المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
چۆنیەتی بەکارهێنانی جاترە و سوودەکانی
صفحة 1 من اصل 1
چۆنیەتی بەکارهێنانی جاترە و سوودەکانی
تکایە هەر شوێن و ماڵپەرێك ئەم بابەتە وەردەگرێت با ئاماژە بدات بە ناوی ئێمە وەک ئامادەکاری بابەتەکە و مافمان نەخورێت ، لەگەڵ ڕێزدا
جاترە بەوە جیا دەکرێتەوە کە بۆن و بەرامێکی تایبەت بە خۆی هەیە و بەهۆیەوە جیا دەکرێتەوە لە سەوزەکانی تر ، وە بەشێوەی جیاواز لە بازاڕەکان دا هەیە ئەویش یان بە شێوەی نوێ و سەوز ، یاخود بە شێوەی وشککراوە ، بەڵام بە تازەیی و سەوزی بخورێت سوودی زیاترە و تامیشی خۆشترە ، بەڵام بۆ ماوەیەکی زۆر ناتواندرێت لە دوای لێکردنەوەی سوودی لێ ببیندرێت ،چونکە تا ماوەی یەک هەفتە بە تازەیی دەمێنێتەوە ، وە دەتوانین لە وەرزی هاوین دا بە زۆری بەرچاومان بکەوێت و بەکاری بهێنین.
جاترە بڕێکی زۆر لە ڤیتامینەکان و کانزاکانی تێدایە کە سوودبەخشن بۆ لەشی مرۆڤ ، وە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی کالسیۆم ، پۆتاسیۆم ، سیلینیۆم ، مەنگەنیز ، ئاسنە ، وە لەو ڤیتامینانەش کە لەناو جاترەدا هەیە : ڤیتامین A بەشێوەی بێتا کارۆتین ، ڤیتامین B ، ڤیتامین K.
لەو سوودە گرنگانەش کە جاترە هەیەتی بریتییە لە:
- توانای جاترە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش
- دژی تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێن بەرەکانە
- وە دەمارەکانی دڵ بەهێز دەکات
- هەروەها تایبەتمەندێتیەکی چارەسەرکردنی هەیە و هەوکردنەکانی قورگ و بۆری هەوایی چارەسەر دەکات
- هەروەها لە چارەسەری حاڵەتەکانی سووتاویش دا بەکاردێت
- هەروەها جاترە بەوەش جیا دەکرێتەوە کە توانای هێورکردنەوە و کەمکردنەوەی ئازاری هەیە
لە بەکارهێنانە زۆر باوەکانی جاترە:
دەخرێتە خۆراکەکانەوە و هەروەها لە کاتی ئامادەکردنی خوارن و لێناندا بەکاردەهێندرێت ، بەشێوەیەک دەتوانیت شۆربای جاترە ئامادە بکەیت بە بەکارهێنانی گەڵای تازەی ڕووەکەکە ، هەروەها دتوانیت زەعتەر بخەیتە هەر یەکێک لە مەئەکەرۆنە و هێلکە و مریشک و گۆشت .
هەروەها دەتوانیت لەڕێگەی کوڵاندنی چڵ و گەڵای جاترە و پاشان خواردنەوەی ئاوەکەی وەک چای جاترە سوودی لێ ببینیت ، هەروەها دەتوانیت نیو کەوچکی چێشت لە جاترە بخەیتە پەردازێک ئاوی کوڵا و لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و پاشان بخورێتەوە.
هەروەها چای جاترە سوودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی ئاوسان و هەروەها کرداری هەرس کردنیش ئاسان دەکات ، هەروەها واباشترە کە لەکاتی سەرما و پشمین و هەڵامەت دا بخورێتەوە ، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە زیادکردنی تەندروستی ئێسکەکان لە مرۆڤ دا ، لەبەرئەوەی دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز و کالسیۆم و ڤیتامین K.
هەروەها دەتوانیت بە ئاوی جاترە خۆت بشۆیت ، ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەری خەمۆکی و بێتاقەتی دا ، وە ڕۆنی جاترەش بۆ گەشەی قژ بەسوودە ، ڕێگری دەکات لە وەرینی قژ ، وە پێستی سەریش چالاک و تەندروست دەکات .
ئامادەکردنی ڕۆنی جاترە:
پەرداخێک تا نیوەی پڕ بکە لە جاترەی تازە و نوێ ، وە نیوەکەی تری پەرداخەکە بە زەیتی زەیتوون پڕ بکەرەوە ، وە بۆ ماوەی دوو هەفتە پەرداخەکە لەبەر تیشکی خۆر دابنێ ، وە پاش دوو هەفتەکە زەیتەکە بپاڵێوە و گەڵا و چڵی جاترەکەی لێ دەربهێنە ، پاشان دەتوانیت بەکاری بهێنیت.
پێویستە ئاماژەش بەوە بدەین کە زەیتی جاترە لە هەندێک کەس دا دەبێتە خورانی پێست و لەم کاتەش دا بۆ ئەو جۆرە کەسانە پێویستە ڕێژەی جاترە لە ناوی زەیتی زەیتوونەکەدا کەم بکەنەوە.
درووستکردنی زەڵاتەی جاترەی سەوز:
پێکهاتەکان:
- چەپکێک لە جاترەی سەوز و جنراو بەشێوەیەکی گەورە.
- تەماتەی جنراو (٢) دانە
- ئاوی لیمۆ ١ دانە
- ١٠٠ گرام لە زەیتونی ڕەش و جنینی زەیتونەکە
- ١٠٠گرام لە پەنیری سپی
- کەوچکێک دۆشاوی هەنار
- ٤ کەوچک لە زەیتی زەیتوون
- خوێ
ڕێگای دروستکردنی:
- هەر یەکە لە جاترە سەوزەکە و نیوەی تەماتە جنراوەکە و نیوەی زەیتوونە ڕەشە جنراوەکەش تێکەڵ دەکەین لەگەڵ خوێ و دۆشاوی هەنار (ڕوبە هەنار ) لەگەڵ پەنیرەکە دا لە قاپێک دا.
ئامادەکردنی:
دەوەن سەردار حەمە عەلی
ئەندازیاری کشتوکاڵ
مواضيع مماثلة
» جاترە...گیایەک شایەنی ئەوەیە بکرێتە چێشتەوە!
» (چۆنیەتی نوێژکردن)
» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
» چۆنیەتی درووستكردنی رادیوۆ
» چۆنیەتی چاندنی بیبەر
» (چۆنیەتی نوێژکردن)
» چۆنیەتی چاككردنەوی پایسكیل
» چۆنیەتی درووستكردنی رادیوۆ
» چۆنیەتی چاندنی بیبەر
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان