المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

ديسمبر 2018
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
     12
3456789
10111213141516
17181920212223
24252627282930
31      

اليومية اليومية


فه‌زڵ و پیرۆزى حه‌ج كردن

اذهب الى الأسفل

وردة كول فه‌زڵ و پیرۆزى حه‌ج كردن

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان في السبت مارس 19, 2011 10:26 pm

ئه‌نجامدانى حه‌ج, وێرِاى ئه‌وه‌ى به‌جێگه‌یاندنى رِوكنى ئیسلامه‌, له‌ هه‌مان كاتیشدا گه‌وره‌ترین كۆبونه‌وه‌و به‌یه‌كگه‌یشتنى موسڵمانانه‌, كه‌ سالاَنه‌ له‌ ته‌واوى دونیا دێنو, له‌و شوێنه‌ پیرۆزه‌ى حه‌رِه‌م یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌.
به‌و هۆیه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌ رِۆحى و كۆمه‌لاَیه‌تى و ئیمانیه‌كان, له‌ به‌رزترین ئاستى باشى و رِێكیه‌وه‌ خۆیان ده‌بیننه‌وه‌, چونكه‌ له‌یه‌ك كاتدا ئه‌و فه‌رزه‌, موسڵمانانى ته‌واوى دونیا به‌یه‌كتر شاد ده‌كات و, هه‌مووانیش په‌یوه‌ست ده‌كات به‌ خۆشه‌ویستى خواو حه‌رِه‌مى پیرۆزو به‌یتى شه‌ریفه‌وه‌.
بۆیه‌ش هه‌م له‌ قورِئانى پیرۆز هه‌میش له‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر(د.خ) چه‌ندین ده‌ق هه‌ن, ته‌ركیز له‌سه‌ر گه‌وره‌یى ئه‌و فه‌رزه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌و هانى مرۆڤ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانى. ئه‌گه‌ر به‌ووردى له‌ كارو ئه‌ركه‌كانى حه‌ج برِوانین, بۆمان ده‌ركه‌وىَ كه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك چه‌ندین پاداشت و چاكه‌ پێدانه‌وه‌ى داناوه‌, كه‌ سه‌ره‌نجام مرۆڤ ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئه‌و ئاسته‌ى پاكبوونه‌وه‌, كه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌سفى كردووه‌و ده‌فه‌رمووىَ: ( من حَجَّ لِلَّهِ فلم يَرْفُثْ ولم يَفْسُقْ رَجَعَ كَيَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ ) ,
واته‌: هه‌ر كه‌سێك حه‌ج بۆ خوا بكات و له‌ رِۆژانى حه‌جیش له‌ خێزانى نزیك نه‌بێته‌وه ‌و تاوان و گوناهیش ئه‌نجام نه‌دات, كه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ وه‌كو ئه‌و رِۆژه‌ى لىَ دێت كه‌ تازه‌ له‌دایك بووه‌.

لێره‌دا ناتوانین ته‌واوى ئه‌و ده‌قانه‌ بخه‌ینه‌ رِوو, كه‌ له‌باره‌ى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى هه‌نگاوه‌كانى حه‌ج هاتوون, به‌لاَم هه‌ندێكیان باس ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى بزانین فه‌ریزه‌ى حه‌ج یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترینى ئه‌و په‌رستشانه‌ى مرۆڤ له‌ خوا نزیك ده‌كاته‌وه‌و, ده‌یگه‌یه‌نێته‌ چڵه‌پۆپه‌ى ئیمانو پاكبوونه‌وه‌ى ده‌روونى.
ئه‌وه‌تا له‌باره‌ى ئه‌و زیكره‌ى له‌ كاتى ئیحرِام به‌ستندا ده‌ست پىَ ده‌كات, كه‌ زیكرى ( لبیك اللهم لبیك) ه‌, پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووىَ: ( ما من مُڵبٍّ یُڵبِّی إلا ڵبَّى ما عن ێمِینِهِ وَشِمَالِهِ من حَجَرٍ ڕو شَجَرٍ ڕو مَدَرٍ) , واته‌: هه‌ر موسڵمانێك كه‌ زیكر ( لبیك اللّهم لبیك) ده‌كات, ئیللا له‌لاى رِاسته‌و چه‌په‌ى دارو به‌ردو ته‌واوى شته‌كان له‌گه‌ڵى ئه‌و زیكره‌ ده‌كه‌ن.

له‌باره‌ى ته‌وافى به‌یته‌وه‌ ده‌فه‌رمووىَ: ( من طَافَ بِالْبَيْتِ وَصَلَّى رَكْعَتَيْنِ كان كَعِتْقِ رَقَبَةٍ ) , واته‌: هه‌ر كه‌سێك ته‌وافى به‌یت بكاتو دوو ركعه‌ت نوێژ بكا، وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كۆیله‌یه‌كى رِزگار كرد بێت.

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رمووىَ: ( إِنَّ اللَّهَ تَعَالَى يُنْزِلُ في كل يَوْمٍ وَلَيْلَةٍ عِشْرِينَ وَمِائَةَ رَحْمَةٍ يَنْزِلُ على هذا الْبَيْتِ سِتُّونَ لِلطَّائِفِينَ وَأَرْبَعُونَ لِلْمُصَلِّينَ وَعِشْرُونَ لِلنَّاظِرِينَ ) , واته‌: خواى گه‌وره‌ هه‌موو رِۆژێك (120) رِه‌حمه‌تى خۆى نازڵى سه‌ر به‌یت ده‌كات, (60) له‌و رِه‌حمه‌تانه‌ بۆ ئه‌وانه‌یه‌, كه‌ ته‌وافى به‌یت ده‌كه‌ن, (40) یش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ نوێژێك له‌وىَ ده‌كه‌نو (20) یش بۆ ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ته‌نها ته‌ماشاى به‌یت ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى سه‌لام كردنو ده‌ست لێدانى حه‌جه‌رولئه‌سوه‌د، ده‌فه‌رمووىَ: ( إِنَّ لِهَذَا الْحَجَرِ لِسَانًا وَشَفَتَيْنِ يَشْهَدُ لِمَنِ اسْتَلَمَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِحَقٍّ ) , واته‌: له‌ رۆژى دوایى ئه‌و حه‌جه‌رولئه‌سوه‌ده‌ خواى گه‌وره‌ زوبانو دوو لێوى بۆ دروست ده‌كات, شاهێدى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات, كه‌ به‌هه‌ق ده‌ستیان لىَ داوه‌.

له‌لایه‌كى تره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دوعاى رِه‌حمه‌تى خواى بۆ ئه‌وانه‌ كردووه‌, كه‌ سه‌ریان ده‌تاشن یان كورتى ده‌كه‌نه‌وه‌ ( رَحِمَ الله الْمُحَلِّقِينَ قالوا وَالْمُقَصِّرِينَ يا رَسُولَ اللَّهِ قال رَحِمَ الله الْمُحَلِّقِينَ قالوا وَالْمُقَصِّرِينَ يا رَسُولَ اللَّهِ قال رَحِمَ الله الْمُحَلِّقِينَ قالوا وَالْمُقَصِّرِينَ يا رَسُولَ اللَّهِ قال وَالْمُقَصِّرِينَ ) .
له‌ كاتى رِه‌مى كردنیشدا هاتووه‌, كه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووىَ: ( إذا رميت الجمار كان لك نورا يوم القيامة ) , واته‌: كاتىَ رِه‌مى شه‌یتانه‌كان ئه‌نجامدرا, ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى نورێك له‌ رِۆژى دوایدا.
ئه‌مانه‌و چه‌ندین فه‌رمووده‌ى تر, كه‌ له‌ پێشتریش باسمان كردوون, له‌باره‌ى گه‌وره‌یى حه‌جه‌وه‌ هاتوون, سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى كه‌ چاكه‌و خێرو خواپه‌رستى له‌ حه‌رِه‌مدا یه‌ك به‌ سه‌د هه‌زاره‌, چونكه‌ له‌باره‌ى نوێژى ئه‌وىَ ده‌فه‌رمووىَ: ( ێَڵاه‌ٌ فی الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ڕَفْچَلُ من مِائَه‌ِ ڕَلْفِ ێَڵاه‌ٍ فِیمَا سِوَاهُ) , واته‌: یه‌ك نوێژ له‌به‌یت به‌قه‌د خێرى سه‌د هه‌زار نوێژى شوێنانى تره‌.

له‌ هه‌مووشى گه‌وره‌ترو پیرۆزتر, كه‌ ئاواتى گه‌وره‌ى هه‌موو موسڵمانێكى رِاسته‌قینه‌یه‌, ئه‌و پاداشته‌ به‌نرخه‌یه‌, كه‌ خواى گه‌وره‌ بۆ ئه‌وانه‌ى داناوه‌, به‌ ته‌واوىو نیه‌تێكى پاكه‌وه‌ ئه‌و فه‌ریزه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن, ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌, كه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌فه‌رمووىَ : ( الْحَجُّ الْمَبْرُورُ ليس له جَزَاو إلا الْجَنَّةُ ) , واته‌: حه‌جێك, كه‌ خواى گه‌وره‌ قبوڵى كرد بىَ, پاداشتى لاى خوا ته‌نها به‌هه‌شته‌.
Sherkaway83@gmail.com

111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌


* خوێنه‌ر و نوسه‌ری خۆشه‌ویست :

1 - ئاگاداربه‌ كۆمێنته‌كانتان پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ، له‌لایه‌ن ستافی كاره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌ ، داواتان لێ ده‌كه‌ین له‌ وته‌ی نه‌شیاو ناشه‌رعی خۆتان بپارێزن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌ ....

2 - بۆئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات نوسین و كۆمێنته‌كانتان بڵاوبكرێته‌وه‌ ، تكایه‌ به‌ ڕێنوسی فۆنتی كوردی و عه‌ره‌بی بیان نوسه‌ .

له‌گه‌ڵ ڕێزدا

نوسینی : مه‌لا عه‌بدوڵڵا شێركاوه‌یى
ئيسلام به يك
avatar
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

http://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة


 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى