المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
صفحة 1 من اصل 1
ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
نوسینی: ماکوان که‌ریم
هه‌رچه‌نده ئه‌م باسه پێشتر خه‌ڵکانێکی که له ئیسلامیه‌کان ئاخافتنیان له‌سه‌ر کردووه چه‌ند جار ووتوێژ روویداوه له نێوانی دوو دیدی جیاوازدا، به‌ڵام هیواخوازم ئه‌م جاره من جیاوازتر له هه‌موویان ووته‌ی خۆم هه‌بێت، سه‌ره‌تا وه‌ك تێبینی ئه‌گه‌ر ناوی سوره‌ت و ئایه‌تم به ژماره نووسی، ته‌نها به هۆکاری ئه‌وه‌یه ماوه‌ی نوسینم سنورداره و هه‌وڵ ده‌ده‌م زۆر ترین ووشه بۆ خۆم بپچڕم له باسێکی وا گرنگدا..
له‌م ته‌وه‌ره‌دا من وه‌ڵامی پێنج پرسیار ئه‌ده‌مه‌وه: بۆچی لێکۆلینه‌وه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئافره‌ت مافی نیه له ئیسلامدا؟ ئافره‌ت بێ ئه‌قڵه چونکه له فه‌رموده‌دا هاتووه؟ خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌ت؟ حه‌وا له‌به‌ر خاتری ئاده‌م دروست کراوه؟ بۆ ڕێگا له فره ژنی نه‌گیرێت؟
ڕێڕه‌و
نمونه‌ی ئافره‌ت و پیاو له مافه گشتیه‌کاندا، له پله‌و پایه‌دا وه‌ك یه‌کن له ئیسلامدا به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی له نێوانیاندا نیه، بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م ووته‌یه‌م فه‌رموون سه‌یری سوره‌تی (ئه‌حزاب) إِنَّ الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا ﴿٣٥﴾
به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسوڵمان، پیاوان و ئافره‌تانی ئیمان دار، پیاوان و ئافره‌تانی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار، پیاوان و ئافره‌تانی ڕاستگۆ، پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر، پیاوان و ئافره‌تانی له‌خوا ترس، پیاوان و ئافره‌تانی به‌خشه‌نده، پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژووان، پیاوان و ئافره‌تانی داوێن پاك و ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی که زۆر یادی خوا ده‌که‌ن، به‌خشین و لێ بورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنووریان له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ ئاماده‌کراوه (هه‌ر که دنیایان به‌جێهێشت پێی شاد ده‌بن).
وه زیاد له ده‌یان جێگای تردا هاوشێوه‌که‌ی ئه‌م ئایه‌ته دووباره بۆته‌وه بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو، بۆ ئه‌وه‌ی باشتر وێنای بکه‌م بۆتان، له ئیسلام دا به‌م شێوه سه‌یری ئافره‌ت ده‌کرێت (چۆن شه‌و هه‌یه پێی ده‌وترێت زه‌مه‌ن، رۆژیش به هه‌مان شێوه پێدهترێت زه‌مه‌ن، هه‌ریه‌ك له‌م زه‌مه‌نانه تام و چێژی خۆی هه‌یه، ئافره‌ت و پیاو هه‌ریه‌ك له‌م دوو ره‌گه‌زه پێیان ده‌وترێت مرۆڤ، که‌سیان له مرۆڤایه‌تیان که‌م نابێته‌وه به هۆکاری ره‌گه‌زه‌که‌یه‌وه، ئه‌مه‌ش له ئایه‌ته‌کاندا باسی کردووه پێشتر ئاماژه‌م پێداوه له ئایه‌ته‌که‌دا جوان روون ده‌بێته‌وه، که‌واته مافی گشتی پیاو و ژن وه‌ك یه‌کن بێ جیاوازی، به‌ڵام کاتێک دێته سه‌ر ورده‌کاری ژیانی ئافره‌ت سورشتی.. زۆر له پیاو جیاوازتره یاخود پێچه‌وانه‌که‌یه‌تی، بۆ نمونه که باس له ئافره‌ت ده‌که‌ین هه‌میشه بیری ئه‌و ناسکه، خه‌یاڵی لای ڕه‌نگی جوان و سوور په‌مه‌ی بۆنی گوڵ هه‌موو شتێکی ناسکه، به‌ڵام پیاو له بیر‌و خه‌یاڵیدا هه‌میشه بیری لای پاره په‌یدا کردن، ده‌ڕنه‌فیز، پلایس زیندان، سیاسه‌ت، تۆڵه کردنه‌وه، هه‌وڵی زیاتر، هه‌موو شتێکی زبر، هه‌رچی ئافره‌تێکه ده‌یه‌وێت پیاو بێنێته ناو دنیای خۆی، هه‌رچی پیاوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه که ئافره‌تان بهێنێته ئه‌و دنیایه‌ی خۆی، لێره‌دا ئیسلام ئه‌م پارسه‌نگی یه ڕاگرتووه هه‌ردووکیان ده‌بێت سنوری خۆیان بزانن، چونکه دوو ره‌گه‌زی جیاوازن له رووی لاشه‌یه‌وه له رووی بیرکردنه‌وه.. که‌واته زۆر که‌م کردنه‌وه‌ی هه‌ردوولایانه که مافه‌کانییان له هه‌موو شتێکدا یه‌کسان بکرێن و هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌ك یه‌ک ته‌ماشا بکرێت، ئاخر چۆن ئافره‌تێك که له‌ماوه‌ی نۆ مانگدا منداڵێك به سک هه‌ڵبگرێت پاشان مافی وه‌ك مافی پیاوێك بێت که نازانێت ئازاری چه‌نده قورسه، یاخود پیاوێك هه‌موو قورسایی بژێو ده‌که‌وێته سه‌رشانی چۆن وه‌ك ئافره‌ت ده‌بێت سه‌یر بکرێت، که هه‌ریه‌ك له‌م ته‌وه‌رانه باست و خواست و توێژینه‌وه‌ی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ناخی مرۆڤه‌کاندا ووتووێژی له‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام دروشم و ووته‌ی شاعیرانه له هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی ڕۆژئاوای و رۆژهه‌ڵاتیدا جێی نابێته‌وه، ئیسلامیش هاتووه که ووتووێژ له‌گه‌ڵ ناخی مرۆڤدا ده‌کات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌لکانێك سه‌رچاوه‌ی پێناسه‌کان له خودی ئیسلامه‌وه ناهێنن وه هه‌ڵه ده‌که‌ن له کۆمه‌ڵناسی له باری ده‌روونی مرۆڤه‌کاندا..
له کۆتایی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا، له سوره‌تی ته‌هادا ئایه‌تی خوای گه‌وره هه‌موو ئافره‌تان به گوڵ ناو ده‌بات..! وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَى مَا مَتَّعْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ الْحَيَاةِ الدُّنيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَى ﴿131﴾
تۆ چاوه‌کانت مه‌بڕه هه‌ندێك له‌و خێزانانه‌ی که (دوور له خوان و) له هه‌ندێك نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردوون، چونکه ئه‌وه گوڵی دنیایه (که: ڕه‌نگی، شێوه‌ی، بۆنی، ته‌مه‌نی، به‌رده‌وام نیه)، ئێمه (به‌و نازو نیعمه‌تانه) ده‌مانه‌وێ تاقییان بکه‌ینه‌وه، بێگومان ڕزق و ڕۆزی په‌روه‌ردگارت (له به‌هه‌شتدا) چاکترو به‌رده‌وام تره.
ته‌وه‌ری دووه‌هه‌م: ئافره‌ت بێ ئه‌قڵه؟
ناچارم فه‌رمووده‌که وه‌ك خۆی دابنێم بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانم ڕاڤه‌ی بکه‌م..( ما رأيت من ناقصات عقل و دين أذهب للب الرجل الحازم من إحداكن يا معشر النساء) لێره‌دا هه‌موو ڕاڤه‌کارانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئافره‌تان به هۆکاری سوری مانگانه‌یان ناقص دینن وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (سه‌لامی خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: چونکه بۆ ماوه‌یه‌ك له نوێژ ئه‌گه‌ر ره‌مه‌زان بێت له رۆژوو به‌دور ده‌بن ئه‌مه‌ش کارێکی سروشتیه که ئافره‌ت له ماوه‌دا ناقص دینه! به‌نیسبه‌ت ئه‌قڵه‌وه ئه‌گه‌ر جوان سه‌یری فه‌رموده‌که بکه‌ین شتێکی تر ده‌بینین فه‌رموده‌که ئه‌گه‌ر وه‌ك خه‌ڵکی عه‌ره‌بی نه‌زان بیکه‌ین به کوردی ده‌بێت بڵێن ئافره‌تانی بێ ئه‌قڵ پیاوانی ئاقڵ هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن! جا چۆن لۆژیکێکه پیاوانی خاوه‌ن ئه‌قڵ ئافره‌تانی بێئه‌قڵ هه‌ڵیان بخڵه‌تێنن، که‌واته به‌م شێوه نیه وا ڕاڤه ناکرێت لێره‌دا وشه‌ی (للب) واتای ئه‌قڵه وشه‌ی (عقل) واتای سۆزی و هه‌ست و نه‌ستی ئافره‌ته هه‌روه‌ها ووشه‌ی (الحازم) مانای پیاوێکی خاوه‌ن هزرو که‌سایه‌تی به‌هێزه، که‌واته ڕاڤه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه،ئافره‌تان به هه‌ست و سۆزی خۆیان پیاوانێك ئه‌گه‌ر چی خاوه‌نی ئه‌قڵ که‌سایه‌تی به‌هێزبن ده‌چنه بن ڕكێفیان زوو به قسه‌یان ده‌که‌ن.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: باسی خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌ته
لای هه‌موان ئاشکرایه که ئیسلام له رووی تێگه‌یشتنی شهرعهوانیهوه (فقهه) زۆر به‌ر فراوانه وه زۆر جار له ناو مییلهتاندا عورف ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا وه‌ك ئاین فه‌رزی ده‌که‌ن، بۆ نمونه لای زانایانی سعود په‌چه(نیقاب) فه‌رزه، به‌ڵام ئه‌لبانی هه‌ر له‌و ناوچه‌دایه ڕه‌تی ده‌کاته‌وه کتێبی له‌سه‌ر نوسیووه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رز نیه، خه‌ته‌نه له هه‌ندێك عورفی وڵاتانی ئه‌فریقیدا کردویانه‌ته فه‌رز نه پێغه‌مبه‌ری خوا ئیقراری له‌سه‌ر کردووه نه بۆته فه‌رز نه‌بۆته سونه‌ت، هیچ نیه ته‌نها له عورفی گه‌لانی دواکه‌وتوودا هه‌یه، له هه‌ر جێگایه‌ك له‌و ووڵاتانه شێوه‌ی خه‌ته‌نه‌که جیاوازه، ئه‌گه‌ر فه‌رز بوایه ده‌بوو هه‌موو که‌س له ئاستێک ئه‌و فه‌رمانه‌ی به جێبهێنایه، به‌ڵام ته‌نها عورفێکه هیچ په‌یوه‌ندی به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه نیه، هه‌ر به‌و هۆکاره‌یه که‌مترین باسم له‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه هه‌یه چونکه نه‌هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نه هیچ ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌ك له‌به‌ر ده‌ستدایه که راست بن له‌سه‌ری بدوێین، به‌وه‌نده کۆتایی پێ دێنم که هیچ په‌یوه‌ندی به ئاینی پیرۆزی ئیسلامه‌وه نیه.
ته‌وه‌ری چواره‌م : ئاده‌م و حه‌وا
له هه‌موو ئاینه‌کانی تردا به‌تایبه‌ت له ئاینی به‌هرامی، شوشهنگی، میترائیسمی، مه‌سیحی، ئاینی ده‌ست کاری کراوی یه‌هودیه‌کاندا، که ئافره‌ت سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی وه‌ده‌رنانی ئاده‌مه له به‌هه‌شت، هه‌موو تاوانه‌که ده‌خرێته پاڵ حه‌وا که به قسه‌ی ئه‌و هه‌ڵخڵه‌تاوه، به‌ڵام له ئیسلامدا ڕێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ئاینانه‌ی تره، له ئیسلامدا ئاده‌م به‌رپرسه به هۆکاری به‌رپرسی ئاده‌مه که حه‌واش وه‌ده‌رنراوه له به‌هه‌شت، چونکه حیوار له‌گه‌ڵ ئاده‌مه نه‌ك حه‌وا ئاده‌م هه‌ڵساوه به کاره‌که له‌سه‌ره‌تادا نه‌ك حه‌وا بۆ به‌ڵگه‌ی ئه‌م ووته‌یه زیاد له چوار جێگا ئه‌م باسه ده‌کات بۆمان، سوره‌تی به‌قهره ئایه‌تی(٣٠-٣٩) هه‌روه‌ها سوره‌تی ئه‌عراف ئایه‌تی(١١-٢٥) سوره‌تی ته‌ها ئایه‌تی(١١٥-١٢٦) وه له‌چه‌ند جێگایه‌کی تردا باسی لێوه کراوه ئه‌وه‌نده به‌سه وه‌ك به‌ڵگه که ئاده‌م تاوانه‌که‌ی ئه‌نجام داوه له‌سه‌ره‌تاوه حه‌وا شوێنکه‌تووی ئاده‌م بووه نه‌ك پێچه‌وانه‌که‌ی، ئه‌م بوونه که دروست بووه هه‌موو له‌سه‌ر سیستمی نێر و مێ دروست بووه، هیچ شتێك نیه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا له نێر‌و مێ پێك نه‌هاتبێت، ئه‌م پرسیاره وه‌ك بازنه‌ی به‌تاڵ وایه هه‌رگیز ناگه‌یته ئه‌نجام، چونکه ئه‌گه‌ر حه‌وا له‌سه‌ره‌تاوه دروست بوایه ده‌بوو ئاده‌م هه‌ر دروست بکرێت، پرسیاری ئه‌وه ده‌کرا ئاده‌م بۆ خاتری حه‌وا دروست بووه گومانای تێدا نیه هه‌ردووکیان بۆ خاتری یه‌ك دروست کراون ئاماژه‌مان پێداوه هیچیان له مرۆڤێتی خۆیان ده‌رناچن، وه‌ك ئاو که له ئۆکسجین و نایترۆجین دروست بووه که ئه‌م دوانه به‌بی یه‌کتری ناتوانن ئاو دروست بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌یه‌که‌وه یه‌کده‌گرن و ده‌بن به‌ئاو که سه‌رچاوه‌ی ژیانه، که له پێکهاته‌ی ئه‌م ئهتۆمهدا نێرومێ ده‌رده‌که‌وێت که ئۆکسجین له به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی خۆی دا پێویستی به دوو ئه‌له‌کترۆن هه‌یه تا پڕ ببێت، هه‌ر ئه‌تۆمێکی هایدرۆجینیش له‌به‌رگی ده‌ره‌وه‌ی دا ئهلهکترۆنێکی هه‌یه که ده‌یه‌وێت له‌ده‌ستی ڕزگاری ببێت، بۆیه ئه‌م یه‌کگرتنه دروست ده‌کات له‌گه‌ڵ ئۆکسجین وه به‌هه‌ردووکیان ئاو پێک ده‌هێنن، ئه‌م نمونه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌موو له‌م ژیانه‌دا پێویستمان به‌یه‌کتره چ جای ئه‌وه‌ی که نێر‌و مێیه‌ك مرۆڤایه‌تی پێك دێنن، ئه‌مه که‌ی ووته‌یه مرۆڤ جارێك وه‌ك منداڵانی به‌ر ده‌رگا بیر له‌وه بکاته‌وه کامیان به‌گ بێت و کامیان پاش به‌گ یان قره بێت، خه‌ڵکی خاوه‌ن فکر هه‌رگیز بیر له‌وه ناکاته‌وه.
ته‌وه‌ره‌ی پێنجه‌م: فره ژنی
خوای گه‌وره له قورئاندا له‌سه‌ره‌تایی سوره‌تی نسا‌ء باسی ئه‌وه‌ی کردوه که پیاو ده‌توانێت چوار ژن له کاتیکدا کۆبکاته‌وه، به مه‌رجی دادپه‌روه‌ری له نێوانیاندا، نه‌یارانی ئیسلام پێیان وایه ئه‌م چوار ژنه له یه‌ك کاتدا فه‌رزه! نه‌خێر به‌ڵکو ته‌نها ڕێگا پێدانێکه بۆ پیاوان که ده‌توانن ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن، بۆ نموونه له ووڵاتی هۆڵندا و ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا زۆرێکی تر له ووڵاتانی تر پیاو ده‌توانێت پیاو ماره بکات، ژن ده‌توانێت ژن ماره بکات، له هۆڵه‌ندا وا خه‌ریکه ده‌بێته یاسا ئافره‌ت ده‌توانێت خۆی له ئه‌سپ یان سه‌گ ماره بکات، واتا یاسای ته‌ڵاق یاسای وراسهت جیا بوونه‌وه هه‌مووی بۆ داده‌مه‌زرێنن، به‌ڵام ئه‌م یاسایه فه‌رز کراوه به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا، گومانی تێدا نیه نه‌خێر، ئه‌م فره ژنی یه له هه‌ندیك جێگادا چاره‌سه‌ری گۆمه‌ڵگایه له نه‌هامه‌تیه‌کانی ئافره‌ت که له‌و نێوه‌نده‌دا بێ پیاو ماونه‌ته‌وه، چونکه سروشتی ئافره‌ت وا هه‌ڵکه‌وتووه حه‌ز ده‌کات له سێبه‌ری پیاوێکدا بحه‌سێته‌وه، به‌ڵام سروشتی پیاو وانیه هه‌میشه پێی خۆشه زیاتر له به‌شی خۆی په‌ل بهاوێت سه‌یری ئافره‌تانی تر بکات له‌کاتێکدا خۆی خاوه‌نی خێزانه، ئاشکرایه ئیسلام وه‌ك سه‌ید قوتب ده‌فه‌رمویت ئاخافتنه له‌گه‌ڵ ناخی سایکۆلۆژی هه‌موو مرۆڤه‌کان،
له‌کۆتایدا ئه‌وه ده‌ڵێم ئه‌م باسه به‌س وورژاندنه له ده‌رفه‌تێكی تردا زیاتر شیکاری له‌سه‌ر ئه‌م باسهنه بکه‌ین.

بختيار89- ئه ندامى نوئ
- عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011
مواضيع مماثلة
» ئومسولهیمی كچی میلحان؛ ئه‌و گهورهئافرهتهی ئیسلام

» حوكمی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا وه حوكمی بینینی ئافره‌ت له‌كاتی خوازبێنیدا
» ئایا ئیسلام به‌زه‌بری شمشێر بڵاو بوه‌ته‌وه؟
» گوایه ئیسلام به زه‌بری شمشير هاتؤته پيش

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان