سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
 ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930 

اليومية اليومية


ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م

اذهب الى الأسفل

اخبار ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان السبت أكتوبر 23, 2010 1:37 am

1- له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)


گه‌وره‌پیاوانی مێژوو هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ شوێن و پله‌وپایه‌ی به‌رزیان هه‌بووه‌، جا چۆنه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌وره‌یه‌ (محمد) بێت، گه‌وره‌ترینی مرۆڤ و چاكترین و كۆتاییی پێغه‌مبه‌ران دروودی خوایان لێ بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین كه‌ چاودێریی خوایی بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر له‌ مناڵییه‌وه‌ و له‌ كاتی له‌دایكبوونیه‌وه‌ بۆی دیار بووه‌ و هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بووه. له‌گه‌ڵ قورسیی بارودۆخه‌كه‌یدا خوای گه‌وره‌ بۆی ئاسان كرد و پاراستی له‌ ناخۆشی و ته‌نگه‌شه‌كانی ژیان و دڵه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌قی و كوفر و بێباوه‌ڕییه‌یاندا ژێرڕكێف بوون بۆی و خۆشیان ویستووه‌.
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) به‌هه‌تیوی له‌دایك بوو. هه‌ر پێش له‌ له‌دایكبوونی باوكی مرد و بێباوك مایه‌وه. قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ به‌مه‌ ده‌كات و پێی ده‌فه‌رموێت: { ألم يجدك يتِيما فآوى} {ئایا په‌روه‌ردگارت به‌ هه‌تیوی نه‌یبینیت و خێرا ده‌رووی لێكردیته‌وه‌ و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه‌؟} [الضحى: ٦] ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازی بێت ده‌فه‌رموێت: (فلما ولدت آمنة رسول الله صلى الله عليه وسلم بعد ما توفي أبوه، فكانت أم أيمن تحضنه، حتى كبر رسول الله صلى الله عليه وسلم، فأعتقها، ثم أنكحها زيد بن حارثة) (مسلم) ڕیوایه‌تی كردووه‌.[كاتێك پاش مردنی باوكی ئامینه‌ پێغه‌مبه‌ری بوو، ئوم ئه‌یمه‌ن ده‌یگرته‌ باوه‌شی خۆی و دایه‌نیی ده‌كرد تاكوو پێغه‌مبه‌ری خوا گه‌وره‌ بوو، ئینجا ئوم ئه‌یمه‌نی ڕزگار كرد، پاشانیش له‌ زه‌یدی كوڕی حاریسه‌ی ماره‌ كرد.]
له‌دایكبوونیشی له‌ شیوی به‌نی هاشم بوو له‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ دوانزه‌ی ڕ‌ه‌بیعی یه‌كه‌م، به‌رامبه‌ر به‌ بیست یان بیستودووی مانگی نیسانی ساڵی (٥٧١)ی زایینی؛‌ وتراویشه‌ كه‌ له‌ دووی ڕ‌ه‌بیعی یه‌كه‌مدا بووه‌.
(عبدالمطلب)‌ی باپیری ئێجگار دڵخۆش بوو به‌ له‌دایكبوونی و ئاهه‌نگی بۆ گێڕا و له‌ناو هه‌موو خه‌ڵك و كه‌سانی ڕێزو پله‌داری مه‌ككه‌دا‌ بڵاوی كرده‌وه ‌و كردیه‌ ڕۆژی خۆشی خۆی. ناوێكی جوانی بۆ هه‌ڵبژاردو ناوی نا"محمد" كه‌ له‌وه‌وپێش ئه‌و ناوه‌ له‌ناو عه‌ره‌به‌كاندا نه‌بوو.
له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ ساڵی (فیل)دا بوو. له‌ پاش ئه‌و ڕووداوه‌ به‌ناوبانگه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا باسی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: { ألم تر كيف فعل ربك بأصحاب الفيل} [الفيل: ١] ئیمامی ئیبن قه‌ییمڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: ئه‌م ڕووداوه‌ ده‌سپێك و (إرهاصات) بووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌رێتی، كه‌ بێ هه‌وڵ و ماندووبوونی عه‌ره‌به‌كان خوا نه‌سرانیه‌كانی له‌ كه‌عبه‌ دوور خسته‌وه ‌و ته‌فروتونای كردن و ماڵه‌كه‌ی خۆی پاراست.
له‌ نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی له‌ كاتی له‌دایكبوونیدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عیرباض كوڕی ساریه‌ ده‌فه‌رموێت: گوێم له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا بوو (صلى الله عليه وسلم) ده‌یفه‌رموو: (إني عبد الله في أم الكتاب لخاتم النبيين، وإن آدم لَمُنْجَدِلٌ - ملقى على الأرض- في طينته، وسأنبئكم بتأويل ذلك، دعوة أبي إبراهيم، وبشارة عيسى قومه، ورؤيا أمي التي رأت، أنه خرج منها نور أضاءت له قصور الشام) (من به‌نده‌ی خوام له‌ أم الكتاب و سه‌رمۆری پێغه‌مبه‌رانم، كاتێك ئاده‌م پارچه‌قوڕێك بووه‌ و له‌سه‌ر زه‌وی دانرابوو‌. من حه‌قیقه‌ت و ته‌ئویلی ئه‌وه‌تان پێ ده‌ده‌م، بانگه‌وازی ئیبڕاهیمی باوكمم، ئه‌و مژده‌یه‌م كه‌ عیسا دای به‌ گه‌له‌كه‌ی، ئه‌و‌ خه‌وه‌م كه‌ دایكم بینی كه‌ ڕووناكییه‌ك لێی هاته‌ ده‌رێ كۆشكه‌كانی شامی ڕووناك كرده‌وه‌.) (رواه أحمد وصححه ابن حبان والحاكم.)
یه‌كه‌م‌ كه‌سێكیش كه‌ شیری دابێت به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا پاش دایكی ‌ثویبه‌ كه‌نیزه‌كی ئه‌بوو له‌هه‌ب بوو كه‌ شیریشی دابوو به‌ حه‌مزه. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوونه‌ریتی ئه‌و كاته‌ی عه‌ره‌ب وابوو كاتێ منداڵیان ده‌بوو ده‌یاننارده‌ ده‌شتوده‌ر و لادێكان تاكوو نه‌خۆشی ناو شار كاریان تێ نه‌كات و زمانیان وشه‌ی نامۆی تێكه‌ڵاو نه‌بێت و به‌ڕ‌ه‌وانی بپژێتوپته‌و بێت، محمدیان نارده‌ لای حه‌لیمه‌ی سه‌عیدیه‌له‌ به‌نی سه‌عد و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌وێ ژیا و بووه‌ هۆی دابارینی خێر و به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕ بۆ ماڵی حه‌لیمه‌ و به‌نی سه‌عدیش.
له‌ پاش ڕووداوی سینگ له‌تكردنی له‌ ته‌مه‌نی چوار یان پێنج ساڵیدا،دایه‌نه‌كه‌ی ترسا كه‌ شتێكی به‌سه‌ر بێت و گه‌ڕاندیه‌وه‌ بۆ لای دایكی له‌ مه‌ككه‌. ئینجا پاش مردنی دایكی باپیری له‌خۆی گرت و كه‌فاله‌تی كرد. پاشانیش مامی.‌ كاتێكیش ته‌مه‌نی بووه‌ چل ساڵ، به‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی نێردرا بۆ گشت جیهان و بووه‌ پێغه‌مبه‌ر، مژده‌ده‌ر و ترسێنه‌ر، ڕێڕۆشنكه‌ر و هیدایه‌تده‌ر بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و ئایینی په‌روه‌ردگار.
جێی خۆیه‌تی بۆ خۆشه‌ویستان و شوێنه‌كه‌وتووانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ خۆشه‌ویسته‌ (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه‌ به‌وه‌ بده‌ین كه‌ ئه‌و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ و كۆبوونه‌وانه‌ كه‌ به ‌ناوی جێژن و ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلى الله عليه وسلم) ده‌گێڕدرێن و پڕن له‌ كاری خراپ، داهێنراو (بدعة) و كاری ناشه‌رعین،هه‌مووی كارێكی بێجێیه‌ و‌ داهێنراون و پێویسته‌ لێیان دوور بكه‌وینه‌وه. هیچكام له‌ هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان و شوێنكه‌وتووانیان و پێشینه‌ چاكه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و گوڕوتینی‌ خۆشه‌ویستییه‌ی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌یانبووه‌ كاری وایان نه‌كردووه‌ و ئاهه‌نگیان نه‌گێڕاوه. ئێمه‌ش پێویسته‌ شوێنكه‌وته‌ی ئه‌وان بین و له‌ خۆمانه‌وه‌ شتێك له‌ ئایینه‌كه‌ماندا دانه‌هێنین كه‌ ناشه‌رعی و ڕێپێنه‌دراو بێت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى