سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930 

اليومية اليومية


ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)

اذهب الى الأسفل

اخبار ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان السبت أكتوبر 23, 2010 3:25 am

ڕای زانایان ده‌رباره‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بانه‌وه‌
له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا سه‌رجه‌م موسوڵمانانی جیهان كه‌م تا زۆر كه‌وتنه‌ خۆیان تا دژی ئه‌و هێرشه‌ ناڕه‌وایه‌ بوه‌ستنه‌وه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر باشترین و چاكترینی دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره‌ كه‌ كۆتا پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌تی ( موحه‌ممه‌دی كوڕی عه‌بدوڵلاَ ) (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)، كه‌ لایه‌ن چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی دانیماركییه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ری و پاشانیش چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌كی نه‌رویجیش هه‌مان ڕووڕه‌شی و شه‌رمه‌زاریان بۆ خۆیان تۆمار كرد و دووباره‌ بلاَویان كرده‌وه‌.
ڕه‌د فیعله‌كان له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر جیاواز بوون , بۆیه‌ له‌ چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ فه‌توای نه‌كڕینی به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ردوو وولاَتی دانیمارك و نه‌رویج درا له‌ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ردا, وه‌ زۆر له‌ موسوڵمانان به‌ده‌م فه‌تواكه‌وه‌ هاتن و به‌ كارێكی ئیجابی وه‌سفیان كرد.
دیاره‌ دیارده‌ی جنێوو سوكایه‌تی كردن ته‌نها پیشه‌ی كه‌سانێكی دڵ ڕه‌شی وه‌كو ڕۆژنامه‌ دانیماركی و نه‌رویجی یه‌كه‌ نییه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) كردوویانه‌ , به‌ڵكو ئه‌م كاره‌ دزێوه‌ پیشه‌یه‌ك بوو له‌ سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه‌وه‌ به‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا هاتووه‌و له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا كه‌سانێك هه‌بوون به‌رامبه‌ر به‌ پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و موسوڵمانان بێڕێزیان نواندووه‌.
بۆیه‌ زانایانی ئیسلامی له‌ كۆن و نوێدا فه‌تواو قسه‌یان هه‌بووه‌ له‌ كاتی ڕوودانی ئاوها كاره‌ساتێكدا, ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ته‌نها گوڵبژێرێكه‌ له‌ ووته‌ی زانایان و پێشه‌وایانی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بێڕێزی ده‌نوێنن به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی و سه‌رجه‌م پیرۆزییه‌كانی ئیسلام.
١- ئیبن و ته‌یمیه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت هاوه‌لاَن كۆڕایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جنیَوده‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)كافر ده‌بێت , ئه‌م ڕایه‌ و زۆر ڕای تر به‌ نێو هاوه‌لاَّندا بلاَوبووه‌ته‌وه‌ و كه‌سیان نكۆڵیان لێنه‌كردووه‌ بۆیه‌ بووه‌ به‌ ئیجماع.
٢- ئیسحاقی كوڕی راهویه‌ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ)ده‌فه‌رمووێت زانایان یه‌كڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌س جنێو به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان به‌رپه‌رچی شتێك بداته‌وه‌ كه‌ خوا ناردوویه‌ته‌ خواره‌وه‌ ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت و به‌ كافر داده‌نرێت .
٣- موحه‌ممه‌دی كوڕی سه‌حنون (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت زانایانی ئیسلام یه‌كده‌نگن كه‌ هه‌ر كه‌سێك جنێو به‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات، یان له‌ پله‌ و شان و شه‌وكه‌تی كه‌م بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت و سزای سه‌ختی بۆ هه‌یه‌ له‌ قیامه‌تدا , وه‌ به‌ لای ئۆممه‌تی ئیسلامیشه‌وه‌ حوكمی كوشتنه‌ و هه‌ر كه‌سێك گومانی له‌ سزای سه‌ختیان و كوفریان دا هه‌بێ كافر ده‌بێت .
٤- قازی عیاز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت بزانه‌ هه‌ر كه‌سێك جوێن به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان تانه‌ و ته‌شه‌ری لێ بدات یان له‌ شانی كه‌م بكاته‌وه‌ جا له‌ خودی خۆی بێت یان نه‌سه‌بی ( ڕشته‌ و بنه‌ماڵه‌) یان ئاینییان یان تایبه‌تمه‌ندییه‌ك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی یان باسی ناموسی بكات یان بیچوێنێ به‌شتێكی خراپ یان سوكایه‌تی پێ بكات ، به‌جنێوده‌ر حسابه‌ و حوكمیان حوكمی جنێوده‌ره‌ ،كه‌ حوكمی كوشتنه‌ . هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێكیش نه‌فرینی لێ بكات یان دۆعای شه‌ڕی لێبكات یان ته‌مه‌نای خراپه‌ی بۆ بكات یان شتێك بداته‌ پاڵی كه‌ شایه‌نی ئه‌و نه‌بێت ته‌نها بۆ گاڵته‌ پێكردن و له‌شان كه‌م كردنه‌وه‌ و سوكایه‌تی بێت . ئه‌مانه‌ به‌پێی ڕای هه‌موو زانایانی ئیسلام كافر ده‌بن وه‌ ده‌بێت بكوژرێن . وه‌ ئه‌مه‌ ئیجماعی هه‌موو زانایانی له‌سه‌ره‌ له‌ سه‌رده‌می سه‌حابه‌وه‌ تاكو ئێستا .
٥- شێخی ئیبن و مونزیر (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌موو زانایان ئیجماعیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ركه‌سێك جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌كوژرێت . پاشان ده‌فه‌رمووێت ئه‌مه‌ ڕای مالكی كوڕی ئه‌نه‌س وله‌یس و ئیسحاق و ئه‌حمه‌د و مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی یه‌ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ).
هه‌روه‌ها قازی ئه‌بولفه‌زڵ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت ) ده‌فه‌رمووێت ئه‌مه‌ پوخته‌ی ڕای پێشه‌وا ئه‌بو به‌كری سدیقیشه‌ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) جا ئه‌مانه‌ ده‌كوژرێن و ته‌وبه‌شیان لێ وه‌رناگیرێت وه‌ ئه‌مه‌ ڕای پێشه‌وا ئه‌بو حه‌نیفه‌ وه‌ زانایانی هاوه‌ڵی سه‌وری و زانایانی كوفه‌ و ئه‌وزاعی یه‌ . به‌لاَم ئه‌مانه‌ ده‌فه‌رموون به‌و قسانه‌ قسه‌كه‌ر هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و له‌دین ده‌رده‌چێت.
٦- پێشه‌وا سوبوكی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ئیجماعی زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جنێوده‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) كافر ده‌بێت وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش گاڵته‌ی پێ بكات كافر ده‌بێت .
٧- ئیمام ئه‌حمه‌د (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ)ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان له‌ شانی كه‌م بكاته‌وه‌ , پێویسته‌ بكوژرێت جا موسڵمان بێت یان كافر.
٨- ئه‌بو یوسف زانای گه‌وره‌ و هاوه‌ڵی ئیمام ئه‌بو حه‌نیفه‌ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر موسڵمانێك جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات یان به‌ درۆی بزانێت یان ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت یان له‌ شانی كه‌م بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت و بڕوای به‌ خوا نییه‌ و خێزانه‌كه‌ی لێ حه‌رام ده‌بێت .
٩- ئیبن و قاسم له‌ ئیمام مالیكه‌وه‌ (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویه‌تی هه‌ر موسڵمانێك جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌كوژرێت , بێ ئه‌وه‌ی داوای ته‌وبه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ی لێبكرێت .
١٠- ئیمامی نه‌وه‌وی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك بڵێت نازانم پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) مرۆڤه‌ یان جنۆكه‌یه‌ ، یان بڵێت پێغه‌مبه‌ر جنۆكه‌یه‌ یان ئه‌ندامێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی بچووك بكاته‌وه‌ بۆ سوكایه‌تی پێكردن وا بڵێت ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت.
١١- قازی ئه‌بو یه‌علی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به‌ خوای گه‌وره‌ یان پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات كافر ده‌بێت ئیتر ئه‌و جنێوه‌ به‌ڕه‌وا بزانی یان به‌ناڕه‌وا.
١٢- مه‌رداوی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك جنێو به‌ خوای گه‌وره‌ یان پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات بێگومان كافره‌ و له‌م باره‌شه‌وه‌ هیچ جیاوازیه‌ك نیه‌ له‌ نیوان زانایانی ئیسلامدا , هه‌روه‌ها ده‌فه‌رمووێت هه‌ر كه‌سێك له‌ پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)كه‌م بكاته‌وه‌ وه‌ك جنێو پێدانی وایه‌.
١٣- ئیمامی شه‌نقیتی(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ڕیَزنه‌گرتن له‌ پایه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت ) و ڕق لێ بوونه‌وه‌ی یان له‌ شان و پایه‌كه‌م كردنه‌وه‌ی یان به‌سوك ته‌ماشاكردنی یان گاڵته‌ پێ كردنی , هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌ ئیسلام و كافر بوونه‌ به‌خوای گه‌وره‌ .
١٤- ئیمامی قورتوبی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ئیجماعی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ركه‌سێك جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌بێت بكوژرێت وه‌ ئه‌مه‌ ڕای ئیمام مالیك و له‌یس و ئیمام ئه‌حمه‌د و ئیسحاق و مه‌زهه‌بی ئیمام شافعی یه‌ .
١٥- ئیمامی شه‌وكانی(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) هه‌مان كۆڕای ئیبن و مونزیری هێناوه‌ له‌كتێبی (نیل ئه‌لئه‌وتار)دا.
١٦- شێخی ئیبن و حه‌جه‌ریش(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت ئیبن و مونزیر كۆڕای زانایانی هێناوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات ده‌كوژرێت.
١٧- زانای گه‌وره‌ی مه‌زهه‌بی شافیعی ئه‌بوبه‌كری فارسی له‌ په‌ڕاوی (الاجماع) دا(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت هه‌ركه‌سێك ڕاسته‌وخۆ جنێو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بدات , به‌پێی ڕای هه‌موو زانایان كافر ده‌بێت وه‌ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ش بكات كوشتنه‌كه‌ی له‌سه‌ ناكه‌وێت چونكه‌ حوكمی قه‌زفی پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) كوشتنه‌ و حوكمی قه‌زفیش به‌ته‌وبه‌ لاناچێت . بۆیه‌ پێشه‌وا خه‌تابی(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) ده‌فه‌رمووێت (لا اعلم خلفا فی وجوب قتله‌) .
١٨- قازی عیاز له‌ ئیبن و وه‌هبه‌وه‌ نه‌قڵی ده‌كات كه‌ ئه‌ویش له‌ ئیمامی مالیكه‌وه‌ ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێبێت ) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رمووێت هه‌ركه‌سێك بڵێت كراسه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) چڵكنه‌ و مه‌به‌ستیشی عه‌یبداركردنی بێت ده‌كوژرێت.
١٩- هه‌روه‌ها ئه‌بو موحه‌ممه‌د كوڕی ئه‌بی زید(ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) فه‌توای كوشتنی كابرایه‌كی داوه‌ كه‌ كاتێك كابرایه‌كی ( چڵكن و پڵكن ده‌م و چاو و ڕیش ) ناشیرین به‌لایدا تێده‌په‌ڕێت و به‌ هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت ( موحه‌مه‌د ) كه‌ مه‌به‌ستی له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بووه‌(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بناسن له‌ شكڵێكدا و له‌ ڕیشدا له‌م پیاوه‌ چووه‌ , ئیمامی ئه‌بو موحه‌مه‌د وتوویه‌تی ئه‌و كابرایه‌ ده‌بێت بكوژرێت و ته‌وبه‌شی لێ وه‌رناگیرێت چونكه‌ درۆی كردووه‌ و نه‌فرینی خوای لێبێت .
٢٠- زانای ئه‌نده‌لوس (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) فه‌توای كوشتن و هه‌ڵواسینی ئیبن و حاتم ته‌لیلیاندا چونكه‌ شایه‌ت به‌سه‌ریه‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ له‌ ووتاره‌كانیدا گاڵته‌ی به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا(سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ)كردووه‌ و به‌ هه‌تیوی بێ باووك و خه‌زوری شێری له‌ قه‌ڵه‌مداوه‌ , كه‌ مه‌به‌ستی شێر نازناوی ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالب (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ) بووه‌ كه‌نازناوی حیدریشی هه‌بووه‌ , وه‌ مه‌به‌ستی له‌م قسانه‌ی سوكایه‌تی كردن بووه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بۆیه‌ زانایان فه‌توای كوشتنیانداوه‌ .
ووریاكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست:::
ئه‌مه‌ كورته‌ و پوخته‌یه‌ك بوو ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سوكایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) ده‌كه‌ن , له‌ ووته‌ی زانایانی ئیسلامی له‌ كۆن و نوێدا كه‌ بریتی بوو له‌ خستنه‌ ڕووی ئه‌و چوار چێوه‌ گشتییه‌ی كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ تێیدا ده‌جووڵێت , وه‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كه‌ له‌ حاڵه‌تێكی ڕه‌هاو گشتی بابه‌ته‌كه‌ .ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سه‌ و هه‌ستێت بیكات به‌ به‌ڵگه‌ بۆ به‌ كافركردنی ئه‌م و ئه‌و چونكه‌ هه‌ر جۆره‌ بڕیارێكی له‌و چه‌شنه‌ و دابه‌زاندنی به‌سه‌ر كه‌سێكی دیاریكراودا پێویستی به‌ بڕیاری لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی دادوه‌ری زانایانی ئیسلام هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بوونی مه‌رجه‌كان و نه‌بوونی كۆسپه‌كان بكۆڵنه‌وه‌ ,وه‌ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش به‌ستراوه‌ به‌ فه‌رمانی پێشه‌وای موسوڵمانانه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر كه‌سه‌و بۆ خۆی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌:
سوود له‌ كتێبی [فه‌زڵ و پله‌و پایه‌ی پێغه‌مبه‌رو (سه‌ڵات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێ) بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی و هاوه‌لاَنی دڵسۆزی]وه‌رگیراوه‌ له‌ نووسینی مامۆستا موحه‌ممه‌د سه‌نگاوی.

ئاماده‌كردنی:
شكۆ بێستون – به‌ریتانیا
shkobestun@hotmail.com
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة
» پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
» وه‌رگرتنی پاره‌ له‌به‌رامبه‌ر حه‌ج كردن بۆ كه‌سی تر پرسیار : من پیاوه‌كه‌م ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بیت ) وه‌فاتی كرد، ئێستا من ده‌مه‌وێت به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره ‌كه‌سیك ڕابسپێرم كه ‌ئه‌مساڵ حه‌جێكی بۆ بكات، ئایا دروسته ‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ‌حه‌جه‌كه‌
» حوكمی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركرده‌یه‌ك به‌ شه‌رعی خوای گه‌وره‌ حوكم نه‌كات پرسیار: ئایا ڕه‌وایه‌ سه‌ركرده‌یه‌ك هه‌ڵبژێرین بۆ وڵاتێكی ئیسلامی كه‌ حوكم به‌ شه‌رعی خوای گه‌وره‌ نه‌كات؟
» عیسا (سه‌لامی لێ بێت) له‌ بیروباوه‌ڕی جووله‌كه‌دا
» گروپێك له‌ زانایان له‌ ئه‌مریكا توانییان یه‌كه‌مین خانه‌ی ده‌ستكردی زیندوو دروست بكه‌ن

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى