سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930 

اليومية اليومية


ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!

اذهب الى الأسفل

اخبار ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان الإثنين أبريل 11, 2011 11:43 pm

ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!




ئاماده‌کردنی:باوکی ئه‌سماء

ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  AsdASDDSADAS

دیارو ئاشکرایه‌ دواکه‌وتن له‌ جیهاد کردن له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا
له‌ سیفاتی دووڕوانه‌ هه‌ربۆیه‌ ده‌بینین ئه‌گه‌ر که‌سێك له‌ مسوڵمانان
به‌ بێ عوزری شه‌رعی دوابکه‌وێت له‌ جیهاد ئه‌وا لۆمه‌کراوه‌ له‌ لای خواو
پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) جا بابزانین سه‌ره‌نجامی ئه‌و
سێ هاوه‌ڵه‌ی که‌ دواکه‌وتن له‌ غه‌زای (ته‌بوك) چی بوو؟ دیاره‌ ئه‌م
غه‌زایه‌ به‌ هۆی هه‌لو مه‌رجی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی
سه‌خت بوو بۆ مسوڵمانان ،

ئیماندارانی له‌ بێ باوه‌ڕان جیا ده‌کرده‌وه‌ ،هه‌روه‌کو خوای گه‌وره‌ هه‌میشه‌ مرۆڤی ڕاهێناوه‌ ، ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رمووێت: ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Leftمَّا كَانَ اللّهُ لِيَذَرَ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىَ يَمِيزَ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ...ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Right
[آل عمران/179] .واته‌:خوا هیچ كات بڕوادارانی بێ تاقیكردنه‌وه‌و
هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌و حاڵه‌ته‌وه‌ وان له‌سه‌ری، (كه‌ دووڕوو و دڵسۆز،
خه‌مخۆرو پاك تێكه‌ڵن) نه‌هێشتۆته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ندێ جار بۆپاڵاوتنی چاك و
خراپ، بێ ئارام و به‌ئارام جۆره‌ به‌ڵاو نه‌هامه‌تی ده‌نێرێ هه‌تا پیس و
پاك له‌یه‌ك جیا بكاته‌وه‌، بێگومان رووداوه‌كه‌ی (ئوحود)یش چاكتر
هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌بوو، ئه‌وه‌بوو (عه‌بدوڵڵای كوڕی ئوبه‌ی)
به‌خۆیی و سێ سه‌د كه‌سه‌وه‌ وره‌ی به‌زیی و، نیفاقی ده‌ركه‌وت ، كه‌وابوو
داوای جیهادو هێندێ ته‌كلیف له‌راست وناراست، دڵسۆزو ناپاك لێكده‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌ ده‌رچوو ته‌نها ئیمانداره‌ ڕاستگۆکان بوو،تا
ڕاده‌یه‌ك ده‌رنه‌چوون بوو به‌ نیشانه‌ی دووڕوویی ،هه‌رکه‌سێك له‌
دواکه‌وتووه‌کان بووایه‌ باسیان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌
وسلم)له‌سه‌فه‌ره‌که‌دا ئه‌ویش ده‌یفه‌رموو: وازی لێ بهێنن ئه‌گه‌ر خێری
تێدا بێت خوا پێیانی ده‌گه‌یه‌نێت،ئه‌گه‌ر بێ خێریش بێت ئه‌وا خوا ڕزگاری
کردوون له‌ده‌ستی،جگه‌ له‌به‌هانه‌ به‌ده‌سته‌کان که‌س دوانه‌که‌وت یان
ئه‌وانه‌ی دووڕوو بوون ،ئه‌وانه‌ به‌درۆوه‌ داوای مۆڵه‌تیان کرد
که‌ده‌رفه‌تیان بداتێ دانیشن و نه‌ڕۆن،هه‌ندێکیشیان باکیان
نه‌بوو،مۆڵه‌تیشیان وه‌رنه‌گرت و دانیشتن له‌ مه‌دینه‌و نه‌چوون بۆ ئه‌و
غه‌زایه‌،سێ که‌سی ئیمانداریش که‌ مرۆڤی راستگۆ بوون به‌شداریان نه‌کردوو
بێ هیچ هۆیه‌ك دواکه‌وتن،ئه‌م سیانه‌ش ئه‌وکه‌سانه‌ بوون که‌ خوا تاقی
کردنه‌وه‌و پاشان ته‌وبه‌ی لیورگرتن و لێیان خۆش بوو.

که‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌شته‌وه‌ شاری مه‌دینه‌
ته‌شریفی برده‌ مزگه‌وت،دووڕکات نوێژی کرد ئه‌نجا دانیشت و خه‌ڵکی
ده‌وره‌یان دا،دووڕووه‌کان که‌ ژماره‌یان هه‌شتاو ئه‌وه‌نده‌
که‌س(واقدی)ده‌فه‌رمووێت: ئه‌وانه‌ کۆمه‌ڵێك دووڕووی ئه‌نساری بوون ،
به‌هانه‌ به‌ده‌سته‌کانی ئه‌عرابی خێڵی(بني غفار)و ئه‌وانی تریش
ژماره‌یان(82) که‌س بوو،ئه‌نجا(عبدالله‌ ی کوڕی أبي)و شوێنکه‌وتوه‌کانی
له‌وانه‌دا نین ، که‌ لێره‌دا باسیان ده‌کرێت(فتح الباري 119/8).

ئه‌مانه‌ هه‌موویان هاتن و به‌ چه‌ندین جۆر به‌هانه‌یان ده‌هێنایه‌وه‌و
سوێندی درۆیان ده‌خواردو پاکانه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌
علیه‌ وسلم)،ئه‌ویش به‌ڕوو قسه‌کانی لێوه‌رده‌گرتن و به‌یعه‌تی ده‌دانێ و
داوای لیبوردنی بۆ ده‌کردن و نهێنی دڵه‌کانیشیانی ده‌دایه‌ ده‌ستی خوای
گه‌وره‌،به‌ڵام له‌سێ که‌سه‌ ئیمانداره‌ ڕاستگۆکه‌ که‌ بریتی بوون له‌:

1. کعبی کوڕی مالک.

2. مراره‌ی کوڕی ربیع.

3. هلال ی کوڕی ئومه‌یه.

بڕیاریان دا ڕاستگۆ بن و هیچ به‌هانه‌یه‌کی درۆ هه‌ڵنه‌به‌ستن،
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رمانی دایه‌ یارانی که‌س قسه‌یان
له‌گه‌ڵ نه‌کات،قسه‌ دابڕینێکی زۆر توندیان له‌گه‌ڵدا کراو خه‌ڵکی
مامه‌ڵه‌یان نه‌ده‌کرد له‌گه‌ڵیاندا،به‌رچاویان ته‌سک بووه‌و له‌زه‌وی دا
جێگه‌یان به‌خۆیان نه‌ده‌گرت و به‌ته‌واوی هه‌ناسه‌یان
سوارببوو،بێتاقه‌تیه‌که‌یان زیاتری کرد کاتێك که‌ چل ڕۆژ به‌سه‌ر قسه‌
دابڕینه‌که‌دا تێپه‌ڕی فه‌رمانیان پێدرا که‌له‌گه‌ڵ ژنه‌کانیان دا جێگه‌
جیا بکه‌نه‌وه‌،تادابڕانه‌که‌ په‌نجا ڕۆژی ته‌واوی خایاند پاشان خوای
گه‌وره‌ لێیان خۆش بوو به‌ ئایه‌تی: ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Leftوَعَلَى
الثَّلاَثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّى إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ
الأَرْضُ بِمَا رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّواْ أَن
لاَّ مَلْجَأَ مِنَ اللّهِ إِلاَّ إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ
لِيَتُوبُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Right
[التوبة/118] واته‌: خوا ته‌وبه‌ی له‌و سێ كه‌سه‌ش وه‌رگرت كه‌خۆیان له‌
غه‌زاكه‌ گرته‌ دواوه‌، واته‌: له‌ مه‌دینه‌ مانه‌وه‌و نه‌چوونه‌ جه‌نگی
ته‌بووك تا له‌خه‌فه‌تدا وای لێهات ئه‌م زه‌وییه‌ فراوانه‌یان لاته‌نگ بوو
له‌خه‌م و خه‌فه‌تا له‌ گیانی خۆیان بێزار بوون، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)بڕیاریدابوو نابێ هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌تی سڵاویشیان
لێ بكات، هه‌تا فه‌رمانی خوا دێت!! ئیتر زانییان كه‌ هیچ په‌نایه‌كیان
نه‌ماوه‌، مه‌گه‌ر هه‌ر په‌نا به‌خوا به‌رن له‌پاشان خوا ڕێنمایی ته‌وبه‌ی
كردن ، بۆئه‌وه‌ ته‌وبه‌ بكه‌ن، ئیتر ئه‌وانیش ته‌وبه‌یان كردو خوا
به‌خشینی به‌ ڕاستی ته‌نها ئه‌و خوایه‌ قه‌بووڵكاری ته‌وبه‌و، لێبورده‌،
زۆریش دلۆڤان و میهره‌بانه‌.مسوڵمانان دڵیان خۆش بوو
به‌ولێخۆشبوونه‌،سیانه‌که‌ش ئه‌وه‌نده‌ دڵخۆش بوون پێیان نه‌ده‌که‌وته‌
زه‌وی،مژده‌یان ده‌داو ڕوویان خۆشی لێده‌باری و ده‌ستیان کرد به‌ خێرکردن و
دیاری به‌خشینه‌وه‌، ئه‌وه‌ ڕۆژه‌ خۆشترین ڕۆژی ژیانیان بوو.

ئه‌وانه‌ش که‌له‌به‌ر به‌هانه‌یه‌ك نه‌هاتبوون خوای گه‌وره‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ فه‌رمووی: ئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Leftلَّيْسَ
عَلَى الضُّعَفَاء وَلاَ عَلَى الْمَرْضَى وَلاَ عَلَى الَّذِينَ لاَ
يَجِدُونَ مَا يُنفِقُونَ حَرَجٌ إِذَا نَصَحُواْ لِلّهِ وَرَسُولِهِ مَا
عَلَى الْمُحْسِنِينَ مِن سَبِيلٍ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ * وَلاَ
عَلَى الَّذِينَ إِذَا مَا أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ قُلْتَ لاَ أَجِدُ مَا
أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ تَوَلَّواْ وَّأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ
حَزَنًا أَلاَّ يَجِدُواْ مَا يُنفِقُونَئه‌و سێ هاوه‌ڵه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه‌ له‌ غه‌زای ته‌بووك دوا كه‌وتن!  Right
[التوبة91/92] واته‌: ئه‌وكه‌سانه‌ی بونیه‌ی له‌ش و جه‌سته‌یان لاوازو بێ
هێزه‌، یان له‌ش به‌بارو نه‌خۆشن وه‌ ئه‌وانه‌ی هیچیان ده‌ست ناكه‌وێ
به‌ختی بكه‌ن بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆچوونه‌ جیهاد، ئه‌مانه‌ هیچ گوناهێكیان
له‌سه‌ر نیه‌ دانیشن و نه‌چنه‌ غه‌زا به‌مه‌رجێ راساڵ و سوڵحاوو دڵسۆزبن
به‌ خواو به‌پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و، هانی خه‌ڵكانی تر بده‌ن بۆ جیهادو،
ئه‌سته‌م و گرێ له‌به‌ر پێی موسڵماناندا دروست نه‌كه‌ن و، له‌جیهاد
په‌شیمانیان نه‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ خه‌ڵكانی پۆزشدارو خێرخواز ئه گه‌‌ر
نه‌شچنه‌ جیهاد، هیچ ڕێیه‌ك نیه‌ بۆ سزادانیان، واته‌: ئه‌وانه‌ كه‌
به‌ئه‌ندازه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ چاكه‌و، خۆشیان نادزنه‌وه‌ له‌
خه‌زا، سووچێكیان نیه‌ و خوا گوناحپۆش و لێبورده‌یه‌، دلۆڤان و
میهره‌بانه‌، به‌پێی ده‌سه‌ڵات وتوانا ئه‌رك داده‌نێت،له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ش
جیهاد نیه‌و گوناحیان ناگات كه‌ نه‌چنه‌ غه‌زا : كاتێ هاتنه‌لات وداوایان
كرد كه‌ له‌گه‌ڵ خۆت بیانبه‌یت بۆ جیهادو، وڵاخی سوارییان بۆپه‌یدا بكه‌یت
تۆیش ووتت: هیچ شتێك شك نابه‌م هه‌ڵتانگرێ و سواری ببن ئیتر ئه‌وانیش
به‌وحاڵه‌وه‌ لای تۆ گه‌ڕانه‌وه‌و، چاویشیان- له‌خه‌م وخه‌فه‌تا- به‌ لێشاو
فرمێسكی ده‌ڕشت كه‌ شتێكیان نه‌بوو له‌رێی خواو سه‌رخستنی دینی ئیسلامدا
خه‌رجی بكه‌ن. به‌ڵێ.. له‌ دینی ئیسلامدا داواو ته‌كلیف به‌ئه‌ندازه‌ی
تواناوده‌سه‌ڵات ده‌كرێ ،راسته‌ ئه‌وكه‌سانه‌ كه‌ جه‌سته‌و لاشه‌یان كه‌ڵكی
چوونه‌ سه‌ربازی پێوه‌ نیه‌ ، ئه‌وه‌ بێ شك هیچ داوایه‌كیان لێ ناكرێ
بچنه‌ غه‌زا ، به‌ڵكو پاداشتیشیان هه‌یه‌ لای خوا، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر(د.خ)
ده‌فه‌رموێ: (لقد تركتم بالمدينة أقواما ماسرتم مسيرا …) ئه‌بوو
داود / فی الجهاد (٢٥٠٨) باب (٢٠)، والبخاری فی الجهاد: ٢٨٣٩/باب/٣٥.
واته‌: ئێستا ئێوه‌ له‌ گۆڕه‌پانی جیهاددان و، له‌ (مه‌دینه‌)ش خه‌ڵكێك -
به‌هۆی نه‌خۆشیی و كه‌م ئه‌ندامیی و نه‌بوونیی كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگه‌وه‌
جێماون، دڵنیابن هاوبه‌شتانن له‌ به‌هه‌شتدا، چونكه‌ دڵیان له‌لاتانه‌و،
ئه‌گه‌ر بۆیشیان كرابا ده‌هاتن.ووتیان ئه‌وان له‌ مه‌دینه‌ش دان؟
فه‌رمووی:به‌ڵێ له‌وکاته‌دا له‌مه‌دینه‌دا بوون.



سه‌رچاوه‌:

رحیق المختوم: نوسینی صفی الرحمن مبارک فوري ـــــ وه‌رگێڕانی بۆ کوردی:بکرحمه‌ صدیق.

ته‌فسیری ڕامان:نوسینی مامۆستا ئه‌حمه‌د کاکه‌ مه‌حموود
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى