المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
صفحة 1 من اصل 1

موسڵمانانی خۆشه‌ویست، برا و خوشكانی كوردی به‌ئه‌مه‌ك به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌تان، شاراوه نییه لای هیچكه‌س كه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی ئیجگار ناشیرین و دوور له گشت به‌ها مرۆیییهكان بێڕێزی و ئیهانه به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم) ده‌كرێت. ئێمه‌ش وه‌ك شوێنكه‌وته‌ی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته (صلى الله عليه وسلم) ئه‌ركی سه‌رشانمانه كه به‌ئه‌مه‌ك بین به‌رامبه‌ری و هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین و هه‌رچی تۆمه‌ت و بوختانی درۆ و نابه‌جێ هه‌یه لێی به‌دوور بگرین.
یه‌كه‌م بنه‌مایه‌ك له بنه‌ماكانی ئیسلام بریتییه له شایه‌تمان: اشهد ان لا اله الا الله و اشهد ان محمد رسول الله، به بێ ئه‌و شه‌هاده‌ته مرۆڤ نابێته موسڵمان. كلیلی ده‌رگای چوونه‌ناو ئیسلام و موسڵمانبوونه. جا به‌جێهێنانی ڕووی دووه‌می ئه‌م شایه‌تمانه به باوه‌ڕبوون به پێغه‌مبه‌رێتیی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) دێته جێ.
به‌جێهێنانی شایه‌تمانیش به پێغه‌مبه‌رێتیی موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) له ڕێگه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت:
یه‌كه‌م: بهڕاستگرتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌دا كه هه‌واڵی پێداون و یه‌كه‌میشیان: ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر و نێرراوی خوایه بۆ ئاده‌میزاد و جن به‌گشتی بۆ گه‌یاندنی نیگای خوا به قورئان و سوننه‌ت كه له ئایینی ئیسلامدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و خوا هیچ ئایینێكی تر وه‌رناگرێت ئیسلام نه‌بێت. (ان ا‌لدین عندالله الاسلام). دووه‌م: گوێڕایه‌ڵیكردن و ڕازیبوون به فه‌رمانی، خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ته‌واو بۆی، ملكه‌چبوون بۆ سوننه‌ته‌كانی و شوێنپێهه‌ڵگرتنی، وازهێنان و تووڕدانی هه‌موو شانێكی دیكه‌ی جگه له‌و.
سێیه‌م: خۆشه‌ویستیی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له سه‌روو خۆشه‌ویستیی باوك و كوڕ و ده‌روونی خۆشت، كه له‌سه‌ر ئه‌مه‌وه به گه‌وره‌گرتنی، ڕێزلێگرتنی، سه‌رخستنی، به‌رگریلێكردنی، پابه‌ندبوون به‌وه‌ی كه پێی هاتووه تێیدا دروست ده‌بێت.
جا له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك پێویسته كه هه‌وڵ و كۆشش بكات بۆ به‌جێهێنانی ئه‌م مانایه تاكوو باوه‌ڕه‌كه‌ی ڕاست و دروست بێت و تاكوو به‌شی دووه‌م له وشه‌ی شایه‌تمانی به‌جێ بێت و تاكوو شایه‌تمانه‌كه‌ی كه ده‌ڵێت: اشهد ان محمدا رسول الله لێی وه‌ربگیرێت. چونكه دووڕووه‌كان ده‌یانوت: نشهد إنك لرسولُ الله والله يعلمُ إنك لرسولُهُ واللهُ يشهدُ إنَّ المنافقين لكاذبون [المنافقون] ئه‌وانه شایهتمانهكهیان هیچ سوودێكی پێ نه‌گه‌یاندن، چونكه ته‌نها به زمان بوو، به‌جێیان نه‌هێنان و به دڵ باوه‌ڕیان نه‌بوو.
برا و خوشكی ئیماندارم،
لێره‌دا چه‌ند خاڵێكت بۆ ئه‌خه‌ینه ڕوو كه له ڕوانگه‌یانه‌وه ده‌توانین خۆشه‌ویستی و شوێنكه‌وتنی خۆمان بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بنوێنین. ئه‌ركی هه‌ڵسانمان به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له ئاست ئه‌و هێرشه سه‌خت و نامرۆیییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌و پێغه‌مبه‌ره ده‌كرێن ئه‌وه‌یه كه به خۆمان و ماڵ و منداڵ و باوك و دایكمانه‌وه فیدای ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بین (صلى الله عليه وسلم) و سه‌روماڵمان له پشتگیریدا دابنێین. جا هه‌ركه‌س به‌پێی توانای خۆی، هه‌موومان به‌رپرسیاری ده‌كه‌وێته سه‌رمان و هه‌ریه‌ك له شوێنی خۆیه‌وه، كه‌س نه‌ڵێت جا من چیم پێ ده‌كرێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هیچت پێ نه‌كرێت ئه‌م خاڵانه یان ئه‌و ڕاپۆرت و نووسینانه‌ی له‌م هه‌ڵمه‌ته پیرۆزه‌دا ده‌ستمان پێ كردووه بیانخوێنه‌وه و شاره‌زای ژیانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ببه ئه‌وه زۆره و لای خوا ون نابێت.
ئێستاش سه‌د هۆكار ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ به‌رگریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) .

رد: سه‌د هۆكار بۆ سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم)
له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و حكوومه‌ته ئیسلامییه‌كان
91. پاڵپشتكردنی ئه‌و چالاكییه بانگهوازییانهی په‌یوه‌ندییان به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه هه‌یه (صلى الله عليه وسلم)
92. چاپكردنی ئه‌و هه‌ڵواسراوانه‌ی كه هه‌ندێك له فه‌رمووده و ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌خۆ ده‌گرن
93. به‌شداریكردن له دانانی كه‌ناڵی ئاسمانی و ئیزاعه و گۆڤار كه به زمانه بیانییه‌كان قسه له‌سه‌ر ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بكه‌ن (صلى الله عليه وسلم) به‌تایبه‌ت به زمانی ئینگلیزی
94. به‌كرێگرتنی چه‌ند خوله‌كێك له كه‌ناڵ و ئیزاعه بیانییه‌كان بۆ پێشاندانی چه‌ند فڕێدراو (طرح)ێك له‌سه‌ر ئیسلام و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلى الله عليه وسلم)
95. دامه‌زراندنی چه‌ند بنكه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند به لێكۆڵینه‌وه له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر و وه‌رگێڕانی بۆ زمانه جیهانییه‌كان
96. دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه و كتێبخانه‌ی تایبه‌ت به ژیاننامه و ئاسه‌واری پیرۆزی پێغه‌مبه‌رێتی
97. دامه‌زراندنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ژیاننامه و سوننه‌تی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
98. چاپكردنی كتێب و شریت و به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یاندن كه مه‌حاسن و ڕووی جوانیی ئه‌و ئایینه ده‌خاته ڕوو كه پێغه‌مبه‌ر پێی هاتووه و هه‌روه‌ها ڕه‌وشت و شه‌مائیل و هه‌ڵسوكه‌وتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به چه‌ند زمانێك به‌تایبه‌ت زمانی ئینگلیزی
99. به‌شداربوون له یارمه‌تی و پاڵپشتكردنی پێشبڕكێ بانگخوازییه‌كان كه گرنگی ده‌ده‌ن به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر و دابینكردنی بڕه‌پاره‌یه‌ك وه‌ك هاندانی
.100. ئه‌م ژماره‌یه به‌جێ ئه‌هێڵین بۆ تۆ تاكوو ته‌واوی بكه‌یت و بۆمان بنرێریتهوه به‌و ناونیشانه‌ی لیژنه‌كه كه هه‌یه
برای موسڵمان، خوشكی موسڵمان،
به‌ڕاستی ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موومانه –هه‌ركه‌س به‌پێی توانای خۆی- كه پێغه‌مبه‌ر و پێشه‌وا و خۆشه‌ویسته‌كه‌مان موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم) سه‌ربخه‌ین و به‌رگری لێ بكه‌ین. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م یاداشتنامهیهمان ئاماده كرد و خستمانه پێشتان تاكوو هیچ كه‌سێكمان پاساوی ته‌مه‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌میمان نه‌مێنێت. ده‌ی با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی و دابه‌شكردنی. بانگه‌وازی كه‌سوكار و گشت خه‌ڵكی بكه‌ین له ڕوانگه‌ی كۆڕ و دانیشتنه‌كانی خێزانی، قسه‌و گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی، نامه‌ی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی، هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تری شیاو و به‌جێ، با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه و ده‌ستله‌ناوده‌ست كار بكه‌ین بۆ به‌رگریكردن و سه‌رخستنی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌وستمان موحه‌ممه‌د (صلى الله عليه وسلم)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌م بابه‌ته له‌ژێر ناوی (مائة وسيلة لنصرة المصطفى صلى الله عليه وسلم) له پێگه‌ی ([www.icsfp.com] بڵاو كراوه‌ته‌وه. پێگه‌ی (ده‌نگی ئیسلام) كردوویه به كوردی.

له‌سه‌ر ئاستی خاوه‌ن پێگه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كار ده‌كه‌ن
85. دروستكردن و پێكه‌وه نانی چه‌ند كۆمه‌ڵێك كه ئه‌ركی دیاركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی جوانی ئه‌م ئاینه‌و تێڕوانینی ئیسلام بۆ هه‌موو پێغه‌مبه‌ران سه‌لامیان لێبێ به یه‌ك پله له خۆشه‌ویستی و باوه‌ڕ پێهێنان و بابه‌ته‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌سته‌وه بگرێته‌وه.
86. دانانی چه‌ند پێگه‌یه‌ك یان مونتهدایهك یان تایبه‌تكردنی چه‌ند گۆشه‌یه‌ك یان ڕوانگه‌یه‌ك له پێگه‌كانی كه هه‌ن بۆ گرنگیدان به ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و ده‌رخستنی جیهانێتی په‌یامی ئیسلام.
87. به‌شداریكردن له گفتوكۆی هێمنانه و له سه‌ر خۆ له گه‌ڵ ناموسڵمانه‌كان و بانگه‌شه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه له كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌رو ئه‌و ئاینه‌ی هێناویه‌تی.
88. له خۆگرتنی یان پاشكۆكردنی ئه‌و نامه ئه‌لكترۆنیانه‌ی كه بۆ پێگه‌كان یان شوێنانی دیكه ده‌نێردرێن به هه‌ندێ له فه‌رمووده‌و ئامۆژگاریه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) .
89. ئاماده‌كرنی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی –هه‌ر جار نا جارێك- له سه‌ر كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و بانگه‌وازه‌كه‌ی به تایبه‌ت له بۆنه‌و ڕوداوه كوتوپڕهكاندا.
90. ئاگاداری له‌و شوێنه ئهلهكترۆنیانهی كه به‌ناوبانگن له گه‌ڕان به دوای كتێب و موحازهراتانهی باس له ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌كه‌ن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>>

له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه خێرخوازی و بانگخوازییه‌كان
78. دامه‌زراندنی چه‌ند لیژنه‌یه‌ك یان به‌شێك كه ئاڵای سه‌ركه‌وتنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵبگرێت.
79. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێك له پێشانگه‌و كۆنگره ناوخۆیی و نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان كه ڕێكخراو‌و دامه‌زراوه‌كان به‌شداری تیا ئه‌كه‌ن بۆ به‌رچاوخستنی كتێب و كاسێتی بینین و بیستن كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی په‌یامی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌رئه‌خه‌ن.
80. تایبه‌تكردنی چه‌ند شوێنێكی به‌رده‌وام بۆ دابه‌شكردنی كاسێت و كتێب و نوسراو‌و له سه‌ر ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) .
81. تایبه‌تكردنی چه‌ند خه‌ڵاتێكی به به‌ها كه له‌وه‌و پێش له سه‌ری پێك هاتبن بۆ چاكترین كه‌سێك كه خزمه‌ت و سوننه‌ت و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری كردبێ و هه‌ڵسان به گێڕانی ئاهه‌نگێكی ساڵانه بۆ ڕێزلێنان و بانگه‌شه‌كردنی گه‌وره كه‌سایه‌تی و ناوداره‌كان بۆی.
82. هه‌ڵسان به چاپكردنی كتێبی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به زمانه جیهانیه‌كان و دابه‌شكردنیان به سه‌ر بنهكاكانی ڕۆژهه‌ڵاتناسی و كتێبخانه گشتیه‌كان و زانكۆكان له جیهاندا.
83. ده‌ركردنی گۆڤارێك یان بڵاوكراوه‌یه‌كی وه‌رزی گرنگی بدات به ژیاننامه‌ی پاكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) و زانسته ئیسلامیه‌كان، وه سیفاتی به‌رزی ئه‌م ئوممه‌ته‌و جوانی ئه‌م ئاینه پیرۆزه ده‌رخات كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پێی هاتووه.
84. تایبه‌تكردنی چه‌ند سندوقێك بۆ به‌خشین بۆ ته‌مویلكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رخستن و به‌رگریكردن له پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ، وه نوسینیش له سه‌ر ژیاننامه‌و وه‌رگێڕان و دانانی چه‌ند تۆڕێك له سه‌ر پێگه جیهانیه‌كان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بفه‌رموو بۆ به‌شه‌كانی تر >>>>>>>>>>>>>>>>

مواضيع مماثلة
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى3 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 4 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى5 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 6 م
» بابه‌ته‌كانی یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) وچه‌ند سه‌رنجێك???

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان