سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
حوزەیفەی کوڕی یەمانی Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أبريل 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930     

اليومية اليومية


حوزەیفەی کوڕی یەمانی

اذهب الى الأسفل

اخبار حوزەیفەی کوڕی یەمانی

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الإثنين أبريل 11, 2011 11:18 pm

حوزەیفەی کوڕی یەمانی
دوژمنی دووڕوویی ودۆستی ڕاستی وبێپەڵەیی
حوزەیفە دەبێتە والی ئەهلی مەدائین
خەڵکی
مەدائین بە کۆمەڵ دەهاتنە دەرەوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە فەرمانڕەوای نوێ’یان
بکەن، کەوا ئەمیری موسڵمانان عومەری کوڕی خەتاب بۆی هەڵبژاردبوون...
دەرچوون
و، زۆر بە پەڕۆش بوون بۆ بینینی ئەو ئەێحابە بەڕێزە، کەوا بە مل کەچی بۆ
خواو ترسان لە خوا بە ناوبانگ بوو، گوێ’یان لێ ببو کەوا دەستێکی باڵای
هەبوو لە فەتح کردنی عیراق....
چاوەڕوانی ئەم ئەستێرە گەشە
ڕەوانەکراویان دەکرد، لە پێشیان پیاوێکی نورانی دەرکەوت سواری گوێ’درێژێک
ببوو، کورتانێکی کۆنی لەسەر پشتی بوو، پیاوەکە هەردوو پێ’یەکانی دەهێناو
دەبرد، بە هەردوو دەستەکانی ئەستوکێکی نانی لە گەڵ هەندێک خوێ بە دەستەوە
گرتبوو، نانی کەرت دەکردو دەیخوارد..!!
کاتێک ئەم پیاوە گەیشتە ناویان’،
زانیان ئەمە (حوزەیفەی کوڕی یەمان)یە ئەم والیە کەوا چاوەڕوانیان دەکرد،
عەقڵ و هۆشیان لە گەڵی باڵی گرت...!!
بەڵام، لە چی سەریان سوڕما...!!
لە گەڵ ئەوەش دەبوایە گومانی وا نەبەن’، ئەگەر عومەر یەکێک هەڵبژێرێت دەبێت چۆن بێت..؟!
بەڕاستی
حەقی خۆیان بوو ئەم گوومانە ببەن، چونکە نە لەکاتی فەرمانڕەوایی فارس و نە
لەپێش فەرمانڕوایی فارسەکان چاویان بەم چەشنە والی’یە بەڕێزە
نەکەوتبوو..!!
حوزەیفە گەیشتە جێ و، خەڵکەکە لە دەوری کۆبوونەوە...
کاتێ
بینیان چاویان بڕیبوو لێ’ی و، دەتگووت چاوەڕێ’ی قسەی لێ دەکەن، ئەویش
تەماشای ئەوانی دەکردو یەک یەک تەماشای دەکردن.. پاشان فەرمووی:
[ئاگاداربنەوە لە نیشانەکانی خراپە]..
گووتیان: نیشانەکانی خراپە چی’یە ئەی باوکی عبد الله ..؟
فەرمووی:
[دەرگای ئەمیرەکان.. کاتێک یەکێکتان دەچێتە لای ئەمیرێک یان
فەرمانڕەوایەک، بڕوا بە درۆیەکانی دەکات و پێ’ی هەڵدەخەڵەتێ بەبێ ئەوەی ئەم
سیفەتەی تێدا هەبێ]...!!، یەکسەر خەڵکەکە لەم پێشەکی’یەی والی نوێ’یان
گەیشتن، کەوا لە دونیا لە هەموو شتێک زیاتر ڕکی لە نیفاق و دوو ڕوویی
دەبێتەوە....
هەروەها ئەم سیفاتە گەورەترین ڕاستی’یە کەوا تەعبیر لە کەسایەتی فەرمانڕەوای نوێ’یان دەکات...
وەسفی حوزەیفە و سەرەتای موسڵمان بوونی
حوژەیفەی
کوڕی یەمان پیاوێک بوو سرووشتی ژیانی وا ڕاهاتبوو کەوا ڕقی لە دووڕوویی
دەبۆوە، توانایەکی بێ ئەندازەی هەبوو پێش ئەوەی خراپە لە شوێنی خۆی سەر
هەڵبدا..
هەر لەو کاتەی خۆی و براکەی ێفوان و باوکی هاتنە لای پێغەمبەری
خوا (صلى الله علیه و سلم) هەر سێکیان ئیسلامیان وەرگرت، ئیسلام ڕووناکی
وڕەونەقی ئەم بەخششەی زیاتر کرد...
ئیسلامێکی بەهێزو پاک و پتەوی
وەرگرت... زیاتر ڕقی لە ترسنۆکی و درۆ و دووڕوویی بۆوە.. لە سەر دەستی ئەم
پێغەمبەرە پەروەردە بوون و، هەر وەک ڕۆشنایی سووری بەیان، ڕاستگۆیی و
ئەمینی’یان لێ دەبینی و بینیان پیاوی ڕاستی خۆش دەوێ و، وەڕقی لە
ڕیاییبازان وفێلچیبازان، دووڕووان دەبێتەوە...!!
ئەم شوێنەش باشترین
جێگا بوو بۆ حوزەیفە کە ئەو بەخششەی پێ’ی بەخشرابوو گەشە بکات و بگەشێتەوە،
ئەم شوێنەش ئایینی ئیسلام بوو، لە ژێر دەستی پێغەمبەر و، ناوەڕاستی ئەم
پۆلە ئەێحابە بەڕێزە بوو...
ئینجا بە ڕاستی ئەم بەخششەی خوا پێ’ی دابوو
بە باشترین گەشە گەشەی کرد ... تایبەتمەندی وەرگرت لە خوێندنەوەی هەندێک
نهێنی لە دڵ و دەروون، خوای گەورە جۆرە کەرامەتێکی دا بە حوژەیفە هەر کە
تەماشای دەم و چاوی مرۆڤی دەکرد دەیزانی ئەمە ڕەنگدانەوەی ناو دڵ و
دەروونیەتی و دەیخوێندەوە..
هەتا وای لێ هات ئەمیری بڕواداران عومەری
کوڕی خەتاب (خوا لێی رازی بێت) لەگەڵ ئەوەی زۆر زیرەک و بە بیرو هۆش بوو،
لە بیروڕاکانی بیروڕای حوژەیفەی وەردەگرت، لە بەر بیرتیژی لە تێڕوانینی
خەڵک و ناسینیان...
حوژەیفە بە زیرەکی خۆی وای دەڕوانی کەوا چاکە زۆر
ئاشکراو ڕوونە لە ژیانی مرۆڤ ئەوەی بیەوێت، بەڵام خراپە شاردراوەیە وخۆی
دەگۆڕێ، لە بەر ئەوە مرۆڤی عاقل پێویستە پێداچوونەوەی خراپە بکات بزانێ لە
کوێ هاتووە، چۆن پەیدا دەبێت..!!
خەڵک پرسیاری چاکەیان دەکرد لە پێغەمبەر و حوژەیفە پرسیاری دەربارەی خراپە دەکرد
بەم
جۆرە حوزەیفە پێداچوونەوەی کردووە، بە خراپەو پیاوخراپان و دووڕووان.. هەر
وەک دەڵێت: [خەڵک پرسیاری چاکەیان دەکرد لە پێغەمبەری خوا، بەڵام من
پرسیارم دەکرد دەربارەی خراپە لە ترسی ئەوەی نەوەک منیش بگرێتەوە...
(گووتم: ئەی پێغەمبەری خوا، ئێمە لە نەزانی و خراپەدا بووین، خوای گەورە
ئەم چاکەی بۆ ڕەوانە کردووین.. ئایا لە پاش ئەم چاکە هیچ خراپەیەک هەیە...؟
فەرمووی: بەڵێ....
پێم گووت: ئایا لە دوای ئەم خراپەش هیچ چاکە هەیە...؟
فەرمووی: بەڵێ، ئەم خراپەکاری’یە چەند نیشانەیەکی هەیە...
گووتم: ئەم نیشانانە چین...؟؟
فەرمووی:
میللەتێکن بێجگەلە ڕێگای من ڕێگایەکی تر دەگرن، خەڵک بانگ دەکەن بە
ڕێگایەکی تر بێجگە لە ڕێگاکەی من، ئەو کردەوانەیان دەناسی و دژیان
ڕادەوەستی...
پێم گووت: ئایا پاش ئەو خێرە هیچ شتێکی خراپ هەیە...؟؟
فەرمووی: بەڵێ! چەند بانگەوازکارێک لەسەر دەرگاکانی دۆزەخ، هەر کەسێک بە گوێ’یان بکات فڕێ’ی دەدەنە ناوی...
گووتم: ئەی پێغەمبەری خوا، چیم فەرمان پێ دەدەیت، ئەگەر تووشی ئەمە بووم.....؟
فەرمووی: دەست بە کۆمەڵی موسڵمانان و پێشەواکەیان بگرە...
گووتم: ئەگەر کۆمەڵ و پێشەوایان نەبوو؟؟
فەرمووی: واز لە چین و کۆمەڵانە هەموو بهێنە ئەگەر بە ددانت ئەم دارە بگری و هەتا مردن دەتگاتێ وتۆ لە سەر ئەم حاڵە بیت......!
بەڵێ
بەم جۆرە بینیتان خەڵک پرسیاری چاکەو خێر لە پێغەمبەری خوا (ێلى الله علیه
و سلم) دەکەن و، حوژەیفەش پرسیاری خراپە دەکات لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەو
بگرێتەوە.... (حوزەیفەی کوڕی یەمان) ژیانی بەم تێڕوانین و چاو تیژیە بردە
سەر لەگەڵ هاتنی ئەم هەموو بەڵایانە و چۆنێتی ڕێگای خۆپاراستن لێ’یان و، وە
ئاگادارکردنەوەی خەڵک لێ’یان. ئەم بەخششە کە خوا پێ’ی دابوو دونیای پێ
دەبینی و، خەڵکانی پێ هەڵدەسەنگاندو.... هەروەها پرسیار و مەسائیلەکانی لە
بیر و هۆشی بە شێوەی فەیلەسوف و زیرەکی حەکیم ڕادەپەڕاند...
پیاوێک لەم
جۆرە چەشنە بێت، دەبێت بڕوایەکی بەتین...... گوێڕایەڵیەکی پتەوی هەبێت بۆ
ئیسلام، کاتێک بینی باوکی لە شەڕی ئوحد شەڕی دەکرد، موسڵمانێک بە
هەڵەشەهیدی دەکات وا دەزانێ یەکێکە لە بێ’بڕواکان.....!!!
حوژەیفە وا
قەدەر بوو لەو کاتە ئاوڕی دایەوە، بینی بە شمشێر لێ دەدرێت هاواری کردە سەر
ئەو کەسەی لێ’ی دەدا: باوکمە، باوکمە، ئەوە باوکمە...!!، بەڵام قەزاو
قەدەری خوا تەواوی کردبوو..... کاتێک موسڵمانان ناسیانەوە زۆر خەمیان بۆ
خوارد، بەڵام بەبەزیی و لێخۆشبوونەوە تەماشای کردن و، گووتی:
(خوا لێتان خۆش بێ، هەر خۆی لە هەموو کەس بەبەزەیی ترە)....
پاشان
بە خۆی و شمشێرەکەیەوە ڕووی کردەوە ناوەندی جەنگ و دەستێکی باشی لە
دووژمنانی خوا وەشاند و فەرمانی خوای بە جێ گەیاند... کاتێک جەنگ کۆتایی پێ
هات ئەم دەنگ’وباسە بە پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) گەیشت،
فەرمانی کرد بە بەخشینی خوێن بۆ باوکی حوزەیفە (حوسەیل کوڕی جابر)... خوا
لێ’ی ڕازی بێت، بەڵام حوژەیفە ئەم خوێنەی وەرنەگرت، بەخشیەوە سەر
موسڵمانان’، پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) حوژەیفەی زیاتر خۆش ویست و
ڕێزی لێ گرت.
ئازایەتی و لێهاتوویی حوژەیفە لە شەڕی خەندەق
بڕوایی و گوێ ڕایەڵی حوژەیفە بۆ ئیسلام، نەیاندەزانی شکستی و بێ هێزی مانای چی یە....
لە
جەنگی خەندەق.... پاش ئەوەی شکستی پەیدا بوو لە گەورەکانی قوڕەیش و
هاوپەیمانەکانیان لە جولەکەکان، پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) ویستی
بوەستێ بەرامبەر کۆتا هەڵوێست و باری دوژمنان لە سەربازگەکانیان...
لەم
ڕۆژەدا شەو زۆر تاریک و ترسناک بوو، باو مژە ئەوەندە بە هێز بوو هەوا
دەنگی لێ هەڵدەستا، دەتگووت دەیەوێت چیاکانی بیابان لە ڕەگەوە
هەڵکێشێت.....
بەڵێ بارو دۆخ لەگەڵ ئەم هەموو ئابلۆقە عینادی گاورەکان
بە مانەوەیان لە دەورەی مەدینەو دورست بوونی ترسێکی زۆر لە دەروونی خەڵک،
برسیەتی بەڕادەبەدەر تینی هێنابووە سەر هاوەڵەکانی پێغەمبەر (صلى الله علیه
و سلم)، تاکو پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه و سلم) خودی خۆی بۆ ماوەی سێ
رۆژ دەمی بە خواردن نەکەوتبوو، هەتا وای لێ هاتبوو بەردی بە سکی خۆی
بەستبوو ئنجا لێرەدا چ هێزێک هەیە، بچێت بۆ ناوەندی سەربازگەی دوژمن و ئەم
هەموو بۆسەو ترسە ببڕًت، بچێت دەنگوباسی دوژمن بهێنێت.....؟؟
پێغەمبەر خۆی ئەو کەسە هەڵدەبژێرێت لە هاوەڵەکانی بۆ ئەوەی بەم کارە گرنگە ناخۆشە هەڵبستێت....
دەبێت ئەم قارەمانە کێ بێت.......؟؟؟
بەلًَێ ئەم قارەمانە... حوزەیفەی کوڕی یەمانە...
پێغەمبەری
خوا (صلى الله علیه و سلم) بانگی کرد ئەویش بەبێ گرێ گووتی بەڵێ، هەروەک
خۆی بۆمان دەگێڕێتەوە، دەڵێت: نەم توانی بلًَێم ناتوانم ئەم کارە بکەم،
لەبەر ئەوەی ئەم کارەم بە واجب زانی، وە لە ئەنجامەکەشی دەترسام، کەوا لە
ژێر ئەم برسی’یە کوشندەیەو ئەم سەرما توندەو ماندوو بوونە زۆرە، کوا بە هۆی
ئەم ئابلۆقەیەی بێباوەڕەکان لە سەریان دانابوو، نزیکەی مانگێک بوو....
ئەم کارەی حوژەیفە لە شەوەدا جێگای سەر سوڕمانە......
حوزەیفە
توانی لەم شەوەدا ماوەی نێوان ئەم دوو سەر بازگەیە ببڕێت و، بە ناو ئەم
ئابلۆقەیەدا بڕوات و.... بچێتە ناو سەربازگەی قورەیش، کاتێ بینی ئەم ڕەشە
با توندە ئاگرەکانی سەربازگەکەی کووژاندەوەو تاریکی بەسەر هێنان، حوژەیفە
(خوای لێ رازی بێت) گەیشتە ناوەندی ڕێزەکانی جەنگاوەرەکان....
ئەبوسوفیان
سەرۆکی قورەیش ترسا لەوەی نەوەکو ئەم تاریکی’یە وایان لێ بکات موسڵمانەکان
دەرفەت وەرگرن بچنە ناویان، هەستا سوپاکەی ئاگادار کردەوە......
حوژەیفە گوێ’ی لێ بوو ئەبو سوفیان بە دەنگی بەرز هاواری دەکرد:
ئەی کۆمەڵی قورەیش هەر کەسێک تەماشای ئەوەی تەنیشتی خۆی بکات، هەروەها دەستی بداتێ و، ناوی بزانێت...
حوژەیفە گووتی:
پێش کەوتم دەستم برد بۆ ئەوەی تەنیشتم، پێم گووت: تۆ کێ’ی..؟؟؟
ئەویش گووتی: فلانی کوڕی فلانم....!!
بەم جۆرە حوژەیفە خۆی ڕزگار کرد لە ناو سوپاکە، سەلامەت دەرچوو!!
ئەبو
سوفیان لەسەر وتارەکەی خۆی بەردەوام بوو پاشان گووتی: (ئەی کۆمەڵی قورەیش
سوێند بە خوا ئێوە لە شوێنێکی جێگرنین، ووڵاخ و ووشترەکانتان فەوتان، (بنی
قریضة) ڕاستیان نەکرد لەگەڵمان و، ئەم هەواڵانەی کە پێشمان دەگا بە دڵی
ئێمە نیە، تووشی ئەم ڕەشەبا بە هێزە بووین، هیچ توانایکمان نەما، ناتوانین
ئاگر هەڵگرسێنین و، هیچ شتێک بە سەر یەکەوە بنێن، باربکەن، من کۆچ دەکەم و
دەڕۆم...
پاشان هەڵساو سواری ووشترەکەی بوو، دەستی بە ڕۆیشتن کرد، جەنگاوەرەکانیش بە دوایدا ڕۆیشتن....
حوژەیفە دەڵێت:
(ئەگەر
پەیمانم وەرنەگرتبایە لە پێغەمبەری خوا کەوا پێ’ی گووتم هیچ شتێک نەکەی
هەتا دەگەڕێیەوە لام، ابو سوفیانم بە تیرێک دەکوشت)....
حوژەیفە گەڕاوە لای پێغەمبەر (صلى الله علیه و سلم) ئەم دەنگ وباسەی پێ ڕاگەیاندو ئەم مزگێنیەی داێی...
ئەو
کەسەی تەماشای حوژەیفە دەکات، تەماشای بیرو هەست و فەلسەفەوزانستی دەکات
لەو باوەڕەدا نیە کە چ جۆرە قارەمانێکە گۆڕەپانی شەڕو جەنگدا...
لەگەڵ ئەمەشدا، حوژەیفە لەم بواردە پێچەوانەی ئەم تێڕوانینەیە....
حوزەیفە و سەرکردایەتی لە ڕزگارکردتی عێراق و فارس -جەنگی نەهاوەند-
بەڵًێ
پیاوی (مزگەوت) و خوا پەرست، هەتا ئەو کاتەی شمشێرەکەی هەڵدەگرێ ڕوو بەڕوی
سوپاسی بت پەرستی تاریکی دەبێتەوە ئنجا ئازایەتی بە دیار دەکەوێ ئەو کاتە
مرۆڤ سەرسام دەکات ...... دەبێت ئەوەش بزانین، حوژەیفە یەکێکە لەو سێ
کەسانەی یان پێنج کەسانەی، کەوا سەرکردایەتی عێراق و فارسیان کردووە....
(هەمەدان) و(ڕەیی)و (دەینەوەر)، لە سەر دەستی ئەمانە ڕزگار بوو.......
لە
جەنگی (نەهاوەند)ی مەزندا، کەوا فارسەکان بە سەدوو پەنجا هەزار جەنگاوەر
کۆمەڵەیان کردبوو’، ئەمیری بڕواداران عومەری کوڕی خەتاب (خوای لێ’ی ڕازی
بێت) نەعمانی کوڕی موقەڕینی هەڵبژارد بۆ سەرکردایەتی سوپای موسڵمانان،
پاشان بۆ حوژەیفەی نووسی کەوا بە سەرکردایەتی سوپاکەی لە کوفە بگا پێ’ی...
عومەر بۆ موجاهیدەکانی نووسی و بۆی ڕەوانەکردوون، کەوا دەڵێت... (ئەگەر
موسڵمانان کۆبوونەوە، هەر یەکێک لە سەر سوپاکەی خۆی ئەمیرە...... ئەمیری
هەموو سوپاکەش نەعمانی کوڕی موقەڕین دەبێت..... ئەگەر نوعمان شەهید بوو،
حوژەیفە ئاڵاکە هەڵدەگرێ.... ئەگەر ئەویش شەهید بوو جەریری کوڕی عبد
الله)...
بەم جۆرە، ئەمیری بڕواداران سەر لەشکر هەڵدەبژێرێ هەتا حەوت
کەس دیاری دەکات... هەردوو سوپاکە پێک گەیشتن ...فارسەکان لە سەدو پەنجا
هەزار کەس ... موسلًَمانەکان لە سی هەزار کەس، زیاتر نا.....
کوشتار
دەستی پێ کرد جەنگێک بوو وێنەی نەبوو، کەوا بە گەورەترین جەنگ لە مێژوودا
دادەنرێت لە ترسناکیدا.... سەر لەشکری موسڵمانان کوژرا (خوا بەشەهید وەری
بگرێت)... واتە نەعمانی کوڕی موقەڕین.. وەپێش ئەوەی ئاڵای موسڵمانان تێکەڵی
خۆڵ ببێ و تۆزاوی ببێ، سەرلەشکری نوێ بەدەستی ڕاست وەریگرتەوە، بای
سەرکەوتن ئاڵاکەی شکاندەوە بەخێرایی و ئازایەتی و تێکۆشانێکی مەزن، ئەم
پێشەوایە قارەمانەش حوزەیفەی کوڕی یەمان بوو .... ئاڵاکەی بە خێرایی
هەڵگرت، وەسێتەکەی نەعمانیشی هێنایە جێ کەوا دەنگوباسی شەهید بوونی نەعمان
بڵاو نەکەنەوە تاکو جەنگەکە کۆتایی دێت، بانگی (نعیمی کوڕی موقەڕین)ی کرد
لە شوێنی نەعمانی برای دانا بۆ ڕێز لێنانی....
ئەم شتانە لە چەند ساتێک
هاتە دی شەڕ بەردەوام بوو بە زیرەکی و ووریایی حوژەیفە، پاشان هەر وەک
شێرێکی بریندار ڕوی کردە ریزەکانی فارس و هاواری کردە سەریان و گووتی:
(الله اکبر، ێدق وعده!! الله اکبر، نێر جنده!!)
پاشان
پەتی وڵاخەکەی توند کرد لە ناوەڕاستی سوپاکەی هاواری کرد: ئەی
شوێنکەوتوانی موحەممەد، ئەوە بەهەشتەکانی خوایە ئامادەن بۆ پێشوازیتان،
زیاتر چاوەروان مەکەن... ئامادەبن .... ئەی پیاوانی بەدر...
پێشکەون، ئەی قارەمانانی خەندەق و ئوحد و تەبوک.....
بەم
جۆرە حوژەیفە بەهەموو خوێن گەرمی’یەکی جەنگ و حەزپێکردنی، ورەی هەر لە
بەرزی دابوو تاکو جەنگ کۆتایی هات بەشکستیەکی گەورەی فارسەکان..
شکستێک وێنەی نەبوو!!!
بەڵێ
حوژەیفە قارەمان بوو هەست و نەست و حیکمەتی، کاتێک لە مزگەوت گیری خوارد
بوو ... هەروەها قارەمانیش بوو لە بەخشینی گیانی’، کاتێک وەستا لە گۆڕەپانی
جەنگ... بەڵکو قارەمان بوو لە هەموو کارێک پێیان بسپاردبایەو، وە ڕاوێژێک
داوای بکردایە ... ئەو کاتەی (سەعدی کوڕی ئەبی وقاێ) و موسڵمانان
گواستیانەوە لە مەدائین بۆ کوفە و’، لێ’ی جێنشین بوون.. ئەمەش پاش ئەوەی
ئاوو هەوای مەدائین ئازارێکی زۆری عەرەبە موسڵمانەکانی دا، تا وای لێ هات
عومەری کوڕی خەتاب بۆ سەعدی نووسی کەوا یەکسەر ئەم شوێنە بەجێ بهێڵن پاش
دۆزینەوەی شوێنێکی شیاوتر، بگوازنەوە بۆ ئەم شوێنە..... لەم کاتەدا، کێ ئەم
کارەی پێ سپێردرا بۆ هەڵبژاردنی ئەم شوێنە...؟ حوژەیفەی کوڕی یەمان و
سەلمانی کوڕی زیاد رۆیشتن، شوێنێکی شیاویان بۆ موسڵمانان دۆزیەوە.....
کاتێک گەیشتنە خاکی کوفە، خاکێکی ڕووت و لماوی بوو، بەڵام حوژەیفە بۆنی ئاوو هەوایەکی خۆشی کرد، بە هاوڕێ’یەکەی خۆی گووت:
ئەم جێگایە ئەگەر خوا حەز بکات ...
بەم
جۆرە نەخشەی کوفە کێشراو دەستی ئاوەدان کردنەوە کردی بە شارێکی
ئاوەدان.... لەو کاتەوە موسڵمانان گواستیانەوە بۆ ئەوێ و، هەتا لە
نەخۆشیەکانیان چاک بوونەوە و، بێ’هێزەکان بە هێز بوونەوەو شادەمارەکەیان
گەشایەوە... حوزەیفە پیاوێکی هەست و نەست فرەوان و زیرەک بوو، زۆر
بەهرەمەند بوو، هەموو کاتێک دەیگووتە موسڵمانان:
(باشترینتان ئەو کەسە
نیە واز لە دونیاو ڕۆژی دوایی دەهێنێت... وە ئەو کەسەش نا کە واز لە ڕۆژی
دوایی دەهێنێ بۆ دونیا، بەڵکو ئەو کەسە باشترینیانە هەردوو لای هەبێت).
پێشوازی کردنی حوژەیفە لە مردن
ڕۆژێک
لە ڕۆژەکانی ساڵی سی و شەشی کۆچی ... داواکرا بۆ گەیشتن بە خوای گەورە.
کاتێک خۆی ئامادە کردبوو بۆ گەیشتن بەدوا کاروان هەندێک لە هاوەڵەکانی
هاتنە لای و ئەویش پرسیاری لێ کردن:
کفنەکەتان لەگەڵ خۆتان هێناوە.....؟؟
گووتیان : بەڵێ...
ئەویش گووتی: پێم نیشان دەن..
کاتێک بینی، بینی نوێ و چاکن..
کۆتا ووشە لە سەر لێوە بەخەندەکانی، پێ’ی گووتن:
(ئەم
کفنە چی’یە بۆتان هێناوم؟!.... دوو پارچە قوماش بەشم دەکات ئەم کراسە
زیادە... من لە ناو قەبر هیچ شتێک بە جێ ناهێڵم تەنها شتێکی کەم نەبێت،
هەتا بیگۆڕیەوە بەشتێکی چاکتر لە ئەو ... یان خراپ تر لە ئەو..
بەم ووشانە کۆتایی هێنا، هەتا ئەوانەی دانیشتبوون گوێ’یان لێ بوو گووتی:
(مرحبا
بالموت....حبیب جاء على شوق، لا افلح من ندم) واتە: (مردن بە خێر بێت،
خۆشەویستەو بە پەڕۆشە هات، سەر ناکەوێت ئەو کەسەی لێ’ی پەشیمان دەبێت).
ئیتر گیانی پاکی بەرز بۆوە بۆ لای خوای پاک و بێ گەرد، هەزار سڵاو لە گیانی پاکی بێت.
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى