المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى5 م
صفحة 1 من اصل 1

گه‌وره‌بوون و گه‌شه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
له حیكمه‌ت و دانایی خوای گه‌وره ئه‌وه بوو كه كۆتایی پێغه‌مبه‌رانی و باشترینی دروستكراوه‌كانی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌وره‌و په‌روه‌رده ببێ، باشترین هۆكاری بۆ سازاند، تاكو له سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌و په‌یڕه‌وه بڕوات كه په‌روه‌ردگاری بۆی كێشاوه ، ده‌ی با بزانین گه‌شه‌كردن و گه‌وره‌بونی چۆن بووه (صلى الله عليه وسلم) وه سه‌ره‌تای ژیانی چۆن ده‌ست پێ كردووه؟
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له خێزانێكی به‌ڕێزو به ناو بانگ گه‌وره بوو كه خێزانی هاشمی بوو كه هۆكاره‌كانی چاودرێری ده‌ستگیرۆییان بۆ ئاماده كردبوو، به هۆی ههتیوكهوتنیهوه گرنگیه‌كی تایبه‌تیان پێ داوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دهسگیرۆییان ده‌كرد، چونكه هه‌ر له سكی دایكی‌دا بوو كه باوكی مرد، ئیتر عبدالمطلبی باپیره‌ی گرتیه خۆی و به باشترین شێوه هه‌ڵسا به به خێۆكردن و په‌روه‌رده‌كردنی، دایه‌نێكی باش و هاوشانی بۆ په‌یدا كرد ئه‌ویش ئافره‌تێك بوو له نه‌وه‌ی به‌كر كه حه‌لیمه‌ی سه‌عدیه بوو، سه‌ره‌تای ژیانی پێغه‌مبه‌ر له بادیه‌ی به‌نی سه‌عد بوو، حه‌لیمه گرنگی باشی پێ ئه‌داو به‌رده‌وام خزمه‌تی ئه‌كردو نه‌یئه‌هێشت برسی و تین‌و بێ، تا ته‌مه‌نی بووه دوو ساڵان، جا كاتێك بینی به هۆی ئه‌م منداڵاوه وا خێر‌و فه‌ڕو خۆشی ڕویكردۆته ماڵ و لادێكهشیان، ویستی نه‌یداته‌وه به دایكی و تا ماوه‌یه‌كی تریش لایان بمێنێته‌وه، چونكه خوو نه‌ریت وابوو كه منداڵ تاكو دوو ساڵ لای دایه‌ن ئهمایهوهو ئه‌درایه‌وه به دایك و باوكی، هات بۆ لای ئامینه‌و ڕازی كرد كه دوباره محمد له گه‌ڵ خۆیدا بباته‌وه، حه‌لیمه ئاوه‌ها باسی چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ: (بردمانه‌وه بۆ لای دایكی و له كاتێكدا زۆر سووربوین و حه‌زمان ده‌كرد كه له ناوماندا بمێنێته‌وه، چون هه‌میشه ئومێد‌و هیوای به‌ره‌كه‌ت و فه‌ڕو خێرمان لێ ده‌كرد، قسه‌م له گه‌ڵ دایكی كرد‌و پێم گوت: ئه‌گه‌ر وازت له منداڵه‌كه‌ت بێنایه لای من تاكو له سه‌ر پێی خۆی ده‌ڕۆشت و ڕاست ده‌بۆوه، چون به ڕاستی من ئه‌ترسم له نه‌خۆشی و ده‌ردو به‌ڵای مه‌ككه توشی ببێ، ئه‌ڵێ: به‌رده‌وام هه‌ر له گهڵیم گوت و قسه‌م بۆ كرد تاكو ڕازی بوو پێی دامه‌وه).
به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له به‌نی سه‌عد مایه‌وه تاكو ته‌مه‌نی بووه چوار یان پێنج ساڵان، ئه‌وكات ڕوداوی سنگ له‌تكردنی ڕویدا، ئه‌م ڕوداوه‌ش هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌نه‌س خوا لێی ڕازیبێ ئه‌یگێرێته‌وه هه‌روه‌ك له -الصحیحین-دا هاتووه‌و ده‌فه‌رموێ: ( أتاه جبريل، وهو يلعب مع الغلمان، فأخذه فصرعه فشق عن قلبه فاستخرج القلب، واخرج منه علقة فقال: هذا حظ الشيطان من‌ك، ثم غسله في طست من ذهب بماء زمزم ثم لأمه -أي خاطه-، ثم أعاده إلى مكانه، وجاء الغلمان يسعون إلى أمه -يعني مرضعته- فقالوا لها: إن محمداً قد قتل، فاستقبلوه وهو منتقع اللون -أي قد تغيَّر لونه-). (یاری ده‌كرد له گه‌ڵ منداڵان له‌و كاته‌دا جبریل هاته لای، ئه‌وجا گرتی و خستی به زه‌ویداو (سنگی) لهتكردو دڵی ده‌رهێنا، وه له پارچه‌یه‌كی هه‌ڵواسراوی له دڵی هێنایه ده‌رو وتی: ئه‌مه بهشتی شه‌یتانه له تۆدا، پاشان له ته‌شتێكی ئاڵتوندا به ئاوی زه‌مزه‌م شتیه‌وه‌و پاشانیش دوریه‌وه، ئه‌وجا گه‌ڕاندیه‌وه شوێنی خۆی، ئیتر مناڵه‌كان به په‌له هاتن بۆ لای دایكی –واته شیردهرهكهی- پێیان گوت: به ڕاستی محمد كوژرا، ئه‌وجا كه بینیان و پێشوازیان لێ كرد ڕه‌نگی به ته‌واوی گۆڕابوو).
پاش بیستن و بڵاو بونه‌وه‌ی ڕوداوه‌كه حه‌لیمه‌ی دایه‌نی ترس چووه دڵیه‌وه له‌وه‌ی محمد شتێكی به سه‌ر هاتبێت، ئیتر گه‌ڕاندیه‌وه بۆ دایكی، لای دایكیشی مایه‌وه تاكو ته‌مه‌نی بووه شه‌ش ساڵان و ئه‌وجا دایكیشی مرد، پاشان عبدالمطلبی باپیره‌ی گرتیه خۆی و دڵی زۆر پێی سوتاو دڵنه‌رمی و خۆشه‌ویستیه‌كی ته‌واوی له گه‌ڵ نواند، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی خۆش ده‌ویست و جێی مه‌به‌ستی بوو، خستبویه پێش هه‌موو كوڕهكانیهوهو له‌وان زیاتر گرنگی پێ ده‌دا، جا كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته هه‌شت ساڵان باپیره‌شی مرد، ئیتر ئه‌بو طالبی مامه‌ی گرتیه ئه‌ستۆی خۆی و به باشترین شێوه هه‌ڵسا به په‌روه‌رده‌كردنی، وه‌ك مناڵه‌كانی خۆی چاودێری ئه‌كرد بگره پێش ئه‌وانیشی ده‌خست، ڕێز‌و ئیحتیرامێكی زیاتری لێ ئه‌گرت، وه زیاتر له چڵ ساڵ پاڵپشتی كرد‌و یارمه‌تی دا، به‌رده‌وام ئه‌یپاراست و به‌رگری لێ ئه‌كرد، له پێناویدا ته‌نگه‌شه‌و ناڕه‌حه‌تی ئه‌چه‌شت و كێشمه كێشمی له پێناودا ده‌كرد.
وه له ڕووی ئه‌و كار‌و كرده‌وانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له سه‌ره‌تای لاوی‌دا پێیان هه‌ڵده‌ستا و ده‌یكردن، كارێكی دیاریكراوی نه‌بوو، به‌ڵام ڕیوایه‌ته‌كان موتهواتهرو یه‌ك له دوای یه‌كن كه مه‌ڕی ئه‌له‌وه‌ڕان له به‌نی سه‌عدو مه‌ككه بۆ خه‌ڵكی، وه كاتێك ته‌مه‌نی گه‌شته بیست و پێنج ساڵ سه‌فه‌ری بازرگانی به ماڵی خه‌دیجه‌وه كرد‌و به‌ره‌و شام كه‌وته ڕێ، هه‌ر كه گه‌ڕایه‌وه بۆ مه‌ككه‌و خه‌دیجه بینی وا ماڵ و سامانه‌كه‌ی خێرێكی زۆری كردوه‌و به‌ره‌كه‌تی تێ كه‌وتووه، حه‌زی كرد كه شوی پێ بكات، پێغه‌مبه‌ریش صلىالله علیه وسلم ڕازی بوو هێنای، به‌وه خه‌دیجه خوالێی ڕازیبێ بووه یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ،چاكترین و باشترین یارمه‌تیده‌رو پشت وپه‌نایه‌ك بوو له سه‌ر هه‌ڵگرتنی تهنگهشهكانی ژیان، له پاشانیشدا ئه‌رك و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی كاتێك وه‌حی بۆ هات و بوو به پێغه‌مبه‌ر، خه‌دیجه خوا ڵێی ڕازیبێ له گه‌ڵیدا بوو هه‌میشه دڵنه‌وایی دهكردو هیممه‌ت و عزیمهتی زیاتر وه به‌ر ده‌ناو باشترین ژنێك بوو بۆ چاكترین مێرد.
وه به گشتی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌وره بوو گه‌شه‌ی كرد، له ژێر ئاگاداری و چاودێری خوایدا بوو، چاكترین و جوانترین ڕه‌وشته‌كانی تیا به‌رجه‌سته ببوو، له ناو گه‌له‌كه‌یدا به چه‌نده‌ها سیفات و ڕه‌وشتی به‌رزو په‌سه‌ند و هه‌ڵس و كه‌وتی مه‌ردانه جیا كرابۆوه، باشترینی گه‌له‌كه‌ی بوو له پیاوه‌تیدا، چاكترینیان بوو له ڕه‌وشتیدا، ڕاستگۆ ترینیان بوو له قسه‌و گوفتاریدا، دهسپاكترینان بوو له ئه‌مانه‌تدا، تاكو به شێوه‌یه‌ك بوو گه‌له‌كه‌ی ناویان نابوو به " ئه‌مین".
ئه‌وه سیفاتی بوو كه خه‌دیجه‌ی دایكی ئیمانداران وه‌سفی ئه‌كات و ده‌رباره‌ی ئه‌فه‌رموێت: " يحمل الكَلَّ، ويكسب المعدوم، ويُقري الضيف، ويُعين على نوائب الحق قورسایی و ئه‌ركی خه‌ڵكی ئه‌خسته سه‌رشانی خۆی، یارمه‌تی نه‌دارو نه‌بوانی ئه‌دا، ڕێزی له میوان ئه‌گرت، هه‌میشه یارمه‌تی و كۆمه‌كی رێگه‌كانی هه‌ق و ڕاستی ئه‌كرد درودو سه‌لامی خوای لێبێ.
فه‌توای په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه
فه‌توای په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه
ژماره‌ی فه‌توا: ٣٢٥٤٧
ناونیشانی فه‌توا: ئایا پێغه‌مبه‌ری خوا صلىالله علیه وسلم قورئانی له بوحه‌یرای ڕاهیبهوه وه‌رگرتووه؟
مێژووی فه‌توا: ٢٤ ڕه‌بیعی یهكهم١٤٢٤
پرسیار: هه‌ندێ له نه‌سرانیه‌كان ده‌ڵێن كه پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) بۆ ماوه‌ی ١٣ ساڵ زانیاری له بوحه‌یرای گۆشه‌گیره‌وه (راهب) وه‌رگرتووه، هیوادارین كه به شێوه‌یكی ته‌واو ئه‌وه ڕوون بكه‌نه‌وه‌و ئه‌و گومانه بڕه‌وێننه‌وه.
وه‌ڵام: سوپاش و ستایش بۆ خوا، درودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا‌و بۆ سه‌ر ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی، پاشان له دواییدا:
هیچ گومانێك له‌وه‌دا نیه كه ئه‌م قسه‌یه دۆرو بوختان و ناته‌واوه چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ته‌نها یه‌ك جار نه‌بێت به بوحه‌یرا نه‌گه‌یشتووه ئه‌ویش كاتێ منداڵ بوو ئه‌بو طالبی مامی له گه‌ڵ خۆی بردی بۆ بازرگانی بۆ شام، ئه‌مه‌ش زانراوه به ناو بانگه له كتێبه‌كانی سیره‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) .
ئه‌وه‌ش ئه‌و نهسرانیانهی ئه‌مڕۆ ئه‌یڵێن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه شتێك نیه كه تازه بێت و له‌وه‌و پێش نه‌گوترابێ، باو‌و باپیرانیان و موشریك بێ باوه‌ڕانیش هه‌ر له زووه‌وه به پێغه‌مبه‌ریان گوتبوو، جێی خۆیه‌تی كه لێره‌دا ئه‌وه بێنین كه (الزرقانی) له كتێبی( مناهل العرفان ٢/٣٠٨ ) كاتێك له خستنه ڕووی ئه‌و گومانانه‌ی له سه‌ر قورئانی پیرۆز گوتراوون ده‌یانخاته پێش و پوچیان ده‌كاته‌وه:
گومانی یه‌كه‌م: ئه‌ڵێن كه محمد (صلى الله عليه وسلم) به بوحه‌یرای ڕاهیب گه‌یشتووه‌و شتی لێ وه‌رگرتووه‌و زانیاری لێ فێر بووه‌و ئه‌و زانست و زانیاریانه‌ی له قورئاندا هه‌یه هه‌مووی به‌روبومی ئه‌و به یه‌كگه‌یشتن و لێ وهرگرتنهیهتی له بوحه‌یرا، جا بۆ ئه‌مه ئه‌ڵێین كه سه‌ره‌تا ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌كی بێ به‌ڵگه‌یه‌و له سه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نه‌وه‌ستاوه و خاڵیه له دیاریكردن، وێنه‌ی ئه‌مانه‌ش وهرناگیرین ماده‌م هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌و واقعی پشگیریان نه‌كات، ئه‌گه‌ر نا ده‌ی با هه‌واڵمان پێ بده‌ن كامه‌یه ئه‌وه‌ی كه محمد له بوحه‌یرای وه‌رگرتووه و كه‌ی ئه‌وه ڕووی داوه‌و له كوێ ڕویداوه.
گومانی دووه‌م: له مێژوودا نه‌زانراوه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێ كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دوو جار سه‌فه‌ری كردووه بۆ شام بۆ بازرگانی، جارێك له سه‌رده‌می منداڵیداو جارێكیش له كاتی لاوی‌دا، ئیتر له‌و دوو جاره زیاتر سه‌فه‌ری نه‌كردووه، له سه‌فه‌ره‌كه‌شیدا له بازاڕی
(بصری) زیاتر نه‌چۆته شوێنی تر، وه نه له بوحهیراو نه له جگه له‌ویش هیچ شتێكی سه‌باره‌ت به ئاین وه‌رنه‌گرتووه‌و گوێبیستی نه‌بووه، به‌ڵكو شایه‌تێكی له گه‌ڵدا بووه له یه‌كه‌م سه‌فه‌ریدا كه ئه‌بو طالبی مامی بوو، وه له جاری دووه‌میشدا هه‌ر شایه‌تی له گه‌ڵ بوو كه مه‌یسه‌ره‌ی غولامی خه‌دیجه بوو، كه ئه‌و كاته پێغه‌مبه‌ر به پاره‌ی خه‌دیجه‌و بۆ خه‌دیجه بازرگانی ده‌كرد، ئه‌وه‌ی هه‌بوو له مه‌سه‌له‌ی بوحهیرادا ئه‌وه بوو كه له سه‌فه‌ری یه‌كه‌میدا په‌ڵه هه‌ورێكی بینی به سه‌ر كاروانهكهوهو هه‌واڵی دا به ئه‌بو طالبی مامی كه ئه‌م كوڕه پله‌و پایه‌یه‌كی ده‌بێ له داهاتودا، پاشان ئاگاداری كرد له‌وه‌ی كه بیپارێزێ له جووله‌كه‌و ئه‌ویش هه‌ر له‌وێ گهڕاندیهوهو نه‌یبرد بۆ سه‌فه‌ره‌كه. هه‌روه‌ها ئه‌م ڕوداوه له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه ڕیوایه‌ت كراوه كه له هه‌ندێ له سهنهدهكانیاندا لاوازی هه‌یه وه ڕیوایه‌ته‌كه‌ی تیرمذینش ناوی بوحه‌یرای تیا نیه، وه له هیچ كام له‌و ڕیواتانهی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی تیا نیه كه شتێكی له بوحه‌یرا بیستووه یان تاكه ده‌رسێكی لێ وه‌رگرتووه یان ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كیشی لێ وه‌رگرتووه نه له بیر‌و باوه‌ردا و نه له هه‌ڵس و كه‌وت و مامه‌ڵه‌دا و نه له ئه‌خلاق و ڕه‌وشتدا، ده‌ی ئیتر ئه‌م درۆ‌و بوختانه بۆچی و له كۆێوه سه‌رچاوه گرت؟
گومانی سێیه‌م: هه‌ر ئه‌م ڕیوایه‌ته مێژووییانه خۆیان ڕێگرن له‌وه‌ی كه هه‌ڵوێستی ئه‌م گۆشه‌گیره هه‌ڵۆێستی مامۆستایه‌كی فێركه‌ری رێنیشانده‌ر بێ بۆ محمد هه‌ر له به‌ر ئه‌وه مژده‌ی به خۆی و مامی داوه به پێغه‌مبه‌رایه‌تی، وه مه‌عقول نیه كه كه‌سێك باوه‌ڕی به‌م مژده‌یه هه‌بێت كه بڵاوی كردۆته‌وه‌و له دوایشدا خۆی بكاته مامۆستا‌و ده‌مڕاستی ئه‌و كه‌سه كه له خواوه وه‌حی بۆ دێت و له جوبڕهئیلهوه وه‌ری ده‌گرێت و ده‌بێته مامۆستای مامۆستایان و ڕێنیشانده‌ری ڕێنشاندهران و فێرخوازان، جا ئه‌گه‌ر وا بوایه كه‌واته ئه‌م كابرای گۆشه‌گیره قسه‌كانی پێچه‌وانه ده‌بوون به یه‌كتر.
گومانی چواره‌م: ئه‌گه‌ر بوحه‌یرای گۆشه‌گیر سه‌رچاوه‌ی ئه‌م به‌ره‌كه‌ت و پرشنگه ئیسلامیه سه‌رسامكه‌ر بوایه، ده‌بوو ئه‌و له پێشتر بێ بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی و په‌یام و به‌رنامه بۆ ئه‌و بهاتایه‌و ئه‌و هه‌ڵسایه به‌م ئه‌ركه گرنگه.
گومانی پێنجه‌م: له خوو عاده‌ت و نه‌ریتی ئاسایدا ئه‌سته‌مه كه له‌م سه‌ر زه‌ویه‌دا كه‌سێك فێربكرێت و ڕوشنبیر بكرێ، ئیتر به‌و شێوه‌یه كه پێچه‌وانه‌ی هه‌موو كارێكی ئاساییه گه‌وره ببێت پاشانیش ببێته مامۆستای هه‌موو جیهان هه‌ر ته‌نها به‌وه‌ی دوو جار به ڕێكه‌وت گوشهگیرێكی دیوه‌و و شتێكی لێ وه‌رگرتووه، له كاتێكا كه ئه‌م قوتابیه له هه‌ردوو جاره‌كه‌دا خه‌ریكی بازرگانی بووه‌و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به خوێندن و ده‌رس وه‌رگرتنه‌وه نه‌بووه، نه‌خوێنده‌وار بووه خوێندن و خوێندنه‌وه‌ی نه‌زانیوه، وه له سه‌فه‌ری یه‌كه‌میدا منداڵ بووه‌و به شوێن مامیه‌وه بووه، وه له جاری دووه‌میشدا هه‌ڵگری ئه‌مانه‌تێكی زۆر قورس و گران بووه‌و له سه‌ری پێویست گه‌ڕاوه كه بیگه‌یه‌نێته شوێنی خۆی و ئه‌ملاو لا نه‌كات، كه ئه‌ویش ئه‌مانه‌تی ئیش و كار‌و دڵسۆزی بوو به ماڵی خه‌دیجه‌وه خوا لێی ڕازیبێ.
گومانی شه‌شه‌م: سروشتی ئه‌و ئاینه‌ی كه بوحه‌یرای گۆشهگیرئینتیمای بۆی هه‌بوو ناخوازێ كه بوحه‌یرا سه‌رچاوه‌ی قورئان و هیدایهتهكانی قورئان بێ، به تایبه‌ت كاتێ ئه‌وه‌ی به سه‌ر ئه‌م ئاینه هات له گۆڕین و شێواندن و زیادو كه‌مكردنی، وه به‌سه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له پێشوودا باسمانكردوون له نێوان تهعالیمهكانی قورئان و تهعالیمهكانی جگه له‌و، ئه‌وه‌ش كه بڕیارمان لێی داوه له وه‌فا كردن له تهعالیمهكانی قورئاندا جگه له‌وانی تر، وه ئه‌وه‌ش كه ئاماژه‌مان بۆ كرد له‌وه‌ی كه قورئان زانسته‌كانی ئه‌هلی كتاب له سه‌رده‌می خۆیدا به نه‌فامی و نه‌زانی له قه‌ڵه‌م ده‌دا و ڕاستیان ده‌كاته‌وه، بیر‌و باوه‌ڕیان به‌وه وه‌سف ده‌كات كه گومڕاییه‌و پاشانیش ڕاستیان ده‌كاته‌وه‌و ڕێگه‌ی ڕاستیان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، كار‌و كرده‌وه‌كانیان وا باس ده‌كات كه سه‌رشۆڕیه بۆیان به‌و شێوه‌یه‌و پاشانیش هه‌ڵیان ده‌نێ له سه‌ر واز هێنان لێیان، جا بگه‌ڕێوه سه‌ر ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه باسمان كردووه‌و ئه‌و كات ده‌زانی كه ئه‌وه‌ی خاوه‌نی شتێك نه‌بوو ناتوانێ بیبه‌خشێ، وه هه‌ڵه ناگونجێ ببێته سه‌رچاوه‌ی ڕاستی، وه تاریكی ناكرێ و ناگونجێ ببێته سه‌رچاوه‌ی ڕوناكی.
گومانی حه‌وته‌م: خاوه‌نانی ئه‌م گومانه له بێ باوه‌ڕو مولحیده‌كان ده‌ڵێن كه قورئان تاكه پاشماوه‌ی مێژووییه كه به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی گیانی سه‌رده‌می خۆی ده‌كات، جا ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن له‌م قسهیادا ئه‌وه ئێمه هه‌ر به قورئان دادگاییان ده‌كه‌ین له‌م گومانهیاندا، بانگه‌شه‌یان ده‌كه‌ین كه بۆ ته‌نها جارێكیش بێ به ژیرانه‌وه تێگه‌یشتوانه بیخوێننه‌وه‌و ورد بینانه تێ ڕامێن، تاكو بزانن زانایان و كتێبه‌كان و نوسه‌ره‌كانی سه‌رده‌می هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان چۆن بوون، وه تاكو بزانن كه ئه‌وانه نهئهگهنجان بۆ مامۆستایهتیهكی به جێ و ڕه‌شید، ئه‌مان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان كرد ئه‌وه خۆشیان و خه‌ڵكیش ئاسووده ئه‌كه‌ن له‌م گومڕایی و لادانه‌وه تێكه‌ڵی و هه‌ڵه‌و پهڵهییه، خوا ئێمه‌ش و ئه‌وانیش هیدایه‌ت بدات، چونكه به ڕاستی هیدایه‌ت هه‌ر لای خوایه‌و هه‌ر كه‌س خوا نورو ڕۆشنایی ده‌رونی نه‌داتێ ئیتر هیچ تروسكایه‌كی دیكه‌ی نیه.
گومانی هه‌شته‌م: ئه‌م تۆمه‌ته ئه‌گه‌ر به‌شێكی له ڕاستی پێوه بوایه ئه‌وه گه‌له‌كه‌ی پێی دڵخۆش ئه‌بوون و خێرا ئه‌یاندایه پاڵی و له هه‌موو شوێنێك بۆی دائه‌نیشتن و له سه‌ر زاریان ده‌بوو، چونكه ئه‌وانه شاره‌زاترینی خه‌ڵكی بوون به پێغه‌مبه‌ری خوا و له هه‌موو كه‌س زیاتر سوور بوون له سه‌ر به درۆ خستنه‌وه‌ی و تۆمه‌تباركردنی و ڕوخانی خۆی و بانگه‌وازه‌كه‌ی به هه‌ر هۆكارێك بووایه، به‌ڵام ئه‌وانه به‌ڕێز تر بوون له گه‌ڵ نه‌فسی خۆیان له‌م بێ باوه‌ڕانه‌ی ئێسته، جا كاتێك ویستیان تۆمه‌تباری بكه‌ن به‌وه‌ی كه محمد قورئانی له یه‌كێكی تره‌وه وه‌رگرتووه بیریان له‌وه نه‌كردووه كه بڵێن له بوحه‌یرای گۆشه‌گیری وه‌رگرتووه وه‌ك ئه‌مانه ده‌ڵێن، چونكه ئه‌م له چوارچێوه‌ی ژیری مرۆڤدا جێی نابێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت به گاڵته‌ش بێ جێی باوه‌ڕ نیه، به‌ڵكو په‌نایان برده لای كه‌سێك كه پاڵدانی مامۆستایه‌تی بۆ لای شتێكی ته‌ریف و گاڵته‌جاڕیه، وتیان ئه‌مه قورئان مرۆڤ فێری ئه‌كات، مهبهستیشایان له‌و كه‌سه ئاسنگه‌رێكی ڕۆمی بووكه شه‌وو ڕۆژ ماندوو هیلاك بوو به ده‌ست چه‌كوش و ئاگرو دوكه‌ڵی ئاسن و كوره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام ئه‌م كابرایه دوو خاڵی له سه‌ر كۆ بوبۆوه كه قوڕه‌یش وا گومانیان ده‌برد كه ئه‌مه جێی تۆمهتهكهیانهوه كارێكی په‌سه‌ند ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر بڵێن محمد له‌وه‌وه فێر بووه، یه‌كه‌میان: كه دانیشتووی مهككهیهو ئاسانه بۆ محمد كه پێی بگات و شتی لێوه فێر ببێ، ئه‌وی دیكه‌شیان ئه‌وه‌یه كه: نامۆیه پێیان له‌وان نیه (واته عه‌ره‌ب نیه‌و له قوڕه‌یشیش نیه)، تاكو بیخه‌نه خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی گه‌له‌كه‌یانه‌وه كه ئه‌و زانیاری و عیلمه‌ی لای ئه‌م پیاوه هه‌یه لای هیچ كه‌سێكی دیكه له‌مان و له باو‌و باپیرانیشیان نه‌بووه‌و محمد له‌مه‌وه فێر بووه‌و شتی وه‌رگرتووه، به‌مه‌ش ئه‌وه زیاتر ئه‌چێته باوه‌ڕه‌وه كه ئه‌مه مامۆستای محمد بێ، به‌ڵام ئه‌وه لێیان ون و شاراوه بوو كه هه‌ق و ڕاستی هه‌میشه نورو ڕۆشنایی به‌رزو بڵندو پرشنگداره، چونكه ئه‌م كابرا ئاسنگه‌ره ڕۆمیه عه‌جه‌میه‌و عه‌ره‌بی باش نازانێ، هیچ ماقول نیه كه ببێته سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قورئانه كه ڕهوانێژترین ده‌قی عه‌ره‌بیه، به‌ڵكو موعجیزه‌و سهراسیمهیهو فه‌خرو شانازی عه‌ره‌ب و زمانی عه‌ره‌بیه:
]لِسَانُ الَّذِي يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِيٌّ وَهَذَا لِسَانٌ عَرَبِيٌّ مُبِينٌ [النحل:103. ته‌واو بوو.
خواش زاناتره.
موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د: عبدالله الفقیه
فه‌توای په‌یوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه‌وه
به‌شی دووه‌م >>>>>>>>>>>>>>
ژماره‌ی فه‌توا: ٣٥٦٠٧
ناونیشانی فه‌توا: ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم له هه‌شت ساڵانه‌وه تاكو بیست و پێنج ساڵان.
مێژووی فه‌توا: ٣٠ جمادي یه‌كه‌م ١٤٢٤
پرسیار: پێم خۆشه شاره‌زای ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم ببم له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵانه‌وه تاكو بیست و پێنج ساڵان.

پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵاندا بوو عبدالمطلبی باپیره‌ی مرد، سپاردی به ئه‌بو طالبی مامی، ئه‌بو طالبیش به چاكترین شێوه هه‌ڵسا به به‌خێوكردنی و چاودێریكردنی، له كاتێكا ته‌مه‌نی بووه دوانزه ساڵ له گه‌ڵ خوێدا بردی بۆ سه‌فه‌ری بازرگانی له شام، وه له‌وێ و له ڕێگه‌یاندا به بوحه‌یرای گۆشه‌گیر گه‌یشتن، به‌و نیشانانه‌ی كه لای خاوه‌نانی كتێب ناسراوو زانرابوو ناسیه‌وه‌و زانی كه پله‌و پایه‌ی ده‌بێ، بوحه‌یرا له‌وێ كه ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت سوور بوو له سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌بو طالب بیگهڕێتنێتهوه بۆ مه‌ككه‌و سه‌فه‌ره‌كه‌ی پێ نه‌كات، ئه‌ویش له به‌ر مه‌ترسی جووله‌كه، (چون ئه‌گه‌ر بیانزانیایه له‌وانه بوو بیكوژن).
ئاماده‌ی جه‌نگی تاوان و خراپه (حرب الفجار) بوو كه له نێوان كینانهو قه‌یس عیلاندا ڕویدا، ئه‌و كاته ته‌مه‌نی پانزه ساڵان بوو تیری بۆ مامه‌كانی ئاماده ده‌كرد.
ئاماده‌ی په‌یمانی فضول (حلف الفضول) بوو، كه په‌یمانێك بوو هه‌ندێ له هۆزه‌كانی قوڕه‌یش به‌ستیان به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ستهملێكراوو چه‌وساوه‌كان و ماف سه‌ندنه‌وه‌ی مافخوراوان.
له سه‌رده‌می لاوێتیدا شوانی كردووه‌و مه‌ڕی به خێو كردووه بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه، هه‌روه‌ك له صه‌حیحی بوخاریدا هه‌یه، ناسراوو بوو به ئه‌مانه‌ت و ده‌ستپاكی و ڕاستگۆیی تا پاشگری ڕاستگۆی ده‌سپاك (الصادق الامین) یان داوه به سه‌ریدا، كاتێكیش خه‌دیجه هه‌واڵی ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیی و جوامێری زانی خستیه پێشی كه بازرگانی به ماڵ و سامانهكهیهوه بكات له گه‌ڵ به‌نده‌كه‌ی مه‌یسه‌ره له سه‌فه‌ری شام، ته‌مه‌نیشی له‌و كاته‌دا بیست و پێنج ساڵان بوو، پێغه‌مبه‌ریش ڕازی بوو به ماڵی خه‌دیجه‌وه بازرگانی بۆ بكات، جا كاتێك گه‌ڕایه‌وه مه‌یسه‌ره هه‌واڵی جوانی ڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وت و ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیی دا به خه‌دیجه، وه له‌و سه‌فه‌ره‌شدا قازانجێكی زۆر باشی بۆ خه‌دیجه هێنابۆوه، ئه‌وجا خه‌دیجه هه‌وڵی دا كه شووی پێ بكات و ئه‌ویش ڕازی بوو هێنای.
وه بۆ شاره‌زایی زیاتر و به دورو درێژی بگه‌ڕێره‌وه بۆ كتێبه‌كانی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم وه‌ك سیره‌ی (ابن هشام) وه (الرحیق المختوم) وه (هذا الحبیب یا محب) وه (فقه السیره) و جگه له‌وانیش.
خواش زاناتره.
موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د: عبدالله الفقیه.
ژماره‌ی فه‌توا: ٤٥٦٥١
ناونشانی فه‌توا: دایكی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم چه‌ند ڕۆژێك شیری پێ داوه.
مێژووی فه‌توا: ٢٣ محرم ١٤٢٥
پرسیار: ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم چه‌نده بوو كاتێك كه دایكی مرد؟ وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه به شه‌ش ساڵانه ده‌ی باشه بۆ دایكی شیری پێ نه‌داوه له‌و ماوه‌یه‌دا؟

هه‌ندێ له‌وانه‌ی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ریان نوسیوه ده‌قیان له سه‌ر ئه‌وه هێناوه كه دایكی چه‌ند ڕۆژێك شیری پێ داوه، خاوه‌نی "سبل الهدى والرشاد" ده‌ڵێت: وجملة من قيل إنهن أرضعنه صلى الله عليه وسلم عشر نسوة: الأولى: أمه صلى الله عليه وسلم أرضعته سبعة أيام، ذكر ذلك صاحب "المورد والغرر" اهـ. (كورته‌ی ئه‌وانه‌ی وتراوون كه شیریان داوه به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده ژنن: یه‌كه‌میان: دایكیه‌تی كه حه‌وت ڕۆژ شیری پێ داوه، ئه‌م خاوه‌نی "المورد والغرر " باسی كردووه.
به‌ڵام تایبه‌ت به ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك كه ئامینه‌ی دایكی مردووه، ئه‌وه به دڵناییه‌وه كه‌وتبووه ساڵی حه‌وته‌مه‌وه، ئیبن قه‌یم له "زاد المعاد" دا ده‌ڵێت: ولا خلاف أن أمه ماتت بين مكة والمدينة بالأبواء منصرفها من المدينة من زيارة أخواله، ولم يستكمل إذ ذاك سبع سنين. اه (هیچ ڕاجوداییه‌ك نیه له‌وه‌دا كه داكی له (الابواء) له نێوان مه‌ككه‌و مه‌دینه‌دا له كاتی سه‌ردانی خاڵه‌كانیدا مردووه، وه له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم حه‌وت ساڵی ته‌واو نه‌كردبوو).
به‌ڵام وه‌ڵامی: "بۆچی دایكی شیری پێ نه‌داوه"؟ ئه‌وه خوو نه‌ریتی شه‌ریف و خاوه‌ن پله‌و پایه‌كانی مه‌ككه وا بوو كه خۆیان شیریان نه‌ئه‌دا به منداڵه‌كانیان، دایكیشی له شه‌ریفانی قوڕه‌یش بوو، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌یانویست منداڵه‌كانیان له لادێكاندا گه‌وره ببن.
خواش زاناتره
موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د. عبدالله الفقیه.
چاوه‌ڕێی به‌شی شه‌شه‌م بن

مواضيع مماثلة
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى3 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 4 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 6 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 7 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان