المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
مايو 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | 4 | 5 | ||
6 | 7 | 8 | 9 | 10 | 11 | 12 |
13 | 14 | 15 | 16 | 17 | 18 | 19 |
20 | 21 | 22 | 23 | 24 | 25 | 26 |
27 | 28 | 29 | 30 | 31 |
جۆری سێیه‌می سۆفیایه‌تی (تێکه‌ڵکردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌ڵسه‌فه‌ی یۆنانیدا)
صفحة 1 من اصل 1
جۆری سێیه‌می سۆفیایه‌تی (تێکه‌ڵکردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌ڵسه‌فه‌ی یۆنانیدا)
جۆری سێیه‌می سۆفیایه‌تی (تێکه‌ڵکردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌ڵسه‌فه‌ی یۆنانیدا)
تێکه‌ڵکردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌ڵسه‌فه‌ی یۆنانیدا
له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵ کردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیدا ئه‌و جۆره بیرۆکانه ده‌رکه‌وتن وه‌ک { الحلول وه الاتحاد وه وحدة الوجود }
به‌واتا : ئه‌وه‌ی که‌هه‌یه به‌راستی ته‌نها خوایه وه جگه‌له خوا هیتر
خه‌یاڵه و هیچ بوونێکی نیه هاوشێوه‌ی فه‌ڵسه‌فه‌که‌یان،
به‌ڵام داخ ئه‌وه‌یه که‌سانێک ئه‌وڕۆ به‌رگری ده‌که‌ن له‌م
بیرۆکه‌یه که له‌کوردستاندا زۆر باوه به‌تایبه‌تی چاکترین په‌رتوکیان
ئێستا که مه‌لایه‌کی سۆفی خه‌ڵکی موسل ده‌بێت به‌ڵام باپیره‌ی موسڵ به‌جێ
دێڵێت بۆ (الجولان )له‌وێوه بۆ (دمشق ) ناوی {یوسف خطار محمد }ه هه‌ڵساوه به‌بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه به‌ناوی{ الموسوعة اليوسفية في بيان أدلة الصوفية } که له دوو به‌رگ پێک هاتوه‌و زیاتر له حه‌وسه‌د لاپه‌ڕه‌یه.
به‌ڵام زۆر به فێڵ زانانه درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانی وه‌رگێڕی راستی ده‌کات و که‌سانی ناشاره‌زای پێ له‌خشته ده‌بات ،
له ئه‌نجامی کرت کردن و گۆڕینی ووته‌ی زانایان وه‌ک (الإمام الذهبي ) وه (ابن حجر العسقلاني) وه (فخر الدين الرازي)وه (محي الدين النووي
) و چه‌ندین زانای تر ، گۆڕینی وته‌ی ئه‌م زانا ناودارانه‌ی ئیسلام
پێشه‌وایانی سوننه و تێکه‌ڵ کردنی له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌کانی خۆیاندا.
بۆیه داوام وایه له موسوڵمانان خۆ دورگرن له‌و په‌رتوکه چونکه
ئه‌م په‌رتوکه به‌رگریێکی توند له جۆری سێیه‌می سۆفیه‌تی ده‌کات خوا
په‌نامان بدات، له‌وه گرینگتر هه‌یه له‌سه‌ری بدوێین بۆیه تا کاتی تر
به‌ویستی خوا درۆ و ده‌ڵه‌سه‌کانی ئه‌م نوسه‌ره ده‌خه‌ینه به‌ر چاوو .
سه‌ره‌نجامی تێکه‌ڵ کردنی سۆفیایه‌تی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی پاڵنه‌رێک بوو بۆ ده‌رکه‌وتنی بۆچونی (الفيض والإشراق) له سه‌ر ده‌ستی (غزالي و السهروردی) .
ئه‌مه ئه‌م جۆره سۆفیه‌تیه به ترسناکترین جۆر داده‌نرێت و به
خه‌رابترین قۆناغ له قۆناگه‌کانی تێپه‌ڕ بوونی سۆفیایه‌تی داده‌نرێت ،
ئه‌و کاته‌یه سۆفیه‌کان قۆناغی داهێنراوی کرده‌وه‌یان (البدع
العملية)گواسته‌وه بۆ قۆناغێکی ترسناکتر ئه‌ویشیان قۆناغی داهێنراوی
زانستیه (البدع العلمية) به‌وه‌وه سۆفی مه‌ترسی به له‌ئیسلام ده‌رده‌چوون به‌ته‌واوی لێ ده‌که‌وێته‌وه . خوا په‌نامان بدات.
ناودارترین که‌سایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه
{الحلاج}ئێرانیه 309 کۆچی لاسێداره دراوه له به‌غدا ،
{السهروردي}ئێرانیه 587 - 665 کۆچیله سێداره ده‌درێت له قڵای (حلب) له سوریا به‌بڕیاری (صلاح ا‌لدین)ی کورد ،
{ابن عربي}ئه‌نده‌لوسیه ساڵی 558 ک له‌دایک ده‌بێت و له ساڵی 638 کۆچی مردوه له ( دمشق )له سوریا ،
{ابن سبعين} ئه‌نده‌لوسیه614-669 کۆچی مردوه.
{ابن الفارض}سوریه له‌ساڵی576- 632 کۆچی مردوه .
ئینجا بابزانین ئه‌و زانایه ناودارانه‌یان یان ئه‌و وه‌لیه
ناودارانه‌ی سۆفیه‌کان چ جۆره ناودارێک و چیان کردوه بۆ ئیسلام تا
ناودار بن، وه بۆچونیان چییه سه‌باره‌ت به خوای پاک و بێگه‌رد .
.......................................... (الحـلاج) ..........................................
(أبو مغيث) ،حوسه‌ینی کوڕی مه‌نسوڕی حه‌لاجه له ساڵی 244 کۆچی له‌دایک ده‌بێت و له ساڵی 309 ی کۆچی له سێداره ده‌درێت ،
له ئێران له‌دایک ده‌بێت و نه‌وه‌ی پیاوێکی (زه‌رده‌شتی)یه و دواتر له (واسط )له عیڕاق گه‌وره ده‌بێت.
به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه زه‌رده‌شتیاتی هێشتا لێوه وه‌دی ده‌کرا
له کۆتای ته‌مه‌نیه‌وه به یه‌که‌ک له قوتابیه‌کانی ده‌ڵێت که‌ناوی (ابراهيم بن فاتك)ه که‌ی بیکه‌ین به نه‌ورۆز(متى ننورز ؟ ) له وڵامدا (ابن فاتك) پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت که‌ینێت مه‌به‌سته (الحـلاج)
ده‌ڵێت (يوم أصلب )ئه‌وڕۆژه‌ی له‌خاچ ده‌درێم ، چۆن نه‌ورۆز کۆتایی ساڵه
وسه‌ره‌تای ساڵێکی تری نوێیه (هو نهاية سنة و بداية سنة جديدة )
به‌وشێوه‌وه نه‌ورۆزی (الحـلاج) سه‌ره‌تای ژیانێکی تری نوێیه‌تی( هو بداية حياته الثانية ) ئه‌مه بۆچوونی شوێنکه‌وته‌وه‌کانیه‌تی له سودان به‌وشێوه‌یه باسی لێوه ده‌که‌ن ،وه‌کو(محمود محمد طه )ی له سێداره‌دراو سه‌رقافله‌ی سۆفیه‌کان .
به‌هه‌مان شێوه سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی مانگی شه‌شی ساڵی 1985
(محمود محمد طه )له‌ته‌مه‌نی حه‌فتا و شه‌ش سالیدا له سێداره ده‌درێت
له (الخرطوم)ی پایته‌ختی سودان،
له‌سه‌ر بڕیاری زانایانی سودان چونکه هه‌مان بۆچونه‌کانی (الحـلاج)ی ده‌بێت له تێگه‌یشتن له خوادا و چه‌ندین فه‌توا و بڕیاری بێ بنه‌ما و سه‌یر ده‌دات به ناوی نوێژه‌ن کردنه‌وی ئیسلام .
(الحـلاج) له به‌ناوبانگترین
که‌سایه‌تی داده‌نرێت له‌وانه‌ی بانگه‌وازی له‌خوا توانه‌وه‌یان ده‌کرد ،
له‌گه‌ڵ به‌یه‌ک بوونی خوا و دروستکراوه‌کان (الحلوليين والاتحاديين ) ،
هۆکاری له‌سێداره‌دانی (الحـلاج) تۆمه‌تبار کرا به کوفر چوار تۆمه‌تی نرا پاڵ تا له‌سێداره درا ،
1 – بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ (القرامطة)شیعه‌کانی ئێستای به‌حرین و سوعودیه .
2 – خاوه‌نی ئه‌م گۆته‌یه (أنا الحق)من حه‌قم مه‌به‌ستی خوایه .
3 – شوێن که‌وتوه‌کانی باوه‌ڕیان وابوو (الحـلاج)خوایه .
4 – ڕه‌د کردنه‌وه‌ی واجب بوونی حه‌ج.
زانایانی ئه‌و سه‌رده‌م هه‌موویان یه‌ک ده‌نگ بوون له به
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیسلام و کافر بونی بۆیه بڕیاری له‌سێداره‌دانی
بڕیارێکی شه‌ڕعی گشتی بوو (وأجمع علما‌ء عصره على قتله بسبب ما نقل عنه من الكفر والزندقة)
به‌ڵام گاوره‌کان به‌رگری لێ ده‌که‌ن و به که‌سێکی زۆر لێ کراو باسی
لێوه ده‌که‌ن، مامه سۆفیش به ئه‌ویلیا مه‌زه‌نده‌ی ده‌کات!! وه
که‌سێکی کپ و مۆن بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توندوو عیناد و خۆ
به‌گه‌وره‌گر بووه،
خاوه‌نی کتبی (الطواسين)ه وا دیاره
گاوره‌کان زۆر گرینگی پێ ده‌ده‌ن چونکه هه‌مان بیر و بۆچوونی ئه‌وانی
بووه له یه‌ک بوونی دروستکرا و دروستکه‌ر ، نوسه‌ری (المستشرق)ی
فه‌ڕه‌نسی (ماسنيون) چاوی بۆ له په‌رتوکه‌کی خشاندوه و ته‌حقیقی بۆ لێ کردوه و بۆی له چاپ داوه وه‌هه‌روه‌ها (بولس نويا اليسوعي)ش بيروت، 1972مـ
له گۆته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌کانی (الحـلاج )ی ناوداری سۆفی
گۆته‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی زۆرن به‌ڵک و گۆته‌ی کوفری که خاوه‌نی پێ له ئیسلام ده‌رده‌چێت وچه‌ند گۆته‌یه‌کی ده‌خه‌مه به‌رچاوو.
بۆنمونه :
(وما كان في أهل السما‌ء موحد مثل إبليس) له جێ نیشینانی ئاسمان که‌سیان وه‌ک (إبليس) یه‌ک خوا په‌رست نه‌بوو.
( من زعم انه يوحد الله فقد أشرك)
طواسين الحلاج 21 - 52 ئه‌وه‌ی بڵێ من خوا به ته‌نها ده‌زانم ئه‌وه
هه‌واڵی بۆخوا بڕیار دا ، مه‌به‌ستی دروستکراو دروستکه‌ر یه‌که‌ن نابێت
له‌یه‌ک جیا ببنه‌وه ئه‌مه‌ش له ئاینه ده‌سکارکراوه‌که‌ی
گاوره‌کانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه گوایه پێغه‌مبه‌ری خوا (عیسا) درودی خوای له‌سه‌ر بێت کوڕی خوایه‌و له‌خواش تێواوه‌ته‌وه و خواشه .
وه کوڕه خوشکی (الحـلاج) ده‌ڵێت نوسراوێکم بینی به پێنوسی خاڵم (من فرّق بين الإيمان والكفر فقد كفر) طواسين الحلاج 56 ئه‌وه‌ی جیاوازی بخاته نێوان ئیمان و کوفردا ئه‌وا کافر ده‌بێت .
ئینجا بابزانین زانایانی ئیسلام چۆن باسیان لێوه کردوه :
ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنی حه‌لاجی دا‌و تا لیژنه‌یه‌کی بۆ پێکهێناو بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌رچوو دادپه‌روه‌ر(أبو عمر محمد بن يوسف المالكي)ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ،
(ابن كثير) له په‌رتوکه ناوداره‌که‌یدا (البداية والنهاية) مه‌دحی ئه‌و قازیه به‌ڕێزه ده‌کات و ده‌فه‌رموێت (وكان من أكبر صواب أحكامه وأصوبها قَتْلَهُ الحسين بن منصور الحلاج)
له گه‌وره‌ترین کاربه‌جێیه‌کانی ئه‌و دادپه‌روه‌ره دروسترین بڕیاری
له‌سێداره‌دانی (حسين بن منصور الحلاج )ه البداية والنهاية 11/172
وه شێخی ئیسلام (ابن تيمية) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ، ده‌فه‌رمووێت (مَنْ اعْتَقَدَ مَا يَعْتَقِدُهُ الْحَلاجُ مِنْ الْمَقَالاتِ الَّتِي قُتِلَ الْحَلاجُ عَلَيْهَا فَهُوَ كَافِرٌ مُرْتَدٌّ ...) مجموع الفتاوى ( 2/480 )
واتا : ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به بڕوای (الحلاج ) هه‌بێت له‌و گۆتراوانه‌ی
له‌سه‌ری له سێداره‌دراوه ئه‌وکه‌سه کافره هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه له‌ئیسلام
.
وه (الإمام الذهبي) له په‌رتوکی (سير أعلام النبلا‌ء)دا ده‌فه‌رموێت (كانت له بداية جيدة وتأله وتصوف ، ثم انسلخ من الدين) (سير أعلام النبلا‌ء: 14/327)
واتا : سه‌رتایه‌کی چاکی بوو له سه‌ره‌تادا دواتر داوی خوایه‌تی کردوو بوو به‌سۆفی و له دین ده‌رچوو .
.
ده‌توانیت له‌م سه‌رچاوانه‌دا زیاتر که‌لک وه‌رگریت سه‌باره‌ت به حه‌لاج
{ تاريخ بغداد للخطيب البغدادي 8/112-141) . (المنتظم لابن الجوزي
13/201-206) .( سير أعلام النبلا‌ء للذهبي14 / 313-354 ) . (البداية
والنهاية لابن كثير 11/132-144) }
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زانا‌و ناودارانی سۆفییه‌که‌ن به‌رگری لێ ده‌که‌ن و
وته‌کانی به شتێکی پیرۆز دێننه‌وه له په‌رتوکه‌کانیان به‌تایبه‌تی له
باسی بیروباوه‌ڕدا ،
له پێشان وته‌کانیان ده‌گواسته‌وه له باس و خواسیان یان له په‌رتوکه‌کانیان به‌ڵام ناویان نه‌ده‌هێنا بۆ نمونه : (أبي بكر محمد الكلاباذي) له په‌رتوکی (التعرف على مذهب أهل التصوف)دا ده‌ڵێت (قال أحد الكبراء) واتا : یه‌که‌ک له گه‌وره‌کان ده‌فه‌رموێت به‌م شێوه‌یه گۆته‌کانی ده‌کاته سه‌رچاوه به‌ڵام ناوی ناهێنێت ئه‌مه له‌گه‌ڵ (الحـلاج)یه‌تی ،
وه (السراج الطوسي ) له په‌رتوکی (اللمع) زیاتر له په‌نجا شوێن گۆته‌کانی(الحـلاج) دێنێته‌وه به‌م شێوه‌یه (قال بعضهم) یان (قال القائل) که‌چی ناوی ناهێنن،
به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی پێنجه‌می کۆچی به‌ولاوه ئیتر ناوی ده‌رده‌که‌وێت
له په‌رتوکی سۆفیه‌کان و مه‌دح و سه‌نای بۆ ده‌که‌ن وه‌ک (أبو حامد
الغزالي) وه (ابن عربي) وه (عبد الغني النابلسي) ،
به‌هه‌رحاڵ نزیکه‌ی دوو سه‌د ساڵ ناوی نه‌ما و سڕایه‌وه دواتر به‌ناو
ده‌رکه‌وته‌وه و له‌سه‌رده‌می ئێستاشماندا هه‌ر باس ناکرێت به‌ڵکو به
شه‌هید مه‌زه‌ندی ده‌که‌ن و په‌رتوکی له‌سه‌ر بڵاو ده‌که‌نه‌وه،
وه‌ک (طه عبد الباقي سرور) په‌رتوکێک بڵاو ده‌کاته‌وه به‌ناوی (الحلاج شهيد التصوف الإسلامي)،
وه (قاسم محمد عباس) به‌ناونیشانی (الحلاج - الاعمال الكاملة)،
وه(سامي مكارم) به ناونیشانی (الحلاج في ما ورا‌ء المعنى والخط واللون)
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش هه‌رچه‌نده زانایانی سه‌رده‌می خۆی به کافر و
هه‌ڵگه‌ڕاوه له‌دین له‌قه‌له‌میاندا و له‌سێداره‌درا ئێستا شه‌هیده.
وه سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ره سۆفیه بکه چۆن به‌شان و باڵی هه‌ڵده‌دات
و ئامۆژگاریه‌کا‌نی ده‌که‌نه به‌ڵگه بۆ به‌رده‌وامیان له سه‌ر سۆفیاتی
:
http://www.islamic-sufism.com/article.php?id=1678
ولا حول ولا قوة الا بالله العلي العضيم
ئه‌وه‌نده به‌سه ماڵپه‌ڕی گاوه‌ره‌کان به که‌سێکی پیرۆز باسی بکه‌ن و بڵێن باوه‌ڕی به خوایه‌تی (المسیح) بوه‌و دێره شیعره‌که‌شی ده‌هێننه‌وه له دوا هه‌ناسه‌ی که له سێداره دراوه له‌سه‌ر بڕیاری خه‌لیفه (المقتدر بالله)
سه‌رچاوه
http://vb.orthodoxonline.org/showthread.php?t=504
ئینجا سه‌یر له‌وه‌یه ئه‌مه شه‌هیدی ته‌ریقه‌یه و گه‌وره کاسایه‌تی سۆفیه‌ته .
هه‌ر له ناودارانی ئه‌م گروپه‌یاندا بۆ بابه‌تی ئاینده باس له (السهروردي)ی ده‌که‌ین و بۆ له‌سێداره‌دراوه به بڕیاری سه‌رکه‌رده‌ی کورد (صلاح ا‌لدین)ی ئه‌یوبی .
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان