المواضيع الأخيرة
بحـث
دخول
نوفمبر 2024
الإثنين | الثلاثاء | الأربعاء | الخميس | الجمعة | السبت | الأحد |
---|---|---|---|---|---|---|
1 | 2 | 3 | ||||
4 | 5 | 6 | 7 | 8 | 9 | 10 |
11 | 12 | 13 | 14 | 15 | 16 | 17 |
18 | 19 | 20 | 21 | 22 | 23 | 24 |
25 | 26 | 27 | 28 | 29 | 30 |
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 6 م
صفحة 1 من اصل 1

ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له مه‌ككه‌دا
حیكمه‌ت و داناییی خوای په‌روه‌ردگار وای خواستووه كه پێغه‌مبه‌رانی كردۆته مرۆڤێك وه‌ك هه‌موو مرۆڤه‌كانی تر، مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت كه خوا خۆی تایبه‌تمه‌ندی كردوون له هه‌ندێ كاردا كه سروشتی بانگه‌واز و پێغهمبهرێتییهكهیان ده‌یگه‌یه‌نێت و پێویستی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله عليه وسلم) باشترینی خه‌ڵك و پێرۆزترینیان بووه لای خوای گه‌وره، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله عليه وسلم) وه‌ك سه‌رجه‌می مرۆڤه‌كانی دیكه وابووه له سروشتی مرۆیی‌دا؛ خواردنی ده‌خوارد، به بازاڕدا ده‌ڕۆشت، ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرد كه مرۆڤ له ژیانی ئاساییی خۆیدا پێویستی پێیانه و به بێ ئه‌وانه ژیان و گوزه‌رانی بۆ ناكرێت.
له‌م بابه‌ته‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه له‌سه‌ر چه‌ند كار و كرده‌وه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بوه‌ستین تاكوو كارامه‌یی و به‌شداریی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) بزانین له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌ی له خۆشی و ناخۆشی و كاروباری ژیانیاندا.
یه‌كه‌م شتێك كه سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕائه‌كێشێ كاتێ ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه له قوناغی لاوێتیدا شوانی ئه‌كرد بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه و مه‌ڕی بۆ ده‌له‌وه‌ڕاندن. ئیمامی بوخاری له ئه‌بوو هوره‌یره‌وه خوا لێی ڕازی بێت بۆمان ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( ما بعث الله نبيا إلا ورعى الغنم، فقال الصحابة رضي الله عنهم : حتى انت يا رسول الله ؟ قال : نعم، كنت أرعها على قراريط لأهل مكة ) (خوا هیچ پێغه‌مبه‌رێكی نه‌ناردووه مه‌گه‌ر مه‌ڕی سوانی مه‌ڕی كردووه، هاوه‌ڵه‌كان خوا لێیان ڕازبیێ وتیان: ته‌نانه‌ت تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خو؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ، من شوانیم ده‌كرد له سه‌ر چه‌ند پاره‌یه‌كی كه‌م (قراریط) بۆ خه‌ڵكی مه‌ككه) مه‌به‌ستیش له قراریط به‌شێكی دینارێكه، واته پاره‌یه‌كی كه‌م.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌و كۆبۆنهوهو دانیشتانه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌و كێشه گرنگه‌كان ده‌یانبه‌ست به‌شداری گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كرد و لێیان جیا نه‌ده‌بۆوه، به‌رده‌وام نزیك بوو له كێشه‌كانیان و چاره‌سه‌ری بۆ داده‌نان، دوور نه‌ده‌كه‌وته‌وه لێیان و گۆشه گیر نه‌ده‌بوو، ئه‌وه‌ته به‌شداری له‌و په‌یمانه گرنگه‌ی خه‌ڵكی مه‌ككه‌دا كرد به په‌یمانی فضول (حلف الفضول) به ناو بانگه، وه‌ك له موسنه‌دی ئه‌حمه‌دا هاتووه: ( شهدت في دار عبد الله بن جدعان حلفاً ما أحب أن لي به حمر النعم، ولو دعيت إليه في الإسلام لأجبت) (ئاماده‌ی په‌یمانێك بووم له ماڵی عبدالله‌ی كوڕی جه‌دعان خۆشه‌ویستر بوو له لام له ئاژه‌ڵه سووره (ئه‌و كاته ئاژه‌ڵی سوور به تایبه‌ت حوشتر زۆر به نرخ بووه)، خۆ ئه‌گه‌ر له ئیسلامیشدا بانگ كرامه‌وه بۆ په‌یمانێكی وه‌ها ئه‌وه دێم به ده‌میه‌وه) ئه‌لبانی تهصحیحی كردووه.
له‌و دانیشتن و په‌یماننامه‌یه‌دا، گرێ و په‌یمان به‌سترا له سه‌ر به ده‌مه‌وه هاتنی مافخوراوان و به‌رگریكردن لێیان، تاكو مافیان نه‌خورێت و سته‌میان له سه‌ر لاببرێ، وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌م په‌یمانه‌دا ههڵیداوهو وه‌سفی كردووه -وه‌ك له فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه- چونكه په‌یمانه‌كه بانگه‌شه‌ی نه‌كرد بۆ ده‌مارگیری و هه‌ڵچونی نه‌فامی، به‌ڵكو له به‌ر سه‌رخستن و یارمه‌تیدانی سته‌ملێكراوان بوو.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له گه‌ڵ ڕۆڵه‌و نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌یدا به‌شداری كرد له دروستكردنه‌وه‌ی كه‌عبه كاتێك لافاو لێیداو بنه‌كه‌ی ڕاماڵی و نزیك بوو بیڕوخێنێ، له بوخاریدا له فه‌رموده‌ی جابره‌وه كه فه‌رمویه‌تی: ( لما بنيت الكعبة ذهب النبي صلى عليه وسلم والعباس ينقلان الحجارة ) (كاتێ كه‌عبه دروستكرایه‌وه ههڵچنرایهوه پێغه‌مبه‌ر له گه‌ڵ عه‌باسدا –مامی- به‌ردیان ده‌گواسته‌وه بۆی).
وه له‌و به‌شداری و هاوبه‌شیانه‌ی ئه‌وه بوو كه كاتێ كه‌عبه دروستكرایهوهو ویستیان به‌رده ڕه‌شه‌كه بخه‌نه‌وه شونێی خۆی –پاش ئه‌وه‌ی كه جیاوازیان تێكه‌وت كه كامیان به‌رده ڕه‌شه‌كه دابنێ و گه‌شته ڕادده‌ی ناخۆشی- پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئاماژه‌ی پێ كردن كه به‌رگێك بێنن و به‌رده‌كه‌ی بخه‌نه سه‌ر، وه هه‌ر سه‌ره‌ك تیره‌و هۆزێكیش له لایه‌كیه‌وه ده‌ستی بداتێ و به‌رزی بكاته‌وه تا هه‌موو به‌شدار بن، ئه‌وجا كاتێ به‌گوێیان كرد‌و به‌رزیان كرده‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خۆی به‌رده‌كه‌ی هه‌ڵگرت و خستیه شوێنی خۆی و ناكۆكی و مه‌ترسی به یهكاچونیشی لێ دور خستنه‌وه و هه‌موو به‌یه‌كه‌و ڕازی بوون.
هه‌روه‌ها له كاره‌كانی تری كه پێی هه‌ڵساوه بازرگانی كردنی بووه به هه‌ندێ له ماڵ و سامانی قوڕه‌یشه‌وه، وه به ماڵ و سامانی جهدیجهشهوه خوا لێی ڕازیبێ چووه بۆ شام و بازرگانی بۆ كردووه.
له ڕاستیدا ژیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌م هاوبه‌شی و یارمه‌تیدان و كارانه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌بن له سه‌ر كارێك به‌لگه‌ن له سه‌ر كاریگه‌ری و ئیجابیه‌ت له ناو كۆمه‌ڵگاكه‌یدا، به جۆرێك كه له هه‌موو شێوه‌كانی ژیاندا به‌شداری كردوون، ته‌نها ئه‌و كارانه نه‌بێ كه فیتره‌و خۆرسكی ڕێك و دروستی مرۆڤ دانی پیا نانێ و خوا پاراستویه‌تی و له‌و كارانه‌ی دور خستۆته‌وه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌بینین كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له خۆشی و ناخۆشی، له شه‌ڕه‌و ئاشتی، به‌شداری كردوون، ئه‌وه‌ی ئه‌وان چێشتویانه ئه‌میش به‌و شێوه، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و تهنگهشهیان توش هاتبێ ئه‌میش له گه‌ڵیان بووه‌و له ناویان بوو، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ئاماده‌ی كردبێ بۆ كارێكی قورس و مه‌به‌ستێكی گه‌وره، ئه‌وه‌ته خوای گه‌وره ئه‌و پله‌و پایه به‌رزه‌ی پێ به‌خشیبوو له ناو گه‌له‌كه‌یدا، له دڵی خه‌ڵكیدا شیرین و خۆشه‌ویست ببوو، ڕێز‌و هه‌یبه‌تێكی تایبه‌تی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت وه‌سفی ده‌سپاك "الأمين"یان دا به سه‌ریدا كه هیچ كه‌سێك خاوه‌نی ئه‌و وه‌سفه نه‌بوو، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌مینی و پاراستنی ئه‌مانه‌ت و ڕاستگۆیی له گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی، درودو سڵاوی خوا به خوڕه‌م له سه‌ر ئه‌و پێغه‌مبه‌ره خۆشه‌ویسته بێت و خوای گه‌وره بمانكاته شوێن كه‌وته‌ی و به هیدایه‌ت و ڕۆشنی ژیان و ڕه‌وشتی به‌رزی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره (صلى الله عليه وسلم) ژیانمان ڕوناك بكه‌ینه‌وه‌و ڕه‌وشت و خوو هه‌ڵس و كه‌وتمان شیرین بكه‌ین.
فه‌توای په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
فه‌توای په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته‌وه
ژماره‌ی فه‌توا: ١٩٢٧٢
ناو نیشانی فه‌توا: شوێنی به‌ستنی په‌یمانی فضول (حلف الفضول).
مێژووی فه‌توا: ٤ جمادي یهكهم١٤٢٣
پرسیار: په‌یمانی فضول (حلف الفضول) له كۆێ به‌سترا؟
وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان و درودو سڵاو بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌رو ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی، پاشان له كۆتاییدا:
ئه‌و كۆبونه‌وه‌ی كه په‌یمانی فضولی تیا به‌سترا له ماڵی عبد الله كوڕی جه‌دعان بوو، وه پێغه‌مبه‌ری خوا له گه‌ڵ مامهكانیدا ئاماده‌ی ئه‌و په‌یمانه بوو ئه‌و كاته كه منداڵ بوو.
به‌یهه‌قی له سوننهكهیدا ده‌ری هێناوه ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی: "لقد شهدت في دار عبد الله بن جدعان حلفاً ما أحب أن لي به حمر النعم، ولو أدعى إليه في الإسلام لأجبت". "به ڕاستی ئاماده‌ی په‌یمانێك بووم له ماڵی عبدالله‌ی كوڕی جه‌دعان خۆشه‌ویستر بوو له لام له ئاژه‌ڵه سووره (ئه‌و كاته ئاژه‌ڵی سوور به تایبه‌ت حوشتر زۆر به نرخ بووه)، خۆ ئه‌گه‌ر له ئیسلامیشدا بانگ كرامه‌وه بۆ په‌یمانێكی وه‌ها ئه‌وه دێم به ده‌میه‌وه"
خواش زاناتره.
موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د.عبدالله الفقیه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژماره‌ی فه‌توا: ٢٨٧٢٠
ناونیشانی فه‌توا: ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاتێك كه به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی له شوێنی خۆی دانا.
مێژووی فه‌توا: ١٤ ذو الحجة ١٤٢٣
پرسیار: ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌نده بوو كاتێ به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی له سه‌ر كه‌عبه دانایه‌وه پاش ڕوخاندن و چاك كردنه‌وه‌ی؟
وه‌ڵام: وه‌ڵام: سوپاس و ستایش بۆ خوای میهره‌بان و درودو سڵاو بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌رو ئال و به‌یت و هاوه‌ڵه‌كانی، پاشان له كۆتاییدا:
ته‌مه‌نی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) كاتێ به‌رده ڕه‌شه‌كه‌ی –پاش ئه‌وه‌ی كه تیره‌و هۆزه‌كانی قوڕه‌یش بووه كێشمه كێشم له ناویان و خه‌ریك بوو ببێته شه‌ڕ- دانا‌و ئه‌و ڕێز‌و شه‌ره‌فه‌ی به‌ر كه‌وت سی و پێنج ساڵان بوو.
شێخ عبد العزيز اللمطي له هۆنراوه‌ی قره الابصاردا به‌م شێوه‌یه باسی ده‌كات:
ثم ابن خمس وثلاثين حضر ===== بنا‌ء بيت الله إذ بني الحجر
بيده الكريمة الزكية ===== صلى عليه خالق البرية
وه خواش زاناتره
موفتی: بنكه‌ی فه‌توا به سه‌رپه‌رشتی د. عبدالله الفقیه.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
له (الشبكه الاسلامیه) وه‌رگیراوه‌و ئاماده كراوه.

مواضيع مماثلة
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى1 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى2 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى3 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 4 م
» ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى5 م

صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» بحث حول إدارة الموارد البشرية
الثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع ترميم الآثار
الإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع هندسة البرمجيّات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
الإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» تعريف نظم المعلومات
الإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن علوم السياسية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان
» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
الإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان