سورجی (بۆهه‌مووان)
هل تريد التفاعل مع هذه المساهمة؟ كل ما عليك هو إنشاء حساب جديد ببضع خطوات أو تسجيل الدخول للمتابعة.












المواضيع الأخيرة
» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» معلومات عن دراسة تخصص طب الأشعة | INFORMATION ABOUT MEDICAL RADIOLOGY STUDY ABROAD
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:56 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» بحث حول إدارة الموارد البشرية
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالثلاثاء أبريل 10, 2018 10:45 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع ترميم الآثار
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:17 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع هندسة البرمجيّات
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:13 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع الأسواق والمنشأت المالية "FMI
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:03 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» تعريف نظم المعلومات
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 12:01 pm من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن علوم السياسية
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:59 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

» موضوع عن الجمارك جمرك المالية
ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم  به شى 7 م Emptyالإثنين أبريل 09, 2018 11:57 am من طرف سورجي بؤ هه مووان

بحـث
 
 

نتائج البحث
 


Rechercher بحث متقدم

دخول

لقد نسيت كلمة السر

نوفمبر 2024
الإثنينالثلاثاءالأربعاءالخميسالجمعةالسبتالأحد
    123
45678910
11121314151617
18192021222324
252627282930 

اليومية اليومية


ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 7 م

اذهب الى الأسفل

اخبار ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به شى 7 م

مُساهمة من طرف سورجي بؤ هه مووان السبت أكتوبر 23, 2010 2:04 am

- خواپه‌رستیی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ ئه‌شكه‌وتی (حراء)


لای عه‌ره‌به‌كان پاشماوه‌ی حه‌نیفی هه‌ر مابوو كه‌ له‌ ئاینی ئیبڕاهیمه‌وه سه‌لامی لێبێ‌ وه‌ك میراتێك بۆیان مابۆوه‌، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ گیرۆده‌ی شیرك و هاوه‌ڵگیری ببوون، به‌ڵام هه‌ندێ كاری په‌سه‌ندو چاكیان هه‌ر تیا مابوو كه‌ له‌ باوو باپیرانیانه‌وه‌ نه‌وه‌ له‌ پاش نه‌وه‌ هێنابوویان، وه‌ هه‌ندێكیشیان زیاتر پابه‌ند بوون پێیانه‌وه‌ وه‌ك هه‌ندێكی كه‌یان، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێكیان –كه‌ كه‌م بوون- خۆیان به‌ دوورو پاك ئه‌پاراست له‌ بت په‌رستی و گه‌له‌كه‌ی خۆیان له‌ سه‌ر هه‌ڵه‌و ناته‌واوی ئه‌زانی، توخنی كاره‌ خراپه‌كانی وه‌ك: بت په‌رستی، خواردنی منداره‌وه‌ بوو، كچ زینده‌ به‌ چاڵكردن، وه‌ زۆرێكی دیكه‌ش له‌و نه‌ریت و خووانه‌ی كه‌ شه‌رعی پیرۆز ڕێی پێ نه‌دابوو نه‌ ئه‌كه‌وتنه‌وه‌، وه‌ له‌و كۆمه‌ڵه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ بوون وه‌ره‌قه‌ی كوڕی نه‌وفل و زه‌یدی كوڕی نه‌وفل و پێغه‌مبه‌ری خۆمان پێش ڕ‌ه‌وانه‌كردنی،پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌وانی دیكه‌ی جگه‌ له‌ خۆشی جیاكرابۆوه‌ به‌ دوره‌ په‌رێزی له‌ خه‌ڵكیو به‌ندایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی‌ له‌ ئه‌شكه‌وتی حیرا‌‌ء، له‌م ڕووه‌وه‌ چی له‌ باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ هاتووه‌ (صلى الله عليه وسلم) ، ئه‌مانه‌وێ له‌م بابه‌ته‌ی ئێسته‌دا تیشكێكی بخه‌ینه‌ سه‌ر ان شاء الله.
پێغه‌مبه‌ری (صلى الله عليه وسلم) هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ بیری ئه‌كرده‌وه‌ له‌ گه‌له‌كه‌ی كه‌ بۆ شوێن به‌ندایه‌تی نابه‌جێ و خه‌یاڵات و ئه‌ندێشه‌و شتی پڕو پووچ كه‌وتوون، كارو كرده‌وه‌و بیرو باوه‌ڕیان هیچ نه‌ئه‌چووه‌ دڵیه‌وه‌، عه‌قڵ و ژیری ئه‌مه‌ی وه‌ر نه‌ئه‌گرت و نه‌یئه‌سه‌لماند، چۆن شتانێك ئه‌په‌رستن له‌ دارو به‌ردو ئه‌یانكه‌نه‌ یادبوودو كڕونشیان بۆ ده‌به‌ن جگه‌ له‌ خوا!، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌ هۆی ئاگاداری و چاودێری خواوه‌ بوو بۆی، كه‌ وه‌ك مرۆڤه‌كانی تر نه‌بوو، فیتره‌و خواڕسكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌ سه‌ر پاك و بێگه‌ردی مایه‌وه‌و هیچ خه‌وش و له‌كه‌یه‌كی تێكه‌ڵ نه‌بوو.
ئه‌م حاڵه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تیایا ئه‌ژیا پاڵی پێوه‌ نا كه‌ دوره‌په‌رێز بوه‌ستێ له‌وه‌ی كه‌ گه‌له‌ی كه‌ سه‌رینی و تێكه‌ڵاویان نه‌بێ، ته‌نها له‌ شتانێكدا كه‌ خێرو چاكه‌ بن وه‌ك یارمه‌تی هه‌ژاران، پاڵپشتی بێ ده‌سه‌ڵات و لاوازه‌كان، رێزگرتنی میوان، گه‌یاندنی به‌زه‌یی و به‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ی خزمان، ئیتر خواردن و خواردنه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ خۆیدا ده‌بردو به‌ره‌و ئه‌شكه‌وتۆكه‌ی حیراء به‌ڕێ ده‌كه‌وت وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی كه‌ له‌ هه‌ردو سه‌حیحدا هاتووه‌‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: ( جاورت بحراء شهراً...) ( له‌ حیراء مانگێك مامه‌وه‌...) ،‌ حراءیش ئه‌شكه‌وتێكی بچووكه‌ له‌ سه‌ر كێوی نوور له‌ دوری دوو میل له‌ ‌مه‌ككه‌وه‌، جگه‌ له‌ شاخی به‌رزو ئاسمانی بێ گه‌رد هیچی تر به‌ ده‌وری ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌وه‌ نابینی، ئه‌وانیش كه‌ پاڵنه‌رن بۆ زیاتر بیركردنه‌وه‌و قوڵ بونه‌وه‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چه‌نده‌ها شه‌وو ڕۆژ له‌م ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌مایه‌وه‌و به‌ندایه‌تی ده‌كرد، بیری له‌ زه‌وی و ئاسمانه‌كان و گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگار ده‌كرده‌وه‌، بیری له‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرده‌وه‌ كه‌ چۆن وا له‌ سه‌ر گومڕایین و دوورن له‌ خوا، دڵنیاو دڵخۆش نه‌بوو به‌وه‌ی كه‌ گه‌له‌كه‌ی له‌ سه‌ری بوون، به‌ڵام ڕێگه‌یه‌كی ڕۆشن و نه‌خشه‌و په‌یڕه‌وێكی دیاریكراوی له‌ به‌ر ده‌ستا نه‌بوو كه‌ له‌ سه‌ری بڕوات و دڵنیاو ڕازیبێ لێی.
وه‌ زۆرترینی كاتی كه‌ ده‌مایه‌وه‌ له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا بوو، خه‌دیجه‌ی دایكی باوه‌ڕدارانی به‌ جێ ده‌هێشت و به‌ ته‌نها له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌مایه‌وه‌و خواپه‌رستی ده‌كردو بیری ده‌كرده‌وه‌ ڕووی ده‌كرده‌ په‌روه‌ردگاری.
ڕیوایه‌ته‌كان باسی چۆنیه‌تی ئه‌و شێوازو سیفاتانه‌یان نه‌هێناوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) چۆن به‌ندایه‌تی كردووه‌و چی وتووه‌و چی كردووه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستی دوركه‌وتنه‌وه‌ بووه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ی گه‌له‌كه‌ی تیایدایه‌ له‌ بت په‌رستی و گۆشه‌گیر بوون لێیان، بیركردنه‌وه‌ له‌ مه‌له‌كوتی ئاسمانه‌كان و زه‌وی.
وه‌ هه‌ڵبژاردنیشی بۆ ئه‌م گۆشه‌نشینیه‌ له‌و هۆكارانه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ بۆی ئاماده‌ كردبوو تاكو ئاماده‌ی بكات بۆ ئه‌و كاره‌ گرنگ و قورسه‌ی كه‌ له‌ پاشاندا درا به‌ سه‌ریدا، وه‌ ئه‌و گرنگیه‌ گه‌وره‌یه‌ی كه‌ پێی هه‌ڵده‌ستێ، كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی په‌یامی خوا به‌ هه‌موو خه‌ڵكی به‌ گشتی، وه‌ لێره‌وه‌ له‌ حیكمه‌ت و دانایی خوای متعالی تێ ده‌گه‌ین كه‌ یه‌كه‌م ئایه‌تێك و یه‌كه‌م گزنگی وه‌حی له‌م ئه‌شكه‌وته‌وه‌ ده‌ست پێ بكات.
به‌ ڕاستی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ له‌ قۆناغێك له‌ قۆناغه‌كانی ئه‌م بانگه‌وازه‌دا ده‌ركه‌وت و له‌ پێش و له‌ كاتی ڕه‌وانه‌كردنیشدا گرنگی به‌رچاوی خۆی بینی، له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) پاش ئه‌وه‌ی به‌ جێی هێشت و ده‌ستی كرده‌ بانگه‌واز بۆ لای په‌روه‌ردگاری ئیدی سه‌ردانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته‌ی نه‌كرده‌وه‌، وه‌ هاوه‌ڵه‌كانیش هه‌روه‌ها سه‌ردانیان نه‌ده‌كردو سه‌رنه‌ده‌كه‌وتن بۆی، وه‌ لێره‌وه‌ ده‌زانین كه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كه‌ ده‌یكه‌ن له‌ سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌وه‌ نوێژ تیا خوێندنی كارێكی ناشه‌رعیه‌و ڕێی پێ نه‌دراوه‌.
وه‌ خواش زاناتره‌.
سورجي بؤ هه مووان
سورجي بؤ هه مووان
سه رؤكى سايت
سه رؤكى سايت

عدد المساهمات/زماره ى به شداريه كان : 3288
تاريخ التسجيل : 11/03/2010

https://surchy.yoo7.com

الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل

الرجوع الى أعلى الصفحة

- مواضيع مماثلة

 
صلاحيات هذا المنتدى:
لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى