المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى3 م
صفحة 1 من اصل 1

پشت و نه‌سه‌بی پێغه‌مبه‌ر (صلی له علیه وسلم)
خوا مرۆڤی دروست كردووه، ڕێزی لێ ناوه و فه‌زڵ و ڕێزی داوه به‌سه‌ر زۆرێك له دروستكراوه‌كانی دیكه‌یدا. له دیارده‌كانی ئه‌م ڕێزه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كردۆته ڕوانگه‌ی ژیانی و كردوویه‌تیه خاوه‌نی پشت و نه‌سه‌ب و وه‌جاخ. ده‌زانێت باوك و دایك، كه‌سوكاری و هه‌روه‌ها كوڕ و كچ و نه‌وه‌كانی كێن؛ هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: {وهو الذي خلق من الما‌ء بشرا فجعله نسبا وصهرا وكان ربك قديرا} [الفرقان: ٥٤] {هه‌ر ئه‌و زاته‌یه كه له ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌كات و كردوویه‌تی به هۆی خزمایه‌تی (له ڕێگه‌ی پیاوه‌وه كۆمه‌ڵێك خزم دروست ده‌بێت و هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی ئافره‌تیشه‌وه كۆمه‌ڵێك)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێسنووره و به‌توانایه.}
هه‌روه‌ها پاراستنی مرۆڤ و وه‌چه و وه‌جاخی مرۆڤ یه‌كێكه له مه‌به‌سته هه‌ره‌گرنگه‌كانی هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان به‌تایبه‌تی ئایینی ئیسلام به شێوه‌یه‌ك له‌نێو ئه‌و پێنج مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌دا دایناوه كه ده‌یانپارێزێت (پاراستنی: ئایین، ده‌روون، ماڵ و سامان، ژیری و وه‌چه). له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بینن كه گرنگترین ئه‌و شتانه‌ی مرۆڤ پێوه‌ی ده‌نازێت و فه‌خری پێوه ده‌كات وه‌چه و وه‌جاخ و پشتێتی.
عه‌ره‌به‌كانیش له به‌ناوبانگترینی ئه‌و كه‌سانه بوون كه گرنگییان به پشت و نه‌سه‌بی خۆیان ده‌دا و له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سوور بوون. له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له به‌ڕێزترین و باشترین هۆز و شه‌ریفترین پشت و نه‌سه‌ب و وه‌جاخ نارد. جا وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له باشترین به‌شه‌كانی هۆزی (مضر) بوو كه له به‌ناوبانگترینی هۆزه‌كانی عه‌ره‌به. ئه‌وانیش كه پاڵ ده‌درێنه لای نزار كوڕی معهد كوڕی عه‌دنان. بوخاری له كوله‌یبی كوڕی وائیل بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: به‌خێوكه‌ره‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر زه‌ینه‌بی كچی ئه‌بی سه‌له‌مه بۆی گێڕامه‌وه كه كوله‌یب وتی: (قلت لها: أرأيت النبي (صلى الله عليه وسلم) أكان من مضر؟ قالت: فممن كان إلا من مضر؟ من بني النضر بن كنانة). (پێم گوت: ئایا ده‌بینیت و ده‌زانیت كه پێغه‌مبه‌ر له هۆزی (مضر)ه؟ وتی: ده‌ی له كێیه ته‌نها له (مضر) نه‌بێت؟ له نه‌وه‌ی نه‌ضری كوڕی كینانه‌یه.)
هه‌روه‌ها هه‌موو پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌ش كه خوا ناردوونی به‌م شێوه‌یه بوون و له پشت و وه‌چه‌یه‌كی شه‌ریف، ناودار، كۆن و ناسراو بوون. له‌به‌ر ئه‌وه له گفتوگۆ و مونازه‌ره‌ی نێوان هیره‌قل و ئه‌بوو سوفیاندا یه‌كه‌م پرسیارێك كه هیره‌قل له ئه‌بوو سوفیانی كرد سه‌باره‌ت به پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وه بوو وتی: پشت و نه‌سه‌بی چۆنه له‌ناوتاندا؟ -مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ر بوو (صلى الله عليه وسلم) - ئه‌بوو سوفیانیش وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ئه‌و له‌ناوماندا خاوه‌ن پشت و نه‌سه‌به، واته خاوه‌ن پشتێكێ ناسراو و شه‌ریفه. پاشان هیره‌قل له كۆتایی پرسیاره‌كانی و خوێندنه‌وه‌ی بۆ وه‌ڵامه‌كانی ئه‌بو سوفیان وتی: پرسیارم لێ كردیت له پشت و نه‌سه‌بی، باست كرد كه خاوه‌ن پشت و نه‌سه‌به له‌ناوتاندا. پێغه‌مبه‌ران به‌و شێوه‌یه‌ن و له ناو پشت و نه‌سه‌بی خۆیاندا ده‌نێردرێن و ده‌كرێنه پێغه‌مبه‌ر. چیرۆكی ئه‌بو سوفیان و هیره‌قل چیرۆكێكی دوورودرێژه و ئیمامی بوخاری ڕیوایه‌تی كردووه.
له‌سه‌ر ڕێز و وه‌جاخداری پشتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ندێك فه‌رمووده‌ی دروست (صحیح) هاتوون؛ له‌وانه ئیمامی (مسلم) ده‌یگێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن الله اصطفى كنانة من ولد إسماعيل واصطفى قريشا من كنانة واصطفى من قريش بني هاشم واصطفاني من بني هاشم.) (به‌ڕاستی خوا له نه‌وه‌ی ئیسماعیل كینانه‌ی هه‌ڵبژارد، له كینانه‌ش قوڕه‌یشی هه‌ڵبژارد، له قوڕه‌یشیش نه‌وه‌ی هاشمی هه‌ڵبژارد و له نه‌وه‌ی هاشمیش منی هه‌ڵبژارد.)
جا خاوه‌نانی سیره و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر تاكوو عه‌دنان هه‌موو كۆكن له‌سه‌ر پشتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ؛ به‌م شێوه‌یه: محمد كوڕی عبد الله كوڕی عبد المطلب كوڕی هاشم كوڕی عبد المناف كوڕی قصي كوڕی كلاب كوڕی مرة كوڕی كعب كوڕی لؤي كوڕی غالب كوڕی فه‌ر –ئه‌وه‌یه كه هۆزی قوڕه‌یش دراونه‌ته پاڵی- كوڕی مالك كوڕی كنانة كوڕی خزيمة كوڕی مدركة كوڕی إلياس كوڕی مضر كوڕی نزار كوڕی معد كوڕی عدنان.
به‌ڵام له دوای عه‌دنان تاكوو ئیبراهیم سه‌لامی خوای لێ بێت ئه‌وه سیره و ژیاننامه‌نووسانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) جیاوازییان هه‌یه له‌ڕاستی و ته‌واوێتیدا. هه‌یانه ده‌ڵێت ڕاسته و هه‌شیانه وه‌ستاوه و شتێكی نه‌گوتووه؛ ئیبن قه‌ییم -ڕه‌حمه‌تی لێ بێت- ده‌ڵێت: "إلى هاهنا معلوم الصحة متفق عليه بين النسابين ولا خلاف فيه البتة وما فوق عدنان مختلف فيه ولا خلاف بينهم أن عدنان من ولد إسماعيل عليه السلام." "تاكو ئێره -واته تا عه‌دنان-ڕاستێتی زانراوه و له‌نێوان پشت هۆنه‌ره‌وه‌كاندا یه‌كڕان له‌سه‌ری و هیچ جیاوازییه‌ك نییه. له سه‌روو عه‌دنانیشه‌وه جیاوازی تێدایه و هیچ جیاوازییه‌كیش نییه له‌وه‌ی كه عه‌دنان له نه‌وه‌ی ئیسماعیله سه‌لامی لێ بێت."
مه‌عده‌ن و چاوگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پاك و به‌به‌هایه. له نه‌وه‌ی ئیسماعیلی سه‌ربڕاو و ئیبراهیمی خه‌لیلی خوایه. مژده‌ی عیسای برایه‌تی، بانگه‌وازی باوكمان ئیبراهیمه سه‌لامی خوای لێ بێت؛ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌رامبه‌ر به‌مه خۆی ده‌فه‌رموێت:( إني عبد الله وخاتم النبيين، وأبي منجدل في طينته، وسأخبركم عن ذلك، أنا دعوة أبي إبراهيم وبشارة عيسى، ورؤيا أمي آمنة التي رأت، وكذلك أمهات النبيين يرين، وأن أم رسول الله صلى الله عليه وسلم رأت حين وضعته له نورا أضاءت لها قصور الشام ثم تلا: { يا أيها النبي إنا أرسلناك شاهدا و مبشرا و نذيرا * و داعيا إلى الله بإذنه و سراجا منيرا}) (رواه الحاكم وصححه الإمام الذهبي.)
ئینجا له پاش وه‌فاتی نه‌وه‌كانی كورت بوونه‌وه له حوسه‌ین و حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی كوڕی ئه‌بوو تالیب خوایان لێ ڕازی بێت. جا هه‌ركه‌سێك به پشت بگا به‌وان و له نه‌وه و وه‌چه‌ی ئه‌وان بێت، ئه‌وه له وه‌چه‌ی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) .
كورته‌ی قسه: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چاكترینی خه‌ڵكانی سه‌رزه‌وی بووه له پشت و نه‌سه‌بیدا و له پشتێكی پاك و بێگه‌رد هاتووه و هه‌موو پشته‌كانی به نیكاحی حه‌ڵاڵ به‌یه‌ك گه‌یشتوون و وه‌چه‌یان لێ بۆته‌وه.
جا جێی خۆیه‌تی كه موسڵمان ئاگاداری پشت و نه‌سه‌بی پیرۆزی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بێت و پله‌وپایه‌ی به‌رزی بزانێت.
بۆ لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ودیو: ئه‌و پرسیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه >>>>>>>>>
ئه‌و پرسیارانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه:
چاره‌نووسی باوك و دایكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)
منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)

پرسیار: ئایا باوك و دایكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ئاگردان، تكایه به به‌ڵگه‌كه‌ی ته‌واو وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه؟
وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا، پاشان له كۆتاییدا:
به‌ڕاستی ده‌ق له‌سه‌ر ئه‌وه هاتووه كه باوكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ئاگردایه. ئه‌وه‌ش كه ئیمامی (مسلم)له (صحیح)ه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی ده‌كات له فه‌رمووده‌ی ئه‌نه‌سه‌وه كه پیاوێك وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا باوكم له كوێدایه؟ فه‌رمووی: "له ئاگردایه." جا كاتێك پشتی هه‌ڵکرد و ڕۆیشت بانگی كرد و فه‌رمووی: " إن أبي وأباك في النار" "به‌ڕاستی باوكی منیش و تۆش له ئاگردایه." به‌ڵام دایكی ئه‌وه هه‌ر ئیمامی مسلم له فه‌رمووده‌ی ئه‌بوو هوره‌یره‌وه ڕیوایه‌تی ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: "زار النبي (صلى الله عليه وسلم) قبر أمه فبكى وأبكى من حوله ثم قال: "استأذنت ربي في زيارة قبر أمي فأذن لي، واستأذنته في الاستغفار لها فلم يأذن لي، فزوروا القبور تذكركم بالموت." "پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) سه‌ردانی گۆڕی دایكی كرد و ئیتر گریا و ئه‌وانه‌ی له چوارده‌وریشی بوون گراندن و پاشان فه‌رمووی: داوام له په‌روه‌ردگارم كرد كه ڕێگه‌م بدات سه‌ردانی گۆڕی دایكم بكه‌م و ڕێگه‌ی پێ دام، وه داوام لێ كرد كه داوای لێبوردنی بۆ بكه‌م ڕێگه‌ی نه‌دام. ده‌ی ئێوه سه‌ردانی گۆڕه‌كان بكه‌ن مردنتان به‌بیر دێنێته‌وه." له قه‌ده‌غه‌كردنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌وه‌ی داوای لێبوردنیان بۆ بكات ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه هاوه‌ڵی ئاگرن، ئه‌ویش وه‌ك فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كه ده‌فه‌رموێت: (ما كان للنبي والذين آمنوا أن يستغفروا للمشركين ولو كانوا أولى قربى من بعد ما تبين له‌م أنهم أصحاب الجحيم) [التوبة: ١١٣]. {بۆ پێغه‌مبه‌ر و باوه‌ڕداران نییه كه داوای لێبوردن بۆ هاوه‌ڵگیران بكه‌ن ئه‌گه‌ر خزمی نزیكیشیان بن پاش ئه‌وه‌ی كه بۆیان ڕوون بۆوه كه ئه‌وانه هاوه‌ڵانی ئاگرن.}
پێشه‌وا ئیبن كه‌سیریش له (البداية والنهاية)دا ڕیوایهتگهلێكی زۆری هێناوه كه ئیمامی به‌یهه‌قی باسی كردوون له سه‌ردانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بۆ گۆڕی دایكی و پاشان ده‌ڵێت: وتم: هه‌واڵدانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌وه‌ی كه باوك و دایكی و (عبدالمطلب)ی باپیره‌ی له ئه‌هلی ئاگرن، پێچه‌وانه نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه له چه‌نده‌ین ڕێگه‌وه هاتووه كه ئه‌هلی فه‌تره (نێوان حه‌زره‌تی عیسا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ) و منداڵ و شێت و كه‌ڕ له مه‌یدانی ڕاگرتندا له ڕۆژی قیامه‌تدا تاقی ده‌كرێنه‌وه و لێیان ده‌پرسرێت، هه‌روه‌ك به‌ته‌واوی ڕوونمان كرده‌وه و باسمان كرد له تهفسیركردنمان بۆ فه‌رمووده‌ی خوا كه ده‌فه‌رموێت: (وما كنا معذبين حتى نبعث رسولًا) [ الاسرا‌ء: ١٥]جا له‌وانه تیایاندا ده‌بێt كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه و تیاشیاندا ده‌بێt كه وه‌ڵام ناداته‌وه و شوێن یه‌كخواناسی ناكه‌وێت. جا ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌بن كه وه‌ڵام ناده‌نه‌وه و شوێن ناكه‌ون و هیچ پێچه‌وانه‌یه‌ك نییه. اهـ.
(صلى الله عليه وسلم) خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر
پرسیار: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) چه‌ند ژنی هێناوه؟
وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروود و سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا، پاشان له كۆتاییدا خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دایكانی ئیماندارانن، خوای متعال ده‌فه‌رموێت: (وأزواجه أمهاتهم). [الأحزاب: ٦] دایكانی ئیمانداران له‌سه‌ر قسه‌ی (راجح) هه‌ر ژنێكه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گرێی نیكاحی له‌سه‌ر به‌ستبێت و چووبێته لای، با پاش ئه‌وه‌ش ته‌ڵاقی دابێت. جا ئه‌گه‌ر پێش چوونه‌لای ته‌ڵاق درابێت ئه‌وه وه‌سفی دایكی ئیماندارانی به‌سه‌ردا دانابڕێت.
ئه‌م ئافره‌تانه‌ش كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) عه‌قدی نیكاحی له‌سه‌ر به‌ستوون و چۆته لایان دوانزه‌ن كه یه‌ك به دوای یه‌ك به‌م شێوه‌یه‌ن: خه‌دیجه‌ی كچی خویلد، سه‌وده‌ی كچی زه‌معه، عائشه‌ی كچی ئه‌بوو به‌كری سیدیقی ته‌یمیه، حه‌فسه‌ی كچی عومه‌ری كوڕی خه‌تتابی عه‌ده‌وی، زه‌ینه‌بی كچی خوزه‌یمه‌ی هیلالی، دایكی سه‌له‌مه كه ناوی هیندی كچی ئه‌بوو ئومه‌ییه كوڕی موغیره‌ی مهخزومیه، زه‌ینه‌بی كچی جه‌حشی ئه‌سه‌دی، جووه‌یریه‌ی كچی حارسی خوزاعی، ڕێحانه‌ی كچی زه‌یدی كچی عه‌مری قهرظی_ئوم حه‌بیبه ڕه‌مله‌ی كچی ئه‌بی سوفیانی ئومه‌وی_صه‌فیه‌ی كچی حه‌یی كوڕی ئهخطهبی نهضیری_مه‌یمونه‌ی كچی حارثی كوڕی حه‌زنی هیلالی. وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌فاتی كرد نۆ خێزان له ژێر عه‌قدی نیكاحیدا مابوون ئه‌وانیش كه: سه‌وده‌و عائشه‌و حه‌فصه‌و ئوم سه‌له‌مه‌و زه‌ینه‌بی كچی جه‌حش و ئوم حه‌بیبه‌و جووهیریهو صهفییهو مه‌یمونه. وه خواش زاناتره.

پرسیار: ژماره‌ی منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌نده‌ن له گه‌ڵ باسكردنی ناوه‌كانیان و دایكیاندا؟
وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروود و سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا، پاشان له كۆتاییدا ژماره‌ی منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) حه‌وتن، سێ كوڕ و چوار كچ، ئه‌مه‌ش ناوه‌كانیانن: ١- القاسم، كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌م كوڕه‌یان پێشگری پێ دراوه و پێوه‌ی ناسراوه و پێی ده‌وترێت: ابو القاسم (صلى الله عليه وسلم) و دایكیشی خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلیدی قوڕه‌یشییه خوا لێی ڕازی بێت. ٢- عبدالله، پێشی ده‌وترێت: الطاهر و الطیب و دایكیشی هه‌ر خه‌دیجه‌ی كچی خوه‌یلیده. ٣- ئیبراهیم، بچووكترین مناڵێتی (صلى الله عليه وسلم) و دایكیشی ماریه‌ی قیبتییه خوا لێی ڕازی بێت. ئه‌مانه هه‌موو به منداڵی مردوون خوا لێیان ڕازی بێت. كچه‌كان: ٤- زه‌ینه‌ب خوا لێی ڕازی بێت. ٥- ڕوقیه خوا لێی ڕازی بێت. ٦- ئوم كه‌لسووم خوا لێی ڕازی بێت. ٧- فاتیمه خوا لێی ڕازی بێت، كه خۆشه‌ویسترینیان بووه لای پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و ئه‌مان هه‌موویان كچانی خه‌دیجه بوون خوا لێی ڕازی بێت. كه‌واته هه‌موو منداڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له خاتوو خه‌دیجه بوون ته‌نها ئیبراهیم نه‌بێت كه له ماریه‌ی قیبتی بوو خوا لێی ڕازی بێت. ئیتر له خێزانه‌كانی تر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) نه‌وه‌ی نه‌بووه.
چاوه‌ڕێی به‌شی چواره‌م بن.

عدل سابقا من قبل السورجي في السبت أكتوبر 23, 2010 2:48 am عدل 1 مرات (السبب : تكرار)
مواضيع مماثلة
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى2 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 4 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى5 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 6 م

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان