سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
كيفية زراعة الجرجير Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
كيفية زراعة الجرجير Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
كيفية زراعة الجرجير Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
كيفية زراعة الجرجير Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
كيفية زراعة الجرجير Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
كيفية زراعة الجرجير Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
كيفية زراعة الجرجير Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
كيفية زراعة الجرجير Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
كيفية زراعة الجرجير Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

أبريل 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930     

اليومية اليومية


كيفية زراعة الجرجير

اذهب الى الأسفل

اخبار كيفية زراعة الجرجير

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان السبت مارس 31, 2018 12:35 am

كيفية زراعة الجرجير %25D9%25BE%25DB%2595%25D8%25AA%25D8%25A7%25D8%25AA%25DB%2595

سێفەزەمینی، سێوک، سێڤک، یەرەلماسی، سێف زەمینی، سێوەزەمینی، لە کۆتایشدا پەتاتەشی پێدەوترێت، لە بن زەویدا سەلکێکی ڕەنگ سەوز یان سەوزی مەیلەو زەردی هەیە کە یەکێک لە پێویستیە خۆراکیەکانی مرۆڤە.
گرنگی پەتاتە:
بەرهەمی پەتاتە لەو بەروبومانەیە کە لەگەڵ گەنم و برنج وەک خۆراکێکی سەرەکی بەرهەم دەهێنرێت، پەتاتە دادەنرێت بە بەرهەمێکی گرنگی خۆراکی لە جیهاندا، لە نێو بەرهەمە سەوزەکاندا جێگای دیاری خۆی هەیە.
پەتاتە، بە سەرچاوەیەکی هەرزان بۆ ووزە دادەنێرێت، لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر بەرزی لە کاربۆهیدرات تێدایە، بێجگە لە بونی بڕێکی گونجاو لە ڤیتامین  C ڤیتامین B1 .
سەلکێکی پەتاتە کە کێشی (156) غم بێت بە تازەیی و پاش کوڵاندنی سێ‌ یەکی پێداویستی ڕۆژانەی مرۆڤێکی کامڵا دابین دەکات لە ڤیتامین C وە (1/10) پێویستی لە ڤیتامین  B بێجگە لەوەی کە بڕێکی جۆراوجۆر لە ماددە میتاڵیەکانی تری تێدایە.
بێجگە لە سەلکی پەتاتە کە بۆ خۆراک دەست دەدات، لە هەندێ‌ شوێنی خوارووی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گەڵای پەتاتە بە خۆراکی سەرەکی مرۆڤ دادەنرێت.
لەبەر ئەم گرنگیانە و دەستکەوتی ئابووری باش، ئەم بەرهەمە پێویستە لە کوردستاندا گرنگی تەواوی پێ‌ بدرێت بۆ چاندن و بەرهەم هێنان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک لەسەر بنەمای زانستی بۆ دابین کردنی بەشێک لەو بەرهەمە بۆ پێداویستی هاوڵاتیان و پشت بە خۆ بەستن لەو بوارەدا و دوورکەوتنەوە لە هێنانی بەرهەمەکە لە وڵاتانی دەرەوە.

خاکی گونجاو بۆ چاندنی پەتاتە:
پەتاتە، لە زۆر جۆری جیاواز لە خاکدان دەچێنرێت، بەڵام باشترین خاک بۆ بەرهەم هێنانی، خاکێکی تێکەڵەی لماویە کە دەوڵەمەند بێت بە ماددەی ئۆرگانەکان و بە باشی ئاوی خاکەکەی لێ‌ دەر بهاوێژرێت لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە خاکانە بڕێکی باش لە هەواو ئاوی تێدا دەپارێزرێت و هەڵدەگیرێت، ئەمە دەبێتە هۆی هەواگۆڕکێ و دەرهاویشتنی ئاوی زیادە لە ناوچەی دەوروبەری ڕەگەکاندا.
هەروەها، خاک و خۆڵی لماوی و سوک دادەنرێت بە جۆرێکی باش بۆ چاندنی پەتاتە ئەگەر هاتوو پەین کردن وخولی کشتوکاڵی (دورە زراعیە)ی تێدا بەکاربهێنرێت و ئاوی پێویستی بۆ دابین بکرێت بۆ نەهێشتنی کەمکردنی بەرهەم بەهۆی کەمی ئاو لەم جۆرەخاکانەدا، بەڵام چاندنی پەتاتە لە خاکێکی قورسدا ئەبێتە هۆی کەمی بەرهەم و خراپی و ناڕێکی سەلکە پەتاتەکان، هەروەها ئامادەکردنی کێڵگەو پاچەکۆڵەو کۆکردنەوەی بەرهەم بە گرانی ئەنجام دەدرێت لەم جۆرە خاکانەدا.
بەشێوەیەکی گشتی ئەو سەلکە پەتاتەیەی لە خاکێکی سوکدا بەرهەم دێت، شێوەی سەلکەکانی باشترەو توێکڵەکەی سەرنج ڕاکێشتر دەبێت لەو سەلکانەی لە خاکێکی قورسدا بەرهەم دێت، ڕووەکی پەتاتە زۆر هەستیارە بۆ بارو دۆخی فیزیایی خاکەکەی، خاکی باش بۆ پەتاتە دەبێ‌ توانای هەڵگرتن و پاراستنی ئاوی باشی هەبێت، ئاوی زیادەشی بە ئاسانی لێ‌ دەربکرێت کە ڕێگا بدات بۆ ناوچەی ڕەگەکانی و هەروەها دەرکردنی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO2) کە زەرەرمەندە بۆی.

کێڵان و ووردکردنی خـــاک:
پێویستە زەویەکەی کاتێک بکێڵرێت کە خاکەکەی  شێیەکی گونجاوی هەبێت، زەویەکە ئاو دەدرێت پێش کێڵان بۆ سەوز بوون و شین بوونی تۆوی گژوگیا تا بە هۆی کێڵانەوە لەناوببرێت، بەشێوەیەکی گشتی پێویستە زۆر باش کێڵگەکە بکێڵرێت قوڵایی (20-25)سم لە کاتێکدا کە خاکەکە بڕی شێی گونجاوی تێدابێت، دوای ئەوە ئەبێت خاکەکە جوان وورد بکرێت پاشان بە ئامێریی تایبەتی ڕێک بکرێت (واتە تسویە بکرێت) و بەش بکرێت بۆ دێراوەکان کە ماوەی نێوان دێراوێک و دێراوێکی تر (70-75)سم بێت و قوڵایی چاندنی سەلکەکان (7-12)سم بێت. 

[center]كيفية زراعة الجرجير DSCN0768

چاندنی پەتاتە:
بڕی سەلکە پەتاتەی پێویست بۆ چاندن بە پێی ئەو توێژینەوانەی کە هەیە لەو بارەیەوە مەزەندە دەکرێت بە (450-700)کغم بۆ هەر دۆنمێک ئەمەش بە پێی قەبارەو کێشی سەلکە پەتاتەکە، بە شێوەیەکی گشتی پێویستە کێشی تۆوی پەتاتە (40-80)غم بێت، باشتر وایە کێشی ئەو پەتاتەیەی بەکاردێت وەکو بنەتۆو (تقاوی) (43)غم کەمتر نەبێت، چاندنیش :
یەکەم: وەرزی بەهارە، لە (10/2) بۆ (1/3) دەست پێ‌ دەکات .
دووەم: وەرزی پایزە، لە (1/8) بۆ (20/8) دەست پێ‌ دەکات.
كيفية زراعة الجرجير Plante_reproduction

شێوەی چاندنی:
پەتاتە بە دەست دەچێنرێت یاخود لە ڕێگەی ئامێری تایبەتی، کرداری سەوزکردنی گۆپکە یان شین بوون، دەکرێت پێش چاندنی سەلکە پەتاتەکان بۆ ئەوەی سەلکە پەتاتەکان بە زووترین کات سەوز بێت و گەشە بکەن،  مەبەست لە شین بوونی سەلکەکان ئەوەیە کە گۆپکەکانی سەر پەتاتەکان ووردە ووردە بەرەو سەوز بوون بچن تا ڕادەیەکی گونجاو، هاوکات لە جوڵەدا بن و گۆپکەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو سەوزێکی زەردباو دیار بێت و ئەم کردارەش بەوە دەکرێت کە سەلکە پەتاتەکان بە چەند چینێکی کەم کەم دابنرێت لەسەر زەوی یان لەناو سندوقدا لە ژێر پلەی گەرمی (15-17)پلەی سەدی بدرێتە بەر تیشکی خۆر بەشێوەیەکی ناڕاستەو خۆ بۆ یارمەتی دانی گۆپکەکان بۆ بەهێزبوونیان تا لقەکانی بە هێز بێت، دەبێت ئەمەش بۆ ماوەی (2-3) هەفتە بێت و گۆپکە و لقە شین بووەکان (1،5)سم بێت زۆر زیاتر نەبێت، ئەم کردارەش دەێتە هۆی دەرکردنی گۆپکەو لقی کورت کورت و بەهێز، وە زیاد بوونی ژمارەی قەدەکانی ژێر زەوی و بڕی بەرهەمەکە باش دەبێت و قەدە هەواییەکانی کەم دەبێتەوە.

پەروەردەکرنی بەرهەمی پەتاتە:
دوای چاندنی پەتاتە لە کێڵگەدا پێویستە چەند کردارێکی کشتوکاڵی ئەنجام بدرێت بۆ پەروەردەکردنی بەرهەمەکە و گەیاندنی ئاستی بەرهەم بۆ ئاستێکی باش بەهۆی چەند کردارێکی کێڵگەیی کە ئەمانەی خوارەوەن:
1.(ترقیع) یاخود چاندنەوەی ئەو چاڵانەی کە لە ناو دێراوەکاندا بە بەتاڵی یاخود سەلکە پەتاتەکانی تیا سەوز نەبووە لەبەر هەر هۆیەک بێت، دەبێت بەهەمان جۆری پەتاتە چاڵە لەناوچووەکان بە پەتاتەی گونجاو بچێنرێتەوە، بەڵام ئەگەر هاتوو ڕێژەی (90%) ی کێڵگەکە سەوز بوو بوو، پێویست بە (ترقیع) ناکات.
2.ئاودان (الری): پەتاتە پێویستی بە بڕێکی گونجاو لە ئاو هەیە لەسەرەتای وەرزی چاندندا بە مەرجێک پێویستی سەوز بوون و گەشەی گۆپکەو ڕەگەکانی دابین بکات، تینوو کردنی کێڵگە دەبێتە هۆی دواخستنی گەشە کردن و سەوز بونی، زۆر بوونی ئاوی کێڵگەکەش دەبێتە هۆی بۆگەنکردنی سەلکە پەتاتەکان و گەشەی لە دەست دەدات.
ئاودانی پەتاتە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ سەرکەوتن و گەشە کردنی بەرهەمی پەتاتە، پەتاتە ڕەگەکانی ڕووکەشە، دەبێت شێی ئاوی پێویستی بۆ دابین بکرێت لە دەوروبەری ڕەگەکانی، بڕی ئاودانی پێویست بۆ پەتاتە بە پێی قۆناغی گەشە کردنی دەگۆڕێت و لە کاتی دروست کردنی قەدەکانی ژێر زەوی و دروست بونی سەلکەکان دادەنرێت بە ماوەی زۆر پێویست بۆ ئاودانی بەرهەمەکە، واتە کاتی دروستکردنی قەدی ژێر خاک و کاتی دروست کردنی سەلکە پەتاتەکان  زۆر پێویستی بە ئاودان هەیە.
3.پەین کردن (التسمید): پێویستە پەینی کیمیاوی و ئۆرگانی بەپێی پێویستی خاکەکە زیاد بکرێت بە شێوەی پرژاندن یاخود لەگەڵ کێڵان و وورد کردنی خاکەکەدا یان بە شێوەی چاڵ لە دێراوەکاندا کاتی چاندنی پەتاتەکە ئەنجام بدرێت، بەشێوەیەکی ئاسایی بەرهەمی پەتاتە بڕێکی زۆر لە مادەی خۆراکی ناو خاک بەکار دێنێت بۆ گەشە کردنی لەو مادانە مادەی نایترۆجین(N) هەروەها فۆسفۆر (P) کە ڕێژەی بەکارهێنانی دەگاتە(60-90%)، لە خاکی خۆماندا بەرهەمی پەتاتە (22-30)کغم نایترۆجین و (40)کغم سۆپەرفۆسفاتی(P2O5) پێوە بکرێت.
4.کرداری پاچەکۆڵەو بژار کردن: دەبێت بە پێی پێویست بکرێت و ئاگاداری ئەوە بین زەرەر بە سەلکە پەتاتەکان نەگەیەنین.
5.هەڵکەندنی پەتاتە: پێش هەڵکەندنی سەلکی پەتاتە دەبێت ئەوە بزانین کە سەلکە پەتاتەکان پێگەیشتووە یان نا، پێگەیشتنی پەتاتە بەوەدا دیاری دەدات کە ڕووەکەکان بەشی سەوزیەکەی کە گەڵاو لاسکەکانیەتی ووردەووردە بەرەو زەرد بوون دەچن و  پیر دەبن.
[/center]
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى