المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ئوم‌سوله‌یمی كچی میلحان؛ ئه‌و گه‌وره‌ئافره‌ته‌ی ئیسلام
صفحة 1 من اصل 1
ئوم‌سوله‌یمی كچی میلحان؛ ئه‌و گه‌وره‌ئافره‌ته‌ی ئیسلام
ئوم‌سوله‌یمی كچی میلحان؛ ئه‌و گه‌وره‌ئافره‌ته‌ی ئیسلام
ئوم سوله‌یم كێیه؟
ئوم سوله‌یم ئافره‌تێكی ئه‌نساری خه‌زره‌جییه، پێیان ئه‌وت(رُمیصا‌ء)
واته: سه‌نگین، دایكی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكی خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ره(صلی
الله علیه‌و سلم)، یه‌كه‌م مێردی ئوم سوله‌یم كه مالیكی كوڕی نه‌زر بوو
به كافری مرد، پاشان ئه‌بوته‌ڵحه‌ی ئه‌نساری هێنای كه له‌ویش دوو كوڕی
بوو، ئه‌بوعومه‌یرو عه‌بدوڵا... ئوم سوله‌یم له جه‌نگی حونه‌یندا
به‌شداریكردووه‌و له گه‌وره ئافره‌تانی ئیسلامه... بنه‌ماڵه‌ی ئوم
سوله‌یم گه‌وره تا بچوكیان خزمه‌تكاری ئیسلام بوون، به‌شێوه‌یه‌ك ڕه‌نگه
له مێژووی ئیسلامدا كه‌م بنه‌ماڵه‌ی هاوشانی ئه‌وان هه‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش
وای لێكردم ئه‌م چه‌ند دێڕه‌یان له‌سه‌ر بنووسم، به هیوای پاداشتی خوای
گه‌وره‌و زیاتر ئاشنابوون له ژیانی ئه‌و كه‌ڵه ئافره‌ته‌ی ئیسلام...
ـ ئوم سوله‌یم دایكی ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه
ئه‌نه‌س ئه‌ڵێ: ١٠ ساڵ خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ربووم(صلی الله علیه‌و
سلم)، هه‌رگیز لێی نه‌دام و قسه‌ی ناشرینی پێنه‌وتم و ڕووشی لێ
گرژنه‌كردم... هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ: له ماڵی ئوم سوله‌یمدا پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه‌و سلم) دوعای بۆكردم و فه‌رمووی:(اللهم أكثر ماله و ولده و بارك له، وأدخله الجنة) واته: خوایه پاره‌و ماڵی زۆركه‌و پڕ فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تیكه‌و به‌هه‌شتیشی بكه‌ی به نسیب.
ئه‌نه‌س ئه‌ڵێ: خوای گه‌وره موڵكی زۆركردم، ڕه‌زێكم هه‌بوو له ساڵێكدا
دووجار به‌رى ئه‌گرت و زیاد له ١٠٠ مناڵ و كوڕه‌زاو كچه‌زام هه‌بوو...
ئه‌نه‌س سێیه‌می ئه‌و دووانه‌شه كه زۆرترین فه‌رمووده‌یان له
پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله علیه‌و سلم) گێڕاوه‌ته‌وه(ئه‌بوهوره‌یره‌و
عه‌بدوڵاى كوڕی عومه‌ر)، ئه‌نه‌س ٢٢٨٦ فه‌رمووده‌ی گێڕاوه‌ته‌وه، بوخاری و
موسلیمیش له‌سه‌ر ١٨٠ فه‌رمووده‌ی ڕێكن، بوخاری به‌ته‌نها ٨٠
فه‌رمووده‌یانی هێناوه‌و موسلیمیش ٩٠ فه‌رمووده.
ـ ئوم سوله‌یم خوشكی حه‌ڕامی كوڕی میلحانی شه‌هیده
حه‌ڕام ئه‌و كه‌سه‌یه له سریه‌ی بیری مه‌عونه‌دا له كاتی شه‌هیدبوونیدا هاواری كرد:" فزتُ وَ ربُ الكعبةِ"
واته: به خوای كه‌عبه ده‌ستم كه‌وت، ئه‌مه له كاتێكابوو كه له
پشته‌وه ڕمێكیان لێداو له سنگییه‌وه ده‌رچوو خوا لێی ڕازی بێت...
ئه‌نه‌س ئه‌ڵێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) به‌بێ مۆڵه‌ت
نه‌ئه‌چووه ماڵی كه‌سه‌وه ته‌نها ماڵی ئوم سوله‌یم نه‌بێ، كاتێك لێیان
پرسی، فه‌رمووی: به‌زه‌ییم به ئوم سوله‌یمدا دێته‌وه، براكه‌ی له‌گه‌ڵ
منا كوژراوه.
ـ ئوم سوله‌یم خوشكی ئوم حه‌ڕامی كچی میلحانه
ئوم حه‌ڕامیش خێزانی هاوه‌ڵی خواناس و موجاهید(عبادة بن الصامت)ه، له
گه‌نجیدا ئوم حه‌ڕام گوێی لێ‌بوو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم)
فه‌رمووی: یه‌كه‌م له‌شكر له ئوممه‌ته‌كه‌م كه سواری كه‌شتی ئه‌بن له
ده‌ریادا ئه‌چنه به‌هه‌شته‌وه، ئوم حه‌ڕامیش وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا
من له‌گه‌ڵیانم؟ فه‌رمووی: تۆ له‌گه‌ڵیانی.(الحلیة ج/٢/٦٢) هه‌رواش بوو له
پیریدا له‌گه‌ڵ موجاهیده پیاوه‌كاندا به كه‌شتی بۆ جیهاد به‌ڕێكه‌وت و
له ناوه‌ندی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا كۆچیكردو له(قبرص) نێژرا.
ئوم سه‌لیم خێزانی ئه‌بو ته‌ڵحه‌ی ئه‌نسارییه
ئه‌بوته‌ڵحه له هه‌موو ئه‌نسارییه‌كان ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوو، باخێكی
هه‌بوو به‌ناوی(به‌یره‌حا) له هه‌موو موڵكی خۆی زیاتری خۆشئه‌ویست،
باخه‌كه‌ی ڕووه‌و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) بوو، ئێستا
ئه‌و باخه شوێنه‌كه‌ی كه‌وتۆته ناو مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ره‌وه(صلی الله
علیه‌و سلم)، ئاوێكی زۆر سازگاری هه‌بوو، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و
سلم) ئه‌چووه ناو ئه‌و باخه‌و له ئاوه‌كه‌ی ئه‌خوارده‌وه، كاتێك ئایه‌تی لن تنالوا البر حتى تنفقوا مما تحبون {ال عمران:٩٢} هاته خوار ئه‌بوته‌ڵحه وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا خوای گه‌وره له كتێبه‌كه‌یدا ئه‌فه‌رموێ: لن تنالوا البر حتى تنفقوا مما تحبون واته:
خێری ته‌واوتان ده‌ست ناكه‌وێ هه‌تا له‌و به‌خششه‌ی كه خۆشتانه‌وێ
نه‌به‌خشن. منیش خۆشه‌ویسترین موڵكم به‌یره‌حایه به‌نیازی چاكه‌و پاداشتی
خواى گه‌وره هه‌مووی ئه‌كه‌م به‌خێر، خۆشت چۆن دابه‌شی ئه‌كه‌یت
دابه‌شیكه.
پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه‌و سلم)فه‌رمووی: به‌هـ ، به‌هـ ، ئه‌و
موڵكه‌ت پاداشت و خێری زۆره، به‌ڵام پێم باشه به‌سه‌ر كه‌سوكاری خۆتدا
دابه‌شی بكه‌ی. ئه‌بوته‌ڵحه‌ش هه‌مووی به‌سه‌ر كه‌سوكارو خزمه‌كانیدا
دابه‌شكرد.
ئوم سوله‌یم و په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌نه‌س
ئوم سوله‌یم خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئاكارو سیفاتی گه‌وره بوو له‌وانه:
مه‌ردی، جوانی، ئاغری، هێمنی، بۆچوونی به‌هێز، زیره‌كی... هتد، ئه‌م
خه‌سڵه‌تانه‌ی ئوم سوله‌یم ببووه مایه‌ی به‌دڵبوون و پیاهه‌ڵدانی خه‌ڵك و
به ئه‌نگوشت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌كرا، هه‌ر بۆیه كوڕی مامی خۆی مالیكی كوڕی
نه‌زه‌ر چووه داوای ئوم سوله‌یم و خێزانیان پێكه‌وه‌نا، خوای گه‌وره‌ش
كوڕێكی پێدان و ناویانا ئه‌نه‌س.
ئوم سوله‌یم له مسوڵمانه پێشینه‌كانی ئه‌نسار بوو، ئه‌و كاته‌ش كه
خوای گه‌وره ڕێنموویی ئوم سوله‌یمی كرد‌و هاته ناو ئیسلامه‌وه مێرده‌كه‌ی
له سه‌فه‌ردا بوو، بۆیه كاتێك مالیكی مێردی گه‌ڕایه‌وه‌و به ئیسلام
بوونی ئوم سوله‌یمی زانی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژایه‌تی كرد‌و
به‌رهه‌ڵستیكرد، مالیك هه‌ڵچوو به توڕه‌ییه‌وه به ئوم سوله‌یمی وت: ئایا
تۆش چویته ڕیزی نه‌زان و گێله‌كانه‌وه؟ ئه‌ویش زۆر به دڵنیایی و
جێگیرییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: من گێل نه‌بووم به‌ڵكوو باوه‌ڕم
هێناوه.
ئوم سوله‌یم بڕیاری دابوو یه‌كه‌م وشه كه فێری ئه‌نه‌سی كوڕی بكات
شایه‌تومان بێت، بۆیه به‌رده‌وام(أشهد أن لا اله الا الله و أشهد أن محمدا
رسول الله)ی بۆ ئه‌نه‌س ئه‌وته‌وه، یه‌كه‌م وشه‌ش كه له ده‌می ئه‌نه‌س
هاته ده‌ره‌وه شایه‌تومان بوو، كاتێك مالیكی مێردی به‌مه‌شی زانی پێی
وت: كوڕه‌كه‌شم لێ خراپ مه‌كه! ئه‌ویش وتی: من خراپی ناكه‌م به‌ڵكوو
په‌روه‌رده‌ی ئه‌كه‌م.
ئوم سوله‌یم خاوه‌نی توانا‌و بڕیارێكی له شاخ به‌هێزتر بوو، بۆیه
مالیكی مێردی بێ هیوا بوو له‌وه‌ی بتوانێ ئوم سوله‌یم له ئیسلام په‌شیمان
بكاته‌وه، مالیك چوو بۆ سه‌فه‌ر به‌ڵام له ڕێگادا دوژمنه‌كانی زه‌فه‌ریان
پێهێناو كوشتیان.
كاتێك پێغه‌مبه‌ری خواش(صلی الله علیه‌و سلم) گه‌یشته مه‌دینه
ئه‌نه‌س ته‌مه‌نی ده ساڵان بوو، هه‌موو ئه‌نسارییه‌كان به گه‌رمی
به‌خێرهاتن و سه‌ردانی پێغه‌مبه‌ریان(صلی الله علیه‌و سلم) كرد، ئوم
سوله‌یمیش به شه‌رمه‌وه هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رى گه‌وره‌و خۆشه‌ویست(صلی
الله علیه‌و سلم)و وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌موو خه‌ڵك سه‌ردانیان
كردیت و دیاری‌یان پێشكه‌ش كردی، ته‌نها من نه‌بێ! منیش ئه‌نه‌سی جگه‌ر
گۆشه‌ی خۆمم هێناوه ئه‌مه‌وێ به خزمه‌تكاری خۆت قبووڵ، قه‌بووڵی بكه‌یت،
پێغه‌مبه‌رى خواش(صلی الله علیه‌و سلم) دیارییه‌كه‌ی قه‌بوڵكردو زۆر گوشاد
بوو پێی، به‌و شێوه‌یه ئوم سوله‌یم گه‌وره‌ترین خزمه‌تی ئه‌نه‌سی كرد‌و
له ماڵی مامۆستای هه‌موو مرۆڤایه‌تیدا ده ساڵ ژیانی به‌سه‌ر برد، چونكه
ئه‌و كاته‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) وه‌فاتی كرد ئه‌نه‌س
ته‌مه‌نی بیست ساڵان بوو.
دوعای تایبه‌تی
ئه‌نه‌س ئه‌ڵێ: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) هات بۆ ماڵی ئوم سوله‌یم، ئوم سوله‌یمیش ڕۆن و خورمای پێشكه‌شكرد.
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) فه‌رمووی: به ڕۆژووم.
پاشان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) هه‌ستا نوێژی سوننه‌تیكردو دوعای بۆ ئوم سوله‌یم و بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد.
ئوم سوله‌یم وتی: من داوایه‌كی تایبه‌تیم هه‌یه.
پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) فه‌رمووی: چییه؟
ئوم سوله‌یم وتی: دوعایه‌كی تایبه‌تی بۆ ئه‌نه‌سی خزمه‌تكارت بكه‌یت.
ئیتر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌و سلم) دوعایه‌كی بۆ كردم چاكه‌ی دنیا‌و ئاخیره‌ت نه‌ما بۆم داوا نه‌كات...
له‌به‌ره‌كه‌تی ئه‌و دوعایه، له ساڵی ٤٥ ى كۆچی‌دا بوو ئه‌نه‌س
ئه‌یووت: ئه‌مڕۆ من له‌هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌نسار ده‌وڵه‌مه‌ندترم... هه‌روه‌ها
ئه‌نه‌س ١٠٧ ساڵ ژیا‌و زیاد له ١٠٠ مناڵ و كوڕه‌زاو كچه‌زای هه‌بوو، مێژوو
ئه‌ڵێت: هه‌موو نه‌وه‌كانیشی قورئانیان له‌به‌ر كردبوو... هه‌روه‌ها ئه‌بێ
بزانین ئه‌نسارییه‌كان له هه‌موو فیتنه‌كانی مێژووی ئیسلامدا دووربوون و
پارێزراوبوون.
ئوم سوله‌یم ماره‌ییه‌كه‌ی ئیسلام بوو
خه‌ڵكی زۆر ڕێزیان له ئوم سوله‌یم و ئه‌نه‌س ئه‌گرت، ئه‌بوته‌ڵحه‌ی
ئه‌نساریش له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی مه‌دینه بوو، ده‌نگوباسی ئوم سوله‌یم
ئه‌بیستێ و زۆر به‌دڵی ئه‌بێ، بۆیه ئه‌چێته داوای ئوم سوله‌یم و
ماره‌ییه‌كی زۆر‌و گرانیش پێشكه‌ش ئه‌كات، به‌ڵام به‌وه‌ڵامی ئوم سوله‌یم
ئه‌بوته‌ڵحه تووشی سه‌رسوڕمان ئه‌بێت، كاتێك ئوم سوله‌یم به‌و په‌ڕى
سه‌ربه‌رزییه‌وه پێی ئه‌ڵێ: ناگونجێ من شوو به كه‌سێكی موشریك بكه‌م!
ئایا ئه‌ی ئه‌بوته‌ڵحه نازانیت بته‌كه‌تان به‌نده‌ی به‌نی فڵان بۆتانی
ئه‌تاشێ و ئه‌گه‌ر ئاگریشی تێبه‌رده‌ن ئه‌سووتێ!
ئه‌بوته‌ڵحه به‌و وه‌ڵامه بێتاقه‌ت ئه‌بێ و زۆر به لایه‌وه گران
ئه‌بێ، چونكه له‌به‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندی و ناوداری بڕوای نه‌ئه‌كرد به‌و
شێوه‌یه وه‌ڵام بدرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕاستی ئوم سوله‌یمی
به‌دڵدا چوو بوو، بۆ ڕۆژی دواتر دووباره چوه‌وه بۆ داوای و ماره‌ییه‌كه‌ی
زیاتر كرد، هه‌روه‌ها واده‌ی گوزه‌رانی باش و ژیانێكی به‌ختیاری پێدا تا
دڵی نه‌رم بێت و قه‌بوڵی بكات.
به‌ڵام ئوم سوله‌یمی بانگخوازو زیره‌ك قه‌ڵاى ئیسلام له دڵیدا له
هه‌موو خۆشییه‌كانی دنیا به‌هێزتر بوو، بانگه‌واز هه‌موو ژیانی بوو، بۆیه
بیری كرده‌وه ئه‌م هه‌له له ده‌ستنه‌داو خزمه‌تێكی گه‌وره به ئیسلام
بكات، له‌به‌رئه‌وه به‌و په‌ڕی ئه‌ده‌به‌وه به ئه‌بوته‌ڵحه‌ی وت: ئه‌ی
ئه‌بوته‌ڵحه پیاوی وه‌ك تۆ ناگێڕدرێته‌وه، به‌ڵام تۆ پیاوێكی كافریت و
منیش ئافره‌تێكی مسوڵمان بۆ یه‌كتر ناشێین.
ئه‌بوته‌ڵحه وتی: ئه‌زانیت له چ ڕۆژگارێكیت؟
ئوم سوله‌یم وتی: له چ ڕۆژگارێكم؟
ئه‌بوته‌ڵحه وتی: ئاڵتوون و زیو.
ئوم سوله‌یم وتی: من ئاڵتون و زیوم ناوێ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆ مسوڵمان ببیت، ئه‌وه ئیسلام ماره‌ییم ئه‌بێ‌و هیچی ترم ناوێ!
ئه‌م وشانه ناخی ئه‌بوته‌ڵحه‌ی هه‌ژاندو هه‌ستیكرد له‌به‌رده‌م
كه‌ژێكدا وه‌ستاوه‌و ئه‌م ئافره‌ته گونجاوترین كه‌سه كه هاوسه‌رو دایكی
مناڵه‌كانی بێت، بۆیه خۆشی نه‌یزانی چۆن شایه‌تومانی هێناو وتی: أشهد أن
لا اله الا الله و أشهد أن محمدا رسول الله.
ئوم سوله‌یمیش زیاد له ڕاده به‌ختیار بوو به‌وه‌ی ئه‌بوته‌ڵحه
هیدایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و وه‌رگرت، ئاوڕى له ئه‌نه‌س دایه‌وه‌و وتی:
ئه‌نه‌س هه‌سته من و ئه‌بوته‌ڵحه له‌یه‌كتر ماره بكه، به‌و شێوه‌یه
ماره‌ییه‌كه‌ی بریتی بوو له ئیسلام.
(ثابت) كه ئه‌م فه‌رمووده‌یه له ئه‌نه‌سه‌وه ئه‌گێڕێته‌وه ئه‌ڵێ:("هیچ ئافره‌تێكم نه‌بینی ماره‌ییه‌كه‌ی له ماره‌یی ئوم سوله‌یم به‌نرختربێت، ماره‌ییه‌كه‌ی ئیسلام بوو").
ئوم سوله‌یم... ئه‌و نموونه گه‌وره‌یه
خوای گه‌وره ڕێزی له ئه‌بوته‌ڵحه‌و ئوم سوله‌یم نا، كوڕێكی پێ
به‌خشین كه زۆر مناڵێكی ڕۆح سووكبوو، باوك و دایكی چاویان پێی
ڕوونبوه‌وه‌و زیاد له ڕاده دڵیان به قسه شیرینه‌كانی و ئیشه
سه‌یره‌كانی خۆش‌بوو، پێیان ئه‌وت(ئه‌بو عومه‌یر)، ئه‌بوعومه‌یریش
باڵنده‌یه‌كی هه‌بوو ناوی نابوو(نوغه‌یر) هه‌میشه یاری له‌گه‌ڵ ئه‌كرد،
رۆژێكیان باڵنده‌كه‌ی مردو ئه‌بوعومه‌یر زۆر بۆی گریا، پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه‌و سلم) له‌وكاته‌دا هاته ماڵیان و ئه‌حواڵی ئه‌بوعومه‌یری پرسی
و فه‌رمووی: بۆچی ئه‌بوعومه‌یر ئاوا كزۆڵه؟ ئه‌وانیش باسی باڵنده‌كه‌یان
بۆ كرد، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه‌و سلم) پێی وت: ئه‌ی ئه‌بوعومه‌یر
نوغه‌یر چی لێ به‌سه‌رهاتووه؟ به‌و شێوه‌یه دڵنه‌وایی كرد‌و له‌باره‌ی
باڵنده‌كه‌یه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.
به‌ڵام ویستی خوای گه‌وره وابوو ئه‌و مناڵه‌یان لێ بسه‌نێته‌وه‌و
ئه‌بوعومه‌یر نه‌خۆشكه‌وت و باوك و دایكی زۆر پێوه‌ی خه‌ریكبوون، هه‌ركاتێك
ئه‌بوته‌ڵحه له بازاڕ ئه‌گه‌ڕایه‌وه دو‌ای سه‌لامكردن ئه‌حواڵی
كوڕه‌كه‌ی ئه‌پرسی و نه ئه‌حه‌وایه‌وه هه‌تا چاوی پێنه‌كه‌وتایه.
جارێكیان ئه‌بوته‌ڵحه چوو بۆ مزگه‌وت، هه‌تا گه‌ڕایه‌وه كوڕه‌كه‌ی
گیانی له ده‌ستداو دایكیشی به دڵێكی ڕازی به قه‌ده‌ری خوا ئارامی گرت و
مناڵه‌كه‌ی داپۆشی و به كه‌سوكاری وت: لاى ئه‌بوته‌ڵحه باسی مه‌كه‌ن،
هه‌تا خۆم قسه‌ی بۆ ئه‌كه‌م.
كاتێك ئه‌بوته‌ڵحه گه‌ڕایه‌وه، ئوم سوله‌یم فرمێسكه‌كانی وشك
ببوونه‌وه‌و به‌ده‌م خه‌نده‌و پێكه‌نینه‌وه پێشوازی له ئه‌بوته‌ڵحه
كرده‌وه، ئه‌بوته‌ڵحه هه‌روه‌ك ڕۆژان پرسیاری كرده‌وه‌و وتی: كوڕه‌كه‌م
حاڵی چۆنه؟ ئوم سوله‌یمیش وتی: له هه‌موو كات به ئارامتره.
ئه‌بوته‌ڵحه زۆر دڵخۆش بوو وای زانی چاكبۆته‌وه‌و نه‌چوو به‌لایدا
هه‌تا مناڵه‌كه‌ی به‌ئاگانه‌یه‌ته‌وه‌و بحه‌وێته‌وه، ئوم سوله‌یمیش
خواردنی عیشای بۆ ئاماده‌كردو دو‌ای ئه‌وه‌ی نانیان خوارد، ئوم سوله‌یم له
هه‌موو شه‌وێك زیاتری بۆ ئه‌بوته‌ڵحه‌كردو جوانترین جلی بۆ له‌به‌ركردو
بۆنی خۆشی له خۆیداو به‌یه‌كه‌وه خه‌وتن، پاشان ئوم سوله‌یم وازی له
ئه‌بوته‌ڵحه هێنا هه‌تا خه‌وێكی قوڵی لێكه‌وت.
له كۆتایی شه‌ودا ئوم سوله‌یم وتی:
ئه‌ی ئه‌بوته‌ڵحه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك ئه‌مانه‌تێكیان له ماڵێك دانابێ و
داوای ئه‌مانه‌ته‌كه‌یان لێ بكه‌نه‌وه ئایا بۆیان هه‌یه نه‌یده‌نه‌وه؟
وتی: نه‌خێر.
ئوم سوله‌یم وتی: ئه‌ی ئه‌گه‌ر دو‌ای ئه‌وه‌ی سوودیشیان له
ئه‌مانه‌ته‌كه‌یان وه‌رگرتبوو، به‌ڵام كه داوای ئه‌مانه‌ته‌كه‌یان لێ
كردنه‌وه به لایانه‌وه ناڕه‌حه‌ت و ناخۆش بوو؟
وتی: بێ ئینسافییان به‌رامبه‌ر ئه‌كه‌ن.
ئوم سوله‌یم وتی: كوڕه‌كه‌شت ئامانه‌تی خوای گه‌وره‌بوو بردییه‌وه بۆ
لای خۆی جا ئارام بگره‌و به‌ته‌مای پاداشت ببه، ئه‌بوته‌ڵحه خۆی
پێنه‌گیراو توڕه‌بوو وتی:
وازت لێهێنام هه‌تا له‌شمت پیسكردو ئێستا باسی كوڕه‌كه‌م ئه‌كه‌ی؟
ئه‌بوته‌ڵحه به‌رده‌وام توڕه ئه‌بوو، هه‌تا خۆی گرته‌وه‌و وتی:(انا
لله و انا الیه را‌جعون) و سوپاسی خوای گه‌وره‌ی كرد‌و ئارامی گرت.
له‌به‌ره‌به‌یاندا ئه‌بوته‌ڵحه چوو بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله
علیه‌و سلم)و به‌سه‌رهاته‌كه‌ى بۆ گێڕایه‌وه، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله
علیه‌و سلم) دوعای بۆ كردن و فه‌رمووی: خوای گه‌وره ئه‌و شه‌وه‌تان پڕ
فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ت بكات.
هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئوم سوله‌یم سكی به عه‌بدوڵای كوڕی ئه‌بوته‌ڵحه پڕ
بوو، كاتێكیش عه‌بدوڵا له دایكبوو هه‌ر شه‌و بوو، به ئه‌نه‌سدا ناردیان
بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم)، ئه‌نه‌س وتی: ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مشه‌و ئوم سوله‌یم مناڵی بووه، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله
علیه‌و سلم) چه‌ند ده‌نكه خورمایه‌كی جوی و له مه‌ڵاشووی مناڵه‌كه‌یدا،
ئه‌نه‌س وتی: ناوی بنێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله
علیه‌و سلم) فه‌رمووی: ئه‌مه(عه‌بدوڵا) یه.
(عباية) یه‌كێك له پیاوانی سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌ڵێ: خۆم
حه‌وت كوڕی عه‌بدوڵام بینی هه‌ر هه‌موویان قورئانیان له‌به‌ركردبوو.
عه‌بدوڵا ١٤ فه‌رمووده‌ی ڕیوایه‌ت كردووه، بوخاری و موسلیمیش له‌سه‌ر
فه‌رمووده‌یه‌كی ڕێكن، بوخاری به ته‌نها فه‌رمووده‌یه‌كی هێناوه‌و
موسلیمیش دوو فه‌رمووده.
- خۆنه‌ویستنی ئوم سوله‌یم و ئه‌بوته‌ڵحه
ئه‌بو هوره‌یره خوای لێ ڕازی بێت ئه‌گێڕێته‌وه:
پیاوێك هاته لای پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) وتی:
برسییه‌تی هاتۆته تینم، پێغه‌مبه‌ریش(صلی الله علیه‌و سلم) جوابی نارد بۆ
خێزانێكی، وتی: سوێند به‌وه‌ی به هه‌ق ناردویتی ئاو له ماڵمدا نییه،
پاشان وه‌ڵامی نارد بۆ خێزانێكی تری ئه‌ویش هه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد، به‌و
شێوه‌یه هه‌موو خێزانه‌كانی تریشی هه‌مان قسه‌یانكرد. پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه‌و سلم) ناچار وتی: كێ میوانداری ئه‌م پیاوه ئه‌كات خوا ڕه‌حمی
پێبكات؟ پیاوێكی ئه‌نساری كه ناوی ئه‌بوته‌ڵحه بوو وتی: من ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا، ئه‌بوته‌ڵحه پیاوه‌كه‌ی برده‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و به ئوم
سوله‌یمی وت: هیچت هه‌یه؟ وتی: نه‌خێر ته‌نها خواردنی مناڵه‌كانم هه‌یه.
ئه‌بوته‌ڵحه وتی: به‌شتێكه‌وه خه‌ریكیان بكه‌و خه‌ویان لێبخه!
خواردنه‌كه بێنه‌و وا پیشانبده كه نانی له‌گه‌ڵ ئه‌خۆین، هه‌ركاتێك ئه‌و
ده‌ستی برد بۆ نانه‌كه هه‌سته به‌ناوی چاكردنی چراكه‌وه ئاگره‌كه
بكوژێنه‌وه، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌ی كرد هه‌تا میوانه‌كه‌یان نانه‌كه‌ی
خوارد‌و خۆیان و مناڵه‌كانیشیان به برسییه‌تی ڕۆژیان كرده‌وه،
له‌به‌ره‌به‌یانا كاتێك ئه‌بوته‌ڵحه هاته لاى پێغه‌مبه‌ر، پێغه‌مبه‌ر(صلی
الله علیه‌و سلم) فه‌رمووی: خوای گه‌وره فڵان و فڵانه‌ى به دڵبوو، یان
پێكه‌نینی به كاره‌كه‌یان هات.
له ڕیوایه‌تێكی تردا( خواى گه‌وره ئه‌و كاره‌تانی به دڵبوو كه
ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڵ میوانه‌كه‌تاندا كردتان... له كۆتایی فه‌رمووده‌كه‌شدا
هاتووه خواى گه‌وره له‌و باره‌یه‌وه ئایه‌تی نارد‌و فه‌رمووی: و يؤثرون على أنفسهم ولو كان به‌م خصاصة {الحشر:٩} واته: ئه‌وانه‌ی خۆنه‌ویستن و برای ئیمانییان پێشخۆ ئه‌خه‌ن، هه‌رچه‌ند خۆشیان هه‌ژارو نه‌بووبن.
ئه‌بوته‌ڵحه خۆی پێنه‌گیراو له خۆشی‌دا گه‌ڕایه‌وه تا دڵی خێزانیشی
خۆش بكات و چاوو دڵی ڕوونكات، به‌وه‌ی خوای گه‌وره له قورئاندا باسی
كردوون.
ئوم سوله‌یم و جیهاد
ئوم سوله‌یم ته‌نها له بواری بانگه‌وازو به‌یانكردنی دینی خوادا
ئه‌سپی خۆی تاونه‌دابوو، به‌ڵكوو به‌وه دڵی ئاوی نه‌ده‌خوارده‌وه‌و
سووربوو له‌سه‌ر به‌شداریكردن له جیهاد له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانانی ئیسلامدا،
ڕۆژی حونه‌ینیش هه‌ڵوێستێكی پاڵه‌وانانه‌ی نواند له وره‌دان و
به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌ماسی موجاهیده‌كان و ته‌داویكردنی برینداره‌كان،
به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت خۆی ئاماده‌كردبوو بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كافران،
له(سه‌حیحی موسلیم و طبقاتی ابن سعد) دا فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح هاتووه:
له ڕۆژی حونه‌یندا ئوم سوله‌یم خه‌نجه‌رێكی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌بوته‌ڵحه
وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌رى خوا ئه‌وه ئوم سوله‌یمه‌و خه‌نجه‌ری پێیه، ئوم
سوله‌یم وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌گه‌ر موشریكێك لێم نزیك بێته‌وه
به‌م خه‌نجه‌ره سكی هه‌ڵئه‌دڕم.
ئه‌نه‌س ئه‌گێڕێته‌وه:
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و سلم) كاتێك هه‌ڵمه‌تی بۆ سه‌ر كافران
ئه‌برد، ئوم سوله‌یم و هه‌ندێ له ئافره‌تانی ئه‌نساری له‌گه‌ڵ خۆی
ئه‌برد، ئاویان به موجاهیده‌كان ئه‌داو برینداره‌كانیان ته‌داوی ئه‌كرد.
ڕێز‌و پایه‌ى ئوم سوله‌یم
به‌وشێوه‌یه ئوم سوله‌یم له‌لای پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و
سلم) ڕێز‌و پایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله علیه‌و
سلم) بۆ هیچ ماڵێك به‌بێ مۆڵه‌ت نه‌ئه‌چوو، ته‌نها بۆ ماڵی ئوم سوله‌یم
نه‌بێت، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه‌و سلم) موژده‌ی
به‌هه‌شتی پێدا كاتێك فه‌رمووی:
(دخلت الجنة فسمعت خشفة فقلت من هذا؟ قالوا هذه الرميصاء بنت ملحان ام أنس بن مالك)
واته: چوومه به‌هه‌شته‌وه گوێم له ده‌نگی ڕۆیشتنی كه‌سێك بوو، وتم:
ئه‌وه كێیه؟ وتیان: ئه‌وه رمیصاء كچی میلحانی دایكی ئه‌نه‌سی كوڕى
مالیكه.
خوای گه‌وره له هه‌موویان ڕازی بێت... و آخر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين...
سه‌رچاوه: پێگه‌كانی ئه‌نته‌رنێت.
مواضيع مماثلة
» ئوم‌سوله‌یمی كچی میلحان؛ ئه‌و گه‌وره‌ئافره‌ته‌ی ئیسلام
» ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
» حوكمی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا وه حوكمی بینینی ئافره‌ت له‌كاتی خوازبێنیدا
» حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا پرسیارێك كرا له شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌باره‌ت به‌حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌وێته نێوان ده‌ستی هه‌ردوكیانه‌وه وه‌ك جل وبه‌رگێك یان
» ئیسرائیل و هه‌یكه‌لی سوله‌یمان
» ماف و ئازادی ئافره‌ت لای ئیسلام
» حوكمی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ئافره‌ت و پیاودا وه حوكمی بینینی ئافره‌ت له‌كاتی خوازبێنیدا
» حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا پرسیارێك كرا له شێخ عبد العزیز بن باز ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌باره‌ت به‌حوكمی ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ئافره‌تی نامه‌حره‌مدا، ئه‌گه‌ر شتێك بكه‌وێته نێوان ده‌ستی هه‌ردوكیانه‌وه وه‌ك جل وبه‌رگێك یان
» ئیسرائیل و هه‌یكه‌لی سوله‌یمان
صفحة 1 من اصل 1
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان