَّذِينَ جَاءُوا بِالْأِفْكِ عُصْبَةٌ مِنْكُمْ ،سوره‌تی النور١١
ت-‌ بانگه‌واز كردن له‌نيو خه‌لكیدا به‌بانگه‌وازی نه‌فامی ، مونافیقه‌كان هه‌رده‌م بانگيشه‌ بؤ ده‌مارگیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كه‌ن كه‌ئیسلام هاتوه‌بۆ دژایه‌تی كردنی

هه‌شته‌م ، گالته‌كردن به‌ئه‌حكامی شه‌ریعه‌ت السخرية والاستهزاء بأحكام الشريعة ، بؤ نمونه ‌ئه‌وه‌ی رویدا له‌غه‌زوه‌ی ته‌بوك ، كه‌ده‌ستیان كرده‌ گالته‌كردن به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ده‌ره‌چون بؤ جیهاد، وه‌گالته‌یان ده‌كرد به‌و روبه‌روبونه‌وه‌ی كه‌ موسلمانان به‌رامبه‌ر رومه‌كان بوون، خوای گه‌وره‌ ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رمويت قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ ،سوره‌تی التوبة٦٥

نؤیه‌م ، شاره‌زا نه‌بوون له‌ئایین عدم التفقه في الدين ، مونافیقه‌كان پشت هه‌لده‌كه‌ن له‌ئاینی خوا و شه‌رعه‌كه‌ی، وه‌فير نابن و كاری پئ ناكه‌ن، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمويت وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَفْقَهُونَ ،سوره‌تی المنافقون٧


خوينه‌ری به‌ريزم ئه‌مه ‌چه‌ند سیفاتيكی ئه‌هلی نیفاق بوو، دیاره‌ سیفاتی تریان زؤر زؤره‌، ئه‌وه‌نده‌ی له‌ تواناماندا ‌بووه ‌باسمان كرد بؤ ئيوه‌ی خؤشه‌ویست ، له‌ كؤتاییدا پيم خؤشه‌ به‌ بیری خؤم و هه‌مو موسلمانان بينمه‌وه‌ كه‌ مه‌ترسی نیفاق و ئه‌هله‌كه‌ی زؤر ترسناكه‌ له‌سه‌ر هه‌موو تاك و كؤمه‌ل و ئوممه‌تی ئیسلامی، بؤیه‌ ده‌بيت ئيمه‌ وه‌كو تاك خؤمانی لئ بپاريزين،، وه‌ وه‌كو كومه‌لگه‌ی ئیسلامیش خؤیانی لئ بپاريزن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌هلی نیفاق وه‌كو فه‌یرۆس وان ئیشیان له‌ ناوخؤیه‌ به‌به‌رده‌وامی،، زؤر ممكنه‌ مرؤفی موسلمان سیفاتی ئه‌هلی نیفاقی تيدا بيت به‌ خؤی نه‌زانيت،،هه‌روه‌ها زؤر ممكنه‌ ئه‌هلی نیفاق له‌ نيو لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كاندا كاری خؤیان بكه‌ن،، وه‌ زؤر ممكنه‌ له‌ ريگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه‌ كاری خؤیان بكه‌ن،، بؤیه‌ چه‌نيك ئاگاداری سیفاته‌كانیان بین و خؤمانیان لئ بپاريزین هيشتا كه‌مه ، داواكارم له‌خوای گه‌وره ‌هه‌موو موسلمانيك بپاريزيت له‌و سیفاتانه‌و دورمان كاته‌وه ‌له‌ريگه‌ی گومرایی و كوفر و زه‌نده‌قه

وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين

ئاماده‌كردنى
عه‌بدولله سابير گه‌رميانى
پيداچونه‌وه‌ى
به‌ريوبه‌رايه‌تى سايتى ئيسلام كورد
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى