المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
مێژوی قه‌لای شاری هه‌ولێر.
صفحة 1 من اصل 1
مێژوی قه‌لای شاری هه‌ولێر.
مێژوی قه‌لای شاری هه‌ولێر.
.
ته‌پۆلکه‌یه‌کی بازنه‌یی رووتهخته، رووبه‌ری (102.190) م2، ناوه‌ڕاستی
شاری هه‌ولێر داگیر ده‌کات، 415م له ئاستی رووی ده‌ریا به‌رزتره و به
به‌ره‌نجامی 26م و 25سم له ئاستی رووی شاری هه‌ولێر بهزرتره، که له
به‌رزترین شوێن ده‌گاته نزیکه‌ی 30م.
ببوره تۆ نا‌توانیت وێنه‌و لینكه‌كان ببینیت چونكه ئه‌ندام نیت بۆ به‌ئه‌ندام بون تكایه ئێره‌كلیك بكه .
هه‌ندێک بیروڕا هه‌یه که ده‌ڵێت قه‌ڵای هه‌ولێر له‌وه‌ی ئێستا به‌رزتر
بووه، به‌ڵام له ساڵی (216ز) ئیمپراتۆڕی رۆمانی (کراکلا ) کاتێ هێرشی بۆ
سه‌ر تیسفۆن له هه‌ولێردا رۆیشتووه و ته‌پۆلکه‌که‌ی قه‌ڵا که گۆڕستانی
پاشا فۆرثییهکان بووه رووخاندووه و ئێسک و پروسکی مردووه‌کانی
ده‌رهێناوه، سه‌باره‌ت به‌م قه‌ڵایه دێرینه‌ی که ساڵی 2005 له‌لایه‌ن
ڕێکخراوی یۆنسکۆوه به یه‌کێک له گرنگترین 100 شوێنه‌واری جیهان ده‌ست
نیشان کراوه که پێویسته وه‌کو که‌لتوورێکی مرۆڤایه‌تی پارێزگاری
لێوه‌بکرێت.
زۆر بیر‌و بۆچۆن سه‌باره‌ت به‌م گردۆلکه‌یه هه‌یه که ناوه‌ڕاستی
ده‌شتاییه‌کی پان و به‌رین ده‌گرێت ، هه‌ندێک ئه‌م گرده به ده‌ستکرد و
توره‌گه ڕێژ ده‌زانن که‌له‌لایه‌ن ئاشورییه‌کانه‌وه به زۆره‌ملێ به
دیله‌کانی جه‌نگ دروستکراوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی دووژمنه‌کان.
که چی زانای ئه‌مه‌ریکی(ئه‌داورد که بیرا) مامۆستای زانستی ئاشوورییه‌کان
له زانکۆی شیکاغۆ ده‌ڵێت: له عێراقی ئێستادا هه‌ندێک شار هه‌ن که تاکو
ئێستا خه‌ڵکیان تیا ده‌ژی که چی خۆی له‌سه‌ر گوند و شاری کۆن دروستکراوه،
له‌وانه‌ش شاری هه‌ولێر و شاری که‌رکووک، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ته‌پۆلکه‌ی ئه‌م
گرده دێرینه بڕوات شوێنه‌واری چه‌ندین شارستانی کۆن ده‌بینێت که
بریتیه له گردێک که حه‌فت شارستانی له خۆوه ده‌گرێت، که سه‌ره‌تای
دروستبوونی سۆمه‌ری بووه و دواتر چاخه‌کانی (بابلی، فارسی ، یۆنانی،
پارسی، ساسانی ، ئیسلامی) بینوه، واتا شاره‌که ماوه به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ی
دانیشتوی گۆڕاون واتا ئه‌م گردۆڵکه‌یه ئاکامی چه‌ندین شارستانیه‌تی پێشه
خۆیه‌تی و هه‌ر جارێک به‌هۆی هه‌ر کاره‌ساتێک تێکچووه، دواتر خه‌ڵکه‌که‌ی
له‌سه‌ر شارستانیه‌ته کۆنه‌که‌ی یه‌کێکی نوێیان دروستکردووه.
به‌ڵام قه‌ڵای هه‌ولێر ته‌نیا گردۆلکه نییه له ده‌شتی هه‌ولێر و
به‌ده‌یه‌ها گردۆلکه‌ی هاوشێووه له‌م ده‌شته پان و به‌رینه سه‌ر
ده‌رده‌خه‌ن و باشترین به‌ڵگه‌ش گردی(قالینج ئاغا) یه که چه‌ند
کیلۆمه‌ترێک له قه‌ڵاوه دووره و نزیکه‌ی 7 مه‌تر له شه‌قامی به‌رده‌می
به‌رزتره و به‌پێی هه‌ڵدانه‌وه و پشکنین که ساڵی 1965 بۆی
ئه‌نجامدراوه، ده‌رکه‌وتووه که ئه‌م گردۆلکه‌یه له هه‌زاره‌کانی
(5000-4000)پ.ز، ئاوه‌دان بووه( له چاخی حه‌له‌ف عوبید و وه‌رکا) و له
هه‌زاره‌ی سێیه‌م ژیانی له‌سه‌ر بڕاوته‌وه ، له کاتی پشکنین بینرا له 7
چین پێک دێت( هه‌ر چینێک گوزارشت له شارستانیه‌تێک ده‌کات، و به‌ده‌یه‌ها
که‌ل و په‌ل و پارچه‌ی گڵێنه و په‌یکه‌ری گیانله‌به‌ر و سه‌رکه‌ته‌شی
گڵێنه و جل و به‌رگی جۆراو تیادا دۆزراوه‌ته‌وه.
که هه‌مووی گه‌واهی ئه‌وه‌یه که ئه‌م گردۆلکانه هه‌بووین به‌ڵام مرۆڤ
زۆر ژیرانه به‌کاری هێناون و توانیوویه‌تی سوودیان لێ وه‌رگرێت.
ته‌مه‌نی قه‌ڵای هه‌ولێر به ته‌واوی دیار نییه به‌ڵام له‌سه‌روبه‌ندی
ساڵی 2000 پ.ز له نووسراوه‌کانی پادشای سۆمه‌ری(شۆلکی) به ناوی(ئوربیلوم -
urbilum) هاتووه.
به‌ڵام به‌ر له‌وه و له‌چاخی ئه‌که‌دی (3350- 2150) پ.ز و له‌سه‌رده‌می
یه‌که‌م پاشایان( سه‌رجۆنی ئه‌که‌دی) و له هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی به‌ره‌و باکور
بۆ ته‌مێی کردنی گوتییه‌کان و فراوانکردنی ئیپمراتۆریه‌ته‌که‌ی به
هه‌ولێردا رۆیشتووه و باس له هه‌ولێر ده‌كات.
ئیتر له‌م مێژووه به دواوه و له‌سه‌رجه‌م چاخه‌کان باس له هه‌ولێر
کراوه، که ده‌ڵێین هه‌ولێر واتا( قه‌ڵا) چونکه تاکو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
سێزده‌هه‌م وکاتی سوڵتان موزه‌فه‌ره‌دین ده‌بێته فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ولێر و
له ماوه‌ی 42 ساڵی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی هه‌ولێر زۆر ده‌گه‌شێته‌وه و له‌م
ماوه‌یه‌دا به‌شی خوارووی هه‌ولێر (ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵا) دروست ده‌بێت( به‌پێی
نه‌خشه‌یه‌کی ساڵی 1233ز( واتا دوایی ساڵێک له کۆچی دوایی سوڵتان) له
خوارووی قه‌ڵا دوو قوتابخانه و دوو مزگه‌وت و بازاڕی قه‌یسه‌ری و به‌شێکی
گه‌ره‌کی خانه‌قا هه‌بوو و ئه‌م هه‌مووه‌ش به شووره‌یه‌کی درێژ ده‌وره
دراوه که سێ ده‌رگای هه‌بووه، ئه‌وکات رووبه‌ری 3 کیلۆمه‌تر دووجا بووه
و زۆربه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنه‌که‌ی به‌ره‌و باشوور و باشووری رۆژئاوا بووه، و
ئه‌م سێ ده‌رگایه‌ش ئه‌مانه بوون؛
- ده‌رگای یه‌که‌م به‌روه و رۆژهه‌ڵات باکور له گه‌ڕه‌کی خانه‌قا
- ده‌رگای دووه‌م به‌ره‌و باشور نزیک گوڕستانی شێخ محه‌مه‌د خۆره‌سانی
- ده‌رگای سێیه‌م به‌ره‌و رۆژئاوا نزیک مناره‌ی چۆلی ڕێگای موسڵی کۆن
که چی دوای کۆچی دوایی سوڵتان و به‌هۆی هێرشه دڕه‌نده‌کانی مه‌غۆله‌کان
هه‌ولێر دووباره بچووک بۆته‌وه و خه‌ڵک له قه‌ڵا به مه‌به‌ستی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه دووباره کۆبوونه‌ته‌وه.
دووه‌م گه‌شه‌ی شار دوور له قه‌ڵا له‌سه‌رده‌می مێرنشینی سۆران بووه له
ماوه‌ی(1822-1836)ز، کاتی خه‌ڵک توانیوویانه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵا و له
به‌شی خواره‌وه‌ی خانوو دروست بکه‌ن، ئه‌وه‌تا( مسته‌ر ریج) جێنشینی
به‌ریتانی له به‌غدا و کاتی له ساڵی 1820ز، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌کات
ده‌ڵێت( شاری هه‌ولێر ده‌که‌وێـته لای باشووری گرۆدلکه ده‌ستکرده‌که
(مه‌به‌ستی قه‌ڵایه) و یه‌ک حه‌مام و چه‌ندین خانوو و بازاڕی تێدایه و
به‌شێکی شاره‌که ده‌که‌وێته سه‌ر گردۆلكهیهك که پێی ده‌وترێت قه‌ڵات)
له مه‌ش بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که له‌م کاته دا به‌شی خواره‌وه
هه‌بووه.
له‌لایه‌کی تر و مونشی به‌غدادی (سه‌ید محه‌مه‌د کوڕی سه‌ید ئه‌حمه‌د
حوسه‌ینی) که سکرتێری جێنشینی بریتانی بوو له به‌غدا، کاتێ له ساڵی 1822
دێته هه‌ولێر ده‌ڵێت :
(له قه‌ڵات نزیکه‌ی 1000) ماڵ هه‌ن، که چی له ده‌ره‌وه‌ی قه‌ڵا 4000 ماڵ
هه‌ن ..... و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ولێر موسڵمانی شافیعی ئاینزان).
ئه‌م گه‌شه‌ی هه‌ولێر له سه‌رده‌مانی باڵا ده‌ستی میرنشینی کوردی و بابان و
سۆران بووه، و به‌تایبه‌تی میرنشینی سۆران و له سه‌رده‌می میر محه‌مه‌د
پاشای ره‌واندز کاتی له 1818ز بانگه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆی میرنشینه‌که‌ی له
ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌کات، له 20 ی ره‌مه‌زانی 1822 ز به سوپایه‌ک له
رۆڵه‌کانی عه‌شیره‌ته‌کانی (خۆشناو، سورچی، زراری ، کۆری) دێته هه‌ولێر و
دوای پێکهاتنی له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی شاره‌که له جه‌نگ عوسمانیه داگیر
که‌ره‌کان رزگار ده‌کات.
گه‌ر سه‌د ساڵێک له‌م رووداوه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه ده‌بینین که
له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده‌م هه‌ولێر ته‌نیا قه‌ڵات بووه، ئه‌وه‌تا نیپور کاتی له
ساڵی 1766 ز سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌کات ده‌ڵێت( قه‌ڵاکه بێ شوورهبوو،
به‌ڵام خانووه‌کانی له لێواری قه‌ڵا به‌شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ و له‌یه‌ک نزیک
دروست کراون به ئه‌ندازه‌یه‌ک که که‌س توانای چوونه نێو قه‌ڵاکه‌ی
نییه به‌بێ ئه‌وه‌ی به ده‌رگا سه‌ره‌کیه‌ی بڕوات).
نیپور له درێژه‌ی قسه‌کانی ده‌ڵێ شاره‌که بریتیه له قه‌ڵاکه‌و هه‌رچی
به‌شی خواره‌وه‌یه ئه‌وا بریتی یه له چه‌ند ماڵێکی شڕی ناڕێک.
گومان له‌وه‌شدا نییه که سه‌ردانه‌که‌ی نیپور دوای هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی نادر
شایه بۆ هه‌ولێر ساڵی (1732)ز کاتی قه‌ڵا 60 رۆژ گه‌مارۆ ده‌دات و له‌به‌ر
به‌ره‌نگاری ئازایانه‌ی خه‌ڵکی شار و دوای داگیرکردنی شاره‌که خاپوور
ده‌کات و شوراکان ده‌روخێنێت و ده‌رگاکه ده‌شکێنێت.
له‌وه‌ی سه‌روو بۆمان ده‌ر ده‌که‌وێت که سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م
خه‌ڵک له قه‌ڵا هاتونه‌ته خواره‌وه و ده‌ستیان به دروستکردنی خانوو
کردووه ئه‌مه‌ش له کاتی فه‌رمانڕه‌واێتی خودی کوردان بووه بۆ شاره‌که،
که ئاشتی و ئارامی باڵی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا کێشاوه.
ئه‌م قه‌ڵایه له سێ گه‌ڕه‌ک پێک ده‌هات:
1- سه‌را: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگاکانی میری لێبووه بۆیه به‌م ناو ناونرابوو
2- ته‌کیه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌کیه‌ی شێخ شه‌ریفی تێدابوو بۆیه به‌م ناوه ناونرابوو
3- تۆپخانه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆپ و چبهخانهی لێ دانرابوو و به‌رامبه‌ر شاری موسڵ بۆیه به‌م ناوه ناونرابوو.
جێگای ئاماژه‌یه که‌وا قه‌ڵات هه‌تاوه‌کو ساڵانی حه‌فتاکان هه‌ر به سێ
گه‌ره‌کی هه‌ولێر ئه‌ژمار ده‌کرا که گه‌ڕه‌که‌کانی( سه‌را، ته‌کیه،
تۆپخانه) ، به‌ڵام دوای فراوانبوونی شار و دروستبوونی گه‌ڕه‌کی نوێ که
ژماره‌ی دانیشتوانی له 20 هه‌زار و 30 هه‌زار زیاتر بوو، ئه‌وا له‌سه‌ر
ژمێری ساڵی 1977 هه‌موو قه‌ڵا به‌یه‌ک گه‌ره‌ک ئه‌ژمارکرا به ناوی قه‌ڵات
که ژماره‌ی دانیشتوانی ته‌نیا 3602 که‌س بوو.
گه‌ر سه‌یرێکی سه‌ر ژمێریهکانی شاری هه‌ولێر بکه‌ین ده‌بینین که قه‌ڵات به 3 قۆناغ دا ده‌ڕوات:
1- قۆناغی ته‌واوی شار، واتا له‌و کاتانه‌ی که شاری هه‌ولێر ته‌نیا له
قه‌ڵات پێکهاتووه ئه‌وه‌ش له 2000 پ.ز تاکو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
سێزده‌هه‌م.
2- قۆناغی به‌شی گه‌وره‌ی شار، ئه‌و کاته‌ی که به‌شی زۆری شار قه‌ڵابوو
ئه‌وه‌شی له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌م ز تاکو سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ز
.
3- قۆناغی گه‌ره‌کێکی بچووکی شار، ئه‌و کاته‌ی که شاری هه‌ولێر له
خوارووی قه‌ڵات گه‌وره‌بوو، ئه‌وه‌ش له ساڵی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست تاکو
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست ویه‌ك ز، و ئه‌وه‌ی هاوپێچ خشته‌یه‌کی بچووکی
سه‌رژمێری شاری هه‌ولێر و قه‌ڵاته ڕێژه‌که‌ی نێوانیانه.
ساڵ ژماره‌ی دانیشتوانی قه‌ڵات ژماره‌ی دانیشتوانی شاری هه‌ولێر ڕێژه
---------------------------------------------------------------------------------------------
1837ز 4500-5000 4500-5000 100%
1847ز 5000-6000 5000-6000 100%
1916ز 4000-4500 10.000 40-45%
1947ز 4320 27036 15.9%
1957ز 5128 39913 12.8%
1977ز 3602 193558 0.18%
گومان له‌وه‌شدا نییه ئه‌م هێله‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ولێر به
به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی سه‌رجه‌م ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌ر رووه خواربوو،
ئه‌و ژماره‌ی که بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی 4000 ساڵ به 100% مایه‌وه له
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به شێویه‌کی خێرا رووه و خواره‌وه هات
تا له ساڵی 2006 بووه 0% سفر کاتی قهڵاچۆلکرا به‌مه‌به‌ستی
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی (ته‌نیا چه‌ند خانه‌واده‌یه‌کی که‌م نه‌بێت که به
په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێر درێت) و ئه‌م خانه‌وادانه‌ش له رۆژهه‌ڵاتی
هه‌ولێر گه‌ڕه‌کێکی به ناوی ( قه‌ڵات) یان بۆ دابینکرا.
قه‌ڵای هه‌ولێر که ته‌مه‌نی( به‌پێی توێژه‌ران) 6000 ساڵه له‌م ماوه
درێژه‌ی ته‌مه‌نی چه‌ندین جار مه‌به‌ست له هه‌بوونی گۆڕاوه، ئه‌م
قه‌ڵایه‌ی له‌سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کان دروستکراوه و دوای ئه‌وان به
ده‌یه‌ها نه‌ته‌وه و شارستانیه‌ت له سه‌ری ژیاون، له‌م ماویه‌ه‌دا
چه‌ندین جار مه‌به‌ست له بوونی گۆڕاوه و جگه له جێ‌نشین چه‌ندین
مه‌به‌ستی تری پێکاوه:
1- مه‌ڵبه‌ندی په‌رستن، ئه‌مه‌ش زۆر به روونی له سه‌رده‌می ئاشورییه‌وه،
به دیار ده‌که‌وێت که په‌رستگای خواوه‌ند عه‌شتار بووه( خواوه‌ندی
جه‌نگ و سه‌رکه‌وتن) و به‌م مه‌به‌سته‌ش پادشا ئاشوریه‌کان حه‌جیان به‌ره‌و
قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌کرد و شه‌وانی به‌ر له رابه‌رایه‌تی کردنی هێرشه
گه‌وره‌کان بۆ سه‌ر دوژمنان له په‌رستگای عه‌شتاری هه‌ولێر ده‌نووستن و
دوای سه‌رکه‌وتنیان دیله‌کانیان به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌هێنایه‌وه.
ئه‌وه‌تا(ئاشوور ناسر باڵ) 885- 860 پ.ز هه‌ولێری زۆر خۆشده‌ویست و به
شاری خۆی ده‌زانی و دوای هاتنی بۆ هه‌ولێر و مانه‌وه‌ی له په‌رستگای
عه‌شتار رووی له وڵاتی خلدیا کرد و پادشا( کیرخی) له سێداره‌دا و
لاشه‌که‌ی به شورای قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵواسی.
هه‌رچی پادشا سهنحارییه( 705-681) پ.ز که حه‌جی بۆ هه‌ولێر کردووه و
له ڕێگای که‌ناڵێکی که‌م وێنه‌دا و به‌دووری 20 کم ئاوی له به‌ستۆره‌وه
بۆ قه‌ڵای هه‌ولێر هێناوه، و یه‌که‌م پرۆژه‌ی ئاودێری له جیهاندا
دروستکردووه و دواتر ئاشور بانیپالی( 669-626) پ.ز داوای سه‌رکه‌وتن له
خواوه‌ند عه‌شتاری هه‌ولێر و دوای سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی بۆ سه‌ر
سوسه‌ی پایته‌ختی عیلامیه‌کان،ئاشور پادشای عیلامییه‌کان (تی- ئامان)
ده‌کوژێت و سه‌ری به شورای قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌ڵده‌واسێ و سه‌رجه‌م
دیله‌کانیش دێنێته هه‌ولێر و له دیاری خۆی و خێزانه‌که‌ی له رۆژی
خواوه‌ند عه‌شتار له ژێر شورای قه‌ڵا پێستی دیله‌کان به زیندووی
کهوڵدهکات و وه‌کو قوربانییه‌ک پێشکه‌ش به خواوه‌ندی عه‌شتاریان ده‌کات.
له‌لایه‌کی تر دوای رووخانی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشوری به‌ده‌ست میدیه‌کانه‌وه
و سه‌ره ڕای خۆ به‌ده‌ست نه‌دان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ولێر، و هه‌ر
چه‌نده میدیه‌کان سه‌رجه‌م شاره ئاشورییه‌کان به نه‌ینه‌وای
پایته‌خته‌وه وێران ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌به‌ر پیرۆزی و گه‌وره‌یی شاری
هه‌ولێر ده‌ستکاری هیچ ناکه‌ن.
2- قه‌ڵای هه‌ولێر به‌هۆی هه‌ڵکه‌وتنی و ئازایه‌تی خه‌ڵکه‌که‌ی شوێنێکی
به‌ره‌نگاربوونه‌وه و سیمبولی به‌رخودان بووه، ئه‌وه‌تا کاتێ میدیه‌کان
سه‌رجه‌م ئیمپراتۆریه‌تی ئاشوری داگیر ده‌که‌ن به نه‌ینه‌وای
پایته‌خته‌وه له 612 پ.ز و دواتر هه‌ر چه‌نده پاشا که‌ی ئه‌خسار هه‌وڵ
ده‌دات تا ساڵی 608 پ.ز هه‌ولێر خۆی به‌ده‌سته‌وه نادات.
له‌لایه‌کی تر هه‌ولێر یه‌کێکه له‌و شاره ده‌گمه‌نانه‌ی جیهان که
به‌ره‌نگاری هێرشی مهغولیهکان ده‌کات و دوای گه‌مارۆیه‌کی سه‌ختی 6 مانگی
له‌لایه‌ن هێزه‌کان هۆلاکۆوه له ساڵی 1258ز هه‌ولێر خۆی به‌ده‌سته‌وه
نادات ( بۆیه ئێستا به هه‌ولێری هۆلاکۆ به‌زێن ناسراوه) له‌لایه‌کی تر و
له ساڵی 1743ز و کاتێ نادر شار به سوپایه‌کی 300 هه‌زار که‌سه‌وه
به‌ره عێراق هات و دوای گه‌مارۆدانی هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی 60 رۆژ و دوای به
رهنگارووبوونهوهیهکی دلێرانه‌ی هه‌ولێریه‌کان، نادر شا هه‌ولێر داگیر
ده‌کات و سه‌رتاپا شوره‌که ده‌روخێنن و زۆر ئازاری شار و خه‌ڵکه‌که‌ی
ده‌دات.
3-یه‌کێکی تر له جیاکارییه‌کانی قه‌ڵای هه‌ولێر ئه‌وه‌یه که له نزیک
شوراکانی شه‌ڕی گه‌وره‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه روولی داوه، جه‌نگی گه‌وره‌ی
ئه‌وتۆ که ڕێره‌وی مێژووی گۆڕیووه.
گرنگترین جه‌نگی جیهانی کۆن له نێوان دوو زلهێزی ئه‌وکات، شه‌ڕی ئه‌ربیلا
یاخود گۆگهمێلایه، له 331 پ.ز کاتێ ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌قدۆنی به‌خۆی و
سوپاکه‌ی به‌ره‌نگاری دارایی سێیه‌م پادشای هاخهمهنشیهکان به سوپایه‌کی
700 هه‌زار که‌سی بۆوه و له ئاکامدا و به‌پێی نه‌خشه‌یه‌کی سه‌ربازی
تۆکمه ئه‌سکه‌نده‌ر جه‌نگه‌که‌ی برده‌وه و دارا به‌ره‌و شاری هه‌ولێر
رای‌کرد و سه‌رجه‌م زێر و سامانه‌که‌ی که له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتبوو و به
هۆی قورسی و زۆریه‌وه به پێنچ رۆژ له رووباری زاپ و په‌ڕیه‌وه و ئه‌م
هه‌موو سامانه‌ی له هه‌ولێر جێهێشت و به‌ره‌و چیاکان رای‌کرد که دواتر
له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌رانی خۆی کوژرا.
جه‌نگی دووه‌می یه‌کلاکه‌ره‌وه له نێوان ئه‌مه‌ویه‌کان به‌سه‌رکردایه‌تی
دوا خه‌لیفه‌یان(مه‌ڕوان کوڕی موحه‌مه‌د) که دایکی کورد بوو و
نازناوی(مه‌ڕوان ئهلحیمار) بووه ( واتا مه‌ڕوانی که‌ر) ئه‌مه‌شی له‌به‌ر
سه‌رسه‌ختی و توانا و سه‌برکردنی له‌کاتی جه‌نگه‌کان، و عه‌باسییه‌کان
به‌سه‌ر کردایه‌تی ئه‌با عه‌ون و عه‌بدولمه‌لیکی خوراسانی و له‌نزیک
هه‌ولێر و له‌و به‌ری رووباری زاب هه‌ردوو لا به یه‌کگه‌یشتن و
ئه‌مه‌ویه‌کان به 120 هه‌زار که‌س و عه‌باسییه‌کان به 30 هه‌زار که س و
دوای شه‌ڕێکی سه‌خت بۆ ماوه‌ی 9 رۆژ له ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ویه‌کان شکان و
عه‌باسییه‌کان پرده‌که‌یان رووخاند و به‌مه‌ش جله‌وی ده‌سه‌ڵات له جیهانی
ئیسلامییدا له ئه‌مه‌ویه‌کان گواسترایه‌وه بۆ عه‌باسیه‌کان ئه‌مه‌ش له
ساڵی 132 ک- 750 ز، روویداوه.
4- گۆڕستان، شوێنی ناشتنی ته‌رمی پادشاکان بووه، هه‌روه‌کو چاخی فورتی
(148پ.ز- 226ز) روویدا که ئه‌مانه ته‌رمی پادشاکانیان له هه‌ولێر
ده‌ناشت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی(کراکلا) کاتێ
دێـتهههولێر له 216 ز ته‌پۆلکه‌که به گۆڕستانه‌وه راده‌ماڵێت و ئیسک و
پروسکی پاشا فورثییهکان له گۆڕستان ده‌ردێنێت.
5- قه‌ڵای هه‌ولێر رۆڵێکی گرنگی بینیووه له جێگرکردنی شوێنی شاری
هه‌ولێر، به‌هۆی بوونی ئه‌م قه‌ڵایه شاری هه‌ولێر ماوه‌ی (6000) ساڵه
یه‌ک مه‌تر له شوێنی خۆی نه‌جولاوه و له ته‌واوی ئه‌م ماوه‌یه‌دا ژیانی
به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بووه، و ئه‌گه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر نه‌بوایه ئه‌وا
بێگومان شاری هه‌ولێر له شوێنێکی تر ده‌بوو چونکه هیچ به‌ربه‌ستێک
نه‌بوو له به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێکی تر .
6- قه‌ڵای هه‌ولێر رۆڵێکی گرنگی هه‌بوو له جێگربوونی ناوی هه‌ولێر،
ئه‌وه‌تا یه‌که‌م جار له (2000پ.ز) کاتێ له‌سه‌رده‌می پادشای
سۆمه‌ری(شۆلکی) به (ئوربیلیم) دێت و تا کو ئێستا ناوی (ئه‌ربیله) و هیچ
شارێک نییه له جیهاندا جگه له هه‌ولێر ناوه‌که‌ی له ماوه‌ی 6000 ساڵ
وه‌کو خۆی مابێته‌وه، ئه‌مه ته‌نیا و ته‌نیا له شاری هه‌ولێر به هۆی
قه‌ڵاکه‌ی روویداوه، له یه‌که‌م ناو هێنانییه‌وه تاکو ئێستا نه‌گۆڕاوه.
7- یه‌کێک له جیا که‌ره‌وه‌کانی قه‌ڵات له دوا ساته‌کانی چاخی عوسمانی
ئه‌وه‌بوو ته‌نیا جێ‌نشین و شوێنی گه‌وره پیاوانی ده‌سه‌ڵات بووه و
خه‌ڵکه ساده‌که‌ی هه‌ولێریش له خوارووی قه‌ڵا ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد،
که‌چی ئه‌م شته له کۆتایی نۆههدهکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م پێچه‌وانه بوو و
ته‌نیا خانه‌واده هه‌ژاره‌کان له قه‌ڵات ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد.
له‌وه‌ی پێشوو بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که قه‌ڵای هه‌ولێر و له چاخه
جیاجیاکان چه‌ندین پله و کاری جیاجیای به‌خۆوه بینیووه له هه‌ر چاخێک
به‌جۆرێک مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه له پیرۆزترین شوێن له سه‌رده‌می
ئاشوورییه‌کان که پادشاکان حه‌جیان بۆ ده‌کرد و له بن شوره‌ی
قه‌ڵاته‌که‌ی سه‌ری پادشای دوژمنیان له جه‌سته جیاده‌کرده‌وه. بۆ شارێکی
وێرانی بێ ناز له سه‌رده‌می نادرشا، له شوێنی ناشتنی گۆڕی پادشاکان بۆ
شوێنی ده‌رهێنان و سوکایه‌تی کردن به‌م جه‌ستانه، له شوێنی نیشته‌جێبوونی
پیاوه گه‌وره‌کان و ئه‌شراف و پیاوه ماقوڵان له سه‌رده‌می عوسمانی بۆ
لا نه‌وازه و ئاواره و خانه‌ی هه‌ژاران له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له
قه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی به‌رخودان له سه‌رده‌می هۆلاکۆ بۆ قه‌ڵایه‌کی بێ
بایه‌خی فه‌رامۆشکراو له سه‌رده‌می ساسانیه‌کاندا.
قه‌ڵای هه‌ولێر هه‌موو ئه‌و کاته خۆش و ناخۆشانه‌ی بینیووه و شوێنی هه‌ر
رووداوێکیش له‌م رووداوانه به جه‌سته پیره که‌یه‌وه دیاره، ئه‌و
جه‌سته زه‌به‌لاحه‌ی که بێجگه له‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی شاری هه‌ولێر
دهرزاێنێتهوه، بێگومان ناوه‌ڕاستی دڵی هه‌ولێریان به‌بێ یه‌ک و دوو
داگیر ده‌کات.
خه‌ڵکی هه‌ولێر ئه‌وه‌نده‌ی شانازی به قه‌ڵاوه ده‌که‌ن، نیوه‌ی
ئه‌وه‌نده بهسهرجهلهی خانه‌واده و نازناویان شانازی ناکه‌ن، تاوای
لێهاتووه ناوی رۆڵه‌کانیان به(هه‌ولێر) ناو ده‌نێن.
سه‌رچاوه: پارێزگای هه‌ولێر

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان