المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
ووڵاتی ئه‌نده‌لوس به‌ناوی سه‌رده‌می والیه‌کان،
صفحة 1 من اصل 1

سه‌رده‌می والیه‌کان....
له دوای کۆتایی سه‌رده‌می فه‌تح، سه‌رده‌مێکی نوێ ده‌ست پێده‌کات له ووڵاتی ئه‌نده‌لوس به‌ناوی سه‌رده‌می والیه‌کان، مێژووی والیه‌کان {عهد الولاة} که له‌سه‌ره‌تایی ساڵی (95)هیجری ده‌ست پێده‌کات که به‌رانبه‌ره به‌ساڵی (714)زاینی، که ئه‌م سه‌رده‌مه بۆ ماوه‌ی (42) ساڵ به‌رده‌وام بوو تا کۆتایی ساڵی (138)هیجری=(755)زاینی.
وه ئه‌م سه‌رده‌مه بۆیه وا ناوزه‌نگ کراوه به‌سه‌رده‌می والیه‌کان، چونکه والیه‌کان فه‌رمانڕه‌وایان کردوه، وه سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت بوون واتا سه‌ر به حوکمه‌تی مه‌رکه‌زی بوون. ئه‌مه‌ویه‌کان له دیمه‌شق فه‌رمانڕه‌وایان ده‌کرد.
وه یه‌که‌م سه‌رده‌می وه‌لیه‌کان که ده‌ستی پێ‌کرد، یه‌که‌م والی بریتی بوو له عهبدوولعزیزکوڕی موسای کوڕی نوصێر که فه‌رمانڕه‌وای گرته ده‌ست له ئه‌نده‌لوس له ساڵی (97)هیجری=(716)زاینی که به فه‌رمانی سولیمانی کوڕی عبدولمهلیك بوو به‌والی ئه‌نده‌لوس، له ڕه‌فتارو کرداری دا وه‌ك باوکی موسای نوصێر وابوو کوڕێکی ئازا‌و له خواترس و هه‌میشه له کۆشش و خه‌بات وجیهاد بوو بۆ ئه‌م ئیسلامه کوڕێکی چاونه‌ترس بوو وه زانستی باشی هه‌بوو له فه‌رموده‌و ته‌فسیر....
هاروه‌ها له‌باره‌ی ئه‌م سه‌رکرده‌یه الزركلی له الاعلامه که‌یدا ده‌ڵێت: له پێش ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس بگرێته ده‌ست پێشتر له مه‌دائین بوو، توانی دیواره‌کانی مه‌دائین به هێزبکات زۆر به باشی توانی ئه‌و جێگایه به‌ڕێوه برێت، وه ده‌ڵێت له‌مێژووی ئه‌م پیاوه که که‌سێكی زۆر به ڕه‌وه‌شت و هێمن له‌سه‌ر خۆ بووه.
وه زۆر به باشی توانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرد به جوانترین شێوه که له‌سه‌ر پیاده‌ی مهنهجی پێغه‌مبه‌ر فه‌رمان ڕه‌وای کرد له دوای ئه‌و والیه‌کانی تر فهرمانڕهواییانکرد ئه‌ندلوس به‌ڕێوه‌به‌رێت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی سه‌رده‌می والیه‌کان بکه‌ین ده‌بیینین له ماوه‌ی (42)ساڵی فه‌رمانڕه‌وایان (22) والی گۆڕاوه....به‌ڵام والیهکیان دووجار ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتۆته‌وه ...واتا ئه‌و سه‌رده‌مه به بیست ودوو قۆناغدا ده‌ڕوات له ماوه‌ی (42)ساڵدا...که‌واته زۆربه‌ی والیه‌کان دووساڵ فه‌رمانڕه‌وایان کردوه یان سێ ساڵ و به‌س.
بێشك وگۆمان ئه‌م گۆڕانکاریانه کاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له سه‌ر فه‌رمانڕه‌وای ووڵاتی ئه‌نده‌لوس، زۆربه‌ی والیه‌کان له کاتی جیهادا ده‌کوژران له شه‌ڕی فه‌رنسادا، وه‌یان زۆربه‌ی والیه‌کان له ڕێگای شۆڕش سیخوری و داونانه‌وه بۆ یه‌کتری و پاشقول له‌یه‌کتری گرتن ده‌هاتنه سه‌ر شانۆی ده‌سه‌ڵات یان له ڕێگای کاری نادروسته‌وه.!
ئه‌توانین ئه‌م سه‌رده‌می والیانه بکه‌ینه دوو سه‌رده‌م، ماوه‌ی سه‌رده‌می یه‌که‌م زۆر جیاوازه له سه‌رده‌می دووه‌م، ئه‌توانین سه‌رده‌مه‌کان به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان دابه‌ش بکه‌ین به‌سه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌کی، سه‌رده‌می یه‌که‌م: ئه‌توانین بڵێن سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵات پێشکه‌وتن و کۆشش و خه‌بات جیهاد و فه‌تحی زۆر گه‌وره بوو، ئه‌م سه‌رده‌مه زێڕینه له‌ساڵی (95)هیجری=(714)زاینی تا ساڵی (123)هیجری=(741)زاینی..واتا بیست وحه‌وت ساڵی فه‌رمانڕه‌وای زۆر به‌هێزو زێڕین ئیسلام وموسڵمان بوو.
به‌ڵام ماوه‌ی سه‌رده‌می دووه‌م برتییه: له سه‌رده‌می لاوازی موسڵمانان و پاشقول گرتن له یه‌کتری، شۆڕش کردنی ناو خۆ دژی یه‌کتری شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌م سه‌رده‌مه له ساڵی(123)هیجری =(741)زاینی به‌رده‌وام ده‌بێت تاساڵی (138)هیجری=(755)زاینی که بۆ ماوه‌ی پانزه‌ساڵ به‌رده‌وام بوو... زۆر به‌ناو ووردو درشتی ئه‌م سه‌رده‌مانه‌دا نه‌گه‌ڕێین به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه جێگایه‌تی بۆ موسڵمانان باسی ده‌که‌ین تا ببێته وانه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌کانی دواڕۆژ ئه‌ویش برتییه ....
سه‌رده‌می یه‌که‌می فه‌رمانڕه‌وایی والیه‌کان
به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م سه‌رده‌مه زۆر باش بوو که به‌سه‌رده‌می زێڕینی والیه‌کان ده‌ژمێرێت له‌و کارانه‌ی که کراوه بریتین له....
یه‌که‌م:- بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام
له‌پاش ئه‌وه‌ی موسڵمانان توانیان جێ پێ خۆیان له ئه‌نده‌لوسدا بچه‌سپێنن ده‌وڵه‌تیان دامه‌زراند، بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تیان سه‌پاند، پاشان که‌وتنه بانگه‌وازی خه‌ڵکی ئیسپان بۆ ئه‌م ئیسلامه، چونکه ئه‌م ئیسلامه دینی فیطره‌تی خه‌ڵکیه زۆر به دڵ فراوانی وه‌ریان گرتوو ئیسلامه‌که‌یان خۆش ویست وه به جوانی پیاده‌یان ده‌کرد وه تێگه‌یشتن له‌وه‌ی له ناو ئه‌م ئیسلامه‌دا جیاوازی خه‌ڵکه‌کان نیه هه‌موو خه‌ڵکی یه‌کسانن له ڕووی مافه‌کانه‌وه بۆیه باوه‌شیان بۆ ئیسلام کردوه و زانیان زۆر ئازیزه ئه‌م ئیسلامه.
وه تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ئه‌م ئیسلامه ئاینێکی ته‌واوه‌و بێ هیچ خێچ و خواریهکه و گشت گیره و هه‌موو ژیان ڕێك ده‌خات، بینیان له ناو ئیسلامدا بیروباوه‌ڕه‌که‌ی ئاشکرایه‌و ڕوونه، شتی شاره‌وه‌ی تێدا نیه وه بهندایهتێکی ڕێک‌و پێکو ئه‌رك وفه‌رمانی تێیدا ده‌ست نیشان کراوه، تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که ئیسلام داڕێژه‌ری یاسا سیاسیه‌کان و فه‌رمانڕه‌وای و بازرگانی و کوشتوکاڵ و کرین فرۆشتنه، هه‌روه‌ها ئاگادار بوون له‌وه‌ی که سه‌رکرده ئیسلامیه‌کان لوت به‌رز خۆ به‌زل زان نین ، تێگه‌یشتن له‌وه‌ی که له‌ناو ئیسلامدا مافی دایك و باوك و منداڵ و خوشك وبرا ودرواسێ و خزم وکه‌س وکار وهاوڕێ دیاری کراوه، ته‌نانه‌ت بینیان له ئیسلامدا که چۆن له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیدا ڕه‌فتار ده‌کات وه‌یان چۆن له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانی ڕه‌فتار ده‌کات وه‌یان له‌گه‌ڵ دیل وه به‌گشتی هه‌موو خه‌ڵکی.
پێشتر هاوشێوه‌ی ئه‌م ئاینه له ئیسپانیادا نه‌بووه هه‌میشه دین جیاواز بووه، کۆمه‌ڵێک بیڕوباوه‌ڕی (لاهووت) بۆ خه‌ڵکه‌که بڵاو کرابووه‌وه که هیچ که‌سێکی ئه‌و ووڵاته لێ تێنه‌ده‌گه‌یشت زۆر نامۆ بوو به خه‌ڵکه‌که‌ی وه هیچ که‌س نه‌یده‌توانی پیاده‌ی بکات و وه‌ك به‌ندایه‌تی به کاری بێنێت، وه هه‌ر که‌س هه‌ڵده‌سا له‌و ووڵاته‌دا به ئاره‌زوی خۆی یاسا وده‌ستوری داده‌نا به گوێره‌ی ئاره‌زوه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان، بۆیه خه‌ڵکه‌که هه‌موو بێزار بوون، که ئیسلام هات زۆر جیاواز بوو له‌م ئاین و بۆچونانه جیاوازیه‌کی زۆری تیا به‌دی ده‌کرا، زانیان گونجاوه له گه‌له‌ڵ ژیانیاندا، وه له ناخیاندا ڕوواو کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ ده‌هاتنه ناو ئیسلام.
وای لێهات زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس موسڵمان بوون، ته‌نانه‌ت موسڵمانانی عه‌ره‌ب و به‌ربه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی تر زۆر که‌م بوون له چاو ئه‌واندا، پاشان ئه‌وان بوونه خاوه‌نی ئه‌م ئیسلامه و بوونه سه‌ربازی ئه‌م ئاینه پیرۆزه زۆربه‌ی فه‌تحه‌کانی فه‌ره‌نسا خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس کردی.
دووه‌م :- په‌روه‌رده‌کردنی نه‌وه‌ی تازه‌ی ئیسلامی ئه‌نده‌لوسی که پێیان ده‌ووتن (موهلدین).....
واتا ئه‌م نه‌وه‌یه که پێگه‌یشتن زۆر گرنگ بوون که باوکیان عه‌ره‌ب بوو یان به‌ربه‌ر بوون، به‌ڵام دایکیان خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس بوون واتا ئینتیمایان بۆدروست بوو بۆ ووڵات و بۆ ئیسلامه‌که‌ش.
سێیه‌م:- قه‌ده‌غه‌کردنی چینایه‌تی ئازاد کردنی بیروباوه‌ڕ وهه‌موو ئاینێك...
موسڵمان له ناو خاكی ئه‌نده‌لوس دا یاسای چینایه‌تیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه پێشتر به‌گزاده‌کان ودهوڵهماندان و خاوه‌ن فه‌رمانه‌کان که کۆمه‌ڵی چینی یه‌که‌م بوون هه‌میشه له داد وله له یاسا‌و فه‌رمانه‌کانی تردا جیاوازیان هه‌بوو، به‌ڵام ئیسلام کۆتایی به‌وه هێنا هه‌موو خه‌ڵکی وه‌ك یه‌ك سه‌یر ده‌کرد که‌س جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وی تردا وه‌زیرو هه‌ژار وه‌ك یه‌ك هاوتان له مافه‌کاندا له‌به‌رده‌می دادگادا هه‌موو یه‌کسانن. پاشان هه‌موو ئاینێك ئازاد کرا له ووڵاته‌دا ئه‌م کاره زۆر سودی موسڵمانانی تێدا بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمان به‌ڵگه‌ی له ڕووی دنیا‌و قیامه‌ته به هێز تره، ئه‌م هۆکاره وای کرد که زۆربه‌ی نه‌ساراکان واز له ئاینهکایان بێهنن وببنه موسڵمان ته‌نانه‌ت زۆر به‌ی کڵێساکانیان لێکڕینهوه به پاره‌یه‌کی زۆر که خه‌یاڵی بوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وی که نه‌یان ده‌فرۆشت موسڵمانان وازیان لێ ده‌هێناو ئازاد بوون بۆ خۆیان، به‌ڵام زۆر نه‌سارا که‌م بوبوه‌وه بۆیه خۆیان ناچار دوایان ده‌کرد که بیفرۆشن.
له ڕاستیدا ئه‌مه ڕه‌فتاری موسڵمانه‌کان بوو له‌گه‌ڵ نهساراکاندا، به‌ڵام دوای که ئه‌وان ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست خۆتان ده‌بینن که‌چۆن مزگه‌وت وماڵی موسڵمانان وێران ده‌که‌ن که له مێژوو دا به مهحاکیمی ته‌فتیشی ئیسپانی ناو ده‌برێت.
چواره‌م:- په‌ره‌پێدانی خزمه‌ت گوزای و دروست کردنی ژیاری مادی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌سڵاتیان موسڵمانان بره‌وێکی باشیان ده‌دا به دروست کردنی بیناو باڵه‌خانه‌ی به‌رزو دروست کردنی پردی زۆر گه‌وره، دروست کردنی مزگه‌وت وه‌ك مزگه‌وتی قورتوبه‌و دروست کردنی پرده گه‌وره‌کان وه‌ك له وێنه‌کاندا ئاماژه‌مان بۆ کردوه‌یان دروست کردنی قوتابخانه‌ی زۆر له ناوچه‌که‌دا، وه‌پاشان ده‌ستیان کرد به دروست کردنی که‌شتی گه‌وره و به‌هێز کردنی سوپاکه‌یان و دروست کردنی که‌ره‌سه‌ی جه‌نگی به هێز وه ئه‌و بینا و باڵه‌خانانه‌ی که ئه‌وان دروستیان ده‌کرد هاوشێوه‌ی نه‌بوو له هه‌موو ئه‌وروپادا، که‌واته ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خات که موسڵمانان هه‌مێشه خاوه‌نی ژیار بوون.
پێنجه‌م:- ئیسپانیه‌کان له هه‌موو شتێك دا لاسای و چاولێکه‌ری موسڵمانانیان ده‌کرد
له‌سه‌رده‌می یه‌که‌می والیه‌کان هه‌موو خه‌ڵکی لاسی موسڵمانایان ده‌کرده‌وه زۆر حه‌زیان به زمانی عه‌ره‌بی بوو، ته‌نانه‌ت شانازیان ده‌کرد ئه‌گه‌ر که‌سێك زمانی عه‌ره‌بی بزانییایه، له قوتابخانه‌کان وه‌ك وانه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ده‌خوێندرا.
شه‌شه‌م:- کردنی قورتوبه به پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس
پێشتر وه‌ك ئاماژه‌مان پێ‌کرد پایته‌ختی ئه‌نده‌لوس (طوڵیطیله) بوو، به‌ڵام موسڵمانان قورتوبهیان کرد به پایته‌خت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی طوڵیطیله نزیك بوو له فه‌ره‌نساو وه‌هه‌روه‌ها له بالای صخرهوه که له باکوری ئیسپانیایه‌وه نه‌ک زوو بگرێت بۆیه به باشیان زانی که قورتوبه بکه‌نه پایته‌خت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نزیك بوو له مه‌غریب ووڵاتی موسڵمانان ئه‌گه‌ر شتێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی زوو شتیان پێبگات له که‌ره‌سه‌ی جه‌نگی مه‌غریبه‌وه.
حه‌وته‌م :-کۆشش و خه‌بات و جیهاد له فه‌ره‌نسا
له‌سه‌رده‌می یه‌که‌می والیهکاندا کۆشش و جیهاد زۆر گرنگی پێدرا له فه‌ره‌نسادا زۆربه‌ی جێگاکانی فه‌ره‌نسا فه‌تح کرا، هه‌نگاوی زۆر باش نرا ئه‌و سه‌رده‌مه، ئه‌وانه‌ی که ده‌ستیان هه‌بوو له خه‌بات و جیهاد دا باسی هه‌ندێکیان ده‌که‌ین که چۆن سه‌رکردایه‌تی موسڵمانانیان کردوه له فه‌تحی فه‌ره‌نسادا ته‌نها بۆ ناو شاری {پاریس} (30)کم مابوو که به‌ڕاستی هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌یان ناوه له‌سه‌رده‌می یه‌که‌می والیه‌کان بۆ نمونه له‌وانه...
سامیحی کوڕی مالیکی خولانی....س(102) هیجری=(721)زاینی:
ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی خه‌لیفه‌ی پێنجه‌می موسڵمانان عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعزیز بوو، که ئه‌و خه‌لیفه داد په‌روه‌ره بوو له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی دا،هه‌موو جیهانی ئیسلامی له‌خۆشی وشادی کامه‌رانیدا بوون وه له ساڵی (61)هیجری له دایك بووه تا ساڵی(101)هیجری وه سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه پێنجه‌م ته‌نها دووساڵ نیو بووه!!
وه عومه‌ری کوڕی عه‌بدولعزیز هه‌ڵی بژارد که بچێت بۆ ئه‌نده‌لوس بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی دینی خوا ، پاشان بۆ جیهاد کردن له باشوری ڕۆژ ئاوای فه‌ره‌نسا، ئه‌م سه‌رکرده لێهاتوه سامیحی کوڕی مالیکی خولانی زۆر له خواترس و خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێکی پاك و زۆر لێوه‌شاوه بوو، که‌سێکی زۆر به توانا بوو له کاری ئاینی و سه‌ربازیدا وه مێژووی ئه‌م سه‌رکرده ڕه‌بانی یه زۆر دیار و ناسراوه، سه‌ره‌تا باسمان کرد که سرییه‌کی موسای کوڕی نوصێر توانی شاری باشوری فه‌ره‌نسا که ناوه‌ی (ئهربونه) بوو به خه‌ڵکێكی که‌م فه‌تحی بکات، پاشان که سامیحی کوڕی مالیکی خولانی چووه ئه‌نده‌لوس له‌ماوه‌یه‌کی که‌م دا توانی له شاری ئهربونه وه سوپایه‌ك ئاماده بکات که هه‌موو باشوری ڕۆژئاوای فه‌ره‌نسای ئازاد کرد که گه‌وره‌ترین به‌شی خاکی ئه‌و ووڵاته‌یه که ئێستا پێیده‌وترێت {سپتمانیا} که به‌ناو بانگ ترین شوێنی گه‌شتوگوزاره له هه‌موو جیهاندا که به‌که‌ناری ده‌ریای {ڕیفییرا} ناسراوه .
سامیحی کوڕی مالیکی خولانی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك توانی خه‌ڵکی فه‌ره‌نسا و ئه‌نده‌لوس فێری ئیسلام بکات، له ناوچه‌کانیدا ئیسلامی به‌ته واوهتی وه‌ك یاسا وڕێسا پیاده ده‌کرد له جه‌نگێكدا له ساڵی (102)هیجری شه‌هید کرا، که ده‌کاته مانگی (9)حوزه‌یرانی ساڵی(721) زاینی.
عه‌نبه‌سه‌ی کوڕی سوحیم....س (107)هیجری=(725)زاینی:
له‌دوای سه‌رکرده‌ی قاره‌مان و چاونه‌ترس سامیحی کوڕی مالیکی خولانی چه‌ند والیهك فه‌رمان ڕه‌وایان کرد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسه‌که‌یان زۆر گرنگ نه‌بوو به‌سه‌ریاندا تێدهپڕین تا ئه‌م سه‌رکرده جوامێره به‌ناوی عه‌نبه‌سه‌ی کوڕی سوحیم، ئه‌م سه‌رکرده‌یه به هه‌مان شیوه که‌سێک بوو خاوه‌ن باوه‌ڕێکی به‌هێز،له‌خواترس خۆ پارێزله هه‌موو تاوانه‌کان، ئه‌م سه‌رکرده نه‌به‌زه به‌وه ناسراو بوو که خاوه‌نی ئیداره‌یه‌کی سه‌ربازی به‌هێزه زۆر ئازا‌و موجاهید لێوه‌شاوه‌و خۆ به‌که‌م زان بووه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی خۆی وه‌ك پڵنگ هه‌ڵمه‌تی بردوه بۆ دوژمانی، له ساڵی (103) هیجری=(721)زاینی تا ساڵی (107)هیجری =(725)زاینی فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌نده‌لوس و فه‌ره‌نسای کردوه ئه‌م سه‌رکرده چاو نه‌ترسه توانی به جیهاد بگاته شارێکی به ناوبانگی فه‌ره‌نسا که ناوی {سانس} که ته‌نها (30)کم دووره له شاری پاریس، لای هه‌مووان ئاشکرایه ئه‌گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی فه‌ره‌نسا بکه‌ین ده‌بینین پاریس له ناوه‌ڕاست نیه، به‌ڵکو له‌وپه‌ڕی باکوری فه‌ره‌نسایه، واتا عه‌نبه‌سه‌ی کوڕی سه‌حیم توانی زۆربه‌ی خاكی فه‌ره‌نسا ئازاد بکات که مێژوو نوسانی فه‌ره‌نسی و ئیسلامی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که توانی (70%) خاکی فه‌ره‌نسا فه‌تح بکات ره‌حمه‌تی خوا له‌م سه‌رکرده لێهاتوه دووربینه بێت، واتا خاكی فه‌ره‌نسا له (70%)خاکه که‌ی فه‌رمانڕه‌وای یاسا وڕێسای ئیسلامی تێدا به‌ڕێوه ده‌چوو له مێژووی { الأعلام } له باسی غه‌زوه‌ی فرنجهدا هاتووه. عه‌نبه‌سه کوڕی سه‌حیم ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت توانایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له ڕووی سه‌ربازیه‌وه پاشای فه‌ره‌نسا که ناوی {ئهیزیدۆر}بوو زانی که له توانایدا نییه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م سه‌رکرده‌یه بێته‌وه، بۆیه ناچار که‌وته ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵیدا به جزیه وه گه‌وره‌ترین شاری فه‌ره‌نسای ئه‌و سه‌رده‌مه که ناوی {غهرغهشونه} بوو له دوای ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆر له ده‌وریدا مایه‌وه گه‌مارۆی دابوو له کۆتایدا به ئاشتی ڕێکه‌وتن به‌ناو شاره‌که‌یان تێپه‌ڕی جزیه‌ی لێوه‌رگرتن تا په‌ڕیه‌وه له ڕوباری {روون} بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌نبه‌سه کوڕی سه‌حیم له جه‌نگه‌کاندا زۆر بریندار بو بوو مێژوو نوسان ده‌ڵێن زۆر ئازاری هه‌بوو بۆیه ناچار گه‌ڕایه‌وه له ڕێگادا توشی جه‌نگێك هاتن له جه‌نگه‌دا شه‌هید کرا .
عهبدوڕحمانی غافقی....س(114) هیجری =(732)زاینی:
له‌دوای شه‌هید بوونی عه‌نبه‌سه‌ی کوڕی سه‌حیم وورده وورده فهرمانڕهوایهکان به‌ره‌و گۆڕان ده‌چون، هه‌ندێك له والیه‌کان ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست که هه‌رگیز له‌م سه‌رکردانه نه‌ده‌چون زۆر جیاواز بوون، وه کۆتایه‌که‌ی له‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس و فه‌ره‌نسای گرته ده‌ست پیاوێك بوو به‌ناوی هیثهمی کیلابی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌ب بوو زۆر ده‌مارگیری بوو بۆ گه‌ل هۆزه‌که‌ی خۆی .
له سه‌رده‌می ئه‌م پیاوه که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست له ئه‌نده‌لوس و فه‌ره‌نسادا هه‌ر له‌و کاته‌وه ده‌مارگیری که‌وته ناو خه‌ڵکی له ئه‌نده‌لوس. عه‌ره‌ب بۆ خۆی هه‌وڵی ده‌دا پاشان به‌ربه‌ر یان له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه و گه‌ل و هۆز فه‌رمانڕه‌وای ده‌کرا کاره‌کان دابه‌ش ده‌کرا، وه ئه‌مه یه‌که‌م جاره که کاری وا ڕوو ئه‌دا له سه‌رده‌می فه‌تحه وه تا ئه‌و کاته‌ی که باسمان کردوه .
هیچ کات له نێوانی موسڵمانان له سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی شه‌ڕ ڕووی نه‌دابوو، به‌ڵام بۆ یه‌که‌م جار له خاكی ئه‌نده‌لوس عه‌ره‌ب و به‌ربه‌ر که‌وتنه شه‌ڕ کردن و شمشێر ده‌رهێنان له یه‌کتری تا وای لێهات هێزیان کۆده‌کرده‌وه بۆ یه‌کتر، تاخوای گه‌وره ڕه‌حمه‌تی خۆی باراند، پیاوێکی بۆ ناردن که هه‌موو ڕیزه‌کان ڕێك بخات دڵه‌کان به‌یه‌که‌وه ببه‌ستێته‌وه ئیسلام یان فێربکاتهوه که چۆن پێشتر عه‌ره‌ب و به‌ربه‌ری کرد بوو به براو پشتیوانی یه‌کتری، وه هیچ جیاوازیه‌ك له نێوانی عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م نیه ته‌نها به ته‌قوا نه‌بێت ئه‌ویش عه‌بدوڕه‌حمانی غافقیه.
عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی کێیه؟
ناوی عه‌بدڕه‌حمانی کوڕی عه‌بدولله کوڕی به‌شیری کوڕی صارمی عهکیه،له گه‌ل وهۆزی غافقه سه‌رێکی له هۆزی عهکیهی یه‌مه‌نه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوای بینیوه له شوێنکه‌وتوانه واتا تابیعه، وه نازناوی ئه‌بو سه‌عیده، یه‌کێکه له والیه‌کانی ئه‌نده‌لوس، یه‌کێكه له گه‌وره پیاوانی سه‌رکرده‌ی فه‌تحه‌کانی فه‌ره‌نساو جه‌نگه‌کانی تر زۆر ئازا‌و له خۆ بردوو بووه..
له دایك بووی :-
له‌وانه‌یه له یه‌مه‌ن له دایك بووبێت پاشان له یه‌مه‌نه‌وه ڕۆشتوه بۆ ئه‌فه‌ریقا، وه نوێنه‌ری سلێمانی کوڕی عهبدوولمهلیك ئه‌مه‌وی بووه، پاشان په‌یوه‌ندی کردوه به موسای کوڕی نوصێرو کوڕه‌که‌ی عهبدوولعهزیزه وه ئه‌و سه‌رده‌مه له ئه‌نده‌لوس نیشته‌جێ بووه، وه سه‌رکرده‌ی سوپایه‌کی موسڵمانان بووه له که‌ناری ده‌ریاکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌نده‌لوس..
بیرکردنه‌وه‌ی غافقی له ڕووی سه‌ربازیه‌وه:
عه‌بدوڕه‌حمان پیاوێکی ئازا‌و چاونه‌ترس و ڕه‌ق بووه له کاری سه‌ربازی دا، وه زۆر چالاك بووه له کاتی پێویست دا هه‌میشه هاتۆته ده‌ست، وه له‌کاتی دانی بڕیاردا زۆر چاونه‌ترس و ئازا‌و بوێر بووه بڕیاره‌کانی هه‌میشه له جێگای خۆیدا بووه له‌کات و زه‌مه‌نی تایبه‌ت دا پیاده‌ی کردوه..
ئه‌م سه‌رکرده گه‌وره و لێهاتوه هه‌میشه پارسه‌نگی ڕاگرتوه له نێوانی هێزه‌که‌ی و مه‌به‌سته‌کی، بۆیه به سه‌رکرده‌یه‌کی زۆر ناوازه و ناوبانگی ده‌رکردوه، له‌کاتی جه‌نگدا وای کردوه که خه‌ڵکی هانی سوپاکه‌ی بده‌ن بۆ جه‌نگ تا سوپاکه‌ی به توانایه‌کی به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی دوژمنی ئیسلام ببنه‌وه وه له هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه پێداوێستی بۆ جه‌نگ ئاماده‌کردوه تا سوپاکه‌ی لاواز نه‌بێت، هه‌موو هێزه‌کانی خستۆته گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌رکه‌وتن، سه‌ره‌تا هێزی ئیمانی بیروباوه‌ڕی به‌کار هێناوه، پاشان هێزی برایه‌تی خستۆته پێش چاوی سه‌ربازه‌کانی به‌گشتی، وه هه‌مووخه‌ڵکی سڤیلی له‌سه‌ر جیهاد کوشش کردن ڕاهێناوه فێری هه‌موو جۆره چه‌کێکی سه‌رده‌می خۆی کردوون، وه پارسه‌نگی کردوه له نێوانی هێزی مادی و هێزی مه‌عنه‌وی، وه هه‌میشه وابیری کردۆته‌وه که سوپاکه‌ی له شکست ڕزگار بکات هۆکاره‌کان به هه‌ند وه‌ربگرێت....!!
ڕه‌وشتی ئه‌م سه‌رکرده لێزانه:
ڕه‌وشتێکی به‌رزو ناوازه‌ی هه‌بووه زۆر به‌ڕێز بووه له ناو خه‌ڵکیدا ده‌ڵێن تا زه‌رده‌خه‌نه له‌سه‌ر لێوی نه‌بوایه خه‌ڵکی شه‌رمیان ده‌کر پرسیاری لێبکه‌ن، په‌روه‌رده‌کراوی ده‌ستی هاوه‌ڵه‌کانی پێغه‌مبه‌ر بووه، که‌واته به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت که باسی ژیانی ئه‌م پیاوه بکه‌ین، چونکه مێژوویش خۆی سه‌رسامه له ئاستیدا،هه‌میشه پیاوێكی ئارام و داد په‌روه‌رو به‌هێزو چالاك بووه، زۆر ڕقی له ته‌مه‌ڵی ده‌بووه‌وه وه خۆی زۆر به هه‌ژاری په‌روه‌رده‌کردبوو خۆ پێویستی به هیچ نه‌بوو، چونکه سه‌رکرده‌یه‌ك بووه ده‌یتوانی سه‌روه‌ت سامان بۆ خۆی ده‌سته‌به‌ر بکات، ئه‌م سه‌رکرده جوامێره به‌هێزه به‌توانایه زۆر توانای تری هه‌بووه که جیگایی سه‌رنج وباس کردنه، به‌ڵام هه‌میشه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕوتهکهدا بوو چاوه‌ڕێی پاداشت بوو له خوای گه‌وره نه‌ك له خه‌ڵکی.....
ئه‌و مێژوو نوسانه‌ی باسی ئه‌م پیاوه‌یان کردوه:-
یه‌که‌م :-ئیبن ئه‌ثیر جزیری ده‌ڵێت: پیاوێکی له خواترس وخاوه‌ن وه‌رع وئازاو لێهاتوو بووه
دووه‌م :- پێشه‌وا ذههبی له کتێبی مێژووی ئیسلام ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌میره که ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست هاوشێوه‌ی عومه‌ری کوڕی عهبدوولعزیز بوو
سێیه‌م:- عهبدولواحیدی مه‌رکیشی له کتێبی تابعین که چونه ناو ئه‌نده‌لوس ده‌ڵێت: که له عومه‌ری کوڕی خه‌تاب فه‌رموده‌کانی ده‌گێڕاوه
چواره‌م:- هه‌روه‌ها له میژووی حهمیدیا له کتێبی چه‌ند وهرگیراوێك له پیاو چاکانی ئه‌نده‌لوس ده‌ڵێت: دیاره ئه‌م نوسه‌ره که باس له عه‌بدوره‌حمانی غافقی ده‌کات زۆر وورد تر له‌سه‌ری کۆڵیوه‌ته‌وه بۆیه ده‌ڵێت که ئه‌م ڕاویهکی تابعین بووه ئه‌و شتانه‌ی که لێوه‌ی وه‌ر گرتوون بریتین له عومه‌ری کوڕی عه‌بدول عه‌زیز، وه پاشان عهبدووللهی کوڕی عیاض، پاشان ئه‌م پیاوه له ساڵی(115)هیجری شه‌هید ده‌بێت به‌ده‌ستی رومه‌کان له ئه‌نده‌لوس، هه‌ر به‌رده‌وام ده‌ڵێت که ژیانی ئه‌م پیاوه زۆر پاك و بێگرده پیاوێکی له‌خواترس دانا وزاناو چاونه‌ترس وجوامێر بووه، وه له جه‌نگه‌کاندا زۆر به داد په‌روه‌رانه ده‌ستکه‌وته‌کانی دابه‌ش ده‌کرد، ئه‌م هه‌واڵه زۆر گێڕاوه‌ته‌وه له لایان مێژوو ناسانه‌وه ڕه‌حمه‌تی خوا له هه‌موویان بێت.
پێنجه‌م:- ئهبووقاسمی کوڕی موضفر له کتێبی قسطاط: ده‌ڵێت توانی له غه‌زووی فرنجه دا گه‌وره‌ترین سوپای دوژمنان تێک‌و پێک، وه بشکێنێت زۆر ترین ده‌ست که‌وتی هه‌بوو که خۆی هیچی هه‌ڵنه‌گرت وتوانی به داد په‌روه‌رانه دابه‌شی بکات ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده یاقوت ئاڵتون زیو ده‌ستکه‌وتیان بوو که وه‌ك گردێکی به‌رز ده‌ست که‌وته‌کانیان ههڵدابوهوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ده‌ست که‌وته ئه‌م سه‌رکرده به‌ده‌ستی هێنان خۆی هیچی هه‌ڵنه‌گرت و زۆر له خوا ترس و خاوه‌ن وه‌رع بووه .
پاشان که عه‌بدوره‌حمان غافقی توانی خه‌ڵکی ئه‌نده‌لوس یه‌ك بخات کۆیان بکاته‌وه ریزه‌کانیان یه‌ك بخات، وه هێزه‌کانی ئاماده کرد بۆ ته‌واو کردنی فه‌تحی فه‌ره‌نسا، عه‌بدورحمان توانی بچێته ئه‌و جێگایانه‌ی که موسڵمانانی پێش خۆی نه‌یان توانی بوو بچنه ئه‌و ناوچهنانه وه ئه‌م شار له دوای شار فه‌تحی ده‌کرد له‌و شارانه‌ی که فه‌تحی کرد له فه‌ره‌نسا دا برتین له شاری {ئارل} پاشان چونه ناو شارێکی زۆر گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسا که ئێستا به‌رده‌وام ئه‌و شاره هه‌ر ئه‌و ناوه‌ی هه‌یه که ناوی {بودو} ئینجا چونه {طهلوشه} پاشان چونه شاری {تور} تاگیشتنه شاری {پۆتێ} له دوای ئه‌م شاره ڕاسته‌خۆ پاریسه له شاری پۆتێ وه‌ستا که نزیکه‌ی سه‌د کیلۆمه‌تر له پاریسه‌وه دووره له ڕۆژئاواوه، وه دووری ئه‌م شاره له قورتوبه‌وه که پایته‌ختی موسڵمانانه نزیکه‌ی هه‌زار کیلۆمه‌تر دووره، واتا موسوڵمانان توانیان باش بڵاو بێته‌وه له خاكی فه‌ره‌نسادا به‌تایبه‌ت له باکوری ڕۆژ ئاوای فه‌ره‌نسادا.
پاشان عه‌بدووڕه‌حمان له نزیک شاری پۆتێ سه‌ربازگه‌یه‌کی دروست کرد له ناوچه‌که ناوی {بیلات} که به‌زمانی ئه‌نده‌لوسی واتا باڵه‌خانه‌ی به‌رز یان قه‌ڵایه‌کی به‌رز بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ‌نرا {بیلات} له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌کی کۆنی لێ‌بوو هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بوو ئه‌وناوه‌ی لێنراوه، پاشان سه‌ربازه‌کانی ڕێکخستن سه‌ربازگه‌که‌ی به‌هێز کرد سه‌ربازانی ئاماده‌کرد بۆ ڕووبه‌ڕوی نه‌ساره‌کان، وه سوپاکه‌ی گه‌یشته په‌نجا هه‌زار سهربازوموجاهید، وه هێره‌شه‌کانی عه‌بدوڕه‌حمانی غافقی به گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێت له مێژووی فه‌ره‌نسادا.....

مواضيع مماثلة
» له‌مانگه‌كانی حه‌جدا عومره‌ی كردوه پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ووڵاتی خۆی ودواتر بێته‌وه بۆ حه‌ج ئایا موتهمهتیعه؟
» ناوی حاجیانی هەریم 2017
» ناوی کوردی بۆ منداڵان به زمانى سورانى
» ناوی کوردی بۆ منداڵان به زمانى سورانى
» ئایا دروسته ناوی كچان به ( فیرده‌وس ) یان ( جنة ) بنرێت ؟

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان