سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر  Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930 

اليومية اليومية


موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر

اذهب الى الأسفل

اخبار موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر

مُساهمة من طرف بختيار89 السبت أبريل 16, 2011 7:08 pm

موحه‌ممه‌د فاتح ... خاوه‌ن موژده‌ی پێغه‌مبه‌ر


ن:ئا:- ناصح مجید

هه‌وڵی ڕزگار كردنی شاری قسته‌نتینه‌ هه‌موو هۆش و هه‌ستی سه‌ركرده‌ موسڵمانه‌كانی بۆ ماوه‌ی هه‌شت سه‌ده‌ داگیر كردبوو ، زۆر له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوون كه‌ ئه‌و شاره‌ بخه‌نه‌ ژێر ده‌سه‌لاَتی موسڵمانانه‌وه‌و خۆیان بكه‌نه‌ خاوه‌نی ئه‌و موژده‌یه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم داوییه‌تی به‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ گه‌وره‌یه‌ی پێ ده‌بڕدرێت كه‌ ده‌فه‌رمێت لتفتحن القسگنگینیه‌ ، فلنعم اڵ‌میر أمیرها ، ولنعم الجیش ژلك الجیش" كێیه‌ خاوه‌نی ئه‌و موژده‌یه‌ ، خاوه‌نی ئه‌و موژده‌یه‌ موحه‌ممه‌د فاتیح كوڕی سوڵتانی عوسمانی مورادی دووه‌مه‌ و له‌ 27 ڕه‌جه‌بی ساڵی 835 كۆچی به‌رانبه‌ر به‌ 20 نیسانی 1432 زاینی له‌دایك بووه‌ . ئه‌م سه‌ركرده‌ موسڵمانه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی باوكی وازی له‌ده‌سه‌لاَت هێناو له‌جێگای خۆیدا داینا كۆمه‌ڵێك خاسیه‌ت وتایبه‌ت مه‌ندی هه‌ن كه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی موسڵمان هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین تاوه‌كو سه‌ركرده‌ی موسڵمانان بتوانن ئه‌و ڕێگاو شوێنه‌ بگرنه‌ به‌ر تاوه‌كو بتوانن پشت به‌خوا سوود له‌و ئه‌زموونه‌ وه‌ربگرن تاوه‌كو ئاواتی موسڵمانانی ئه‌مڕۆ به‌دی بهێنن .به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ندێ له‌و ڕه‌هه‌نده‌ ستراتیژی و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ ده‌خه‌مه‌ ڕوو:- 1- ئاماده‌كاری زاتی : ئه‌م ڕه‌هه‌نده‌ خۆی له‌چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌كدا ده‌بینێته‌وه‌ له‌وانه‌ :- أ- پله‌ی زانستی : موحه‌ممه‌د فاتیح به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی سوڵتانی و ده‌ست ڕۆیشتوو بووه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ تێكڕای وانه‌ شه‌ریعیه‌كانی خوێندووه‌و شاره‌زایی باشی له‌ عه‌قیده‌و فقهی ئیسلام دا هه‌بووه‌ ئه‌مه‌ش وای لێ كردبوو كه‌ هه‌میشه‌ چه‌ندین پیاوی داناو زانا له‌ دیوه‌خانه‌كه‌یدا وجودیان هه‌بێت و له‌نزیكه‌وه‌ هه‌میشه‌ وتووێژ له‌باره‌ی چونیه‌تی به‌ڕێوه‌ بردن وشه‌ریعه‌ت زانی و جێ به‌جێ كردنیه‌وه‌ پرس و ڕایان له‌گه‌ڵدا بگۆڕێته‌وه‌ . ب-له‌ ڕووی ئیداری و به‌ڕێوه‌ بردنه‌وه‌ :موحه‌ممه‌د فاتیح له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ هه‌وڵی زۆری بۆ دراوه‌ تاوه‌كو بتوانێت له‌ پاشه‌ڕۆژدا ببێته‌ ئه‌و سه‌ركرده‌ سه‌ربازی و ئیدارییه‌ی كه‌ جێگا خوازی موسڵمانان بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌لایه‌ن سڵتان مورادی دووه‌می باوكیه‌وه‌ كراوه‌ به‌ به‌رپرسی چه‌ند هه‌رێمێك تابتوانێت له‌ ڕووی به‌ڕێوه‌ بردن وفه‌رمان ڕه‌واییه‌وه‌ فێرببێت تا دوای باوكی ببێته‌ سڵتانی عوسمانی ،هه‌روه‌ها دووجار باوكی له‌ كورسی فه‌رمان ڕه‌وایی دابه‌زیووه‌ بۆی به‌لاَم به‌هۆی كێشه‌ ده‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر حكوم تا دوا جار به‌ته‌واوی باری ئاسایشی ولاَت پارێزرا و دامه‌زراو بوو به‌یه‌كجاری سولتان موراد ده‌ستی له‌ فه‌رمان ڕه‌وایی كێشایه‌وه‌و كه‌وته‌ خه‌ڵوه‌ت نشینی تا وه‌فاتی كرد. ج- له‌ ڕووی سه‌ربازییه‌وه‌ فاتیح به‌شداری ڕاسته‌و خۆی كردووه‌ له‌و جه‌نگانه‌دا كه‌ باوكی ئه‌نجامی داون له‌ دژی ناحه‌زانی ده‌ره‌كی و ناوه‌كی ده‌وڵه‌ت و له‌م بواره‌شدا فاتیح زۆر هونه‌ری جه‌نگی به‌كرداره‌كی فێر بووه‌ . د- گیانی به‌رنگاری : فاتیح پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده‌ سوپاییه‌كانی تری ده‌وڵه‌ت هه‌میشه‌ خاوه‌نی ورییه‌كی پۆلاَین بووه‌ كێشه‌ سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تیه‌كان هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر وره‌ی دانه‌ناوه‌ و له‌ ڕۆژانی جه‌نگی ڕزگاركردنی قه‌سته‌نتیه‌ به‌ئاشكرا ئه‌م لایه‌نه‌ی ده‌ركه‌وتووه‌و وه‌ك دواتر به‌درێژی باسی ده‌كه‌ین . د- نهێنی پارێزی :فاتیح به‌شێوازێك گرنگی ئه‌دا به‌م بواره‌ ته‌نانه‌ت كه‌سه‌ نزیكه‌كانی له‌ئامانجه‌كانی نه‌ئه‌گه‌یشتن بۆیه‌ هه‌ندێ له‌ ڕاوێژكاره‌كانی پرسیاری ئه‌وه‌یان لێ كرد و كه‌ بۆچی نهێنی دڵی خۆت بۆ كه‌س ئاشكراناكه‌یت فاتیح وتی ئه‌گه‌ر تاڵه‌ ڕیشێكم به‌نهێنیه‌كانم بزانێت ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌بنه‌وه‌ هه‌ڵی ئه‌كه‌نم هیچ چاره‌نوسێكی نابێت. شێوازه‌كانی خۆ ئاماده‌كردنی بۆ جه‌نگی چاره‌نوس سازه‌كه‌............ موحه‌ممه‌د فاتیح چ له‌ڕووی ئیداری وته‌دارۆكاتی سه‌ربازی بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ چاره‌نوس سازه‌ ساتێك بێ موبالاتی پێوه‌ دیار نه‌بووه‌ بۆیه‌ هه‌میشیه‌ بیری له‌ خۆ ئاماده‌ كردن كردۆته‌وه‌ بۆی به‌م شێوه‌یه‌ش كاری بۆ كردووه‌:- 1- فاتیح هه‌میشه‌ له‌ هه‌وڵی نه‌خشه‌ كێشاندا بووه‌ بۆ جه‌نگه‌كه‌ بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ مه‌جلیسدا ئاماده‌،ده‌ بوون رێگای پێنه‌داون قسه‌ جگه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ كێشان بۆ چۆنیه‌تی جه‌نگه‌كه‌و خۆ ئاماده‌كردن بۆی وپێداویستیه‌كانی جه‌نگه‌كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر شتی تربكه‌ن . 2- ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپا :- موحه‌ممه‌د فاتیح تا ڕۆژی ده‌ست پێكردنی جه‌نگی ڕزگاری سوپای ئاماده‌كرد و مه‌شقی به‌رده‌وامی پێ كرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سێ هێزی فه‌رمی دروست كرد ، سوپایه‌ك كه‌ ڕاسته‌و خۆ له‌ خۆیه‌وه‌ فه‌رمانی وه‌رده‌گرت و به‌هێزی تایبه‌تی سوڵتانی ناسراوبووه‌ ، سوپایه‌كیش كه‌ به‌فه‌رمی له‌ هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاَتی كۆكراوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام ڕاهێنراوه‌ له‌سه‌ر هونه‌ری جه‌نگی وه‌ك هه‌رسوپایه‌كی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆی . سوپای سێیه‌میش بریتی بووه‌ له‌ سوپای ئینكیشاری كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی كه‌ له‌ جیهانی ئیسلامیه‌وه‌ وه‌ك خۆبه‌خشێك هاتوون بۆ كاری جیهاد كردن و پاراستنی قه‌واره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی . 3- ئاماده‌كردنی چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی : فاتیح له‌م مه‌یدانه‌شدا دوانه‌كه‌وت و ته‌واوی ده‌ست ڕه‌نگینانی ژێر ده‌سه‌لاَتی خۆی كۆكرده‌وه‌و ده‌رگاكانی به‌یتوڵ ماڵی بۆ والاَكردن، تابتوانن چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی بۆ سوپاكه‌ی به‌رهه‌م بهێنن هه‌روه‌ها فاتیح توانی سوود له‌تواناكانی خه‌ڵكی ناموسڵمانیش وه‌ربگرێت له‌م كاته‌دا گه‌وره‌ترین ئه‌ندازیار له‌ بواری دروست كردنی تۆپ دا به‌ناوی ئوربانی مه‌جه‌ری هاته‌لای كه‌ پێشتر هه‌ندێ ولاَتی ئه‌وروپی گه‌ڕابوو تاوه‌كو هاوكاری مادی بكرێت بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و چه‌كه‌قورسه‌ی كه‌ خۆی مه‌به‌ستیه‌تی هیچ له‌و به‌رپرسانه‌ ولاَمی پێویستیان نه‌دایه‌وه‌ به‌لاَم كاتێك گه‌یشته‌ لای سولتان به‌ سنگێكی فراوانه‌وه‌ داواكه‌ی قبوڵكرد و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بۆ فه‌راهه‌م هێناو ئورمانیش هه‌ستا به‌دروست كردنی گه‌وره‌ترین تۆپ كه‌ به‌سه‌د گا ڕاده‌كێشراو قورسایی هه‌ر بۆمبێكی 1500 كیلوگرام بووه‌ ،كاتێك ئه‌م چه‌كه‌ به‌رهه‌م هات سوڵتان فه‌رمووی ئه‌مه‌ ئه‌و چه‌كه‌یه‌ كه‌من به‌شوێنیدا وێڵم ،هه‌روه‌ها سوڵتان خۆی ئاماده‌ی تاقی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بوو .كاتێكیش شوێنی گۆله‌ تۆپه‌كه‌ دۆزرایه‌وه‌و ڕێژه‌ی ئه‌و چاڵه‌ی كه‌ هه‌ڵی كه‌ندبوو ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵی سوڵتانی خۆش كرد. 4-ڕێك خستنه‌وه‌ی ناوه‌ندو سغوره‌ ئیسلامیه‌كان :سوڵتان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌مارۆیه‌كی درێژخایه‌ن بخاته‌ سه‌ر ڕۆمه‌كان و ڕێگاكانی هاتوچۆی سه‌ربازی و بازرگانی خۆی پارێزراو بكات هه‌ڵسا به‌ سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌لاَ سه‌ربازییه‌ی كه‌ سوڵتان بایه‌زیدی یه‌كه‌م له‌سه‌ر گه‌روی بۆسفۆرله‌به‌شی ئاسیا بنیاتی نابوو پاشانیش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ده‌ریا كه‌ بكات له‌سه‌ر به‌شی ئه‌وروپی ئه‌و گه‌روه‌ش بنیاتی قه‌لاَیه‌كی نوێی نا به‌ناوی قه‌لاَی ڕۆمللی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوڵتان جل وبه‌رگی سوڵتانی داكه‌ندو هاوشانی كرێكارو وه‌ستاكان كاری كرد و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ئه‌و كاره‌ی ته‌واو كرد كه‌ سێ بورجی گه‌وره‌ی تێدا دروست كرد به‌مس دایپۆشین پاشان هێزێكی 400 كه‌سی تێدا نیشته‌ جێ كرد و فه‌رمانی پێدان كه‌ هه‌ركه‌شتێه‌ك لێره‌وه‌ تێ په‌ڕی به‌بێ پشكنین مافی نیه‌ ده‌ربچێت خۆئه‌گر سه‌ری بۆ فه‌رمانه‌كان نه‌وی نه‌كرد ئه‌وا ئاگربارانی بكه‌ن . ڕۆمه‌كان زۆر هه‌وڵیان دا كه‌ ڕێگری بكه‌ن له‌ سوڵتان موحه‌ممه‌د تا ئه‌و قه‌لاَیه‌ دروست نه‌كات، به‌لاَم هه‌وڵه‌كانیان بێ هوده‌ مانه‌وه‌ و سوڵتان به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی . 5- هه‌وڵی ئاشته‌وایی:- سوڵتان بۆئه‌وی یه‌ك لایه‌نه‌ بچێته‌ جه‌نگه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆمه‌كان بڕیاری دا ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ هێزه‌ نزیكه‌كانی ئه‌وروپادا بكات تاوه‌كو له‌لایه‌ك خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ بۆ جه‌نگه‌كه‌و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ڕێگریه‌ك دروست بكات له‌به‌رده‌م هێزه‌ ئه‌وروپاییه‌ نزیكه‌كان تا به‌ده‌م شاری قسته‌نتینه‌وه‌ نه‌یه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هیزه‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌ ڕۆماو بۆسنه‌و هه‌رسك ڕێكه‌وت كه‌ بۆماوه‌ی سێ ساڵ ئاشته‌واییان له‌گه‌ڵ بكات. كشان به‌ره‌و جه‌نگه‌ چاوره‌ ڕوان كراوه‌كه‌.......... سوڵتان فاتیح پاش ئه‌و خۆ ئاماده‌كردنه‌ زۆره‌ له‌ 5 نیسانی ساڵی 1453 به‌هێزێكی 265 هه‌زار كه‌سیه‌وه‌ به‌ره‌و شوراكانی قسته‌نتینه‌ كه‌وته‌ ڕێ له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی دا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ ڕێكخستن كه‌ پێك هاتبوون له‌ هێزی ئه‌ندازیاری سه‌ربازی و پیاده‌و ئه‌سپ سوارو هێزی تۆپخانه‌.پاشانیش سوڵتان زانایان ودانایان و چه‌ندین كه‌سی له‌ بنه‌ماڵی پێغه‌مبه‌ری خواصلی الله‌ علیه‌ وسلم به‌ناو ڕیزه‌كانی سوپادا بلاَوه‌ پێ كردن تاوه‌كو سه‌ربازه‌كان هانبده‌ن له‌سه‌ر جیهاد و خۆ به‌خشین به‌خوای گه‌وره‌و هێنانه‌ دی موژده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله‌ علیه‌ وسلم . هێزی به‌رانبه‌ر......... ئاماده‌كارییه‌كانی ڕۆمه‌كان بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌ و پارێزگاری كردن له‌شاره‌كه‌ كه‌متر نه‌بوو له‌ خۆ ئاماده‌كردنه‌كانی سوڵتان موحه‌ممه‌د فاتیح ئه‌مه‌و پاشای ڕۆمی ده‌ستی كرد به‌ نوێ كردنه‌وه‌ی شوراكانی شاره‌كه‌و و پاشان كۆكردنه‌وه‌ی هێزو داواكاری له‌ ولاَتانی ئه‌وروپی بۆ هاوكاری كردنی له‌م باره‌یه‌وه‌( قوسته‌نتین ) هه‌وڵی زۆری دا له‌ ڕێگای ژن وژن خوازییه‌وه‌ نزیك بێته‌وه‌ له‌كاربه‌ده‌ستانی ئه‌وروپی هه‌روه‌ها نێرواوی تایبه‌تی خۆی نارده‌ لای پاپا نیقۆلای پێنجه‌م مه‌ترسی شكست هێنانی قسته‌نتینه‌ی پێداو وتی له‌دوای كه‌وتنی قسته‌نتینه‌ موسڵمانان په‌لاماری ڕۆما ئه‌ده‌ن. تاوه‌كو به‌و شێوه‌ حه‌ماسه‌تیان هه‌ڵبسێنێ و هاوكاری سه‌ربازی بكه‌ن وئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی به‌ په‌سه‌ند كردنی بڕیارنامه‌كانی كۆگای فلۆره‌نسه‌ به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی و ڕۆژئاوایی . ئه‌وروپیه‌كان به‌م زانیاریانه‌ زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون لێره‌و له‌وێ سه‌ربازو كۆمه‌كیان كۆكرده‌وه‌ و فه‌رمان ڕه‌وای شاری جنوه‌ی ئیتالی جون جستینیان به‌خۆی 700 سه‌رباز و كۆمه‌ڵێك هاوكاریه‌وه‌ خۆی گه‌یانده‌ قوسته‌نتینه‌ له‌ له‌لایه‌ن قوسته‌نتینه‌وه‌ كرایه‌ به‌رپرسی هێزه‌ پارێزگاره‌كان له‌شاره‌كه‌. و هه‌روه‌ها بڕیاری داخستنی قه‌رنی زه‌هه‌بی درا(كه‌نداوێكی بچوكه‌ شاره‌كه‌ ده‌كاته‌ دوو به‌ش ) به‌ زنجیر و تاوه‌كو ڕێگای چونه‌ ژووره‌وه‌ی هێزی ده‌ریایی ناحه‌زان بگرێت. ده‌ست پێكردنی جه‌نگی ڕزگاری ......... پاش ئه‌وه‌ی هێزی عوسمانی به‌سه‌ركردایه‌تی سڵتان فاتیح گه‌مارۆی شاره‌كه‌ی ته‌واو كرد هێزی تۆپخانه‌ كه‌وته‌نه‌ تۆپ باران كردنی شوراكانی شار به‌مه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای دانیشتوانی قوسته‌نتینه‌ دروست بوو، به‌لاَم به‌سود وه‌رگرتن له‌ پشوی شه‌و، سه‌ربازانی ڕۆمی به‌شه‌ ڕوخاوه‌كانی شوراكانیان چاك ده‌كرده‌وه‌ تاوه‌كو ڕێگا له‌ عوسمانیه‌كان بگرن له‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر شاره‌كه‌ ، شه‌ڕ له‌سه‌ر وشكانی و ده‌ریاوه‌ ده‌ستی پێ كرد و عوسمانیه‌كان نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتنێكی وه‌ها به‌ده‌ست بهێنن له‌به‌رانبه‌ردا ڕوومه‌كان شادمان بوون به‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه‌ به‌ده‌ستیان هێنا له‌به‌رگری كردن له‌شاره‌كه‌و هاتنی هێزی ده‌ره‌كی بۆ هاوكاریان.له‌به‌ر ئه‌وه‌ سلتانی عوسمانی بڕیاری دا نه‌خشه‌ی جه‌نگه‌ كه‌ بگۆڕێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ی گرته‌ به‌ر :- 1- نه‌خشه‌ی داگیركردنی قه‌رنی زه‌هه‌بی كه‌ ڕۆمه‌كان به‌زنجیر ده‌روازه‌كه‌یان داخستبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سلتان فاتیح بڕیاری دا له‌ ڕێگای وشكانیه‌وه‌ په‌لاماری ئه‌و كه‌نداوه‌ بدات له‌ماوه‌ی یه‌ك شه‌ودا له‌ڕێگای وشكانیه‌وه‌ فاتیح توانی 50 به‌له‌می جه‌نگی بۆ ماوه‌ی سێ میل له‌سه‌ر وشكانیه‌وه‌ بگوێزنه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی ڕۆمه‌كان هه‌ست به‌و نه‌خشه‌یه‌ بكه‌ن هیزی عوسمانی توانیان له‌و شه‌وه‌دا به‌شی ناوه‌وه‌ی كه‌نداوه‌كه‌ ڕزگار بكه‌ن كه‌شتی جه‌نگی و توپ خانه‌ی خۆیانی تێدا دابمه‌زرێنن. ئه‌مه‌ش له‌شه‌وی 21\22 نیسان ئه‌نجام دراو به‌ره‌به‌یانی ئه‌و ڕۆژه‌ دانیشتوانی شار شله‌ژان له‌به‌ر ده‌نگی الله‌ اكبری موسڵمانان و نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتریان له‌شاره‌كه‌. جه‌نگی ده‌ریا......... كاتێك ڕۆمه‌كان هه‌واڵی هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی كه‌شتی گه‌لی عوسمانی بیست كه‌وتنه‌ ڕاو ته‌كبیر بۆ له‌ناو بردنیان له‌م باره‌یه‌وه‌ هێزێكی جنوه‌ی ئیتالی بڕیاری دا هێرشێكی كه‌مه‌ر شكێن بكاته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌ هاتووه‌كانی عوسمانی پاش ڕاگۆڕینه‌وه‌ بڕیار درا شه‌وی 24 نیسان په‌لاماری قه‌رنی زه‌هه‌بی بده‌ن سه‌ركرده‌ی جنه‌وی جاكوموكوكو بڕیاری دا خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هێرشه‌ بكات له‌نیوه‌ی شه‌وه‌وه‌ هێرشی ده‌ست پێ كردو خۆی به‌كه‌شتیه‌كی جه‌نگیه‌وه‌ پێش هێزه‌كانی كه‌وت به‌لاَم هه‌رزوو له‌لایه‌ن هێزی موسڵمانانه‌وه‌ كرایه‌ ئامانج كه‌شتیه‌كی وێران كراو ژێر ئاو كه‌وت هیزی جنوه‌ی به‌رده‌وام بوو له‌په‌لامار تا كه‌شتیه‌كی تریان كه‌وته‌ به‌ر ئاگری تۆپخانه‌و تێك شكا پاش ماوه‌ی هێزه‌كه‌ش به‌ناچاری گه‌ڕایه‌ دواوه‌ و پاشای ڕۆمی قوسته‌نتین له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته‌دا بڕیاری دا ته‌واوی سه‌ربازانی دیل كراوی عوسمانی كه‌ 260 كه‌س بوون بكوژێت . توند كردنی گه‌مارۆی شاره‌كه‌.......... سڵتان موحه‌ممه‌د بڕیاری دا له‌ده‌ریاو وشكانیه‌وه‌ پێشڕه‌وی به‌هێزه‌كانی بكات تا به‌ته‌واوی گه‌ماری شاره‌كه‌ بدات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ هه‌موو لایه‌كه‌كه‌وه‌ كه‌وتنه‌ تۆپ باران كردنی شوراكان و تێك هه‌ڵچونی سه‌ربازی بچڕبچڕ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شوراكانی شاردا و له‌م پێناوه‌شدا هێزی ئه‌ندازیاری سوڵتان چه‌ندین قه‌لاَی به‌رزیان له‌دارو ته‌خته‌ دروست كرد و كه‌ به‌ پێسته‌ی حه‌یوان داپۆشران تاوه‌كو ڕێگا له‌ تیر بارانی هێزی دوژمن بگرێت و به‌رده‌وامیش ته‌ڕ ئه‌كران تاوه‌كو به‌هۆی تیره‌ ئاگرینه‌كانه‌وه‌ نه‌سوتێنرێن ، ئه‌م كرداره‌ی سوپای عوسمانی بووه‌ هۆی دروست كردنی شۆك له‌ ڕیزه‌كانی سوپای ڕۆمی كاتێك له‌به‌ره‌به‌یاندا ده‌یان قه‌لاَ به‌رانبه‌ر به‌ شوراكانی شاره‌ گه‌مارۆدراوه‌كه‌یان دروست كراون لێیانه‌وه‌ تیر بارانی شوراكان ده‌كرێن ، به‌لاَم ئه‌م كاره‌ی سوپای عوسمانی نه‌یتوانی هیچ پێشڕه‌ویه‌ك ئه‌نجام بدات ، به‌ڵكو ڕۆمه‌كان توانیان ئه‌م قه‌لاَیانه‌ش بسوتێنن . نه‌خشه‌ی جه‌نگه‌كه‌ش هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هات . له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سوپای عوسمانی توانیان چه‌كی هاوه‌ن دروست بكه‌ن له‌م جه‌نگه‌دا به‌كاری بهێنن . بێ ئومێد بوونی سوپای عوسمانی ....... له‌دوای ئه‌وه‌ی سوپای عوسمانی بۆ ماوه‌ی 40 ڕۆش له‌ده‌ریاو وشكانیه‌وه‌ گه‌مارۆیه‌كی توندی شاره‌كه‌ی دا و له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ تۆپ بارانی شاره‌كه‌یان ده‌كرد ته‌واوی نه‌خشه‌كانیان بۆ په‌لاماردانی شاره‌كه‌ خسته‌ ڕوو به‌لاَم نه‌یان توانی جێگا پێیه‌كی خۆیان له‌ شوراكانی شار بكه‌نه‌وه‌ ، هێزی دوژمن به‌رنگاریه‌كی توند ده‌نوێنێ ئه‌م كرداره‌ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گه‌تیف كاری كرده‌ سه‌ر هه‌ندێ له‌ سه‌ركرده‌كانی سوپای عوسمانی پێیان باش بوو كه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ بده‌ن ، به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌ بوو كه‌ چه‌ندین جار ئه‌م شاره‌ گه‌مارۆ دراوه‌ به‌لاَم تائێستا نه‌توانراوه‌ داگیر بكرێت .سڵتان موحه‌ممه‌د و هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌ سوپاییه‌ لاوه‌كان ئه‌وه‌یان به‌باش زانی كه‌ هه‌وڵی ڕزگاركردنی شاره‌كه‌ چه‌ند به‌رانبه‌ر بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمان به‌هێزی تۆپخانه‌ درا به‌بێ وه‌ستانه‌وه‌ شوراو قه‌لاَكانی شار بخرێنه‌ به‌ر ئاگری تۆپ خانه‌و ڕێگا نه‌درێت به‌سوپای ڕۆمی شوێنه‌ وێران كراوه‌كان سه‌رله‌نوێ بنیات بنێته‌وه‌ ،هه‌روه‌ها سوڵتان چه‌ندین باگخوازی نارده‌ لای سوپاو تاوه‌كو له‌ڕووی ده‌رونی و ئاماده‌بوونیان بۆ جه‌نگی چاره‌نوس ساز بزانێت و هانیان بده‌ن بۆ ئه‌و جه‌نگه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ ئه‌مه‌ و سوپایان و فه‌رمانده‌كان ڕایان گه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سوڵتانی ده‌كه‌ین بۆ هێرش بردن ،ئه‌و بانگخوازانه‌ش ئه‌وه‌یان پێ ڕاگه‌یاندن كه‌ ڕۆژی ده‌ست پێكردنی جه‌نگ زۆر نزیكه‌ ئه‌و سه‌ربازانه‌ش به‌سنگێكی فراوان و دڵێكی پڕ له‌ئارامه‌وه‌ فه‌رمانه‌كه‌یان په‌سه‌ند كردو كاتێك ئه‌م هه‌والاَنه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ به‌سوڵتان موحه‌ممه‌د زۆر شادمان بوو. هه‌روه‌ها سوڵتان فه‌رمانی دا كه‌ ڕۆژی 29 \5 كه‌ دوو شه‌ممه‌ بوو هێزه‌كانی به‌ڕۆژوو ببن و پارانه‌وه‌و زیكری خوا زیاتر بكه‌ن و پشویه‌كی گشتگیری ئه‌نجام بده‌ن. به‌مه‌ش باڵی ئاسوده‌یی به‌سه‌ر سوپای عوسمانیدا هات له‌به‌رانبه‌ردا هێزی ڕۆمی له‌و بێ ده‌نگی وكپ بوونه‌ی سوپای عوسمانی زۆر نیگه‌ران بوون وهێنده‌ی تر مه‌ترسیان لادروست بوو. فه‌رمانی گشتی بۆ جه‌نگ .... ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رواری 30\ 5\1453 زاینی سوڵتان موحه‌ممه‌د فاتیح فه‌رمانی جه‌نگ و په‌لاماردانی ده‌ركردو سوپای عوسمانی له‌ده‌ریاو وشكانیه‌وه‌ په‌لاماری شوراكانی قوسته‌نتینه‌یان داو له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه‌ هێرش سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا به‌لاَم هێزی دوژمن زۆر به‌توندی به‌رنگاریان ده‌كرد بۆیه‌ سوڵتان بڕیاری پاشه‌كشه‌ی به‌و هێزانه‌دا تاوه‌كو په‌لاماره‌كه‌ به‌هێزێكی تر دووباره‌ بكاته‌وه‌ وتوانایی به‌رگری هێزی دوژمن ببڕێت به‌م شێوه‌یه‌ش هێزه‌كانی ئه‌نازۆل په‌لاماری دووه‌میان ده‌ستپێكرده‌وه‌ و له‌ده‌ریاشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕوناك بوونه‌وه‌ی دونیا سوپای ده‌ریایی هێرشی خۆی ده‌ست پێكردو چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له‌ شوراكان ڕزگار كرد ، پاشان سوڵتان بڕیاریدا به‌هێزه‌كانی ئه‌نازۆل دیسانه‌وه‌ پاشه‌كشه‌ بكه‌ن بۆجاری سێیه‌م فه‌رمانی به‌هێزی ئینكیشاری دا كه‌ زۆرتر ڕاهێنرا بوو پێك هاتبوو له‌هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كان ،به‌په‌لامارێكی گشتگیری توانیان به‌شێكی زۆر له‌شوراكانی شار له‌نزیك ده‌روازه‌ی قه‌لاَی (تۆپ قپو) ڕزگار بكه‌ن ده‌نگی الله‌ اكبر له‌ ڕۆژهه‌لاَت و باكوری شاره‌وه‌ یه‌كیان گرته‌وه‌وه‌ هێزی ڕۆمی به‌ره‌و ناوجه‌رگه‌ی شار به‌گیانێكی به‌رنگاری نزمه‌وه‌ كشانه‌وه‌و هێزی سوپای عوسمانی ڕژانه‌ ناو شاره‌وه‌و ڕزگاریان كرد ئه‌م ده‌نگ وباسه‌ به‌جیهانی ئیسلامیدا بلاَو بوویه‌وه‌ و موسڵمانان له‌سه‌رانسه‌ری جیهانی ئیسلامیدا پیرۆزبایی خۆیانیان له‌یه‌كتر ده‌كردو خێرو قوربانیان پێشكه‌ش ئه‌كردو له‌و لاشه‌وه‌ ئه‌وروپا زۆر نیگه‌رانیان ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی موسڵمانان و تێك شكانی شاری قوسته‌نتینه‌ . سوڵتان فاتح ناوی شاره‌كه‌ی گۆڕی بۆ ئیسلام بوڵ و كردیه‌ پایته‌ختی ئیماراته‌كه‌ی خۆی .
بختيار89
بختيار89
ئه ندامى نوئ
ئه ندامى نوئ

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 116
تاريخ التسجيل : 06/03/2011

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى