المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
چه‌ند جارێك سوڕی مانگانه‌كه‌ی زیادی كردوه چی بكات باشه بۆ ڕۆژووه‌كه‌ی
صفحة 1 من اصل 1
چه‌ند جارێك سوڕی مانگانه‌كه‌ی زیادی كردوه چی بكات باشه بۆ ڕۆژووه‌كه‌ی
چه‌ند جارێك سوڕی مانگانه‌كه‌ی زیادی كردوه چی بكات باشه بۆ ڕۆژووه‌كه‌ی
پرسیار :
یه‌كه‌م ساڵ كه كه‌وتمه سوڕی مانگانه‌وه ماوه‌كه‌ی ( 6 تا 7 ) ڕۆژ
بوو، ساڵی دووه‌میش ماوه‌كه‌ی زیادی كرد بۆ ( 9) ڕۆژ، له كۆتای ساڵی
دووه‌م وسه‌ره‌تای ساڵی سێهه‌میش بۆ دوو هه‌فته و سێ هه‌فته ماوه‌كه‌ی
زیادی كرد، پێش ره‌مه‌زانیش به‌سێ ڕۆژ ماوه‌كه‌ی بووه به ( 18) ڕۆژ،
له‌مانگی ره‌مه‌زانیشدا سوڕی مانگانهكهشم بووه به (15) ڕۆژ، ئایا
حوكمی ئه‌مه چیه له قهزاكردنهوهی ڕۆژوودا ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ....
زانایان جیاوازیان لهڕاكانیاندا هه‌یه سه‌باره‌ت به لایه‌نی زۆری
ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان، سه‌حیح وڕاستریش له‌نێو ووته‌ی
زانایاندا ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی سوڕی مانگانه لانی كه‌م و لانی زۆری بۆ
نیه، هه‌ندێك جار لای ئافره‌تانێك ماوه‌كه‌ی زۆره و لای كۆمه‌ڵێكی تریش
كه‌م وكوورته، عیبره‌ت وحوكمیش به هاتنه خواره‌وه‌ی خوێنی حه‌یزه
نه‌ك به ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و .
شێخ ابن عثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵیت :
"شێخ الاسلام ابن تیمیة و ابن المنذر وكۆمه‌ڵێك له زانایانیش ووتویانه :
دیاری كردنی ماوه بۆ سوڕی مانگانه هیچ راست نیه، ئافره‌ت هه‌ركاتێك
ئه‌و خوێنه‌ی بینی كه لای ئافره‌تان به‌خوێنی حه‌یز ناسراوه ئه‌وه
ئیتر كه‌وتنه سوڕی مانگانه‌یه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه : گشتگیری ئه‌م
ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ( ويسألونك عن المحيض قل هو أذى) { البقرة/222} واته : (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پرسیارت لێده‌که‌ن ده‌رباره‌ی (سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت) پێیان بڵێ: ئه‌وه ئێش و ئازار‌و زه‌ره‌ره.
كاتێك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (قل هو أذى = بڵێ: ئه‌وه ئێش و ئازار‌و زه‌ره‌ره ) حوكمێكه گرێدراوه به عیله‌ت و هۆكارێكه‌وه هه‌ركاتێك ئه‌و خوێنه ده‌ركه‌وت كه عیله‌ت و هۆكاری ئه‌زیه‌ت وئازاره ئه‌و حوكمه‌ش بوونی ده‌بێت، نه‌ك خوێنی عیرق كه حوكمی خوێنی حه‌یزی هه‌یه .{ بڕوانه " الشرح الممتع " به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 402 ِ} .
هه‌روه‌ها
ووتویه‌تی : " هه‌ندێك له‌ئافره‌تان چوارمانگی ته‌واو پاكن وله ( طهر )
دان و یه‌ك مانگی ته‌واویش ده‌كه‌ونه سووڕی مانگانه‌وه، وه‌ك بڵێی _
خوای گه‌وره‌ش زاناتره _ كه خۆی ده‌گرێت و دواتر به‌سه‌ریه‌كه‌وه
هه‌مووی بۆ دێت وده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه، هه‌ندێك ئافره‌تیش هه‌یه
له‌مانگێكدا سێ ڕۆژ یان چوار ڕۆژ یان پانزه ڕۆژ ده‌كه‌وێته حه‌یزه‌وه { بڕوانه " الشرح الممتع " به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 402 ) .
به‌م
پێیه‌ش سوڕی مانگانه‌كه‌ی تۆ ئه‌و ڕۆژانه‌یه كه خوێنت لی دێته
خواره‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه پاك ده‌بیته‌وه له‌خوێن، ئه‌گه‌ر
له‌پانزه ڕۆژیش زیاتر بێت، مادام هه‌موو مانگه‌كه به‌رده‌وام خوێن
نه‌یه‌ته‌خواره‌وه، یان هاتنی خوێن ڕاناگیرێت ڕۆژێك دوو ڕۆژ نه‌بێت،
ئه‌و كاته‌ش حسابی خوێنی ( ئیستحاضهی ) بۆ ده‌كرێت .
خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا وشارهزاتره ...
مواضيع مماثلة
» دواخستنی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان له‌به‌ر خاتری حه‌ج كردن
» سه‌ره‌تا ڕۆژووه قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه به‌ڕۆژوو بێت
» ئایه ته‌یه‌موم بكات ئه‌گه‌ر دره‌نگ هه‌ستا له‌خه‌و و ئاویش سارد بوو؟
» به‌كارهێنانی حه‌پ وده‌رزی بۆ ڕێگرتن له‌سووڕی مانگانه وزه‌یسانی له‌كاتی ڕۆژوودا
» ئایا دروستهئافرهت داوای شوكردن بكات
» سه‌ره‌تا ڕۆژووه قه‌رزه‌كانی خۆی بگرێته‌وه پاشـــان له‌بری مـــردووه‌كه به‌ڕۆژوو بێت
» ئایه ته‌یه‌موم بكات ئه‌گه‌ر دره‌نگ هه‌ستا له‌خه‌و و ئاویش سارد بوو؟
» به‌كارهێنانی حه‌پ وده‌رزی بۆ ڕێگرتن له‌سووڕی مانگانه وزه‌یسانی له‌كاتی ڕۆژوودا
» ئایا دروستهئافرهت داوای شوكردن بكات
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان