سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930 

اليومية اليومية


نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن

اذهب الى الأسفل

اخبار نوێژ و خوتبه‌ی‌ جه‌ژن

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان السبت مارس 19, 2011 10:45 pm

دروستبون‌و دامه‌زرانی‌ له‌ ئایه‌ت‌و فه‌رمووده‌ به‌ڵگه‌ی‌ هه‌یه‌، ئایه‌ته‌كه‌ بریتیه‌ له‌ ((فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ)) ألكوثر:2، ده‌رباره‌ی‌ فه‌رمووده‌ش: إبن عباس خوا لێی ڕازی‌ بێت بۆمانی‌ ده‌گێڕێته‌وه‌و ده‌ڵێ: (شهدتُ صلاه‌ الفطر مع رسول الله صلی‌ الله علیه وسلم وأبی بكر وعمر فكلهم یصلیها قبل الخطبه‌) واته‌: نوێژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانم كردووه‌ له‌ گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم‌و پێشه‌وا ئه‌بوبه‌كرو پێشه‌وا عومه‌ر هه‌موویان نوێژه‌كه‌یان له‌ پێش وتاره‌كه‌ ئه‌نجامده‌دا، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌و ده‌ڵێ: (أن النبی صلی‌ الله علیه وسلم صلی‌ العید بغیر أذان ولا إقامه‌) پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله علیه‌وسلم نوێژی‌ جه‌ژنی‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌بێ بانگ‌و هه‌روه‌ها به‌بێ قامه‌تیش.

* حوكمی‌ نوێژی‌ جه‌ژن دوو ڕای‌ له‌سه‌ر هه‌یه‌:
1- پێشه‌وا أبو حنیفه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (أن صلاه‌ العیدین واجبه‌) نوێژی‌ هه‌ردوو جه‌ژنه‌كان واجبه‌.
2- پێشه‌وا مالیك‌و پێشه‌وا شافیعی یش ڕایان وایه‌: (أنها سنه‌ مۆكده‌) سونه‌تی موئه‌كه‌ده‌ن.

* حوكمی‌ ئاماده‌بوونی‌ ئافره‌تان بۆ نوێژو وتاری جه‌ژن:

(أ)- پێشه‌وا أبو حنیفه‌و پێشه‌وا مالیك خوا لێیان ڕازی‌ بێت: به‌ دروستی‌ دانانێن ئافره‌تی‌ گه‌نج به‌شدار بن له‌ نوێژی‌ جه‌ژنه‌كان‌و وتاری‌ هه‌ینی‌‌و..هتد. به‌لاَم ڕێگا به‌ پیره‌ژن‌و ئافره‌تی‌ به‌ناوسالاَن كه‌وتوو ده‌ده‌ن كه‌ به‌شداربن.

(ب)- پێشه‌وا شافیعی‌و پێشه‌وا ئه‌حمه‌د خوا لێیان ڕازی‌ بێت: ڕایان وایه‌ كه‌ دروسته‌ ئافره‌ت به‌شداری‌ بكه‌ن (به‌ پیرو گه‌نجه‌وه‌) به‌لاَم به‌مه‌رجێك له‌ زینه‌و جلی‌ سه‌رنج ڕاكێش‌و بۆن له‌خۆدان خۆیان به‌ دوور بگرن.

* كاتی‌ ئه‌نجامدانی‌ نوێژی‌ جه‌ژن:
دوای‌ هه‌ڵهاتنی‌ خۆر و به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ به‌ قه‌ده‌ر ڕمێك یا دووان (كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌زه‌نده‌ی‌ سه‌عات بكرێت له‌ (20) خوله‌ك تاوه‌كو(30) خوله‌ك ئه‌نجامده‌درێت، له‌ مه‌زهه‌بی پێشه‌وا أبو حنیفه‌ ئه‌گه‌ر له‌م مودده‌یه‌ زووتر بوو به‌ نوێژی‌ جه‌ژن هه‌ژماری‌ ناكات‌و به‌ڵگو ده‌ڵێ: سوننه‌تێكه‌و له‌ كاتێكی‌ حه‌ڕامی‌ ئه‌نجامداوه‌. * ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌ له‌ كیسی چوو ده‌كرێت قه‌زای‌ بكاته‌وه‌؟:

(أ)- پێشه‌وا أبو حنیفه‌و پێشه‌وا مالیك خوا لێیان ڕازی‌ بێت ڕایان وایه‌ كه‌: ئه‌گه‌ر هاتو هه‌ر كه‌سێك نوێژی‌ جه‌ژنی‌ له‌ كیس چوو له‌گه‌ڵ ئیمام نه‌ی‌ كرد ئه‌وه‌ قه‌زای‌ ناكاته‌وه‌ له‌به‌ر له‌ده‌ستچونی‌ كاته‌كه‌ی‌، هه‌روه‌ها ڕاشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بۆ تاكه‌كه‌س نیه‌ به‌ته‌نها ئه‌نجامی‌ بدات به‌ڵكو ده‌بێت به‌ كۆمه‌ڵ ئه‌نجامی‌ بده‌ن. (ب)- پێشه‌وا شافیعی‌و پێشه‌وا ئه‌حمه‌د خوا لێیان ڕازی‌ بێت ده‌ڵێن: هه‌ركه‌سێك فریای‌ نوێژی‌ جه‌ژن نه‌كه‌وت به‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئیمام ئه‌نجامی‌ بدات ده‌توانێت قه‌زای‌ بكاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی‌ بێت ئه‌مه‌ی‌ كردووه‌، وه‌ هه‌روه‌كو باقی نوێژه‌كانی‌ تر له‌ هه‌ر كات بیه‌وێت ده‌توانێت بیگێڕته‌وه‌ به‌لاَم وا چاكتره‌ تاوه‌كو ئێواره‌ له‌ كاتێك له‌ كاته‌كان نوێژه‌كه‌ وه‌كو خۆی قه‌زا بكاته‌وه‌. هه‌روه‌كو ڕاشیان وایه‌ كه‌ نوێژی‌ جه‌ژن دروسته‌ به‌ته‌نهاش بكرێت به‌لاَم سوننه‌ت‌و خێره‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ئیمام‌و به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بدرێت.

* چۆنیه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ نوێژی‌ جه‌ژن:
نه‌بانگی‌ له‌ پێشه‌ نه‌ قامه‌ت به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ره‌تا بانگ ده‌كرێت (الصلاه‌ جامعه‌)، له‌پاشان ئیمام به‌ نیه‌تی‌ پێش نوێژی‌‌و مه‌ئمومه‌كانیش به‌ نیه‌تی‌ ئیقتیدا نوێژه‌كه‌ داده‌به‌ستن به‌ (ألله أكبر)ی‌ نوێژ دابه‌ستان، له‌پاشان له‌ ڕكه‌عه‌تی‌ یه‌كه‌م ئیمام (7) حه‌فت جار (سبحان الله والحمدلله ولا إله إلاالله والله أكبر) ده‌كات‌و له‌ گه‌ڵ (ألله أكبر) هه‌ر دوو ده‌سته‌كانی‌ وه‌كو نوێژ دابه‌ستان به‌رزیان ده‌كاته‌وه‌..له‌پاشان (أعوژباالله من الشیگان الرجیم) به‌ بێ ده‌نگی‌ ده‌ڵێ‌و پاشان فاتیحه‌ ده‌خوێنێت‌و دوای‌ مه‌جال دان به‌ مه‌ئمومه‌كانیش كه‌ فاتیحه‌كه‌ی‌ خۆیان بخوێنن ئینجا سوڕه‌تێكی‌ تر ده‌خوێنێت كه‌ سوننه‌ته‌ له‌ ڕكه‌عه‌تی‌ یه‌كه‌م سوڕه‌تی‌(ألاعلی‌) هه‌مووی‌ بخوێنێت.

وه‌ بۆ ڕكه‌عه‌تی‌ دووه‌میش هه‌ر پێش فاتیحه‌ (5)پێنج كه‌ڕه‌ت (سبحان الله والحمدلله ولا إله إلاالله والله أكبر) ده‌ڵێت‌و پاشان فاتیحه‌و له‌ دوای‌ فاتیحه‌ش له‌ ڕكه‌عه‌تی‌ دووه‌م وا سوننه‌ته‌ سوڕه‌تی‌ (ألغاشیه‌) هه‌مووی‌ بخوێنێت. هه‌روه‌ك دروستیشه‌ له‌ ڕكه‌عه‌تی‌ یه‌كه‌م سوڕه‌تی‌ (ألكافرون) بخوێنێت‌و له‌ ڕكه‌عه‌تی‌ دووه‌میش(ألاخلاص).

* ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌كبیره‌كان نه‌كران:
ئه‌گه‌ر هاتوو ئیمام ئه‌و ته‌كبیرانه‌ی‌ له‌بیر چوو بیانكات‌و چووه‌ ڕكوع ئه‌وه‌ ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ قیام‌و ده‌یانخوێنێته‌وه‌ به‌ بێ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ فاتیحه‌و سوڕه‌ته‌كه‌..به‌لاَم ده‌بێ ڕكوعه‌كه‌ دووباره‌كاته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌شگه‌ڕاوه‌ ئه‌وه‌ نوێژه‌كه‌ هه‌ر دروسته‌و پێویستیش به‌وه‌ی‌ ناكات كه‌ سوجده‌ی‌ سه‌هوی‌ بۆ ببردرێت.

* وتاری‌ جه‌ژن:
له‌لای‌ جمهوری‌ زانایان ڕایان وایه‌ كه‌ سونه‌ته‌ وتاری‌ جه‌ژن له‌ دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ نوێژه‌كه‌ بخوێنرێته‌وه‌، كه‌ دوو وتاره‌ هه‌روه‌كو وتاری‌ هه‌ینی‌، ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌ دوای‌ نوێژه‌كه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ وتاری‌ هه‌ینی‌ كه‌ له‌ پێش نوێژه‌كه‌یه‌، هه‌ركاتێكیش ئیمام چوه‌ سه‌ر مینبه‌ر به‌لای‌ پێشه‌وا أبو حنیفه‌: دانانیشێت‌و به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ وتاره‌كه‌ پێشكێش ده‌كات..به‌لاَم به‌لای‌ پێشه‌وا مالیك‌و ئه‌حمه‌دو شافعی‌: (كه‌مێك) داده‌نیشێت‌و ئینجا هه‌ڵًده‌ستێته‌وه‌ وتاره‌كان ده‌دات.

* ته‌كبیره‌كانی‌ هه‌ر دوو وتاره‌كان:
به‌ ڕای‌ جمهوری‌ زانایان (وتاربێژ) له‌ وتاری‌ یه‌كه‌م هه‌ر له‌سه‌ره‌تاكه‌ی‌ دا (9)نۆ جار (ألله أكبر) ده‌ڵێت‌و له‌ وتاری‌ دووه‌میش به‌ هه‌مان شێوه‌ (7) جار ده‌یڵێت.

له‌ كۆتاییدا ده‌ڵێم: (تقبل الله منا ومنكم صالح الاعمال) جه‌ژنی‌ هه‌موولا پیرۆزو تاعه‌ت‌و ڕۆژوو قه‌بوڵ‌و خاكی‌ موسڵمانان به‌ گشتی‌‌و كوردستانه‌كه‌ی‌ خۆشمان به‌تایبه‌تی‌ هه‌ر ئاوه‌دان‌و ئارام‌و پڕ له‌خێرو به‌ره‌كه‌ت.

136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌


* خوێنه‌ر و نوسه‌ری خۆشه‌ویست :

1 - ئاگاداربه‌ كۆمێنته‌كانتان پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ، له‌لایه‌ن ستافی كاره‌وه‌ ده‌خوێندرێته‌وه‌ ، داواتان لێ ده‌كه‌ین له‌ وته‌ی نه‌شیاو ناشه‌رعی خۆتان بپارێزن ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بڵاوناكرێته‌وه‌ ....

2 - بۆئه‌وه‌ی به‌ زوترین كات نوسین و كۆمێنته‌كانتان بڵاوبكرێته‌وه‌ ، تكایه‌ به‌ ڕێنوسی فۆنتی كوردی و عه‌ره‌بی بیان نوسه‌ .

له‌گه‌ڵ ڕێزدا به‌پێنوسی : مامۆستا مه‌لا مسلم مه‌لاصالح فریزی‌
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى