المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 4 م
صفحة 1 من اصل 1

به‌ڵگه و پێشه‌كییه‌كانی پێغه‌مبه‌رێتی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)
پێغه‌مبه‌رێتی گه‌وره‌ترین نیعمه‌ت و ڕێزه كه خوای گه‌وره به هه‌ندێك له به‌نده‌كانی خۆی به‌خشیبێت. به‌وه‌ش پله‌وپایه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ده‌بنه سه‌رقافڵه‌و پێشه‌نگی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كانیان. باشترینی ئه‌م په‌یامانه و گه‌وره‌ترینیان په‌یامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌ده (صلى الله عليه وسلم) ،له‌به‌ر ئه‌وه خوای گه‌وره به یارمه‌تی و ده‌سگیرۆیی خۆی گه‌مارۆی دابوو؛ به هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی پاراستبووی. كۆمه‌ڵه به‌ڵگه‌یه‌كی ڕۆشن و چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیار و به‌رچاوی پێ دابوو که ببوونه به‌ڵگه‌ی پێغه‌مبه‌رێتییه‌كه‌ی پێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه بكرێت به‌ڵكوو پێش ئه‌وه‌ی له دایكیش ببێت. ئه‌م به‌ڵگانه‌ش مژده‌ی هاتنی پێغه‌مبه‌ریان له‌خۆ گرتبوو؛ هاتنی خێر، خۆشی، ڕه‌حمه‌ت و به‌زه‌یی بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی به‌گشتی، هیدایه‌ت و ڕێنموونی بۆ ڕێگه‌ی خێر و خواناسی و دووركه‌وتنه‌وه‌یان له خراپه‌كاری و بێباوه‌ڕی.
له‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌و مژدانه‌ی پێش له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، وه‌ده‌ر كه‌وتوون، ئه‌وه‌یه كه طبرانی له موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بی سوفیانه‌وه له باوكیه‌وه‌و له ئومه‌ییه‌ی كوڕی ئه‌بی صه‌لت، كه پێی گوتووه: من له كتێبه‌كاندا سیفه‌تی پێغه‌مبه‌رێكم بینیوه كه له وڵاتای ئێمه‌دا ڕه‌وانه ده‌كرێ، وه من گومانم وا بوو كه خۆم ئه‌و بم، پاشان بۆم ڕوون بۆیه‌وه كه له نه‌وه‌ی (عبدالمناف)ه، ئه‌ڵێ: سه‌یرم كرد هیچ كه‌سێكم نه‌بینیه‌وه كه هه‌ڵگری ئه‌و ڕه‌وشت و ئه‌خلاقه بێ ته‌نها عوتبه‌ی كوڕی ڕه‌بیعه نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌ویش له چل ساڵ تێپه‌ڕی كردووه‌و وه‌حی بۆ نه‌هات، ئیتر زانیم كه ئه‌ویش نیه، font color=#009900>ئه‌بو سوفیان ده‌ڵێ:< جا كاتێك كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه‌كراو نیگای بۆ هات به ئومهییهم گوت سه‌باره‌ت به‌و، وتی: ئه‌مه ئه‌وه‌و هه‌قه و شوێنی بكه‌وه، ئه‌وجا پێم گوت ده‌ی باشه بۆ تۆ خۆت شوێنی ناكه‌وی؟ وتی: له به‌ر شه‌رم كردنم له ژنانی سه‌قیف من پێم گوتبوون كه من ئه‌وم، ئێسته من ببمه شوێنكه‌وته‌ی گه‌نجێكی نه‌وه‌ی (عبدالمناف!) ئه‌مه مژده‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرایه و به‌ڵگه‌یه له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ، هیچ شتێك جڵه‌وگیری له‌و پیره داماوه نه‌كرد كه باوه‌ڕی پێ بێنێ و شوێنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بكه‌وێت-له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ئه‌یزانی هه‌ق و ڕاسته- گه‌وره‌یی و خۆ به زلزانی نه‌بێ خوا په‌نامان بدات.
وه هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگه‌و مژدانه له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هاتوون، ئه‌وه‌یه كه ئیمامی ئه‌حمه‌د له فه‌رمووده‌ی سه‌له‌مه‌ی كوڕی وهقشهوه ئه‌ڵێت: دراوسێیه‌كمان هه‌بوو له مه‌دینه‌دا پێش ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ڕه‌وانه بكرێ، ڕۆژێك باسی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ و حه‌شرو گردبونه‌وه‌ی بۆ كردین، پێمان گوت: ده‌ی باشه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی هاتنی ئه‌وه چیه؟ وتی: هاتنی پێغه‌مبه‌رێكه كه له‌م وڵاته‌دا په‌یدا ده‌بێ-ئاماژه‌ی به مه‌ككه كرد- وتیان: كه‌ی دێ و په‌یدا ده‌بێ؟ گوتی: سه‌یرێكی ئاسمانی كرد‌و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مه به ته‌واوی ژیان به‌رێته سه‌ر –من ئه‌و كاته بچوكترینیان بووم له‌وێدا- پێی ئه‌گات، (سه‌له‌مه) گوتی: ڕۆژگارو شه‌وگار هاتن و ڕۆشتن هه‌تا خوا پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) نارد، ئه‌و كاته ئه‌ویش زیندو بوو –واته جووله‌كه‌كه- ئه‌وجا ئێمه باوه‌ڕمان پێی هێناو ئه‌ویش به هۆی ڕق و قین و خۆ به زلزانی خۆیه‌وه كافرو بێ باوه‌ڕ بوو.
نیشانه‌و به‌ڵگه‌ش له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی (صلى الله عليه وسلم) له كاتی له دایك بوون و پاش له دایك بونیشی، له‌وانه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین و فه‌رموویه‌تی: ( أنا دعوة أبي إبراهيم ، وبشرى عيسى عليهما السلام ، ورأت أمي حين حملت بي أنه خرج منها نور أضاءت له قصور الشام) أخرجه أحمد بسند صحيح. (من بانگه‌وازی ئیبڕاهیمی باوكمم، مژده‌كه‌ی عیسام سه‌لامی لبێبێ، وه دایكم كاتێ كه منی هه‌ڵگرتبوو له سكیدا بینی وا نورو ڕۆشناییه‌كی لێی هاته ده‌ر كه كۆشكه‌كانی شامی ڕۆشن كرده‌وه).
وه له‌و ئیڕهاصات و نیشانانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوای له دایكبونی، ئه‌وه‌یه كه له چیرۆكی
حه‌لیمه‌ی سه‌عدیه‌دا هاتووه، كه باسی ده‌كات كه هه‌ر پێغه‌مبه‌ری وه‌رگرتووه‌و بۆته دایه‌نی، ئیدی مه‌مكه‌كانی پڕ بوون له شیر، وه مێرده‌كه‌ی سه‌یری كرد كه گوانی حوشتره‌كه‌یان وا پڕه له شیر، هه‌رواها مه‌ڕو ماڵاتهكهشیان هه‌موو گوانیان پڕ شیر بوون، كه له‌وه‌و پێش له به‌ر نه‌بوونی و بێ گیایی و بێ بارانی هیچێان شیریان نه‌بووه، ئیتر زۆرێكی دیكه‌ش له‌و به‌ڵگه‌و نیشانه به‌رچاوو ڕوونانه‌ی كه به ده‌ر بوون له خوو نه‌ریتی ئاسایی‌و هه‌مووی به هۆی به‌ره‌كه‌ت و پیرۆزی بونی پێغه‌مبه‌ره‌وه بووه له ناویاندا (صلى الله عليه وسلم) .
وه له سه‌رو هه‌موشیانه‌وه به سه‌رهاتی سنگ له‌تكردنی پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) له كاتێكا ته‌مه‌نی چوار ساڵان بووه، مسلم له صه‌حیحه‌كه‌یدا له ئه‌نه‌سی كوڕی مالیكه‌وه خوا لێی ڕازیبێ ده‌ری هێناوه كه فه‌رمویه‌تی: ( أن النبي صلى الله عليه وسلم أتاه جبريل وهو يلعب مع الغلمان فأخذه فصرعه، فشق عن قلبه، فاستخرج منه علقةً وقال: هذا حظ الشيطان من‌ك ، ثم غسله في طست من ذهب بماء زمزم ، ثم جمعه فأعاده إلي مكانه) (له‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له ناو منداڵاندا یاری ده‌كرد، جبریل هاته لای و بردی و دای به زه‌ویداو هه‌ڵكوتایه سه‌ری، دڵی له‌ت كرد، ههڵواسراوێكی لێ ده‌رهێناو وتی: ئه‌مه به‌شی شه‌یتانه له تۆدا، پاشان له ته‌شتێكی ئاڵتوندا به ئاوی زه‌مزه‌م شتی، پاشان كۆی كرده‌وه‌و گه‌ڕاندیه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی). ئه‌م ڕووداوه له گرنگترینی ئه‌و ڕووداوانه بووه كه نزیك بووه به پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێغه‌مبه‌ر تاكو بۆ گشت جیهان ببێته مژده‌ده‌رو ترسێنه‌ر.
شاراوه نیه بۆ یه‌كێك له ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بروانێت و ورد بێته‌وه، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئێجگار زۆر ده‌بینێته‌وه له سه‌ر پێغه‌مبه‌رایه‌تی و ڕاستگۆیی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر هه‌موی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕۆشنن له سه‌ر ڕاستگۆی خۆی و ڕاستی به‌رنامه‌كه‌ی، ئیمامی
به‌یهه‌قی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێ كتێبێكی نایابی به ناوی به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی (دلائل النبوه) نوسیوه، ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین ده‌بینین هه‌مووی باسی ژیان و به سه‌ر هاتی پێغه‌مبه‌ره، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوی ناوه به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ كه ژیانی پێغه‌مبه‌ر و به‌ڵگه‌كانی ڕاستگۆیی ته‌نها له چه‌ند ڕوداوێكدا كورت هه‌ڵنه‌هاتۆته‌وه، به‌ڵكو هه‌موو ژیانی به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕاستێتی به‌رنامه‌كه‌ی بووه (صلى الله عليه وسلم) .
فه‌توای په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه
ژماره‌ی فه‌توا: 31528
ناو نیشانی فه‌تواكه: .به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی (صلى الله عليه وسلم) ناكرێ له سێ به‌ڵگه‌دا كورت بكرێنه‌وه
مێژووی فه‌تواكه: 02 ربيع الأول 1424
پرسیار: هه‌رسێ نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی چین و له گه‌ڵ ته‌فسیرو لێكدانهوهشیاندا؟
وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان، دروودو سڵاو بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا، پاشان له كۆتاییدا:
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به پرسیاره‌كه نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی بن، ئه‌وه ئه‌و نیشانانه ناكرێ ته‌نها له سیاندا كورت بكرێنه‌وه، چونكه نیشانه ئه‌و شتانهنه كه به‌ڵگه‌ن له سه‌ر ڕاستێتی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی، له‌مه‌شدا سه‌راسیمه‌و(معجزه) و ئیرهاصات (شتانێك له پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیدا ڕویانداوه) و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌وتونه پێش له دایك بوونی و ئه‌و نیشانانه‌ی له پاش له دایكبوونی ڕویانداوه‌و له سه‌رده‌می منداڵی و هه‌روه‌ها پێش ڕه‌وانه‌كردنی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی هه‌موو دێنه ژێر ئه‌م باسه‌وه.
ئیمامی نه‌وه‌وی له پێشكه‌ی (شه‌رحی مسلم)دا(شه‌رحی مسلم)دا باسی له‌وه كردووه كه سه‌راسیمه‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلىالله علیه وسلم زیاترن له هه‌زارو دوو سه‌د، وه ئیبن حه‌جه‌ریش له (الفتح)دا باسی كردووه كه هه‌ندێ له زانایان وتویانه: ظهر على يده ألف معجزة وقيل ثلاثة آلاف وقد اعتنى بجمعها جماعة من الأئمة كأبي نعيم والبيهقي وغيرهما. (له سه‌ر ده‌ستیدا هه‌زار سه‌راسیمه ده‌ركه‌وت وه وتراویشه سێ هه‌زارن، وه كۆمه‌ڵێ له پێشه‌وایان گرنگیان داوه به كۆكردنه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌بی نه‌عیم و به‌یهه‌قی.
زانایان له‌مه‌دا شتێكی زۆریان باسكردووه نموونه‌یه‌كی باس ده‌كه‌ین: (أبو نعيم) له (دلائل النبوة)دا ڕیوایه‌تی كردووه كه گۆشه‌گیر (راهب)ێك ناو ئه‌برا به (عیصا) له (بمرالظهران) بوو شه‌وی له دایك بونی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاگاداری عبدالمطلبی كردووه كه ئه‌و پێغه‌مبه‌ری ئه‌م ئوممه‌ته‌یه.
وه له نیشانه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێش ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌وه‌یه كه له كاتی منداڵی‌دا لێی ڕوودا وه‌ك له‌تكردنی سنگی، وه ئه‌و فه‌ڕو به‌ره‌كه‌ته‌ی كه ماڵی حه‌لیمه (دایكی شیریهكهی) گرته‌وه، بۆ جگه له مانه‌ش له به‌ڵگه‌و نیشانه‌كانی پێغه‌مبه‌رایتی پێش ڕه‌وانه‌كردنی، وه ئه‌توانیت كه زیاتر شاره‌زا بیت له نیشانه‌و به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی له (فتح الباری)دا ده‌روازه‌ی (علامات النبوة).
موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د. عبدالله الفقیه.
له (الشبكه الاسلامیه) وه‌رگیراوه‌و ئاماده كراوه.
چاوه‌ڕێی به‌شی پێنجه‌م بن

عدل سابقا من قبل السورجي في السبت أكتوبر 23, 2010 2:46 am عدل 1 مرات (السبب : تكرا)
مواضيع مماثلة
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى2 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى3 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى5 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 6 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 7 م

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان