المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أكتوبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031    

اليومية اليومية


ئەو كرداره‌ هەڵانەی ددان وێران دەكەن

اذهب الى الأسفل

وردة كول ئەو كرداره‌ هەڵانەی ددان وێران دەكەن

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في الإثنين مارس 20, 2017 4:01 pm




چەندین خوو هەن، بەبێ ئەوەی ئاگادار بین، بەڵایەكی گەورە بەسەر ددانەكانمان دێنن، بۆ ئەوەی ددانەكانمان بەباشی بمێننەوە پێویستە خۆمان لەو خووە هەڵانە بپارێزین كە بریتین لە:

1 -   كرماندنی سەهۆڵ:

سروشتی و بێ شەكرە، ئەوەش وات لێدەكات وا بیر بكەیتەوە كە بێ زیانە، بەڵام كرماندنی شتی رەق و سارد، ئەگەری شكاندنی ددانەكان و ورووژاندنی شانە نەرمەكانی ناو ددانی هەیە. لەوانەیە ئەوەش ببێتە هۆی ددان ئێشەی درێژخایەن. هەندێك كەس قەڵەمەكانیان دەجوون، ئەوەش دیسان كاریگەری خراپ لەسەر ددان دروستدەكات.

2 - پێدانی شیر بەر لە نووستن:

هیچ كاتێك زوو نییە بۆ دەستكردن بە پاراستنی ددان، پێدانی مەمە شیر بە منداڵان بۆ ئەوەی بنوون، تووشی كلۆربوونی ددانیان دەكات.


3 - ددان جیڕكردنەوە لە كاتی نووستندا:

بە تێپەڕینی كات، ددانە جیڕە دەبێتە هۆی داخورانی ددانەكان و لاوازكردنیان و پەیداكردنی ئازار تێیاندا، هەروەها دەبێتە هۆی دروستكردنی ئازاری توند و تێكدانی جومگەی نێوان شەویلگەی سەرەوە و خوارەوە كە بە جومگەی لاجانگ ناسراوە.

هۆكاری سەرەكی ددانە جیڕە دڵەڕاوكێ و خووی نادروستی نووستنە. هەندێ جار پێویست دەكات پاسەوانی شەوانە دروستبكەیت بۆ پاراستنی ددانەكان.

4 - كرماندنی نوقڵ و شیرینی:

زیانیان زیاتر دەبێت كاتێك دەكرمێندرێن، بە توندی بە ددانەكانەوە دەنووسێن، بەوەش پەیوەندییەكی نادروست لەنێوان شەكر و دداندا بۆ چەند كاژێرێك دروستدەبێت و دەبێتە رێخۆشكەرێكی گرنگ بۆ كلۆربوونی ددان.

5 - خواردنەوە گازییەكان:

هەر قوتوویەكی خواردنەوەی گازی 11 كەوچكی چا شەكری تێدایە، جگە لەوەش، ترشی فۆسفۆریك و ترشی ستریكیان تێدایە كە دەبنە هۆی سڕینەوەی ئەو توێكڵە رەق و پتەوەی ددانی داپۆشیوە و بە مینای ددان ناسراوە. لەبەر بوونی ئەو ترشانەش تێیاندا، خواردنەوەی ئەو جۆرانەش كە بێ شەكرن دەبنە هۆی كلۆربوونی ددان.

6 - هەڵپچڕینی شتومەك بە ددان:

هەڵپچڕینی شتومەكی كانزایی و پلاستیكی بە ددان، مەترسی شكان و لاوازبوونی ددانەكان دروستدەكات. با هەمیشە مقەست و قوتوهەڵپچڕی بچووكت هەبێت و با ددانەكان تەنیا كاری خۆیان بكەن كە خواردنە.

7 - چپسی پەتاتە:

بە تەنیا شەربەت و شیرینییەكان بە شەكرەكانیان ددان كلۆر ناكەن، ئەو نیشاستەیەی لە پەتاتەشدایە دەگۆڕێت بۆ ناوەندێكی ترش و ددانەكان دادەخورێنێت. ئەگەریش پەتاتەكە لەنێوان ددانەكاندا بمێنێتەوە، مەترسییەكان لەسەر ددان زیاتر دەكات.
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى